كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌قۆناغێكدا ده‌گوزه‌رێت، زۆرێك له په‌یوه‌ندێكان شل بوونه‌ته‌وه یان گۆڕاون و له شێوه‌یه‌كی تازه‌دا فۆرمه‌له‌بوون. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له یاساكانی ژیان كه هه‌میشه هه‌موو شتێك له گۆڕاندایه، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتێكان و…هتد. له ژێر كاریگه‌ری ئه‌و قانوونه دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام هه‌ندێك كاربه‌ده‌ست به‌تایبه‌ت له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك بۆدامه‌زراوه و هاوكاره‌كانییان ده‌ڕوانن كه به‌شێكبن له موڵكی تایبه‌تیان و چۆنیان بوێت و حه‌زییان لێبێت به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ هاوكار و ئامرازی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كاندا مامه‌ڵه بكه‌ن، وه‌هاكارێك له‌گه‌ڵ هیچ تیۆرێكی كارگێڕی كۆن و نوێ و گیانی سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت.
له دنیای پێشكه‌ووتودا سه‌رچاوه مرۆییه‌كه وه‌ك به‌هاترین سه‌رچاوه ناوی ده‌هێنرێت و گوزارشتی لێده‌كرێت، په‌یوه‌ندێكانیش له هه‌ندێ قوتابخانه‌ی كارگێڕیدا (به‌تایبه‌ت قوتابخانه‌ی یابانی) له نێوان به‌رپرس و كارمه‌نده‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كی باوكانه له خۆده‌گرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تا ئێستا كۆمه‌ڵگای كورده‌واری په‌یوه‌ندییه نه‌ریتێكانی تێنه‌په‌ڕاندووه، بۆیه زۆربه‌ی كات به‌ڕێوه‌به‌ر(ده‌سه‌ڵاتدار) له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كه‌سێكی خۆشه‌ویست نییه، هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌ردا شێوه‌یه‌كی نالۆجیكیانه و ڕووپامایانه له خۆده‌گرێت.
به‌هیوام ئه‌م چه‌ند دێره سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی تازه و لۆجیكانه‌ی نێوان به‌ڕێوبه‌ر و كارمه‌ند، كه له سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی گشت لایه‌ك پێكبێت.
هه‌ندێك په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ند به‌شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه ده‌بینن كه هه‌ندێك جار به‌رده‌وامه و بڕێ كاتی تر خاو ده‌بێته‌ه‌وه، كه‌سانێك وا لێكیده‌ده‌نه‌وه له‌و جه‌نگه‌دا كارمه‌ند هه‌میشه دۆڕاوه و به‌ڕێوه‌به‌ر براوه، جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر چۆن هه‌میشه براوه نابێت له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌یارو ناوبژیوانه.
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگه، چونكه هیچ كاتێك به‌ڕێوبه‌ر ناتوانێت كاره‌كانی ته‌واو بكات، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هاوكاره‌كانییه‌وه نه‌بێت. كارمه‌ندیش ناتوانێت ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات ئه‌گه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌یكات به بریكار و سه‌رپشكی نه‌كات له ته‌واوكردنی كاره‌كانیدا. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووانه ئیشكردنه له‌وانه‌یه له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومیدا یان كه‌رتی تایبه‌تدا گەڵاڵە ببێت كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وام نه‌بێت ئه‌وا هه‌موو لایه‌ك زه‌رمه‌ند ده‌بێت، چونكه كارمه‌ند به‌ده‌ر له به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی هیچ داهێنانێكی نابێت له كاره‌كه‌یدا، به‌ڕێوبه‌ریش هیچ ته‌واوكارییه‌ك له كاره‌كانیدا به‌دینایه‌ت و تاكی كۆمه‌ڵگاش سوود له هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نابینێت، له‌كۆتایدا كۆمه‌ڵگا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت به‌وه‌ی خزمه‌تگوزارێكانی بۆ دابین ناكرێت یان لێی سوود مه‌ند نابێت.
كارمه‌ند ڕۆژانه هه‌شت كاژێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌یدا ته‌واو ده‌كات، كاتێكی زۆره و ره‌نگه زۆربه‌مان هێنده كات له‌گه‌ڵ نزیكترین كه‌سی خانه‌واده‌كه‌ماندا به سه‌ر نه‌به‌ین. كه‌واته له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لادایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه شێوه‌یه‌كی ئاسایی و سرووشتی له خۆبگرێت. ئه‌گه‌رنا ژیانی هه‌ردوو لایان ده‌كات به دۆزه‌خ و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تێكانییان له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی كاركردن وه‌ك؛ په‌یوه‌ندی خێزان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیان، سه‌ره‌ڕای بارگرژی ده‌روونی كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین جۆر په‌تا‌و نه‌خۆشی، زۆركات ده‌بیستین فلانه‌كه‌س له‌كاتی ئیشكردندا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن یان شه‌كره ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. بێگومان ئه‌و په‌یوه‌ندییه لاسه‌نگانه له وه‌ها گرفتێكدا رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت.
هه‌ندێك به‌ڕێوبه‌ر وه‌ك كۆیله هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك به پێویستی ده‌زانێت بۆ زۆربه‌ی گه‌شته‌كانی و چوونه ده‌ره‌وه‌ی له شوێنكاره‌كه‌یدا یه‌كێك له هاوكاره‌كانی له‌خزمه‌تیدا بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌م به كۆیله‌كردنه به ڕه‌وای نازانێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان (مادی، مه‌عنه‌وی) پاداشتی هاوكاره‌كه‌ی بكات.
په‌یوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ند، پێویسته له سه‌ر بنه‌مای رێز‌و پێزانینی دوولایه‌نه بونیاد بنرێت. ده‌بێت هه‌رلایه‌ك وه‌ك مرۆڤـ ڕێزله مافی لایه‌نی به‌رانبه‌ری بگرێت، واته هه‌وڵنه‌دات هاوكاره‌كه‌ی په‌راوێز یان پشتگوێ بخات، چونكه ده‌سه‌ڵات و گشت شیرینێكانی ده‌سه‌ڵات ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت وه‌ك حاجی قادر ده‌ڵێت؛ باقی هه‌رناوه.
پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ر به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ماشای هاوكاره‌كانی بكات، كه هاوكار و پشت و په‌نایین، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان كرد پێویسته بۆیان ڕاست بكاته‌وه و داكۆكیكه‌ری مافیان بێت، چاره‌نووسی په‌یوه‌ست بكات به چاره‌نوسیانه‌وه، له یه‌ك سه‌نگه‌ردا بێت له پێناو به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شیاندا نه‌ك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا پشتیان تێبكات و له نیوه‌ی رێگادا به‌جێیان بهێڵێت. هاوكات پێویسته له سه‌ر كارمه‌ند هه‌میشه هاوشانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی بێت له ته‌واوكردنی كاره‌كه‌یدا، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان.