سیاسه‌تمه‌دارێكی ئێراقییه، ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئێراق بوە وله ئێستادا سه‌ر به‌هیچ پارتێکی سیاسی ئێراقی نییه.
له‌دایكبوون
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌١/١/١٩٤٢ له‌ناوچه‌ی بەتاوینی شاری به‌غدادی پایته‌ختی ئێراق له‌دایک بووه که‌لە بنەچەدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆخێزانیکی شیعه‌ی شاری ناسڕیه‌ی پارێزگای ذی قاری ئێراق وکوڕی عه‌بدولمه‌هدی منتفکییه که‌وه‌زیری مه‌عاریف بووه له‌کابینه‌ی وه‌زاری عه‌بدوڵڕه‌حمان گه‌یلانی له‌سه‌رده‌می پادشایه‌تی شافه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م(١٩٢١-١٩٣٢ز).
خوێندن و گه‌شه
به‌شی ئابووری له‌کۆلێژی کارگیری ودارایی له‌زانکۆی به‌غداد ته‌واوکردووه ودوای گیرانی له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراق وکۆچی بۆفهرهنسا وله‌وێ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست هێناوه له‌زانستی سیاسی له‌په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆکارگێری گشتی له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له‌ساڵی(١٩٧٠ز)ودوای دووساڵ واته‌ساڵی(١٩٧٢ز)بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ئابوری سیاسی له‌زانکۆی بواتیه‌ی فه‌ره‌نسا بەدەست هێنا، به‌ڵام له‌عێراق له‌سه‌رده‌می حوکمڕانی سەددام حوسێن به‌ئاماده‌نه‌بوونی خۆی بڕیاری له‌سیداره‌دانی بۆده‌رچووه.
ڕه‌وتی سیاسی
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ره‌تا کاریگه‌ربووه به‌فیکری عه‌ره‌بی وئیشتراکی پارتی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاو ودواتر که لە فه‌ره‌نسا بووه کاریگه‌ربووه به‌فیکری شیوعی ماويی، له‌دوای چوونی بۆئێران کاریگه‌ر ده‌بێت به‌بیری ئیسلامی وده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌سه‌رۆکایه‌تی مهحمهدباقر حه‌کیم وده‌بێته سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌ڵام له‌ئێستادا سه‌ر به‌هیچ پارتێکی سیاسی ئێراقی نییه.
پۆست وبهرپرسیارهیهتییهکانی
– ئه‌ندامی پارتی شیوعی ئێراقی بووه له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
– کاتێک له‌فه‌ره‌نسا بوو سه‌رۆکی په‌یمانگای فه‌ره‌نسی بۆتوێژینه‌وه‌ی ئیسلامی کهسهرپهرشتیاری چه‌ندان گۆڤاری کردووه کهبهزمانهکانی عه‌ره‌بی وفه‌ره‌نسی ده‌رچووه.
– له‌ساڵی(١٩٨٢ز)پاش په‌يوه‌ندی بە ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمه‌د باقر حه‌کیم ئه‌بێته یه‌کێک له‌سه‌رکرده باڵاکانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه.
– له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆئێراق له ڕێکه‌وتی(٢/حوزه‌یران/٢٠٠٤)تا(٧/ئه‌بریل/٢٠٠٥)ئه‌بێته وه‌زیری دارایی له‌دووه‌م کابینەى وهزاريیهکهی د.ئه‌یاد عه‌لاوی.
– جێگیری سه‌رۆک کۆماری ئێراق بووه له‌ڕیکه‌وتی(٧/ئه‌بریل/٢٠٠٥)تا ڕێکه‌وتی(٣١/ئایار/٢٠١١).
– وه‌زیری نه‌وتی ئێراق بووه له‌نێوان(٢٠١٤-٢٠١٦ز).
– سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق بوە له‌ڕێکه‌وتی (٢٥/ئۆکتۆبه‌ر/٢٠١٨)، که نزیکه‌یی ١٤ وه‌زیر له‌کابینه‌که‌ی سوێندی یاساییان خواردووه هێشتا وه‌زیره‌کانی وه‌زارتی داد وبه‌رگری وناوخۆ سوێندی یاساییان نه‌خواردووه به‌هۆی کێشه‌ی نێوان کوتلهسیاسییهکانی ئێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک کورسی هه‌بێت له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق کرایه سه‌رۆک وه‌زیران به‌رله‌وه‌ی جێگه‌ی په‌سندی پارته وڕه‌وته سیاسییه‌کانی ئێراقه به‌شیعه سونه وکورد وله‌هه‌مان کاتدا جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌مریکا وڕۆژئاوا وئێرانه.
به‌رهه‌مه‌کانی
-بۆچوونه‌کان له‌کۆمه‌ڵگای سیاسی وئابوری ئیسلامی.
-گرفتی ئیسلام ونوێگه‌ری.
-هه‌ڵئاوسانی جیهانی وداڕمانی ئابوری.
-نهگۆڕوگۆڕاوهکانی له‌مێژووی ئابوری وڵاتانی ئیسلامی.