لە ئێستادا ئەمریکا و ئۆپێک پڵەس بەگشتی و سعودیە بەتایبەت، لەملمڵانێیەکی توند و مەترسیداردان، چاوەڕێی کاردانەوەی تووندی ئەمریکا دەکرێت دژی سعودیە، لەوانە کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمریکی لە سعوودیە، دەرکردنی یاسای ئۆپێک لەلایەن کۆنگریسی ئەمریکی دژی سعودیە و، وڵاتەکانی تر بۆ سزادانیان بە قۆرخکاری نرخی نەوت و زیان گەیاندن بە ئابووری ئەمریکا، بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە، ڕێکكەوتن لەگەڵ ئێران و هەناردەی نەوتەکەی بۆ بازاڕی جیهان. ئێراق وەک ئەندامێکی ئۆپێک لەململانێدایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیهیی نەوتی هەرێم، ئێراق ناتوانێت لە بڕیاری ئۆپێک پڵەس دەربچێت، بۆتە بەشێک لە پلانی دژایەتی ئەمریکا و زیان گەیاندن بەو وڵاتە و سوود گەیاندن بە ڕووسیا دژی ئەمریکا.
“سوودی ئەم ململانێیە”
ململانێکانی ئەمریکا ـ سعوودیه لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان، لەئێستادا لەچەندین ململانێی ئابووری و جیۆپۆلەتیکییە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی بەگشتی و ئێراق بەتایبەتی، لەسەر دۆسیەی وزە و خاک. ڕۆژئاوا لە ململانێدایە لەگەڵ ئەم دەوڵەتانە لەسەر وزە و هەژموون. چۆن هەرێمی کوردستان هێڵی بەرژەوەندیەکانی خۆی دەدۆزێتەوە لەناو ئەم ململانێ گەورەدا؟ سعوودیە هەڵمەتێکی بۆ وەڵامدانەوەی واشنتۆن لە ئۆکرانیا دەستپێدەکات، “بایدن” چاوێک لەسەر هەڵبژاردنەکان و چاوێکی تر لەسەر سعوودیه، سعودیە بە خێرایی هەنگاوی نا بۆ وەڵامدانەوەی هەڵمەتی ئەمریکا دژی ئەو هەڵمەتەی کە هەوڵیدا نیشانی بدات، لە کاتێکدا لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا لە ڕێگەی بڕیاری ڕێکخراوی ئۆپێک پڵهس، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. ئەم هەنگاوەی سعوودیە بریتی بوو؛ لە گرتنەبەری هەنگاو لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا لە هەنگاوێکدا، کە ئامانج لێی هەڵمژینی توڕەیی ئەمریکییەکان بوو پێش هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول، کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت. رۆژی شەممەی رابردوو؛ سعوودیە پاكێجێكی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆكرانیا راگەیاند، بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە، شازادەی جێنشین و شازادە “محەمەد بن سەلمان” سەرۆك وەزیرانی سعوودیە پەیوەندییان بە “ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی” سەرۆك كۆمارەوە كردووە.
لە میانی بانگەوازەکەدا، شازادەی جێنشینی سعوودیە دووپاتیکردەوە، “هەڵوێستی شانشین لە پشتگیریکردن لە هەموو شتێک، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکە، ئامادەیی شانشینی بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی نێوەندگیری” بەپێی ئاژانسەکە. “ئانا جاکۆبس” پێموایە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و سعوودیە لە سەر هەڵسەنگاندنێکی گەورەدایە، ئەم بانگەوازە و بڕیارەکەی بۆ بەخشین بە ئۆکرانیا و پێشکەشکردنی نێوەندگیری لە ململانێ لەگەڵ ڕووسیا چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات، کە سعوودیە بڕیاریدا بە دەنگدان بۆ ئیدانەکردنی لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە. نوێنەرایەتی سعوودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە؛ ئێمە پشتیوانیمان لە بڕیاری ئیدانەکردنی ڕووسیا کرد، بەهۆی پابەندبوونمان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتییانە بۆ قەیرانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە.چاودێران پێیان وایە؛ وەڵامی سعوودیە ئامانجی ئەوەیە پشتڕاستی بکاتەوە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵهس، بڕیارێکی سیاسی نییە کە لایەنگری بەرامبەر بە ڕووسیایە، بەڵکو بڕیارێکی تەنیا ئابوورییە، بەڵگەکانیش ئەوەیە، کە شانشینی یەکگرتوو بە تەواوی خۆی لە مۆسکۆ دوور دەخاتەوە بە ئیدانەکردنی لکاندنی پارێزگاکانی ئۆکرانیا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە، ریاز دەزانێت کە بەشێک لە پەرەسەندنی ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا “جۆ بایدن” پەیوەستە بە هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی چانسی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولدا. بەپێی راپۆرتێك كە رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویكردۆتەوە، سعوودیە رەتیكردۆتەوە وەڵامی داواكارییەكانی ئەمریكا بداتەوە بۆ دواخستنی بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگێكی تر، لەكاتێكدا، بایدن دەیەوێت نرخی سووتەمەنی بەنزمی بهێڵێتەوە پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول كە بەڕێوەدەچێت لە هەشتی مانگی نۆڤەمبەردا، بە تایبەت لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری لەدەستدانی زۆرینەی لە کۆنگرێس، کە لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران پێکهاتووە، کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئیدارەی “بایدن” دەبێت لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا. سعوودیە کەوتە ژێر ڕەخنەی واشنتۆنەوە، دوای ئەوەی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە سەرۆکایەتی شانشین و ڕووسیا ڕێککەوتن، لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی گەورە لەگەڵ مۆسکۆ و هاوپەیمانەکانی دیکە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە. واشنتۆن، ئۆپێک پڵهسی بە لایەنگری مۆسکۆ تۆمەتبار کرد و “بایدن” هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بەهۆی ئەم بڕیارەوە سعودیە ڕووبەڕووی “ئاکامەکان” دەبێتەوە. بەڵام لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن) وردەکاریی وەڵامی وڵاتەکەی بۆ بڕیارەکەی هاوپەیمانی نەوتی نەخستووەتەڕوو.
رۆژی هەینی رابردوو؛ کریس کونز سیناتۆری ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەری زۆرە سەرۆک “جۆ بایدن” فرۆشتنی چەکی نوێ بە سعودیە رابگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ناکۆکی نێوان واشنتۆن و ریاز لەسەر بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دروستبووە. وەڵامی سعوودیە پشتڕاستی دەکاتەوە کە بڕیاری ئۆپێک پڵهس بڕیارێکی سیاسی نییە، کە لایەنگری ڕووسیا بکات، بەڵکو بڕیارێکی ئابوورییە، بەڵگەکانیش دەنگی شانشینییە لەکاتێکدا ڕووسیا ئیدانە دەکات، کوونز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و تەرخانکردنی ئەنجومەنی پیران بە کەناڵی سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، “پێموایە هەر دوو ئیدارەی ئەمریکا و ئەنجومەنی پیران رێوشوێن دەگرنەبەر، یەکێک لە ئەگەری زۆرەکانیش بریتییە لە راگرتنی هەر فرۆشتنێکی چەک لە داهاتوودا بە سعودیە). کۆشکی سپی بڕیارەکەی ئۆپێک پڵهسی بە “بڕی پشتیوانی ئەخلاقی و سەربازی” بۆ شەڕی بەردەوامی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا وەسف کرد. ئانا جاکۆبس، شرۆڤەکاری باڵا لە پەیمانگای گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی وتی؛ “پەیوەندی ئەمریکا و سعوودیە پێشتر بە قۆناغی گرژی تووند دا تێپەڕیوە و لە ئێستادا درزێک هەیە، بەڵام پچڕان نییە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەمریکا و سعوودیە پێویستیان بە یەکترە. تەنها سێ مانگ لەمەوبەر، بایدن سەردانی “جدەی” کرد و چاوی بە شازادەی جێنشینی سعوودیە کەوت، ئەمەش چالاکوانانی دژبەری تۆماری مافی مرۆڤی شانشینی سعوودی تووڕە کرد. ئەو گەشتە نوێنەرایەتی پێچەوانە کردنەوەی دراماتیکیی بەڵێنی بایدن بوو لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سعودیە وەک “پەریا”. بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئەمەریكا هەوڵیانداوە پاڵپشتی بۆ یاسایەك ببوژێننەوە، كە كارتێلی نەوت بخاتە بەردەم داواكارییەكانی دژە ئیختیلاف، هەندێكی دیكەش داوایان لە ئەمریكا كرد، كەرەستە سەربازییەكان لە شانشینی ئەو وڵاتە بكشێنێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ڕەنگە واشنتۆن ئەنجامی پێچەوانەی ئەم جۆرە هەنگاوانە بدۆزێتەوە.
“ئیلین والد” ئەگەری زۆرترین وەڵام ئەوەیە کە پێشتر لە لێدوانە بەهێزەکانی سیاسەتمەداران بینیومانە، “تۆربیۆرن سۆلتڤێد” لە کۆمپانیای راوێژکاری هەواڵگری، مەترسی ڤێرسیک ماپلکرۆفت دەڵێت: “ئەوان (ئەمریکییەکان) هەڕەشەی پچڕانی پەیوەندییە پڕ لە ئێستا دەکەن، کە لە بەرامبەردا فشارێکی زیاتری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی دروست دەکات”. تۆربیۆرن سۆلتڤێد، لە کۆمپانیای راوێژکاری هەواڵگری مەترسی ڤێرسیک ماپلکرۆفت دەڵێت: “ئەوان (ئەمریکییەکان) هەڕەشەی پچڕانی پەیوەندییە پڕ لە ئێستا دەکەن، کە لە بەرامبەردا فشارێکی زیاتری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی دروست دەکات”. ئیلین والد، نووسەری کتێبێک لەسەر مێژووی کۆمپانیای نەوتی زەبەلاحی ئارامکۆی سعوودیە دەڵێت: “ئەگەرترین وەڵام ئەوەیە، کە پێشتر لە لێدوانە توندەکانی سیاسەتمەداران بینیومانە”. ئانا جاکۆبس لە گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی دەڵێت: پێموایە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و سعوودیە بە هەڵسەنگاندنێکی گەورەدا تێدەپەڕێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێدەچێت بڕیاری ئۆپێک پڵهس کەمتر لایەنگری بەرامبەر بە ڕووسیا بێت و زیاتر لەگەڵ ڕەفتارەکانی سعوودیە یەکدەگرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی و وەڵامدانەوەی داینامیکی پەیوەندیی موکلیفی تەقلیدی نێوان ئەمریکا و سعوودیە”.
لە کاتێکدا ئەو دەرەنجامانەی کە ڕەنگە ڕیاز ڕووبەڕووی ببێتەوە بەهۆی بڕینی ئۆپێک پڵهس، وەک نهێنییەک دەمێنێتەوە، کاردانەوەی زیادە تەنها هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هەمەچەشنکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی سعوودیە خێراتر دەکات، نەک تەنها لەگەڵ چین و ڕووسیا، بەڵکو لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا، هیندستان، پاکستان و تەنانەت بەرازیل و باشووری ئەفریقا” ئەو دوو وڵاتەی کە دەتوانن ئامێرەکان دابین بکەن. عەلی ئەلشیهابی، شرۆڤەکاری سعوزدی کە نزیکە لە حکومەت، وتی، ئەمریکا هەرگیز بە هەر شێوەیەک بێت نوێترین ئامێرەکانی بۆ سعودیە دابین نەکردووە، بۆیە ئەم هەمەچەشنکردنە لە ماوەی مامناوەند دا ئامانجێکی ناعەقڵانی نابێت. بێ گوێدانە ئەم ئەگەرە، بەرپرسانی سعوودیە هەروا گەشبینن بەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن بەرگەی ئەو گێژاوەی ئێستا دەگرێتەوە. عادل جوبەیر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی؛ پێموانییە ئەم پەیوەندییە پچڕاوە، ئەم پەیوەندییە زۆر بەهێزە.
“ئەنجام”
سعوودیە دەیەوێت بەم هەنگاوانەی لەژێرهەژموونی ئەمریکا بچێتەدەرەوە و سەربەخۆی تەواوی خۆی وەرگرێت و، کۆتایی بەو ڕێکكەوتنە بهێنێت کە لەساڵی ١٩٤٥ی سەدەی ڕابردوو لەنێوان ئەمریکا و سعودیە ئەنجام درا، ناوەڕۆکەی پاراستنی سعودیە لەلایەن ئەمریکاوە و سعوودیەش لەبەرانبەردا پێداویستی وزەی ئەمریکا دابین بکات، بەڵام سعوودیە ئامانجەگەورەکەی سەربەخۆیییەتی. کارتەکانی ئەمریکا چین؟ ئەمریکا ژمارەیەک کارتی بەدەستەوەیە بۆسزادانی سعوودیە لەوانە:-
ـ دەرکردنی یاسای نۆپێک بۆسزادان و وەرگرتنی قەرەبوو لەسعوودیە کە زیانی ئابووری بەئەمریکا گەیاندوە بەهۆی قۆرخکردنی نرخی نەوتەوە.
ـ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسعوودیە.
ـ نە فرۆشتنی چەک بە سعودیە لەلایەن ئەمریکاوە.
ـ دۆسیەیی خاشقچی.
ـ ڕێکكەوتن لەگەڵ ئێران و دابەزاندنی نرخی نەوت بەهۆی نەوتی ئێران.
سودی ئەم جەنگەی نێوان ئەمریکا ـ سعودیە بۆ کورد چییە؟ ئەمریکا و ڕۆژئاوا، بەشێوەیەکی گشتی لەجەنگێکی جیهانین لەگەڵ ڕووسیاو هەژموونی چین، ژمارەیک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیچیان دۆستی متمانە پێکراونین بۆ ئەمریکا، بۆنمونە ( تورکیا، وڵاتانی کەنداوی فرۆشی نەوت، بەبڕیارەکانیان لەخزمەتی ڕووسیا دان، ئێران و سوریا لەسەنگەری دژی ئەمریکان، ئێراقیش ناتوانێت لەبڕیارەکانی ئۆپێک بڕواتەدەرەوە). هەرێمی کوردستان دەتوانێت سوود لەم ململانێ گەورە ببینێت و بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕێک بخات، چونکە هەموو ئەم وڵاتانەی ناومان هێنان، لەهەر فرسهتێک بۆیان هەڵبکەوێت کۆتایی بە ئەزموونی کورد دەهێنن و، کوردیش دەبێت یاریزاێکی زیرەک بێت و ئەمریکا وا بە ئاسانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆڵ ناکات، دەیەوێت ڕووسیا و چین بکاتە دەرەوە و پاشان حسابات لەگەڵ نەیارەکانی بکات.