ئێستا میدیای حزبی و به‌ناوی ئه‌هلی له سلێمانی شاگه‌شكه‌بوون به شێركردنی ئه‌و وتاره‌ی فۆرین پۆڵه‌سی له‌لایه‌ن سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكا كه له په‌یجه‌كه‌ی خۆی شێریكردووه كه گوایه كوردستان وه‌ك مقه‌با شوبهاندووه، دووشت لێرهزۆرگرنگن
یه‌كه‌م: تێ ناگه‌ین كاكی سه‌ركونسوڵ چۆن وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو نیگه‌ران و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه ماوه‌ی 10 ساڵه حكوومه‌تی ئێراق ئابڵوقه‌ی خستوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك وشه‌شی له‌و باره‌وه باس نه‌كردووه حه‌قه له‌خۆی بپرسێت له‌دوای رزگاركردنی ئێراقه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه هه‌نگاو بنێت بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه ئێراقییه‌كان و كاریان بكردبایه بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه كه‌وتونه‌ته ژێر هه‌ندێك راپۆرتنووسی لۆكاڵی له كوردستان كه به‌ناوی ئازادی راده‌برین و بهكارتۆنی كردین حكوومه‌تی كوردستان ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگادار نه‌بێت له سیاسه‌ت هاتووه ئه‌و پۆستانه شێردهكات،
دووه‌م: هه‌رێمی كوردستان كه تاكه ده‌رچه‌ی ئارامی و به‌هێزی ناوچه‌ی ئاوه‌دانییه له ناوچه‌كه ده‌بوو رووی ئه‌و جوانییه نیشان بدرێت نه‌ك به قسه‌ی په‌یجی لاكۆڵان و رۆژنامه‌نووسی به‌ناو ئازاده‌وه سه‌ركونسوڵ بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریانه‌وه ئه‌گه‌ر كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا دڵی به‌وه خۆشه راپۆرتێك شێربكات كه حكوومه‌ت به مقه‌با ده‌ناسێنێت، ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده بوێری هه‌یه چۆن به ئازادانه له‌كوردستان دهسورێیتهوه فه‌رموو له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئێراق بسورێرهوه بزانه به‌چ ده‌ردێكت ده‌به‌ن.
دڵنیابن له‌وه‌ی كوردستان قه‌د ناكه‌وێت وێرای ئه‌و هه‌موو ئابڵوقهدانه و ئه‌و هه‌موو فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی هێشتا له‌سه‌ر پێی خۆی ماوه‌ته‌وه و شهر بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی خۆی ده‌كات له‌سه‌رۆك بارزانییه‌وه فێری ئیراده‌ی خۆراگری و به‌رگری كردن له خاكی كوردستان بوه‌ته به‌رنامه‌مان سه‌ركونسوڵ باش بزانێت پێش ئه‌ویش زۆر كه‌سی دیكه خۆیان تاقی كرده‌وه به‌ڵام دواجار له‌به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان گه‌یشتنه‌وه به‌و بروایه‌ی كه نكۆڵی له بوونی پێگه‌ی كوردستان ناكرێت، پێش ڕووداویش مەكەون و هەموو كار و پرسێك دەرەنجامەكەی گرنگترە، كە بەدڵنیاییەوە سەركردایەتی هەرێمی كوردستان وەكو هەمیشە دەرەنجامی ئەم پرسەش بە سودی هەرێمی كوردستان یەكلایی دەكاتەوە.