وه‌ك ئێراقییه‌ك كه زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی عه‌ره‌بن، هه‌ست به زه‌روره‌تی پاراستنی كورد دووه‌مین نه‌ته‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه هاوبه‌شن له نیشتیمانی ئێراقدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش نه خێره‌و نه مه‌راییه، بگره هه‌ستكردنه به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی.
وه‌ك ئێراقییه‌ك كه زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی عه‌ره‌بن، هه‌ست به زه‌روره‌تی پاراستنی كورد دووه‌مین نه‌ته‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه هاوبه‌شن له نیشتیمانی ئێراقدا… ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش نه خێره‌و نه مه‌راییه، بگره هه‌ستكردنه به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئاده‌میزادبوون، نووسه‌ری كتێبی بناوانی لێبورده‌یی به‌م جۆره گوزارشت له بۆچونی خۆی له هه‌مبه‌ر كورد ده‌كات.
كتێبی “بناوانی لێبورده‌یی له هزری عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا: كولتوور‌و ده‌وڵه‌ت”له نووسینی د.عه‌بدولحوسێن شه‌عبان و وه‌رگێڕانی عه‌بدولره‌زاق عه‌لیه، ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاراسه‌وه له‌دوو توێی (205) لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. كتێبه‌كه له پێنج به‌ش و دوو پاشكۆ پێكهاتووه، كه بریتین له: ئێسته‌و مێژوو له پرسی لێبورده‌یدا، لێبورده‌یی‌و بناوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رده‌م، ئایین و لێبورده‌یی: رابردوو ئێسته، لێبورده‌یی‌و سیره‌ی محه‌مه‌د “د.خ”، لێبورده‌یی‌و گوتاری رۆشنگه‌ری عه‌ره‌بی ئیسلامی.
“ئه‌م كتێبه بۆچی؟”
نووسه‌ر، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی بونه‌ته هانده‌ری نوسینی ئه‌م كتێبه‌ی، ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و لێڵاییه‌ی به‌رانبه‌ر چه‌مكی لێبوره‌یی له‌ئارادایه، سه‌رباری “باڵاده‌ستی تاكهزری‌و هه‌وڵدان بۆ وه‌لانانی ئه‌ویترو داننه‌نان به‌مافی جیاوازی”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه تابڵێی ركابه‌ری یه‌كترین، ته‌نانه‌ت له‌نێو یه‌ك ته‌وژم، یه‌ك پارت، یه‌ك كۆمه‌ڵ، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ئایین‌و یه‌ك تایه‌فه‌شدا. چه‌ندان یه‌كترنه‌هێشتن‌و شه‌ڕو شۆڕو لابردنمان بینی، هه‌وڵگه‌لی بنبڕكردنمان بینی، هۆكاره‌كه‌شیان نالێبورده‌یی‌و سه‌پاندنی بۆچون‌و په‌راوێزخستن‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر بوون.
شه‌عبان، باس له‌وه‌ده‌كات تائێستاش لێبورده‌یی وه‌ك چه‌مك لای خه‌ڵكێكی زۆر قبوڵ ناكرێ، به‌تایبه‌تی كاتێك چه‌مكه‌كه تێكه‌ڵ به مه‌یلی رۆژئاوایبوون ده‌كرێ‌و ده‌خرێته خانه‌ی شوێنكه‌وتنی ئه‌ویتری ده‌ره‌كی، بیانی، جیاواز، ركابه‌رو دوژمن.
“رۆژی جیهانی لێبورده‌یی”
له‌م كتێبه‌دا، نووسه‌ر به‌وردی باس له ره‌گ‌و ریشه‌كانی چه‌مكی لێبورده‌یی له هزری رۆژئاوایی‌و ئاینه‌كاندا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و قۆناغه مێژوییانه‌ی ئه‌م چه‌مكه پێیدا گوزه‌ریكردوه، تاوه‌كو له ره‌فتارێكی تاكه‌كه‌سیه‌وه بووه‌ته به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. هه‌روه‌ك باس له چه‌مكی نالێبورده‌یی له‌ڕوی هزری‌و سیاسی‌و ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتورییه‌وه ده‌كات. ده‌ڵێت: له‌ڕوی سیاسیه‌وه: نالێبورده‌یی واته قۆرخكردنی حوكمڕانی‌و هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی‌و پاكانه‌كردن بۆ رێگرتن له بۆچونی ئه‌ویتر، جا به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بێ، یان به‌ناوی چینایه‌تی‌و به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه، له‌پێناوی نه‌هێشتنی هیچ ده‌نگێك‌و سه‌پاندنی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن‌و بانگهێشتنی خاوه‌ندارێتی راستی.
شه‌عبان، پێیوایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌مكی لێبورده‌یی له بابه‌تێكی تاكه‌كه‌سیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وپێش چوه، تا گه‌یشتۆته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: چه‌مكه‌كه قاوخی زمانه‌وانی خۆی به‌جێهێشت كه په‌یوه‌ست بوو به سه‌خێتی‌و ده‌ستبڵاوی‌و خانه‌دانی‌و لێخۆشبوون‌و چاوپۆشینه‌وه، بگره گه‌یشته دانپێدانان به ماف‌و رێزگرتن تا ده‌گاته ئاوه‌دانی‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه.
نووسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه هه‌وڵیداوه بیرۆكه‌ی لێبورده‌یی بڵاوبكاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه له ماوه‌ی شه‌ش ده‌یه‌ی رابردودا، چه‌مكی لێبورده‌یی بچێته نێزیكه‌ی هه‌مو به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه. به‌تایبه‌تی به‌ڵێننامه‌كانی په‌یوه‌ست به مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و ئابوری‌و كلتورییه‌كانه‌وه.
بۆ به‌ڵگاندنی وته‌كانی، نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ساڵی (1996)ی به ساڵی لێبورده‌یی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هێنایه ژماردن. دواتریش راگه‌یاندراوی بنه‌ماگه‌لی لێبورده‌یی خولی بیست‌و هه‌شته‌می یونسكۆ له (16/11/2011)دا، داوایكرد هه‌موو ساڵێك له هه‌موو دنیادا، (16/11) به رۆژی لێبورده‌یی بناسێنرێت.
“بنه‌ماكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێبورده‌یی”
ده‌رباره‌ی چۆنێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه‌كانی لێبورده‌یی، نووسه‌ر ده‌ڵێت: پێویستی به چاوگێڕانه‌وه به بۆماوه‌ی كلتورییه، بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌روتازه‌ی پێوه‌ندی نێوان كلتور‌و ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات، حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رپرسیارێتیه‌كی تاكه‌كه‌سی‌و ده‌سته‌جه‌معین.
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی كلتوری لێبورده‌یی، نووسه‌ر ده‌ڵێت: پێویستی به كرانه‌وه‌و ژینگه‌یه‌كی له‌باره كه ئازادی‌و مافی ده‌ربڕین‌و مافی جیاوازی بێ ترسان له سزایه، هه‌مدیس پێویستی به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كه هاوبه‌شێكی كارای ده‌وڵه‌ت بێ كه ده‌بێ به‌پێی یاسا‌و یه‌كسانی نێوان هاوڵاتیان‌و نه‌بوونی جیاكاری به‌هۆی ره‌گه‌زو ئایین‌و زمان‌و نه‌ته‌وه‌و پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بۆچونی سیاسی یان به‌هه‌ر هۆیه‌كی تره‌وه، كاربكا.
بۆ گه‌یشتن به لێبورده‌یی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ش پێویست به‌چاوگێڕانه‌وه به زۆر یاسا‌و رێسای كارا‌و پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندن هه‌یه، تا له مه‌یله خۆ به‌زلزانین‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان نه‌خاسمه به‌رانبه‌ر ئه‌وانیتر پاك بكرێنه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر مافی جیاوازی‌و ئۆپۆزسیۆنبوون بكه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر خۆمان له‌و مه‌سه‌لانه بوارد، ئه‌وه ناگه‌ینه لێبورده‌یی‌و ده‌بێته ئامانجێكی زه‌حمه‌ت.
“لێبورده‌یی له‌لای عه‌ره‌ب و رێكخراوه‌كان”
كاتێك نووسه‌ر دێته سه‌ر باسكردنی دۆخی لێبورده‌یی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه، لێبورده‌یی وه‌ك چه‌مك‌و وه‌ك مافگه‌ل، ئه‌وه له په‌یڕه‌وكردن هه‌ر بگه‌ڕێ، تائێستا له دنیای عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی‌دا بوونی نییه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: باڵ‌و ته‌وژمه ئیسلامییه‌كان هیچی وایان له ده‌سه‌ڵاتداران جیاواز نییه، له ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌رو داننه‌نان به مافی جیاوازی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی لێبورده‌یی‌و خۆ به‌ڕاست زانین، به‌م مانایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێندێك جاران له ریزی “ئۆپۆزسیۆندان”، وه‌لێ له‌هه‌مان كانی حكومه‌ته سته‌مكارو ملهوڕه‌كانیان خواردۆته‌وه.
“كورد و مانای لێبورده‌یی”
به‌بڕوای نووسه‌ر، بیرۆكه‌ی لێبورده‌یی مانای توانای قبوڵكردنی بۆچونێكی تر یان بۆچونی ئه‌ویتره، خۆڕاگرتنی له‌به‌رده‌م ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ خۆشیناوێن‌و حه‌زیان پێناكات، بگره هه‌ندێكجار به دژی بیركردنه‌وه‌و ئاكاری خۆی ده‌زانێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: قبوڵكردنی بنه‌مای لێبورده‌یی‌و پێكه‌وه‌ژیان، واته تێپه‌ڕاندنی دابه‌شكاری به‌گوێره‌ی خوێن‌و نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و ئێل‌و عه‌شره‌ت‌و شتی تر، لانیكه‌م له هه‌ردوو لایه‌نی تیۆری‌و ئاكارییه‌وه.
شه‌عبان، نووسه‌رێكی ئێراقی شیعه مه‌زه‌به‌و ساڵانێكه له بواری بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی لێبورده‌یی كارده‌كات، له‌م كتێبه‌شیدا به‌ڕونی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێكهاته‌كانی ئێراقه‌وه ده‌خاته‌ڕو، كاتێك دێته سه‌ر باسكردنی كورد، ده‌ڵێت: وه‌ك ئێراقیه‌ك كه زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بن، هه‌ست به زه‌روره‌تی پاراستنی كورد دوه‌مین نه‌ته‌وه‌ی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م كه هاوبه‌شن له نیشتیمانی ئێراقدا.. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش نه خێره‌و نه مه‌راییه، بگره كاكڵه‌ی هه‌ڵوێستی مرۆڤانی سروشتیه‌و هه‌ستكردنه به دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كسانی‌و ئاده‌میزادبوون.