پێشه‌كی:
وه‌ك ڵای هه‌مووان ئاشكرایه، نه‌وت و غاز، یه‌كێكن له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی وزه, له ئێستاشدا ئه‌م دوو توخمه سه‌ره‌كییه، رۆڵێكی گه‌وره و گرنگ له ژیانی مرۆڤ و ئاستی به‌ره‌و پێشكه‌وتنی ژیان و ژیار و شارستانێتی ده‌گێڕن و به‌هایه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئابوری وڵاتان هه‌یه, هاوكات كاریگه‌ریی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر باڵاده‌ستی و زلهێزی وڵاتانی جیهان هه‌یه، ئه‌ویش وه‌كو ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی نه‌وت و ئابوری دونیای به‌ده‌سته‌وه‌یه, جیهانی به‌ده‌سته‌وه‌یه”، به‌و مانایه‌ی هه‌ر وڵاتێك خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه و ئابوری به‌هێز بێت، ئه‌و وڵاته زلهێزترینی جیهانه له‌ڕووی سیاسه‌ت و پێشكه‌وتن و چه‌ك و سوپاوه.
بۆیه كه‌س گومانــی له‌وه نییه، ئه‌و ڕۆڵه‌ی نه‌وت و غاز هه‌یانه، ڕۆڵێكی گه‌وره و گرنگ و پڕ بایه‌خه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه، به‌شێكی زۆری ملمڵانێ و شه‌ڕ و شۆڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان وڵاتان و میله‌تانی جیهان، له‌سه‌ر سامانی سروشتی بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌نی سامانی سروشتین، به‌تایبه‌تی غازی سروشتی، نه‌یانتوانیوه وه‌كو پێویست كه‌ڵك و سوود له‌و سامانه گرنگه وه‌ربگرن, له‌سه‌ر ئاستی جیهان, ته‌نانه‌ت وڵاته زلهێز و پێشكه‌وتووه‌كانیش كه خاوه‌نی ته‌كنۆلۆژیایه‌كی به‌هێزن، نه‌یانتوانیووه به‌باشی سوود له غازی سروشتی وه‌ربگرن, به‌ڵكو به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌شێكی زۆر له غازی سروشتییان به فیڕۆ ده‌ده‌ن و به‌ناچاری ده‌یانسوتێنن و ده‌یكه‌نه هه‌واوه.
له‌سه‌ر ئاستی دونیا, ساڵانه ملیاره‌ها تۆن غـــــازی سروشتی ده‌سوتێنرێت و كه‌ڵكی لێوه‌رناگیرێت, وڵاتی ئێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی زۆری غازی سروشتییه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و غازه‌وه له‌ژێر خاكی ئه‌م وڵاته‌دا, غازه سروشتییه‌كه‌ی به‌فیڕۆ دراوه و سوتێنراوه, ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردووش, كه حكومه‌تی ئێراق ده‌ستیكرد به بونیاتنانی چه‌ند كارگه و كۆمپانیایه‌ك بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌غازی سروشتی وڵاته‌كه‌ی, به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی ده‌یان ساڵ به‌سه‌ر پڵانه‌كانی حكومه‌تی ئێراق, هێشتا رێژه‌یه‌كی زۆر له غاز به‌فیڕۆ ده‌درێت و به‌ناچاری ده‌سوتێنرێت و ده‌خرێته ناو هه‌واوه.
سوتاندنی غاز، كرده‌یه‌كی ناچارییه, له‌ئه‌نجامی دواكه‌وتوویی پیشه‌سازی و نه‌بوونی پڵانی تۆكمه‌وه ده‌سوتێنرێت, له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێراق و پڵانداڕێژهرانی سیاسه‌تی وزه و ئابوری ئه‌م وڵاته خه‌مخۆری و پڵانی تۆكمه‌یان هه‌بوایه, زۆر به‌باشی ده‌توانرا سوود و كه‌ڵك له‌و غازه وه‌ربگیرێت و بكرایه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی وزه و ئابوری و ماده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌یان و سه‌دان كارگه‌ی پترۆكیمیاوی.
ئه‌وه‌ی كه تائێستا هه‌یه و ده‌یبینین, له‌سه‌رتاسه‌ری ئێراقدا, له‌نێو پاڵاوگه و كۆمپانیا و كێڵگه نه‌وتییه‌كان, تاوه‌ر و شه‌معه‌ی غاز سوتاندن هه‌یه, به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌و غازه‌ی كه هه‌یه به‌شێكی زۆری لێدهسوتێنرێت, بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا, به پشت به‌ستن به راپۆرت و ئامار و لێدوانه فه‌ڕمییه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێراق و راپۆرتی ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به وزه و ئابوری و ژینگه له‌سه‌ر ئاستی جیهان, به داتا و ژماره, هه‌وڵمداوه تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی له‌ئه‌نجامی سوتاندنی غازه‌وه به ئابوری و ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئێراق و وڵاتانی جیهان ده‌كه‌وێت. به‌و هیوایه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا, ئاوڕی جدی و خه‌مخۆرانه ببینین له‌م سه‌روه‌ت و سامانه گرنگه نیشتمانییه و بخرێته خزمه‌تی هاوڵاتیان و خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكه‌وه.
سوتاندنی غاز (Gas flaring):
هه‌موومان گڕی ئه‌و ئاگرانهمان بینیوه كه‌له كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازدا به گه‌شاوه‌یی ده‌سوتێت، ره‌نگه بۆ زۆرێكمان دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش بێت و ئاره‌زوو بكه‌ین تێی بڕوانین. له‌كاتێكدا زۆركه‌م له‌خه‌ڵكی زانیاری‌یان له‌باره‌ی گڕی ئه‌و ئاگره‌وه هه‌یه, كه ده‌سوتێنرێت و هه‌مووان له دووره‌وه ته‌ماشایان ده‌كه‌ین و نازانین بۆچی ئه‌و ئاگره له هه‌ندێ بۆری و لوتكه‌ی شه‌معه‌ی كێڵگه و پاڵاوگه نهوتییهكانهوه ده‌سوتێت. بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ ئه‌وه چیه ده‌سوتێت یان بۆچی ده‌سوتێت؟ ئایا زیانی هه‌یه یان نا؟
ئه‌و گڕی ئاگرانه كه هه‌ندێكجار به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته چه‌ندین مه‌تر, بریتییه له سوتاندنی غازی سروستی یان غــازه جـــۆراوجۆرهكـانـی تـــر كـه لـه پێكهاته‌ی نه‌وتی خاو‌دا هه‌ن.
كه‌واته سوتاندنی غاز, بریتییه له سوتاندنی غازی سروشتی كه ناتوانرێت چاره‌سه‌ربكرێت یان بفرۆشرێت، یاخود له‌بواری پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێناندا كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت.
سوتاندنی غاز له‌پاڵاوگه و كارگه پترۆكیمیاییهكانو وێستگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی غازی سروشتی و شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو و غاز ئه‌نجام ده‌درێت.
شاره‌زایانی بواری وزه و ئابوری پێیانوایه, پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی سوتاندنی غازی میسان و ئیسان كه له‌گه‌ڵ غازی سروشتی و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تری غازدا ده‌سوتێنرێت، له‌ئێراقدا پێویستی به 11 یانزه ملیار دۆڵار هه‌یه.
هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردن و پڵاندانان به‌مه‌به‌ستی به‌فیڕۆنه‌دانی غاز پرۆسه‌یه‌كی دوور و درێژه و پێویستی به‌كاتێكی زۆر هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی ته‌كنیك و ته‌كنۆلۆژیای پیشه‌سازییه‌وه, پێویستی به ته‌كنیكی به‌رز و بنیاتنانی كارگه و كۆمپانیای تایبه‌ت هه‌یه، بۆئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌تی ئێراق له‌ساڵی 2011دا گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌كۆمپانیاكانی “شێڵ” و “میتسیۆبوشی” و “غازی باشور”ی ئێراق به‌بڕی 17,2 ملیار دۆڵار ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و به‌فیڕۆنه‌چوونی ئه‌و غازه‌ی كه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رومێله و قوڕنه‌ی رۆژئاوا و زوبێر له باشوری ئێراق دهسوتێنرێتو به‌فیڕۆده‌درێت.
پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه, به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆمپانیای غازی به‌سره, به‌هاوبه‌شی هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی غازی باشوری ئێراق به‌ڕێژه‌ی 51% و كۆمپانیای شێل به‌ڕێژه‌ی 44% و میتسیۆبوشی به‌ڕێژه‌ی 5% كه ئامانجی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ركردن و به‌فیڕۆنه‌چوونی غازی كێڵگه نه‌وتییه‌كانه كه رۆژانه ده‌گاته 2 ملیار پێ سێجا غاز.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی “كۆمپانیای شێڵ” رۆژانه بڕی 700 ملیۆن پێ سێجا غاز لهكێلگهكانی نه‌وت له‌باشوور ده‌سوتێنرێت، وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای “شێڵ” دا هاتووه, ئه‌و به‌فیڕۆدانی غازه پاره‌یه‌كی به‌فیڕۆ چووه‌و ساڵانه به نزیكه‌ی 1.8 ملیار دۆڵار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
شاره‌زایانی وزه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن, ئه‌و غازه‌ی ده‌سوتێندرێت له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنیدا ده‌توانرێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق بكرێت, كاتێك ناوخۆی ئێراق پێویستی به‌و بڕه غازه نه‌بوو، واتا ده‌توانرێت ئێراق له‌وڵاتێكی هاوردهكهری غازه‌وه بكرێته وڵاتێكی هه‌نارده‌كاری غاز، له‌كاتێكدا ئێستا ئێراق به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستی غازی رۆژانه‌ی له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌رییه‌وه غاز هاورده ده‌كات.
به‌های غازی به‌فیڕۆدراو:
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2012دا رایگه‌یاندووه, به‌های پێشبێنیكراوی غازی سوتێنراو یان به‌فیڕۆدراو تا ساڵی 2020 ده‌گاته 70 تا 100 ملیار دۆڵار.
له‌ڵایه‌كی تره‌وه بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات, رێژه‌ی غازی سوتێنراو ساڵانه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه چووه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت “به‌پێی ده‌ستنیشانكردنی راپۆرتی مانگه ده‌ستكرده‌كان ڕێژه‌ی غازی سوتێنراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ساڵی 2016دا گه‌یشتووه‌ته 149 ملیار مه‌تر سێجا، ئه‌مه‌ش دوو ملیار مه‌تر سێجا له رێژه‌ی غازی سوتێنراوی ساڵی 2015 زیاتره كه له‌و ساڵه‌دا بڕی غازی سوتێنراو بریتی بووه له 147 ملیار مه‌تر سێجا”.
ئه‌وه‌ی تێبینیكراوه زیاتر له وڵاتانی روسیا و ئێران و ئێراق, غاز سوتێنراوه و به‌فیڕۆدراوه، له ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش, ڕێژه‌كه كه‌میكردووه له‌چاو وڵاتانی تردا.
راپۆرتی مانگه ده‌ستكرده‌كان ئاشكرایان كردووه, به‌رزبوونه‌وه‌ی بڕی سوتاندنی غازی سروشتی له ئێران زیاتر له 4 ملیار مه‌تر سێجا بووه له ساڵێكدا، رێژه‌ی غازی سوتێنراوی وڵاتی روسیاش نزیكبۆته‌وه له 3 ملیار مه‌تر سێجا، له ئێراقیش بڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له “یه‌ك” ملیار مه‌تر سێجا له ساڵێكدا.
زانیـــاریی ناوهنــــده جیهـانییهكــــانی تایبه‌ت به وزه ئــامــــاژه بهوهدهكـــهن, لهســــاڵی 2016دا رێـــــژهی سـوتانـدنـــــی غـــاز له ویڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له 11 ملیار مه‌تر سێجاوه دابهزیــــوه بـــــۆ كه‌متر له 9 ملیار مه‌تر سێجا.
به‌پێی تازه‌ترین راپۆرتی مانگه ده‌ستكرده‌كان، ئێراق ساڵانه زیاتر له 16 ملیار مه‌تر سێجا غاز ده‌سوتێنێت له‌كاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا. به‌مه‌ش بووه به دووه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه غاز ده‌سوتێنێت.
ئێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ژینگه:
ئێراق به‌رپرسه له‌وه‌ی ساڵانه بڕی 300 ملیۆن تۆن له غازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كاته نێو به‌رگه هه‌واوه, كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی. له‌كاتێكدا ئه‌و غازه‌ی ده‌سوتێنرێت سه‌روه‌ت و وزه‌یه‌كی گرنگ و به بایه‌خه كه ده‌توانرێت سوودی لێ ببینرێت و لهكهڵكی مرۆڤایه‌تیدا به‌كاربهێنرێت. كه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا ئه‌و غازه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
سوتاندنی غاز به‌بێ كه‌ڵك لێوه‌رگرتنی ته‌نها زیان به ژینگه ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سوتاندن و به‌فیڕۆدانی ملیاره‌ها دیناره ده‌بێت به دوكه‌ڵ و ده‌چێته هه‌واوه.
به‌پێی راپۆرتێكی دیكه‌ی مانگه دهستكــردهكــانی تایبه‌ت به ژینگه, كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زه‌ریا و ده‌ریاكان و به‌رگه‌هه‌وا ده‌ستپێشخه‌ری جیهانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوتاندنی غاز بڵاوی كردۆته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه سوتاندنی غاز له‌ئێراقدا له‌ماوه‌ی چوار ساڵی 2011 بۆ 2015 زۆر زیادی كردووه, كه ساڵانه ئه‌م وڵاته بڕی 12 ملیار مه‌تر سێجا غاز ده‌سوتێنێت، ته‌نانه‌ت له ساڵی 2015دا سوتاندنی غاز گه‌یشتۆته 16 ملیار مه‌تر سێجا.
له‌ڵایه‌كی تره‌وه سوتاندنی ئه‌و غازه به‌بێ سوودلێوه‌رگرتن، زیانێكی گه‌وره‌ی ئابورییه له‌ئێراق ده‌كه‌وێت, كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 2.5 ملیار دۆڵار ساڵانه. به‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی ناوخۆ پڕبكرێته‌وه به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ڕێگه‌ی غازه‌وه.
ئــه‌و غــــازهی دهســـــوتێنــرێـــت دهتــوانـرێــــت بـــــۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێ وه‌ربگیرێت, به‌شێوه‌یه‌ك به‌و غازه ده‌توانرێ بڕی 8.5 گێگا وات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنرێت، له‌كاتێكدا ئێراق ساڵانه بڕی 40 ملیار دۆڵار دابین ده‌كات له‌بواری به‌رهه‌مێنانی كاره‌بادا.
به‌هۆی غازه‌وه هه‌زاران جۆر باڵنده و مێروو له‌ناوچوون:
دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن CO2, یه‌كێكه لهغازه گه‌رمكه‌ره‌كان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه و به‌رگه‌هه‌وا هه‌یه، میپان CH4 یه‌كێكه له‌پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی غازی سروشتی، كاریگه‌رییه‌كانی له دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن كه‌مترنییه و كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ژینگه به‌جێده‌هێڵێت.
له زۆرێك له‌وڵاتان سوتاندنی غاز بووه‌ته هۆكارێك بۆ له‌ناوبردنی باڵنده و مێرووه‌كان، به‌پێی بهدوادواچوونێك كه له ساڵی 2013 له كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه، مه‌شخه‌ڵه‌كانی سوتاندنی غاز بوونه‌ته هۆی له‌ناوبردنی 7500 جۆر له باڵنده‌ی جۆراوجۆر و مێروو كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی روناكی مه‌شخه‌ڵه‌كان باڵنده و مێرووه‌كان بۆڵای خۆی راده‌كێشێت و دواتر به‌هۆی گڕی ئاگر, یان به‌هۆی بوونـی غــــــازه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌خنكێن و له‌ناوده‌چن.
شاره‌زایانی بواری ژینگه و پیسبونی ژینگه و ته‌ندروستی مرۆڤ, هۆشداری ده‌ده‌ن له‌كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی سوتاندنی غاز، پێیانوایه له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ژه‌هراوی ده‌بێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی به‌جێده‌هێڵێت به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر بونه‌وه‌ره‌كانی تر و خاك بهجێدههَێڵێت و زیانی ژینگه‌یی و ئابوری لێده‌كه‌وێته‌وه.
زیانه ژینگه‌ییه‌كان:
زیانه‌كانی سوتاندن و به‌فیڕۆدانی غاز و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو, ته‌نها بۆسه‌ر مرۆڤ كورت نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ڵایه‌كی گرتۆته‌وه. گیانه‌وه‌ر و باڵنده‌كان و رووه‌كه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه. ته‌نانه‌ت كاریگه‌رییه خراپه‌كانی بۆسه‌ر ژینگه مه‌ترسی بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش دروستكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وا ژینگه‌یه‌كی بێ سنوره و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ژینگه‌ی هه‌وادا وه‌كو یه‌ك هاوبه‌شن.
كاتێك نه‌وت له بیره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر گه‌شه و چاڵاكی هه‌ندێ له بونه‌وه‌ره زیندووه ورده‌كان كه له‌ناو خاكدا ده‌ژین و له‌ناویان ده‌بات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له هاوسه‌نگی ژینگه‌یی Environmental Equilibrium. له‌ناوبردنی زینده‌وه‌ره ورده‌كان و گۆڕینیان بۆ غاز له‌ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه و به‌هه‌ڵمبوون، ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه دروست ده‌كات و سیستمی ژینگه‌یی Ecosystem تێكده‌دات.
سوتاندنی نه‌وت و غاز هۆكارێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی تیشكی خۆر كه‌متر به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌وێت و شه‌پۆله‌كانی هه‌واش سنوردار بكات و كه‌میان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رز كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاڵاكی زینده‌وه‌ره ورده‌كان و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان.
سوتاندنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و غاز ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له غازه ترشه‌كان وه‌كو ترشی فۆسفۆریك و ترشی نتریك, كه ده‌بنه هۆی ترشه‌باران Acid Rain و زیانگه‌یاندن به ژینگه.
زیانه ته‌ندروستییه‌كان:
سوتاندنی نه‌وت و غاز ژماره‌یه‌ك له غازه مه‌ترسیداره‌كان له‌هه‌وادا بڵاوده‌كاته‌وه، وه‌كو غازی گۆگردیدی هایدرۆجین H2Sو ئۆكسیده‌كانی كاربۆن و گۆگرد و نایترۆجین و هه‌ندێ له توخمه كانزاییه مه‌ترسیداره‌كان وه‌ك زهمبیق، زه‌رنیخ، ڤاندیۆم، كه هۆكارن بۆ توشبوونی مرۆڤ به‌هه‌ندێ له‌نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان. بۆنموونه، زیادبوونی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO له‌هه‌وادا له‌گه‌ڵ هیمۆگڵۆبینی خوێن یه‌كده‌گرێت و رێگری ده‌كات له‌چوونی ئۆكسجین بۆ به‌شه جیاوازه‌كانی له‌شی مرۆڤ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی غازی گۆگردیدی هایدرۆجینیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن. هه‌روه‌كو ئۆكسیده‌كانی نایترۆجین كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی بهجێدههَیڵن و هۆكارێك ده‌بن بۆ توشبوون به ره‌بۆ. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاوی مرۆڤ تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ده‌بن به‌هۆی ترشه‌باران و دوكه‌ڵی ئۆكسیده‌كانی گۆگرد و نایترۆجین و ده‌نكۆڵه‌كانی تۆز و خۆڵ. توخمه تیشكده‌ره‌كان و هالۆجینه كاربۆنییه‌كان و زه‌رنیخ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جگه‌ر دروستده‌كه‌ن.
قورقوشم و كالسیۆم و ماده تیشكده‌ره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێسك دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی ڵاوازی ئێسكه‌كان و كه‌مبوونی كالسیۆم و نه‌خۆشی رۆماتیزم. قورقوشم و زهمبیق و كۆبهڵت, كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشك داده‌نێن و ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی بیره‌وه‌ری و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك ده‌بێت. ماده تیشكده‌ره‌كانی وه‌كو یۆرانیۆم و سۆریۆم و یۆدی تیشكده‌ر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رژێنی ده‌ره‌قی ده‌بێت و هۆكارن بۆ شێرپه‌نجه‌ی رژێنه‌كان “ﺴﺮﻃﺎﻥ ﺍﻟﻐﺪﺓ ﺍﻟﺪﺭﻗﻴﺔ”.
كادمیۆم و زهنبیق كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سپڵ و گورچیله ده‌بێت و كار له‌كاركردنیان ده‌كه‌ن و واده‌كه‌ن كه سپڵ ئه‌ركی خۆی كه پاككردنه‌وه‌ی خوێنه به‌جێ نه‌هێنێت. به‌ڵام غازه خنكێنه‌ره‌كانی وه‌كو یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO و ئۆكسیدی نایترۆجین NO كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێن داده‌نێن و له‌گه‌ڵ ئۆكسجینی خوێن كارلێك ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.
ئاشكرایه دیارده‌ی قه‌تیسبونی گه‌رمی Global warming به‌هۆی چاڵاكییه‌كانی مرۆڤه‌وه ڕوو له زیادبوونه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی قه‌تیسبوونی گه‌رمی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆره له‌غازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن كه به‌هۆی سوتاندنی غاز‌و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وته‌وه ده‌چێته هه‌واوه.
زیانه ئابورییه‌كان:
فڕێدانی غاز بۆناو هه‌وا و كه‌ڵه‌كه‌بوونی، به‌ره‌و ملیۆنان تۆن له‌غازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO2 ده‌چێت له‌ئاسمانی ئێراق و ناوچه‌كه.
به‌پێی ئاماره جیهانییه‌كان ئێراق له‌ریزی سێهه‌مدا دێت له‌ناو بیست وڵاتی جیهان له‌زۆری رێژه‌ی سوتاندنی غاز. له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 80%ی غازی سروشتی نهسوتێنراو له‌ئێراق زیانی ژینگه‌یی به‌دواوه ده‌بێت، هه‌روه‌كو زانراوه له به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو‌دا بڕی 600 پێ سێجا غازی سروشتی له‌گه‌ڵی دێته ده‌ره‌وه و ده‌چێته هه‌واوه.
شـاره‌زایانی بواری وزه له ئێراق باس لـه‌وه ده‌كه‌ن ئێراق مــاوه‌ی چهنـــد دهیهیهكـه نـه‌وت بـهرهـــــــهم ده‌هێنێت، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا زاڵ بێت كه ئه‌و سامانه غازیه نه‌سوتێنێت و به‌فیڕۆ نه‌درێت.
شاره‌زایان, حكومه‌تی ئێراق به كه‌مته‌رخه‌م داده‌نێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌رهه‌مه زۆره‌ی غاز ته‌نانه‌ت له ئێستادا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه غازی پێویستی نێوخۆیی هاورده‌ده‌كات. ئه‌مه له‌كاتێكدا بڕی ئه‌و غازه‌ی حكومه‌تی ئێراق كه‌ڵكی لێوه‌رناگرێت و ده‌یكاته هه‌واوه، زیانه‌كانی له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه هاوتا و به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ كاركردنی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل.
به‌م پێیه بێت, سوتاندنی غاز به‌مشێوه‌یه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی دروست ده‌كات، ئه‌و بڕه غازه‌ش نزیكه‌ی 400 ملیۆن تۆن غازی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه.
ئـه‌و غــازهی له كێڵگـهكـانی بهرههمهێنـانـی نه‌وت و غازه‌وه له‌ساڵی 2013دا كراوه‌ته هه‌واوه, بریتیه له 1,1 ملیار پێ سێجا له رۆژێكدا، پسپۆران زیانه مادییه‌كانی به‌فیڕۆدانی غاز و كه‌ڵك لێوه‌رنه‌گرتنی له‌ساڵی 2016دا به 16 شانزه ملیار دۆڵار ده‌خه‌مڵێنن.
غاز فاکتەرێكی سه‌ره‌كییه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وادا:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانه بڕی 140 ملیار مه‌تر سێجا له غازی سروشتی له سه‌دان كێڵگه‌ی نه‌وتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌سوتێت, زیاتر له 300 ملیۆن تۆن له غازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كاته به‌رگه هه‌واوه، ئه‌م بڕه‌ش نزیكه به‌و دوانه ئۆكسیدی كاربۆنه‌ی كه 77 ملیۆن ئۆتۆمبێل به‌رهه‌می ده‌هێنن.
بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی له ئه‌نجامی سوتاندنی غازه‌وه دروست ده‌بێت, بریتییه له 750 ملیار كیلۆ وات له یه‌ك كاتژمێردا، ئه‌گه‌ر بێت و سوود و كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت, ئه‌وا بڕه‌كه‌ی زیاتره له‌و كاره‌بایه‌ی كه كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌كاری ده‌هێنن. وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك پشكێكی باشیان له سوتاندن و به‌فیڕۆدانی غاز به‌رده‌كه‌وێت, به‌ڕێژه‌ی 40%ی غازی سوتێنراو له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ڵایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك ده‌بێت, كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 60 ملیار مه‌تر سێجا له ساڵێكدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له توێژینه‌وه‌ی دامه‌زراوه ناحكومییه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت هاتووه، بڕی ئه‌و غازه بهفیڕۆدراوهی له‌گه‌ڵ نه‌وتی خاو له‌ژێر زه‌وی دێته ده‌ره‌وه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره‌دا ساڵانه نزیكه‌ی 12 ملیار مه‌تر سێجایه.
شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت بۆ “رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت” ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌فیڕۆدانی ئه‌و غازه‌ی له كێڵگه نهوتییهكانهوه ده‌رده‌چێت, تاكو ئێستا به‌رده‌وامه و سنوری بۆ دانه‌نراوه.
ئێراق له ڕێگه‌ی كێڵگه نهوتییهكانییهوه رۆژانه نزیكه‌ی 2000 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌رهه‌م ده‌هێنێت, كه به‌پێی گرێبه‌ستێك كۆمپانیای شێڵو میتسوبێشی و كۆمپانیای غازی به‌سره له بواری پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێناندا به‌كاریده‌هێنن.
یه‌ده‌گی غازی ئێراق:
به‌پێی هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كان, بڕی غازی یه‌ده‌گی ئێراق گه‌یشتووه‌ته له 135 ملیار پێ سێجا غاز، به‌مه‌ش به پله‌ی ده‌یه‌م دێت له بوونی یه‌ده‌گی غاز له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
“جه‌بار عه‌لی لوعێبی” وه‌زیری نه‌وتی ئێراق له مانگی شوباتی 2018دا له كۆنگره‌یه‌كی ئابوری له وڵاتی كوه‌یت رایگه‌یاند, كه وڵاتی ئێراق خاوه‌نی 135 ملیار پێ سێجا غازی یه‌ده‌گه, ئاشكراشیكردووه ئێراق له‌ئێستادا خاوه‌نی 73 كێڵگه‌ی نه‌وتی و غازه, كه كاری په‌ره‌پێدان و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی تێدا ده‌كرێت.
ته‌نها به‌هۆی غازه‌وه, ساڵانه 44 ملیۆن تۆن غازی Co2 ده‌كرێته هه‌واوه:
تێكڕای نرخی غاز له‌نێوان ساڵانی 2011-2015 بریتی بووه له 7 دۆڵاری ئه‌مریكی بۆهه‌ر یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی گه‌رمی به‌ریتانی، وزه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی به‌ریتانی بریتییه له 1055 جوڵ، وه‌ك زانراویشه ئه‌و وزه‌یه بریتییه له‌و وزه‌یه‌ی كه پێویسته بۆ گه‌رمكردنی (یه‌ك ره‌تڵ) یاخود (یه‌ك پاوه‌ند) له ئاو له یه‌ك پله‌ی گه‌رمی فه‌هره‌نهایت، ئه‌مه‌ش واتا ئه‌و زیانه‌ی كه ده‌كرێت به پاره بریتییه له 15,5 ملیار دۆڵار، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌توانرێ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌كو بینای خوێندنگه و نه‌خۆشخانه و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی پێ بونیات بنرێت.
به‌ڵام زیانه‌كانی به‌فیڕۆدانی غاز رۆژانه، كه ده‌كرێ له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا, یاخود وه‌كو غازی ماڵان به‌كاربهێنرێت، ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت رۆژانه بڕی 1200 ملیۆن پێ سێجا غازی وشك له‌ده‌ست ده‌درێت، ئه‌و بڕه‌ش به‌شی به‌رهه‌مهێنانی 6000 مێگاوات كاره‌با ده‌كات، كه له‌ئێستادا ته‌واوی ئێراق به‌ده‌ست كه‌می و نه‌بونی كاره‌بای پێویسته‌وه ده‌ناڵێنێت.
له‌ڵایه‌كی تره‌وه رۆژانه 7500 حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د تۆن غازی شل به‌فیڕۆ ده‌درێت، ئه‌وه‌ش واتا به‌فیڕۆدانی 600 هه‌زار بوتڵی غازی ماڵان.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی زیانه ژینگه‌ییه‌كان به‌هۆی سوتاندنی غازه‌وه، رۆژانه 1,5 ملیار پێ سێجا غاز ده‌سوتێنرێت، به‌مه‌ش ساڵانه بڕی 44 ملیۆن تۆن غازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كرێته هه‌واوه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش بریتییه له‌و دوكه‌ڵ و غازه‌ی كه زیاتر له 7 حه‌وت ملیۆن ئۆتۆمبێل ده‌ری ده‌كه‌نه ناو ژینگه‌وه.
به‌رهه‌مهێنانی غاز:
غازی سروشتی له ئێراقدا، له دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه به‌رهه‌مده‌هێندرێت. ئه‌ویش باشور و باكوری ئێراق، بڕی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و غازه‌ی له ئێراق به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، له كێڵگه نهوتییهكانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ نه‌وتی خاو‌دا دێته سه‌ر زه‌وی.
تاكو ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، بڕێكی زۆری ئه‌و غازه سروشتییه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرا، به‌فیڕۆ ده‌درا و كه‌ڵكی لێوهرناگیرا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیشه‌سازی غاز له ئێراق هێشتا له قۆناغێكی سه‌ره‌تادا بوو. به‌ڵام هه‌ر له ده‌یه‌ی هه‌شتاكان، پیشه‌سازی غاز له ئێراقدا گۆڕانكاری گه‌وره و قۆناغێكی باشی بڕی, ئه‌ویش به‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له ساڵی 1980دا بریتی بوو له 11,4% و به‌رزكرایه‌وه بۆ 88,7% له‌ساڵی 1998دا. هاوكات رێژه‌ی غازی سروشتی فرۆشراو له ساڵی 1998دا كه بریتی بوو له 3,1 ملیار مه‌تر سێجا له ساڵێكدا، به‌رزكرایه‌وه بۆ 5،5 ملیار مه‌تر سێجا له ساڵی 2002دا.
به‌ڵام له ساڵی 2002هوهوه رێژه‌ی فرۆشی غازی سروشتی ئێراق كه‌میكرد, به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه‌دا دابه‌زی بۆ 2،36 ملیار مه‌تر سێجا، ئه‌و كهمكردنه به‌رده‌وام بوو تاكو له ساڵی 2004دا رێژه‌كه گه‌یشت به یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا. هه‌موو ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه سیاسی و ئه‌منییه ناجێگیره‌وه هه‌بوو كه حكومه‌تی ئێراق له ساڵی 2003دا توشیهات و حكومه‌تی حزبی به‌عس له ده‌سه‌ڵات ڵادرا. به‌ڵام دواتر و له ساڵی 2009دا وڵاتی ئێراق توانی بڕی 1,1 ملیار مه‌تر سێجا غاز بفرۆشێت.
به درێژایی ساڵانی پێش پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراق له 2003دا، حكومه‌تی ئێراق له دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی غازی به‌رهه‌مده‌هێنا و ده‌یخستنه بازاڕه‌وه، ئه‌وانیش كیڵگه‌كانی كه‌ركوك و به‌سره بوون.
سه‌رچاوه‌كان:
بۆ داتا و ژماره و زانیارییه‌كان, سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1-گۆڤاری ئایدیا دیبلۆماتیك. ژماره 36
2-رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
3-ماڵپه‌ڕی گۆڵف نیوز
4-ماڵپه‌ڕی العراق بزنس نیوز
5-ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق
6-ماڵپه‌ڕی بانكی نێوده‌وڵه‌تی
7-ماڵپه‌ڕی فلوینتا
8-ماڵپه‌ڕی ئه‌لیه‌وم
9-ماڵپه‌ڕی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
10-رۆژنامه‌ی ریازی سعودی
11-ماڵپه‌ڕی ویكیلێكس
12- Caliberplanning
13-سكای نیوز عه‌ره‌بییه
14-روسیا ئه‌لیه‌وم
15-ئه‌بو مه‌حجوب نیوز
16-پیشه‌سازی نه‌وت و غاز له ئێراق, توێژینه‌وه‌ی شیكاری
17-رۆژنامه‌ی صه‌باح
18-ڕێكخراوی ئۆپیك، راپۆرتی ساڵی 2010
19-مركز الروابگ للبحوپ والدراسات الڵستراتیجیه
20-شبكه اڵقتصادیین العراقیین
21-یقین نیت www.yaqein.net
22-شركه غاز البصره
www.basrahgas.com
23-ئاژانسی فرانس پرێس
24-ئاژانسی خه‌لیج ئۆنڵاین