ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوە عەرز و ئەوە گەز ئاری نانەکەلی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی وەڵامە لاوازەکەی قوباد و بافل کە بەناوی تیمی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی شکست و بێ توانایی ئەوانە.
کابینەی نۆیەم توانی بێ توانایی سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی لە ئیدارەدان بسەلمێنێت. سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم لە وە سەرچاوەی گرتووە کە چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکان ناکات و ئامادە نییە بەرژەوەندی گشتی بکاتە قوربانی بەرژەوەندی چەند کەسێک.
یەکێتی لە جیاتی ئەم وەڵامە لاوازە، با بێت تۆمەتباران بخاتە بەر دەم ویژدان و دادگای خەڵک ئەگەر ترسی لە هیچ نییە. تیرۆرکردن قارەمانیەتی نیە. تاوانە و تاوانباران چیتر ناتوانن بە بودجەی حکومەت خەڵک تیرۆر بکەن.
ئەو کەسانە لاواز و شکەست خواردوون کە لە گفتوگۆ ڕا دەکەن و لە ترسی ڕەفتارەکانیان جورئەتی ڕووبەڕووبونەوەیان نییە. سەرکردایەتی لاوازی ئیستای یەکێتی نەیتوانی بەرگەی چاکسازی بگرێت و ڕێگری.
لە وەزیرەکان دەکات خزمەتی خەڵک بکەن بۆ ئەوەی لە پەنای گەورە کردنی کێشەکان خۆیان بشارنەوە. فەرموون چیتر ڕێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن مەکەن. ئەگەر ڕاست دەکەن ئەوە عەرز و ئەوە گەز.