له كتێبی (به‌ره‌بابه ئیسلامییه حوكمڕانه‌كان)دا، نووسه‌ر (كلیفۆرد ئیدمۆند بۆزووس)، ناوی (186) به‌ره‌بابی حوكمڕانی وڵاتانی ئیسلامیی هێناوه، واته ئه‌و خه‌لیفه‌و پاشا‌و سوڵتانانه‌ی كه حوكمی وڵاتانی ئیسلامی‌یان كردووه له سێ كیشوه‌ره كۆنه‌كه‌ی جیهاندا، هه‌ر له ده‌ورانی هه‌ردوو خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خهتابو ئه‌بوبه‌كری سدیق تا ده‌گاته ئێستا.
هه‌روه‌ها له كتێبی (به‌یداخه‌كانی ئیسلام له محه‌مه‌ده‌وه تا ئێستا)ی نووسه‌ر (پێرڵ لۆكس)دا ئاماژه بۆ (180) ئاڵا كراوه كه به‌درێژایی مێژووی درێژی ئیسلام، به‌رزكراونه‌ته‌وه.
له‌نێو ئه‌و بهرهبابو وڵاتانه‌دا، ده‌توانین شه‌ش دانه بژمێرین كه سه‌ركردایه‌تی جیهانی ئیسلامی‌یان كردووه، ئه‌وانیش: خه‌لافه‌تی راشیدین، ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی، ده‌وڵه‌تی عه‌باسی، ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی، ده‌وڵه‌تی مه‌ملوكی، ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
سه‌یر ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری ئیسلامییه‌كان –به‌تایبه‌ت هه‌وادارانی ئیسلامی سیاسی- هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانی شارستانیه‌تی ئیسلامی، له‌وه‌ی دواییدا كورت ده‌كه‌نه‌وه، واته ده‌وڵه‌تی عوسمانی! به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینیت ئه‌و سه‌روه‌رییه بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئیسلامی بگێڕنه‌وه.
هه‌ركه‌س به چاوی ڕه‌خنه‌وه له‌و مێژووه بڕوانێت، ئه‌وان به‌ته‌واوی توانایانه‌وه ده‌كه‌ونه لێدانی بیروباوه‌ڕو ئیمانی كه‌سی ڕه‌خنه‌گر، تا ده‌گاته جنێو‌و سوكایه‌تی، با كه‌سی ڕه‌خنه‌گر به‌ڵگه‌ی مێژوویی سه‌لمێنه‌ریش بخاته‌ڕوو. له‌وانه‌وه به‌ده‌گمه‌ن وهسفێكت به‌رچاو ده‌كه‌وێت جگه له ناوهێنانی خه‌لافه‌تی عوسمانی به “خه‌لافه‌تی گه‌ڕاوه له‌لایه‌ن خوداوه”.
ئه‌مه‌ش پرسیارێك ده‌وروژێنێت: بۆچی عوسمانییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌و چه‌شنه شكۆدار ده‌كرێن؟
له‌نێو وڵاتانی ئیسلامی‌دا، مۆدێلی عوسمانی، له‌ڕووی شارستانییه‌وه له نزمترین ئاستدایه! عوسمانییه‌كان میراتێكی شارستانیی به‌نرخیان به‌جێ نه‌هێشتووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ میراتی شارستانیی دیمهشقو به‌غداو قورتوبه‌و قاهیره، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان زیاتر‌و به پله‌ی یه‌ك، په‌یوه‌سته به كوشتار‌و جهنگو پاوانخوازی. خوێنه‌ر د‌رك به‌وه ده‌كات كه جه‌نگ كارێكی زۆر ئاسانتره له بنیادنانی شارستانیه‌ت له هه‌موو بواره‌كانه‌وه: زانست‌و هونه‌رو فێركردن‌و رۆشنبیری‌و قبوڵكردنی فرهییو جیاوازی‌و په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنیی مرۆڤدۆستانه.
ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی “زیندووكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی ئیسلامی” ده‌كه‌ن، دیاره بێ‌ئاگان له چه‌مكی شارستانیه‌ت، چونكه یه‌كسه‌ر بازده‌ده‌ن بۆ مۆدێلی عوسمانی. شارستانیه‌ت لای ئه‌وان، (دارولحیكمهی به‌غدادو ئه‌نجومه‌نه زانستییه‌كانی مزگه‌وتی ئهمهویو زانكۆی قورتوبه‌و قوتابخانه‌كانی قاهیره)نیه، به‌ڵكو داگیركاری و ملكه‌چپێكردنی گه‌لانه! ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بكه‌وێته مشتومڕه‌وه، به‌ئاسانی تێبینی ده‌كات كه ئه‌و شكۆداركردنهی عوسمانییه‌كان له سۆنگه‌ی شهڕخوازییهوهیه، نه‌ك رۆشنبیری. ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ڕووكهشهن، یه‌كسه‌ر په‌نا بۆ مۆدێله ئاسانه‌كه دهبهنو له‌و مۆدێلانه خۆیان ده‌دزنه‌وه كه پێویستی به ناوه‌ڕۆكێكی ڕۆشنبیری هه‌یه.
ساڵی 1924، ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه‌وت (ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له‌ساڵی 1876ه‌وه نازناوی یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگرت).
كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ به‌شێكی زۆری ئیمانداره ساده‌كان كه پێیان وابوو “سوڵتان سێبه‌ری خودایه له‌سه‌ر زه‌وی”و دهوڵهتهكهشی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامه”، به‌تایبه‌ت كه له‌و ڕۆژگاره‌دا زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كان ژێرده‌سته‌ی داگیركه‌ری بیانی بوون، ئه‌وه‌ش هه‌ستی ئاینی‌و نیشتمانیی خه‌ڵكی ده‌بزواند.
كارێكی ئاسان بوو تهماعكاران وزه‌ی ئه‌و شۆكه بقۆزنه‌وه‌و ده‌وڵه‌ته كه‌وتووه‌كه‌ی عوسمانی وه‌ك “كراسه‌كه‌ی عوسمان” وێنا بكهنو وه‌كو داوێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه ساده‌كه به‌كاری بێنن له‌ژێر ناوی “زیندووكردنه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه دێرینه‌كه”. له‌و ڕێگه‌شه‌وه ئاراسته‌كردنی هه‌سته ئاینییه‌كه “نۆستالجیای خه‌لافه‌ت” بخه‌نه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی پلانه ئاینده‌ییه‌كانی خۆیان به‌ره‌و دهسهڵاتو نفوز. دوای ئه‌وه‌ش كاره‌كه ئاسان بوو بۆ دروستكردنی وێنه‌یه‌كی نموونه‌یی ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له خه‌یاڵی خه‌ڵك‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون به ڕابردووه‌وه. وێنه‌یه‌ك كه –به دیدی ئه‌وان- ده‌بێت كه‌موكوڕیی تێدا نهبێتو بنه‌ماكه‌ی ته‌نها پیاهه‌ڵدان بێت به سهروهرییهكانو ختووكه‌دانی هه‌ستی خه‌ڵكی ساده به‌وه‌ی كه “له‌پێناوی گێڕانه‌وه‌ی شكۆمهندییهكاندا، پێویستمان به پشتیوانیی ئێوه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئێمه میراتگری ئه‌و بانگه‌وازه‌و هه‌ڵگری ئاڵاكهیین”. گۆڕینی ئه‌و هه‌سته‌ی خه‌ڵك به‌ره‌و “ده‌وڵه‌تی عوسمانی” داماڵراوه لە “سۆزی نیشتمانی”، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێكدژیی نیه له‌گه‌ڵ ئینتما بۆ ئاین، له‌باتی ئه‌وه‌ی میسرییه‌ك به داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه تووڕه‌بێت، لوبنانییه‌ك تووڕه بێت به داگیركاری فه‌ڕه‌نسی –بۆ نموونه- ئینتمای نیشتمانی لای ئه‌وان مه‌رج نیه “ڕێبه‌رایه‌تی/ سه‌ركردایه‌تی/ ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕان”، مه‌رج ئه‌وه‌یه سه‌ربه هه‌مان ئاراسته‌ی ئاینی بێت. لای ئه‌وان ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئینتمای نیشتمانیی ساده‌ی هه‌بێت. لێره‌وه ئینتماكه ده‌گۆڕێت بۆ ئینتمایه‌كی ئاینی “سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئینتماكان”، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه لایان ئاسایی بێت موسڵمانێك له وڵاتێكی تره‌وه بێت حوكمی بكات، به‌ڵام ئاسایی نیه مه‌سیحییه‌كی هاونیشتمانی خۆی حوكمی بكات! (مه‌هدی عاكف، رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین ڕاشكاوانه ئه‌مه‌ی ئاشكراكرد كاتێك وتی ئه‌و ڕازییه موسڵمانێكی مالیزی حوكمی بكات، نه‌ك مه‌سیحییه‌كی میسری). هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ئاراسته‌كردنه له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسیدایه كه –به‌شێوازێكی ناشه‌ریفانه- هه‌ر ڕكابه‌رێكی تر وه‌لاده‌نێت كه له دین‌و مه‌زهه‌بدا وه‌كو خۆی نه‌بێت.
تێزێك هه‌یه كه ئه‌هلی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی یاریی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن “گرێی هه‌ستكردن به چه‌وسانه‌وه”. ئه‌وان وا له پێڕه‌وانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن كه “ئێمه نامۆ‌و چهوساوهینو له‌سه‌ر پشكۆین”. ده‌توانین ئه‌مه بچوێنین به “گرێی ماسادا” (گه‌مارۆدانی شۆڕشگێرانی جووله‌كه له قه‌ڵای ماسادا، له‌لایه‌ن رۆمانهكانهوه)، كه ئه‌مه واته “گرێی هه‌ستكردنی گروپێكی مرۆیی به‌وه‌ی كه هه‌میشه گه‌مارۆ دراون‌و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و پیلانگێڕیدان له‌لایه‌ن ته‌واوی جیهانه‌وه”.
ئه‌مه به ڕوونی له خستنه‌ڕووی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه كه گوایه ده‌وڵه‌تی عوسمانی “ده‌وڵه‌تێكی ستهملێكراوهو له ئه‌نجامی پیلانگێڕیی “خۆرئاوای كافره‌وه”، به هاوكاریی ناپاكه‌كانی ناوخۆ، ڕووخاوه “. ئه‌مه چاوبه‌ستێكی ئاشكرایه ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌تێك كه هه‌موو خوێنه‌رێك ده‌زانێت “ده‌وڵه‌ته‌كان ناكوژرێن، به‌ڵكو خۆیان ده‌كوژن”و “هه‌موو ده‌وڵه‌تێك قۆناغی گه‌شه‌و گه‌نجی‌و پیری‌و گیانهڵڵاو مردنی هه‌یه”، بۆیه مه‌حاڵه هۆكاره‌كانی كه‌وتنی ده‌وڵه‌تێك ته‌نها له پیلانگێڕیی دهرهكیو خیانه‌تی ناوخۆییدا كورت بكرێته‌وه. به‌ڵام مه‌رامی ئه‌م چاوبهستكردنه، چاندنی بیرۆكه‌ی گهمارۆدراویو چڕكردنهوهیهتی له ده‌روونی وه‌رگردا، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار ببێته گرێیه‌كی ده‌روونی كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌گه‌ڵ (پارانۆیا)دا، ته‌نها له‌وه‌دا نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان گرێیه‌كی به‌كۆمه‌ڵه.
بره‌وپێدانی ئه‌م گرێیه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ پێڕه‌وانی ئه‌م تێزه، كه شوێنكه‌وته‌كانیان به دیواری (گومان له ده‌وروبه‌ر)داده‌بڕن، ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی شوێنكهوتهكانیاندا ده‌یچێنن له هه‌ر كارتێكهرێك ده‌یپارێزن كه كاره‌كه‌یان لێ بشێوێنێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌م مه‌رامه بكه‌ن، مۆدێلێكی باشتر له ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی گه‌وره‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌تی عوسمانی نادۆزنه‌وه كه خۆی هۆكاری كه‌وتنی خۆی بووه، به‌ڵام ئه‌وان له‌وه‌دا كورتی ده‌كه‌نه‌وه كه گوایه هۆكاره‌كه “پیلانگێڕی دژبه ئیسلام‌و موسڵمانان” بووه. ئه‌مه ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ك لای وه‌رگرو وا تێده‌گات كه هه‌میشه له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه به‌ئامانج گیراوه، هه‌ر بۆیه له‌نێوان خۆی‌و ئه‌وانیتردا مه‌ته‌رێزی گومان‌و ته‌خوینكردن لێده‌دات، تادێت زیاتر به‌وانه‌شه‌وه ده‌نوسێت كه كاریان له ئه‌قڵی كردووه.
شكۆداركردنی مۆدێلی عوسمانی و گۆڕینی بۆ “بتێكی مێژوویی”، ئامانج نیه، به‌ڵكو ئامرازه، ته‌نها “جۆشێكی زیاده‌ڕۆ”، یان “سۆزێكی كوێرانه‌یه”.
له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ لاواز بوو، ملكه‌چی ئه‌فسانه ده‌بێت”، بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م یاریپێكردنه به پێشكه‌شكردنی خوێندنه‌وه‌یه‌كی باش‌و بابه‌تی ده‌بێت بۆ مێژووی عوسمانی، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و زانستیانه‌ی ئه‌و مێژووه‌و داماڵینی هه‌ر بڕیاردانێكی پێشوه‌خته‌ی ڕهخنهگرتنو هه‌ڵسه‌نگاندن.
پێم وانیه زیاده‌ڕۆیی بێت كه بڵێم ئه‌مه گرنگترین پرسه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی مێژوون، چ له‌ڕووی پیشهییهوهو چ له‌ڕووی ئه‌مانه‌تی زانستییه‌وه.
و/ سیڤه‌ر
سه‌رچاوه/ Skynews