• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 13, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

  • ئــــابووری
    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا کەسایەتیەکان

ئیسماعیل حەقی شاوەیس

وەهاب حەسیب محەمەد لەلایەن وەهاب حەسیب محەمەد
كانونی دووه‌م 16, 2023
لە بەشی کەسایەتیەکان
0 0
A A
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
0
هاوبەشکردنەکان
165
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“دەستپێك” 

لێكۆڵینەوە لە بارەی كەسایەتییە ناودارەكانی مێژووەوە كارێكی گرنگ و پڕ بایەخە، لە هەمان كاتدا گرفت ئامێزو بەگرێ‌ و گۆڵیشە، بەتایبەت بۆ ئەو كەسایەتییانەی وەك پێویست نەخرابێتنە بەرباس و لێكۆڵینەوە ‌و پەردەی فەرامۆشییان بەسەر درابێت، شاوەیس یەكێكە لەو كەساتییانە. دكتۆر دلێر لەم بارەوە دەنووسێت:- داخەكەم خۆنەویستی و بەخشندەیی وای لە شاوەیس كرد باسی خۆی نەكات، لە ئاكامدا بیرەوەرێكانی لە تەك خۆیدابردە  ژێر گڵەوە. دكتۆر كەمال مەزهەریش لە بارەی ئەوەو دەڵێت؛ یەكێك بووە لەو كەڵە پیاوانەی لە مێژووی هاوچەرخی كورد دا ڕۆڵێكی گرنگی گێراوە، داخەكەم ئەوزانیاریانە هێشتا لەبن لێوانە و نەوەی نوێ‌ لە زۆربەی ئەو ڕاستیانە شارەزا نین.

“خانەوادەی ئیسماعیل حەقی شاوەیس”

ئیسماعیل حەقی عەلی ڕەسول ئەحمەد ئاغایە، لە سەرەتای دروستكردنی شاری سلێمانییەوە خانەوادەكەی لە شار جێگیربوونە، لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا لە گەڕەكی گۆێژە جێگیربوون، باوكی ڕوناكبیرو كەسایەتیەكی سەردەمی خۆیی بووە، زۆر داخ لە دڵ بووە بەرانبەر پەیوەندی باوەكانی كۆمەڵگای كوردەواری ئەو سەردەمە، هەوڵیداوە بنەماڵەكەی لەو بازنەیە دەربهێنت، دواتر نازناوی  ئاغای لە خۆیی داماڵیوەو (ئەفەندی) وەك ڕۆشنبیرێك  كردووە بە نازناو بۆ بنەماڵەكەی. بابی لە تەك بڵباسییان پەیوەندی توند و تۆڵی هەبووە.

“لە دایكبوون و دەورانی ژیانی”

ساڵی 1894 لە موسڵ  لە دایكبووە، ئەوكات باوكی لەوشارە  ئەفسەر بووە، (عاصم)ی داكی هەمەوەندە، دوو براو سێ‌ خوشكی هەبووە. سەرەتا لە حوجرە خوێندوویەتی، ساڵی 1904 ڕوشدیەیی عەسكەری تەواو دەكات، ساڵی1907 بۆ خوێندنی سەربازی دەچێتە ئەستەنبوڵ، ساڵی 1911 دەبێتە ئەفسەر بە پلەی مولازمی دوو ئەستیرە. كاتێك  بە مەبەستی سەربەخۆیی  نەتەوەكانی باڵكان دەست دەدەنە چەك و شۆرش لە ناوچەكانیان هەڵدەگیرسێت، ئیسماعیل وەك  ئەفسەری سووپا بەشدار دەبێت، لە شاری سالۆنیك بە دیلی دەكەوێتە دەست شۆڕشگێڕان. دواتر بەشداری جەنگی جیهانی یەكەم دەكات و دوای بڕانەوەی شەڕ دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و دەداتە پاڵ شێخ محمود. پەیوەندی شێخ مەحمود و شاوەیس تا ڕادەیەك بووە، بۆ داخوازێكانی نەتەوەكەی وەك نوێنەر دەنێردرێتە لای ئینگلیزەكان و دواتر ئەو داواكاریانە ڕاپەڕینی ساڵی 1919 لێدەكەوێتەوە.

“ڕەفتار و هەڵسووكەوتی”

مەسعود محەمەد لە گەشتی ژیانمدا لە بارەی شاوەیسەوە دەنووسێت؛ لە ڕووی كۆمەڵایەتی و چۆنێتی ڕەفتاركردنەوە، مرۆڤێك بووە تا بڵێی ڕاستگۆ، حەق پەرستێكی بێ‌ فێڵ بووە. هەروەسا محەمەد مەلا كەریم دەڵێت؛ بیری خۆی بە دوورە پەرێزی و سڵكردنەوە خەریك نەدەكرد، هەموو هەفتەیەك ئامادەی كۆبونەوەكانی ئاشتی خوازی شاری سلێمانی دەبوو، بێ‌ سڵكردنەوەی قسەی دەكرد و واژۆی خۆی دەخستە سەر هەر یادداشتێك كە دەخرایە بەر دەستی. دكتۆر مارف خەزنەدار لە بارەی خووڕەفتاری شاوەیسەوە دەڵێت؛ زۆر لەگەڵ لاواندا تێكەڵاو دەبوو، قسەی بۆ دەكرن و هەوڵیدەدا تێیان بگەیەنێت كێشەی كورد پێویستی بە هەوڵ و تێكۆشانی چڕە. شوكریە ڕەسوڵا لە دیمانەیەكدا لە بارەی شاوەیسەوە دبێژێت؛ ساڵی 1966 هەوڵی زۆریدا بۆ ئاشتەوایی نێوانی هەردوو باڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەلەك بەوبارودۆخە دڵتەنگ و ناشاد بوو. دڵێر شاوەیس دەڵێت؛ تەنانەت لە بەندیخانەدا كۆڕی دەبەست و قسەی بۆ حەپسێكان دەكرد، دوای خانەنشین بوونیشی هەوڵی ئیرشادی نووسەرانی تازە پێگەیشتوو داوە و گوتوویەتی

ئێمە بێستانێك بووین نیوەیمان بەرهەم هێناوە، نیوەكەی تریشی لە سەر ئێوەیە، واتە بەرهەمە بە گەیویی بدەن بە دەستەوە.

“ئیسماعیل حەقی شاوەیس و كوردایەتی”

1-شاوەیس و شێخ محمود

دوای  ئەوەی شۆڕشی شێخ محمود شكست دەهێنێت و شێخ بە دیلی دەكەوێتە  دەست ئینگلیزەكان، شاوەیش  بە نهێنی دەگەڕێتەوە شارو خۆیی شوێن بزردەكات، لە كاتێك شوێن  پای  هەڵدەگرن و گەرەكیانە دەستگیری بكەن، بە پۆشاكی مەلاوە لە شارەوە خۆیی دەگەیەنێتە گوندی بێستان سوور و شۆرەتی  بە مەلا شاوەیس بڵاودەبێتەوە، دواتر ئەم لەقەبە  تامردن  بۆ “ئیسماعیل” و پاشان بۆ بنەماڵەكەی  دەمێنێتەوە. لە تاو ڕاوەدونانی لە لایەن ئینگلیزەوە لە ڕێگای تەورێزەوە دەگەڕێتەوە بۆ توركیا  ساڵی 1923 پلەی سەربازی  بەرزدەكرێتەوە  بۆ نەقیب. ساڵی 1924 كاتێك كەمالییەكان پاشگەز دەبنەوە لە مەڕ ئەو بەڵێنانەی دابوویان بە كورد دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لەم بارەوە مەعروف جیاوك دەڵێت؛ خۆی لە زوڵم و زۆری توركە كەمالێكان و سیاسەتە تووند ئاژۆكەیان ڕزگاركرد. دواتر لە ناسریە و ناوچەی گەرمیان وەك مامۆستا دەست بەكاردەبێت. ساڵی 1927 خۆیی لە ڕیزی سووپای ئێراقدا ناونووس دەكات، هەمان ساڵ سەفەری فەڕەنسا دەكات بۆ بەشداریكردن لە ڕێ‌ و ڕەسمی كۆمەڵەی خۆیبوون لە لوبنان.

ساڵی 1936 كراوە بە جێ نوشین” قائیمقام” ی ئاكرێ‌ و ساڵی 1940 قائیمقامی ڕانیە بووە، لە نێوان ساڵانی 1943ـ 1945 لە ئینحساری توتن لە قەڵادزێ‌  دەست بەكاربووە، لەم بارەوە تاهیر ئەحمەد حەوێژی دەنووسێت؛ مەبەستیان دوور خستنەوەی شاوەیس بووە.

ساڵی 1945بەشداری كۆماری مهابادی كردووە، سدیق ساڵح دەنوسێت؛ دواتر بەپرۆژەیەكی نەتەوایەتییەوە گەڕاوەتەوە. لە پەنجاو شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا، شاوەیس بۆ بژێوی ژیانی دووكانێك دەكاتەوە، لەم بارەوە “محەمەد مەلا كەریم” دەنووسێت؛ تەنانەت گوزەركردنیش بەو خانەدا كە دووكانەكەی شاوەیسی لێبوو بیانوویەكی  لێپرسینەوەبووە لە درێژەی نووسینەكەیدا دەنووسێت؛ ساڵی 1954 كاتێك گیرام یەكێك لە خەفییەكان شایەتی دابوو كە سەردانی دووكانەكەی شاوەیسم كردووە. سەرباری نان بڕین و دوورخستنەوە چەندین جار شاوەیس گیراوە، به‌ تووندی حەپسخانە كراوە، دواجار بە هۆی پەیوەندی  بە بزووتنه‌وەی ڕزگاری خوازی كوردستان لە 29مارتی 1965 گیراوە. لە 13مایسی 1976 لە خەستەخانەی سلێمانی ژینئاوایی دەكات و لە گۆڕستانی سەیوان ئەسپەردەی خاك دەكرێت.

2-كۆمیتەی ئیستقلالی كورد

كۆمیتەی ئیستقلالی كورد سەرەتا بە ناوی”جڤاتا ئازادی كورد” ناسراوە، ڕێكخراوێكی نەتەوە پەروەری كورد بووە، ساڵی 1921 و لە ئەرزڕووم بە دەست پێشخەری خالید بەگی جبرانلی  بە نهێنی دامەزراوە. بەپێی فەرمانەكانی كۆمیتە ئەركی كردنەوەی لقەكانی لە ناوچە جۆراوجۆرەكان بە شاوەیس سپێردرابوو، سەرەتا بە كردنەوەی بارەگای كۆمیتە لە شاری دیاربەكر دەست پێدەكات، دوای ماوەیەكی كەم كۆمیتە لە نێو چینە جۆربەجۆرەكانی ئەوسای كۆمەڵگای كوردەواریدا جێگای خۆیی كردەوە بە نموونە خوێندكاران، كرێكاران و بازرگانان و …هتد. یەكەمجار بووە ڕێكخراوێك بەوشێوە تۆكمەیە دەست بەكاربێت، كارەكانی بە شێوەی شانەی نهێنی دەست پێكردبوو هەرشانەیەك پێكهاتبوو لە دوازدە كەس ‌و لێپرسراویان هەبووە. ئیسماعیل لە نێو ئەو ڕێكخراوەدا تا ڕاپەڕینی ئالكی “بیت الشباب”  لە ساڵی 1924 درێژە بە خەبات و كاركردن دەدات، دوای ڕەشبگیری هەمانساڵ لە لایەن كەمالێكانەوە و دەستگیركردنی (یوسف زیا بەگ، خالد جبرانلی) و چەند سەركردەیەكی تر، ناتوانێت لە سەر كاركردن بەردەوام بێت و پایزی هەمانساڵ دەگەڕێتەوە كوردستانی باشوور. شایانی باسە كۆمیتە  ئامانجی رزگاركردنی كورد بووە لە جەوری كەمالێكان.

3-كۆمەڵەی خۆیبوون

پاش دامركانەوەی شۆڕشەكەی شێخ سەعید تا ساڵی 1927 پارتێكی ڕابەر لە كوردستاندا نەبووە،  لە تشرینی یەكەمی هەمانساڵ  پارتی خۆیبوون دادەمەزرێت و شاوەیس یەكێك دەبێت لە ئەندامانی لقی سلێمانی ئەو حیزبە، دامەزراندنی، خۆیبون كەنالێكی لا گرەوە بووە بۆ كوردستانی گەورە و چەند لقێكی پارتەكە لە ناو كوردستاند دادەمەزرێنێت، لەم پێناوەدا شاوەیس سەفەرێكی وڵاتی فەڕەنسا دەكات، لەمكارە هەوڵی سازكردنی پەیوەندی لە تەك ئەرمەنێكاندا دەدات و ساڵی 1928 دەگەڕێتەوە.

4-كۆمەڵەی زەردەشت

ساڵی 1928  لە تەك كۆمەڵێ لاوی خوێن گەرمدا و بە سەرۆكایەتی شاوەیس “كۆمەڵەی زەردەشت” درووست دەبێت، ئامانجی كۆمەڵە خود موختاری و هاندانی گەنجان بووە، مێژوو دەڵێت؛ كۆمەڵە هێندە چالاك و پڕكاربووە كەسایەتیەكی وەك “شێخ مەحمود” داوی كردووە بە ئەندام وەریبگیرێت. دواتر و بە تێكڕای دەنگ بە سەرۆكی فەخری كۆمەڵە دەست نیشانكراوە. ساڵی 1929 لە ئەنجامی ڕاوە دوونانی كۆمەڵە لە لایەن ئینگلیز و دەوڵەتی عێراقەوە لە كاردەكەوێت.

5-كۆمەڵەی پێشكەوتنی كوردان

كۆمەڵەی پێشكەوتنی كوردان زیاتر لە ناو نیشتمان پەروەروان ئەفسەرانی خانە نشینن برەوی هەبووە، لقی موسڵی كۆمەڵە  “شاوەیس و مەحمود جەوت” بەڕێوەیان بردووە، دواتر لە لایەن ئینگلیزەوە كۆمەڵە خرایە  ژێر فشارەوە و لەوسەروبەندەدا شاوەیس  لە موسڵەوە بۆ بەغدادو دواتر بۆ شاری حیللە گۆێزرایەوە.

6-كۆمەڵەی برایەتی

ساڵی 1937 كۆمەڵەیەكی ڕامیاری نەتەوەی  نهێنی دروستبوو، سەرەتا كۆمەڵە بە قەوارە بچووك بوو، ئەندامەكانی كەسایەتییە ناودارەكانی شاربوون وەك شێخ لەتیف، محەمەد سەدیق شاوەس و …هتد.

سەرەتا دەسەڵاتی تەنیا بە سەر سلێمانیدا دەشكا، بەڵام ئامانجی زۆر بەرزی هەبوو كە بریتی بووە لە رزگاركردنی كوردو كوردستان، یەكەمین هەوڵی كۆمەڵە بۆ ڕزگاركردنی ” حەمە ڕەشید خانی بانە” بووە كە  ئەوكات لە سلێمانی لە بەندیخانە تووندكرابوو. دواتر كۆمەڵە لقی لە بەغداد، كەركوك و كۆیە كردەوە. ساڵی 1939 شاوەیس سەردانی سكرتێری  ڕۆژهەڵاتی لە  سەفارەتی بەریتانیا  لە  بەغداد  كردووە لەگەلیدا باسی زوڵم و ستەمی نەتەوەی كوردی كردووە. دوای دامەزراندنی شاوەیس یە جێنوشین “قائیمقام” ی ڕانیە و دووركەوتنەوەی لە حیزبی برایەتی، حیزب سست دەبێت و ئەو چالاكی و كۆششەی جارانی نامێنێت.

7-حیزبی هیوا

پاش گەڕانەوەی  “مەلیك  مەحمود” سەرەتا  بۆ سیتەك و دواتر بۆ داریكەلی، پاش ڕاپەرینەكەی ساڵی 1941 حیزبی هیوا لەو پەری تین و گەشە كردندا بووە، حیزبی هیوا  دوای ماوەیەكی كەم چین وتوێژێكی خزانە نێو ڕیزەكانێوە بۆ نموونە مامۆستا، پزیشك، ئەفسەر، سەرباز و سەرەك عەشیرەتەكان، تەنانەت ڕێكخستنەكانی تا شاری بەغداد درێژ بووەوە، تا ساڵی 1943 حیزبی هیوا بەهێزترین پارتی كوردی بووە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاری كورد لەو سەردەمەدا، هاوكات بەڵگە نامەكانی بەریتانیا چالاكییەكانی شاوەیسی بە مەترسیدار ناوبردووە. شایانی باسە مامۆستا ڕەفیق حلمی سەرۆكی پارتی هیوا بووە.

8-بایەخدان بە كەلەپوور، خوێندەواری لە كۆمەڵگای كوردەواریدا

مێژووی كۆكردنەوەی كەلەپورو تۆماركردنی لە ئێراقدا دەگەڕێتەوە بۆ سییەكانی سەدەی بیستەم، لەم بوارەدا هەوڵەكانیش تاكەكەسیبوون، یەكەم هەوڵیش سەرچاوەیەكی چاپكراوە لە لایەن ئیسماعیل حەقی شاوەیسەوە لە ژێر ناوی “قسەی پێشینان و گۆستاو لۆبون” دا مەبەستی پاراستنی ئەو قسانە بووە لە فەوتان و پیشاندانی ئەو گەوهەرانە بەگەلانیتر، كتیبەكە شەش سەدو دوازدە پەندی لە خۆگرتووە كە بە سەر لایەنەكانی ڕامیاری، كۆمەڵایەتی، گاڵتەگەپ، ئەدەبی و ئابوریدا دابەشبوونە. ساڵی 1938 پەرتوكێكی دیكەی بە ناونیشانی هەندێك پڕووپوچی پێشینان و مەتەڵ بە چاپ گەیاندووە بڵاوو كردۆتەوە، لەم كتێبەدا خراپی ئەو خورافیاتانەی و كاریگەریان لە هزری مرۆڤ بەگشتی  بە تایبەت بۆ منداڵان  پیشاندەدات. هەروەها چەندین وتارو نووسینی بە مەبەستی پێشخستنی لایەنی ڕۆشنبیری كوردی نووسیوەوەو بڵاو كردۆتەوە بۆ نموونە لە وتارێكدا باس لە ڕێنووسی كوردی، كێشە و ناتەواێكانی دەكات، هەروەسا كاریگەری زمانی بێگانە بە سەر زمانی كوردیەوە. شاوەیس لە ڕۆژنامەكانی ژیان، هاوار و دەنگی كورد، وتارو نوسینی هەبووە، هەروەسا لە گۆڤارەكانی ڕۆژی كورد، برایەتی و ڕۆژی كوردستانیشدا.

پۆستی پێشوو

ناسیۆنالیزمی عەرەب

پۆستی داهاتوو

ئەنوەر ئیبراهیم

وەهاب حەسیب محەمەد

وەهاب حەسیب محەمەد

وەرگێڕ، مامۆستا لە زانکۆی چەرموو

پەیوەندیداری بابەتەکان

“زیاگوک ئاڵپ” ئەو کوردەى بیرى تۆانیزمى تیۆریزەکرد
کەسایەتیەکان

ئایار 5, 2026
31
لیۆنید ئاندرییڤ
کەسایەتیەکان

لیۆنید ئاندرییڤ

نیسان 27, 2026
28
د. کەمال مەزهەر ئەحمەد و ڕۆڵی لە نووسینەوە و توێژینەوەی مێژووی کورددا
کەسایەتیەکان

د. کەمال مەزهەر ئەحمەد و ڕۆڵی لە نووسینەوە و توێژینەوەی مێژووی کورددا

ئازار 16, 2026
122

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە