• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئه‌یلول 12, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    هەموو شتێک دەربارەی دزینی زانیاری

    کوشتنی چارلی کیرک و کۆتایی سیاسەت لە ئەمریکا

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

    نیشتمان و دەسەڵات لەیەکتر جیاوازن: نەوەک لە ئێراق لە ئەفغانستانیش نابێت

    ڕۆڵی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە بەڕێوەبردنی کۆچ لە کوردستان

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پاریس پێشوازی لە قارەمانێتی پێشمەرگە دەکات، پەیامێک لە دڵی ئەوروپاوە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    دوژمنی ژیر لە دۆستی نەزان باشترە

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    كەسایەتی شۆڕشگێر لە دۆگمایی مەسیحی ئەرێك فرۆمدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی ناوخۆ یان برا کوژی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 116

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    جیهان لە قۆناغێکی ناجێگیر و پڕ ململانێدا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    بۆچی هەموومان سیاسین؟

  • شــیکار
    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    ڕێککەوتنی ئازەر و ئەرمەن دەربارەی کۆریدۆری زەنگەزور و لێکەوتەکانی لەسەر ئێران و تورکیا

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    قەیرانی ئۆکراین و ئاسایشی خۆراکی جیهان

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    بایەخ و جیاوازی سیستمەکانی هەڵبژاردن

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    ڕێکخستنی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەوڵەتى فیدڕاڵیدا

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    تەکنۆلۆجیای بلۆک چەین چیە؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    گرووپە چەکدارەکانی ئێراق چ ڕۆڵیکییان هەیە لە هەڵبژاردنەکان؟

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    کوشیم؛ یەکەمین ناوی تۆمارکراو لەمێژوودا

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کیمیابارنکردنی هەڵەبجە و چەند پرسیارێک

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
شوبات 20, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
کیمیابارنکردنی هەڵەبجە و چەند پرسیارێک
0
هاوبەشکردنەکان
24
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پرسیاره‌ بنه‌ماییه گشتییه‌‌کان”

هه‌ر هه‌وڵیکی ڕۆشنبیری و هه‌ر هه‌نگاوێکی ڕۆشنگه‌رانه‌ به‌بێ به‌رهه‌مهێنانی پرسیار و خه‌سارناسییه‌کی شێلگیرانه‌ نه‌زۆک و بێ واتا ده‌مێنێته‌وه‌ و، هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕووداوی دانسقه‌ و مه‌رگه‌ساتی سامناک و به‌کۆمه‌ڵن گرینگییه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به‌ دوو ئاڕاسته‌ی شوناسمه‌ندی و ناشوناسمه‌ندیدا هه‌یه‌! “شوناس” له‌ ئاڕاسته‌ی یه‌که‌مدا له‌ قه‌واره‌ی هه‌نگاو و چالاکی تیۆری و کرده‌کی له‌ پێناوی تێگه‌یشتنی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌و ڕووداوه‌ کاره‌ساتاوییه‌‌ و ئیلهام وه‌رگرتن لێی بۆ هه‌موو جومگه‌کانی ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی ئینسانی ئێمه‌ له‌ جیهان و ده‌ره‌وه‌ستی ئه‌خلاقیانه‌ی ئێمه‌ له‌ ناو کایه‌ جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا و پانتایی گشتیدا، خۆی مانیفێست ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا ئاڕاسته‌ و ئاستی دووهه‌م به‌ شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی چالاک ده‌بێت و ڕووداوه‌که‌ ده‌کات به‌ شتێکی ئاسایی و ڕۆژانه‌یی و قه‌یرانی نه‌رێنی “شوناس” قووڵتر ده‌کاته‌وه‌، دیاره‌ کاتێک باسی قه‌یرانی نه‌رێنی ده‌که‌ین به‌ شیوه‌ی نا-ڕاسته‌وخۆ و لابه‌لا باوه‌ڕمان به‌ قه‌یرانی ئه‌رێنیش هێناوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و واتایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ قه‌یران و ڕووداوێکی سامناک هه‌وڵ بۆ دروستکردنی ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ نه‌ده‌ین ئه‌وا ڕووه‌ نه‌رێنییه‌که‌ی قه‌یران که‌ له‌ ناو ئاڕاسته‌ و ئاستی دووهه‌م واته‌؛ نا-شوناسمه‌ندکردندا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، خۆی به‌رجه‌سته‌ ده‌کاته‌وه‌، قه‌یرانی نه‌رێنی له‌ ئاڕاسته‌یه‌کدا چالاکه‌ که‌ پرسیاری شوناسساز و گێڕانه‌وه‌ی خه‌سارناسانه‌ قه‌تیس بووه‌ و پرۆسه‌ی به‌ڕۆژانه‌ییکردن و ئاسایبوونه‌وه‌ی ڕووداوی گه‌وره‌ بووه‌ به‌ پرۆژه‌یه‌ک که‌ هه‌موو هێزه‌کانی پانتایی گشتیی و که‌لتوور و کۆمه‌ڵگا و به‌ تایبه‌تی هێزه‌ سیاسییه‌کان تێیدا به‌شدارن.

بۆیه‌ ڕه‌وا و به‌جێیه‌ پاش سێ ده‌یه‌ زیاتر له‌ کیمیابارانی “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌ خۆمان بپرسین ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ تا ئێسته‌ له‌باره‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌وه‌ نه‌مانکردوون کامانه‌ن؟ یان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ پرسیارکردن له‌ هۆکاره‌کانی شوناسمه‌ندنه‌بوونی “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌ ئاستێکی ناوچه‌یی و جیهانیدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، کامانه‌ن؟ ئایا ئێمه‌ توانیمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی مێنتاڵیته‌ی قوربانیبوون و کڕووزانه‌وه‌ “هه‌ڵه‌بجه”‌ مانیفێست که‌ین و بیگێڕینه‌وه‌؟ بۆچی نه‌مانتوانیوه‌ به‌سه‌ر ئاستی هه‌سته‌کی و سۆزدارانه‌ و عاتیفی مه‌رگه‌ساته‌که‌دا تێپه‌ڕین و هێشتا له‌و قۆناغه‌دا ماوینه‌ته‌وه‌؟ ئایا لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی بواری ناسین و لێکۆڵینه‌وه‌ وه‌کوو ده‌روونناسی، کۆمه‌ڵناسی و پزیشکی و سیاسی و …هتد، به‌ ڕاده‌ی پێویست په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵه‌بجه‌-وه‌ ئه‌نجام دراون؟ ئایا نه‌ده‌بوو ڕێکخراوه‌ێکی جیهانیی کاریگه‌ر و چالاک په‌یوه‌ست به‌و شاره‌ و مه‌رگه‌ساته‌که‌ی دروست بکرێت و له‌ ئاستی جیاوازدا چالاک بێت و ساڵانه‌ یان لانیکه‌م له‌ ساڵڕۆژه‌کانی یادکردنه‌وه‌یدا ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌و بواره‌دا واته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ناسی ئه‌نجام دروان بۆ ڕای گشتی باس بکات؟ ئایا “هه‌ڵه‌بجه”‌ به‌ ڕاستی یاد ده‌کرێته‌وه‌؟ یان ته‌نها له‌ ساڵڕۆژه‌کاندا یادێکی قه‌تیس و چه‌سپاو و نه‌زۆک و نه‌بزۆز ده‌کرێته‌وه تاکو ده‌روونی خۆمان ئاسووده‌ بکه‌ین که‌ ئه‌م برینه‌ لامان زیندووه‌ و سه‌رووتره‌ له‌ خه‌می شارێکی بچووک له‌ باشووری کوردستان‌؟ بێجگه‌ له‌ چه‌ندین تێکست و ده‌قی ئه‌ده‌بی و کاری هونه‌ری و هه‌وڵی تیۆریکی که‌م که‌ به‌ شێوه‌ی جیاواز “هه‌ڵه‌بجه”‌ ده‌نوێننه‌وه‌ چ هه‌وڵێک دراوه‌ که‌ “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌م ئاسته‌ ترۆماتیک و قه‌تیسماو و شۆکلێدراوه‌ له‌ ساڵی 1988ه‌وه‌ ده‌رچێت و به‌ ئاڕاسته‌ی ژیانکردن و گه‌شانه‌وه‌ و شوناسمه‌ندکردن له‌ ئێستا و داهاتوودا هه‌نگاو هه‌ڵێنێت؟ ئه‌مساڵ له‌ ساڵیادی یادکردنه‌وه‌یدا ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ دایک و باوکانی “هه‌ڵه‌بجه”‌ ده‌توانن بێ نیگه‌رانی منداڵیان هه‌بێت و لێکۆڵینه‌وه‌ پزیشکییه‌کان سه‌لماندوویانه‌ که‌ منداڵبوونی پاشماوه‌کانی برینداربووانی کیمیابارانی “هه‌ڵه‌بجه”‌ هیچ کێشه‌یه‌کیان نابێت! له‌ دیمه‌نێکی دیکه‌دا سه‌وزه‌فرۆشێکی سه‌ر یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی “هه‌ڵه‌بجه‌” له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی خانمه‌ هه‌واڵنێرێک که‌ ده‌پرسێت داواکاری و داخوازیی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ چییه‌؟ و هیچتان بۆ کراوه‌؟ ده‌ڵێت؛ تڕحێو! هیچمان بۆ نه‌کراوه‌ و…!

ساڵانی پێشووتر مۆنۆمێنتی “هه‌ڵه‌بجه”‌ ته‌قێنرایه‌وه‌! ئه‌وکات له‌ به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی کوردساتدا به‌ ناوی “چاوی سێهه‌م” کۆمه‌ڵناسێک ئه‌م پرسیاره‌ی کرد و وتی؛ تاکو له‌ هۆکاری ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆنۆمێنت و بینای یادکردنه‌وه‌ی “هه‌ڵه‌بجه”‌ به‌ ده‌ستی خودی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان(یان لانیکه‌م به‌شێکیان) تێنه‌گه‌ین ناتوانین له‌ برینی هه‌ڵه‌بجه‌ تێبگه‌ین! وادیاره‌ پاش چه‌ندین ساڵ دیسان دۆخه‌که‌ وه‌کو جارانه‌ و ئێسته‌ له‌ باتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆنۆمێنت وه‌ڵامی نه‌شیاو و چاوه‌ڕوانکراو به‌ پرسیارێک ده‌درێته‌وه‌ که‌ پێده‌چێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان کڵێشه‌یی و بێ واتا بێت، ئایا به‌ پارێزگاکردنی “هه‌ڵه‌بجه”‌ هیچ ده‌سکه‌وتێک له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ چاوه‌ڕوانییان ده‌کرد، به‌دیهێناوه‌؟ ئایا چاوه‌ڕوانیی ماددیی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان شایسته‌ی باڵای ئه‌و کۆسته‌ نه‌ته‌وه‌یی و گه‌وره‌یه‌یه‌؟ یان نا، هێشتا نه‌مانتوانیوه‌ ماهییه‌تێکی ده‌سته‌جه‌معی و گشتگیری پێ ببه‌خشین و ئاره‌زووه‌ ماددییه‌کانی ئه‌و شاره‌ تێر که‌ین و نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ ئاستی برینێکی ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یی و کۆیی، تاکو شوناسی ئێمه‌ زه‌قتر و پته‌وتر بکاته‌وه‌ و چه‌تر و قه‌لغانێکی به‌رگریی هه‌رێمی و جیهانیی بۆ پێشگریکردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئاواهی دروست بکات؟

“پرسیار له‌باره‌ی پرسیاره‌کان”

دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌ به‌سه‌ر کیمیابارانکردنی شاری “هه‌ڵه‌بجه”‌ ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ دوای وه‌ڵامێکی ڕاست و بێ گرێ و گۆڵی ئه‌م پرسیاره‌ بین که‌ “هه‌ڵه‌بجه”‌ چ پێناسه‌یه‌کی بۆ کرا و ئه‌نجامی ئه‌و مه‌رگه‌سات و مه‌رگه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌ بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ و بۆ کورد به‌ گشتی بوو به‌ چی؟ ئایا “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌ ئاستی شارێکی بچووکی کیمیابارانکراو مانایه‌کی کۆیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ وێنه‌ی مه‌رگه‌سات و قڕبوونی ئه‌و ژن و منداڵ و گه‌نج و پیره‌ له‌ زه‌ین و تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی دونیا و ناوچه‌که‌ و کورد دروستکرد؟ ئایا ئه‌م پرسیاره‌ ڕه‌وا و دروسته‌؟ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کوردستان چ پێگه‌ و واتایه‌کی په‌یدا کرد؟ چ هه‌وڵێک بۆ به‌ کۆکردن و گشتکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ وه‌کو مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌سه‌ڵات له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا درا؟ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ هه‌ڵه‌بجه‌؟ ئه‌مانه‌ و ده‌یان پرسیاریتر و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌م پرسیارانه‌ ده‌رخه‌ر و نوێنه‌ری پێناسه‌ و تێگه‌یشتنی ئێمه‌ و پێناسه‌کرانی “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زیاتر له‌ سی ساڵه‌.

به‌ گشتی ده‌توانم بڵێم؛ ئه‌و بابه‌ت و تێڕامان و نووسینانه‌ی که‌ تا ئێسته‌ له‌ سه‌ر “هه‌ڵه‌بجه”‌ خراونه‌ته‌ ڕوو له‌ سێ ئاستدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌.

1-ئاستی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی.

2-ئاستی سیاسی و ژورنالیستی.

3-ئاستی مێژوویی.

لێره‌دا من ئاوڕ له‌ ئاستی ئابووری و هه‌روه‌ها ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی که‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئابووریی سیاسیی و دۆخی (ئابووریی – سیاسیی) جوگرافیای “هه‌ڵه‌بجه”‌ ناخه‌مه‌ به‌ر باس، چوون به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ئاستی سیاسییه‌وه‌ و له‌و گۆشه‌یه‌وه‌ شیده‌کرێته‌وه‌. له‌ هه‌ر کام له‌م ئاستانه‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی شایسته‌ و کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی لاوازیش دروان، کۆمه‌ڵێک د‌ره‌وشانه‌وه‌ و پۆلێک هه‌وڵ و چالاکیی نه‌زۆک خراونه‌ته‌ ڕوو، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش نابێ وابزانین توانیومانه‌ ته‌عبیر و نواندنه‌وه‌ی “هه‌ڵه‌بجه”‌ بکه‌ین و هه‌موو قه‌تماغه‌ی زام و برینی هه‌ناو و ده‌لاله‌تی ده‌رهه‌ست و به‌رهه‌ستی هه‌ڵه‌بجه‌مان بینیووه‌، نا! ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بێت به‌رده‌وام به‌ پارێزه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین! ده‌بێ کۆست و کاره‌سات له‌ ئاسته‌ سامناک و ئۆنتۆلۆژیی و مه‌رگئامێزه‌که‌ی دانه‌به‌زێنین و نه‌یکه‌ین به‌ شتێکی کڵێشه‌یی و ڕۆژانه‌ی ناو زمان و ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌، نه‌یخه‌ینه‌ ناو کایه‌ی کاپیتالیستی سیاسه‌تی ئیقلیمی و جیهانی و کوردی، واته؛‌ چه‌نده‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر “هه‌ڵه‌بجه”‌ هه‌ڵوێسته‌ی قووڵبکه‌ین و تێڕامانمان هه‌بێت ده‌بێ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش پارێز بکه‌ین له‌ خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتیانه‌ و دابه‌زاندنی بۆ خشته‌یه‌کی ئاماری و خستنه‌ ناو کایه‌یه‌کی میدیایی سیاسی و…هتد. واته؛‌ چه‌نده‌ پێویسته‌ قیژه‌ و نووزه‌ کپکراو و خنکاوه‌کانی “هه‌ڵه‌بجه”‌ بکرێن به‌ هاوارێکی وجوودی و ئینسانی و له‌ ناو بازنه‌ی ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و کاڵاگه‌رێتی زاڵدا قه‌تیس نه‌کرێن دوو ئه‌وه‌نده‌ش پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌رجۆره‌ قسه‌کردنێک له‌باره‌ی “هه‌ڵه‌بجه”‌ بێده‌نگ بین، هه‌ڵوێسته‌ بکه‌ین، بچینه‌ ناو ئه‌و زه‌مه‌ن و چرکانه‌وه‌، بڕوانینه‌ ئه‌و زه‌مینه‌ مێژوویی و شوێن-کاتییه‌ که‌ بۆنی سیر و سێوی گه‌نیوی داباراند به‌ سه‌ر دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌دا.

ئێسته‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌؛ ببینین دوای زیاتر له‌ سی ساڵ چ سامانێک له‌ گێڕانه‌وه‌ و نووسین و توێژینه‌وه‌ و ئه‌نجام له‌سه‌ر “هه‌ڵه‌بجه”‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، تاکو بیناسین و خه‌سارناسانه‌ هه‌ڵیسه‌نگێنین و دیسان بڕۆینه‌وه‌ سه‌ر ئاقاری ئۆنتۆلۆژیانه‌ی تێڕامان له‌ “هه‌ڵه‌بجه”‌ و مه‌رگ و مه‌رگه‌سات. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ پرۆژه‌ی گه‌وه‌ره‌ی ده‌سته‌جه‌معی و نوخبه‌ییانه‌ هه‌یه‌ که‌ پاڵپشتی و پشتگیریی ماددی و ئابووری له‌ پشت بێت و ئه‌مه‌ش ده‌ربیجه‌ و ده‌روازه‌یه‌کی له‌بار و ئاماده‌یه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی “خود”ی کورده‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت نه‌ک “ئه‌ویدیی”ه‌کانی که‌ به‌رده‌وام و هه‌ر له‌ یه‌که‌م ساته‌کانی ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌ کردیان به‌ ئامراز و کایه‌ی میدیایی خۆیان، ئێسته‌ هه‌لێکی له‌بار هه‌یه‌ بۆ به‌شوناسکردنی “هه‌ڵه‌بجه”‌ چوون ده‌نگدانه‌وه‌ی قووڵی هاوار و برینی کاره‌ساتی “هه‌ڵه‌بجه”‌ لانیکه‌م بۆ کورده‌کانی پارچه‌ جیاوازه‌کانی کوردستان کارتێکه‌ری و به‌دودا هات و مۆته‌که‌ و وێنا و تێڕامانی جیاواز و گێڕانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و ڕه‌نگاڵه‌یی دروست کردووه‌ له‌سه‌ر کوردبوون، مه‌رگه‌سات و غه‌در و پێشێلکردنی مافی ئینسان له‌ جوگرافیایه‌کی دێرین به‌ به‌رچاوی هێزه‌ سیاسیی و پێکهاته‌ به‌ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵاته‌ دینییه‌کانه‌وه‌.

واته؛‌ له‌م ده‌روازه‌یه‌وه‌ و به‌م هه‌له‌وه‌ ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین قۆناغ و وێستگه‌ی سۆز و شینگێڕی و لاوانه‌وه‌ و ڕه‌شپۆشییه‌کی سی ساڵه‌ تێپه‌ڕێنین و ده‌لاله‌تی “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌ ناو سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی مانایی و تێگه‌یشتنی “کورد” خۆیدا بناسێنین و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، و بتوانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌ینه‌وه‌ که‌ بۆچی “هه‌ڵه‌بجه”‌ دوای سی ساڵ زیاتر له‌ مه‌رگه‌سات هێشتا نه‌بوو به‌ هێمایه‌کی یونیڤێرساڵی چه‌سپاو و هێشتا وه‌کو ڕووداوێکی ناوخۆی وڵاتێکی پڕکێشه‌ به‌ ناوی “ئێراق” چاوی لێده‌کرێت؟ ئایا “هه‌ڵه‌بجه”‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی کایه‌ و ئه‌کتی سیاسی و شۆڕشگێرانه‌ی شۆڕشه‌ کوردییه‌کاندا مانایه‌کی دیکه‌ وه‌رده‌گرێت؟ ئایا مه‌رگه‌سات و قڕانکردن یه‌کێک له‌ پرۆژه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانی ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی داگیرکاری کوردستان نه‌بوون و نین؟ ئایا کورد خۆی چه‌نێک له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ ناچاری و نا-هوشیارانه‌ یان هوشیارانه‌ به‌شدار بووه‌؟ له‌ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مانا و ده‌لاله‌تی “هه‌ڵه‌بجه”‌ وه‌کو کاڵا و ئامراز، ئێمه‌ وه‌کوو کورد ئایا هه‌ستمان به‌و برینه‌ قووڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و زام و برینه‌ ساڕێژنه‌بووه‌کان و ترۆمای دوای کاره‌سات کردووه‌؟ ئایا “هه‌ڵه‌بجه”‌ بووه‌ به‌ کۆژانێکی وه‌ها که‌ ببێته‌ به‌ هه‌وێنی وشیارییه‌کی ده‌سته‌جه‌معی و تێڕامانێکی ئینسانی، که‌ جیهان-ژین و ئه‌خلاقی سیاسی و ڕۆژانه‌ی ئێمه‌ ئاڕاسته‌ و مانیفێست بکات؟ ئه‌گه‌ر نه‌کراوه‌ “بۆ”؟ ئه‌گه‌ریش کراوه‌”کوا” نیشانه‌ و ده‌لاله‌ت و فاکته‌ به‌رهه‌سته‌کانی؟

پۆستی پێشوو

کوردەکانی پاکستان “سەردار” ی خۆیان هەڵبژارد

پۆستی داهاتوو

کێشەی کورد چییە؟ ‎(ئەمریکا وکورد وتورکیا)

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

ئه‌یلول 7, 2025
37
چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

ئه‌یلول 7, 2025
42
پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

ئه‌یلول 3, 2025
71

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە