کیومه‌رسی عه‌باسی( ناسراو به قه‌سری له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، قه‌سری له شاری مێژوویی و که‌ونارای قه‌سری شیرین له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه.
له‌و هۆکارانه:
ده‌ڵێن به‌ڵکوو له قوتابخانه به فارسییه‌کی بێ گرێ و گۆڵ و بێگه‌رد قسه بکات، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و دژوازی و کێشه‌ی سایکۆلۆژییه نییه به‌ڵکوو به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که له‌سه‌ر ئاستی شاری کرماشان کراوه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که به فارسی قسه ده‌که‌ن، کوردن و کوردیش ده‌زانن به‌ڵام ده‌ڵێن به باشی نایزانین، و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که فارسی قسه ده‌که‌ن هۆکاره‌که‌ی نه‌ک به کوردینهزانین و کوردینهبوون به‌ڵکوو به که‌مبینینی کورد و زمانی کوردی و سه‌ربینینی فارس و زمانی فارسی ده‌زانن، که ئه‌مه‌ش کاری سه‌دان ساڵه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی میدیایه، ئه‌مه هاوکێشه‌یه‌که که تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه و به سه‌رمایه و خه‌رجکردنی ملیاریی کۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته که‌لتوورییه‌کانی تێڕوانینی ئێرانشاریی هه‌ر له سه‌رده‌می ڕه‌زای یه‌که‌می پاڵه‌وییه‌وه تاکوو ئێستای کۆماری ئیسلامیی به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ناسه‌دانی که‌لتووری کوردانه و پێکهاتی خێڵه‌کیی کوردانه و جلوبه‌رگ و ئه‌ده‌بی زاره‌کی له گونده‌کان و هه‌ندێ له گه‌ڕه‌که په‌راوێزنشینه‌کانی ناو شاری کرماشان، ئه‌وه‌ی وه‌ک جێگه‌ی هیوای و دڵخۆشی ماوه‌ته‌وه شانامه‌خوێنی و ئه‌ده‌بی زاره‌کی و هه‌روه‌ها شاعیرانی غه‌زه‌ڵنووس و غهزهڵبێژ و نوێ و مۆدێڕنه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی دیکه هه‌یه له سه‌ر ئاستی ڕۆمان و چیرۆک به زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی له ئیلام و کرماشان به‌ڵام شتێک که خه‌ڵی گرینگ و ته‌وره‌ی بنه‌مایی زمانه (شیعره) شیعر نه‌مریی زمانه و زایه‌ڵه‌ی ئه‌به‌دیی ناوشیاری نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد به درێژایی مێژوو ته‌نها ده‌قی فیزیا و ماتماتیکی به‌رهه‌م هێنابا ڕه‌نگه ئێستا بۆ بابه‌تێکی میدیایی یان ئه‌ده‌بی تووشی کێشه‌ی گه‌وره ببایات به‌ڵام شیعرئامێزبوونی وجوودی مرۆڤ و به تایبه‌تی مرۆڤی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌م زمانه‌ی به نه‌مری هێشتۆته‌وه، له سه‌رده‌مێکدا که زیلکان له‌گه‌ڵ هه‌ر منداڵ و ژنێکدا وشه و ڕسته و چێرۆک و ڕۆمانێکیان له زمانماندا ده‌کوشت، ده‌یانکرد به ژێر خۆڵه‌وه، شیعر مه‌ته‌رێزی مانه‌وه و سه‌نگه‌ری به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ژمونی و تێخوڕینی زمانه سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بووه، ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ هیچ شوێن و هێچ فه‌زایه‌کی وه‌ک کرماشان و ئیلام مانادار نه‌بێت، له‌م ده‌ڤه‌رانه‌دا جیا له‌وه‌ی که زمان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر و به شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز له ئاسته فه‌رمی و گشتیی و سهرشهقامییهکهشدا پاشه‌کشه‌ی پێ کراوه و خه‌رمانه‌یه‌کی دزێوی ده‌سه‌ڵاتی پێوه پێچراوه و زمانی فارسیی وه‌کوو زمانی پیرۆزی فارس-شیعه جێگیر کرد، له ئاسته هه‌ره ناوه‌کی و ههناوهکییهکهیدا واته له ناو ماڵان و به‌کارهێنانی زمان له ئاستی ساده‌ترین هه‌سته‌کانی ڕۆژانه، ڕه‌سه‌نترین و ئۆرژیناڵترین هه‌سته‌کان مه‌ترسی خرایه سه‌ر، هه‌ر بۆیه شیعری کوردی له کرماشان توانیویه و ده‌توانێت بچێته ناو خانه‌کانی ناوشیار و مێشک و هه‌سته‌کانه‌وه و ململانێی ئه‌و ڤایرۆسه زمانی و که‌لتووری و ئاینییه‌ی فارس – شیعه بکات، له ناو ئه‌م هاوکێشه ئاڵۆزه‌دا شاعیرانێک سه‌ریان هه‌ڵدا که شیعری کوردی و خه‌یاڵدانی کوردانه‌یان به زیندوویی ڕاگرت و گهشاندیانهوه له‌وانه شامیی کرماشانی و مامۆستا عه‌لی ئه‌شره‌فی نه‌وبه‌تی به نازناوی په‌رته‌و کرماشانی له هه‌ره دیاره‌کانن که به دوو زمانی فارسی و کوردی شیعریان وتووه، ڕاسته ئه‌م دوو شاعیره کورده به دوو زمان که هه‌وراز و نشێوی زۆریان بڕیوه و له فه‌زای هێرش و ده‌سه‌ڵاتی زمانی سه‌رده‌ست بۆ له‌ناوبردنی زمانی داگیرکراو و ژێرده‌ست، شیعریان وتووه به‌ڵام له دواجاردا لانی زمانی کوردی‌یان به‌ر نه‌داوه یان باشتره بڵیین زمانی کوردی وازی له‌وان و خه‌یاڵدان و نه‌ست و هه‌ستیان نه‌هێناوه! ڕه‌نگه ئه‌مه بۆ شاعیرێکی وه‌ک شامی کرماشانی که دیوانی (چه‌پکه گوڵی) به‌رچاو و دیاره و بۆ په‌رته‌و کرماشانی که (کوچه‌باغی ها)ی دیاره نیشانده‌ری ڕۆحی به‌رخۆده‌ری کوردانه‌ی ئه‌وان بێت له ئاستی زماندا، ئه‌گه‌رچی ڕاسته‌وخۆش گوتاری سیاسی‌یان دیاری نه‌کردووه و ده‌ره‌وه‌ستی خۆیان له ئه‌ده‌بدا پیشان نه‌دابێت به‌ڵام کوردبوونیان له نیشانه و ئاماژه‌ی هه‌ڵخێزراو له خه‌یاڵدان و نه‌ستی ده‌سته‌جه‌معییان دیار و زه‌قه به‌ڵام بۆ شاعیرێکی وه‌ک کیومه‌رسی عه‌باسی ناسراو به قه‌سری که له‌دایکبووی شاری قه‌سری شیرینی هاوسنوور له‌گه‌ڵ باشووری کوردستانه و له ساڵی 1941ه چه‌ندین به‌رهه‌می به زمانی فارسی و به‌رهه‌مێکیشی به زمانی کوردی له ژێر ناوی(حسن ختام)دا هه‌یه و به‌رده‌وامیش شیعره‌کانی له گۆڤار و بڵاڤۆکه‌کاندا بڵاو کردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مه فارسییه‌کانی بریتین له((ئایه‌ته زه‌وینییه‌کانی ئاواز))، ((که‌ناریی له ناو قه‌فه‌سدا)) و بژارده‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ ژماره 40)) و وه‌ک وتم کتێبی (حسن ختام) که شیعر و غه‌زه‌له کوردییه‌کانی له‌خۆ گرتووه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌یدا کردووه و له ڕاستیدا نموونه‌ی غه‌زه‌لی داهێنه‌رانه و ڕچه‌شکێنن به زمانێکی پاراوی کوردی و به زاراوه‌ی کهڵوڕین و به دڵنیاییه‌وه له نه‌ست و هه‌ست و وشیاریی شاعیرانه و کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌ینی کۆییدا ڕه‌گی داکوتاوه و ده‌بێت به بنه‌مایه‌ک بۆ وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسمه‌ندانه‌ی کورد به‌ڵام ئه‌م شوناسسازییه له‌سه‌ر بنه‌مای وشیارییه‌کی وا نه‌بووه که ئێمه به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ینه‌وه به‌ڵکوو هێنده هه‌ڵقوڵاوی شیعر و جیهانی نه‌ست و ناوشیاره، پێداگری له کوردبوون نییه.
بانگهێشتکردنه‌وه‌ی کورد له قووڵاییه‌کانی میژوو و له ناو زماندا نییه به‌ڵکوو زایه‌ڵه و هاواری زمانی کوردییه له جیهانێکدا که گه‌له‌گورگی زمان و که‌لتوور و ئایدۆلۆژیاکان خوێنئاڵینیان کردووه و ئه‌و به هاوار و نه‌وای عه‌شق و جوانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، جوانییه‌ک که سه‌دان ساڵه کروتهنی ڕۆحی ئه‌ده‌بی یارسان و گۆرانی ته‌نیه‌وه، شیعره‌کانی (هه‌ی بڕشن هه‌ی بڕشن، پاپا چ که‌ی خه‌رامان، به‌و تا دوواره ئه‌ی دووست یارهیل جه‌م بکهیمن…)له ناودارترین و دره‌وشاوترین غهزهلهکانن به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها لایه‌نی شوناسی ئه‌م شاعیره کورده نییه و لایه‌نی لێڵ و تاریکی شوناسی په‌یوه‌ستبوونی باوهڕمهندانهی به ده‌سه‌ڵات له ئاسته ئهدهبییهکهیدایه، شیعر وتن بۆ ئیمام حسێن و ئاماده‌بوون له به‌رده‌م ڕێبه‌ری ده‌سه‌لاتی سیاسیی کۆمار له کۆڕێکی ئه‌ده‌بیدا بێگومان ناکرێت وه‌ک لایه‌نی شایسته‌ی به‌رگری له دیدی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعره‌وه که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یاخێگهرێتی و دژهدهسهڵاتبوون هه‌یه لێ بکرێت، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه زمانییه‌ی قه‌سری، ده‌شێت له داهاتووی مێژووی ئه‌ده‌ب و شوناسی کوردی‌دا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی به‌ر بکه‌وێت، ده‌شێت ئه‌و به‌شه له قه‌سری زیندوو ڕابگرین که زایه‌ڵه‌ی کوردانه‌ی پاراستووه و به زمانی کوردی جوانی و یاخیگه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار سیاسیش وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه( مه‌ی مه‌ی بکه‌یم و چی‌و شیخ بیشیم مه‌ی حه‌رامه/ئیمه‌یش له‌ی فهنهیلێ ئاخوندییه بهڵهیمن)) به گوێی هه‌ست و نه‌ستی ئێمه ده‌داته‌وه.
ئه‌و له شیعرێکیدا ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر مردم له تاران مه‌منێژن به‌ڵکوو بمبه‌نه‌وه بۆ قه‌سری شیرین ڕه‌نگه ئه‌مه ئه‌و زایه‌ڵه ناوشیارانهیهی شاعیر بێت که پێبهستبوونی به زێدی باپیرانی نیشان ده‌دات و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر به هه‌ند و ئه‌رێنی وه‌ریبگرین شیاوتر بێت! چون زێد و نیشتیمان هه‌ر پیوه‌ندییه‌کی دوور و نیزیکیان پێکه‌وه هه‌بووه و ده‌بێت!