مزگەوتەكانی سلێمانی، وەك دامەزراوەی كەلتوری و كۆمەڵایەتی و ئاینی بەشدارن لەدروستكردنی فەرهەنگی سلێمانیدا. ئایا ئەو ڕۆڵەی مزگەوتەكان گێڕاویانە چۆن و تا چ ڕادەیەك كاریگەر بووە؟
ده‌توانم بڵیم ئه‌رك و رۆڵى مزگه‌وته‌كانى سلێمانى سەدەیەک لەمەوبەر ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى جهماعهتو نوێژى رۆژى هەینى نەبووە، بەڵکو تەنها ئه‌ركێكى دیاریكراوى نه‌بووه له‌خودا په‌رستیدا، سه‌ردانكردنى مزگه‌وته‌كان به‌رچاوبووه. بگره هه‌موو كاتیك مزگه‌ته‌كان جمه‌ى هاتووه‌و چه‌ندین بۆنه‌وه‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و مه‌راسمى جیاوازى تیادا ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك وتراوە ده‌رگاى ماڵى خودا كراوه‌یه، ئەوەى ماڵى خودا ئاوادەکات ماڵى ئاوەدان بێت… به‌پێى سهردهماكان ده‌بینین ئه‌وه‌ى له‌مزگه‌وت خزمه‌تى كردووه موچه‌یه‌كى دیاریكراوى به‌شێوه‌ى مانگانه نه‌بووە.
مزگەوتەکان جگه له‌شوێنى ئه‌نجامدانى خوداناسى، چه‌ندین پێگه‌و ڕۆڵیان هه‌بوو، كه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌كو چه‌ندین ناوه‌ندى جیاواز رۆڵى بینیووه، وه‌كو ئه‌وه‌ى شوێنى مانه‌وه‌و حه‌وانه‌وه‌ى هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و كه‌سانى غەریب و كهمدهرهتان بووه، نانى تیاداخوراوهو خێروخێراتى تیاداكراوه.
ئه‌وكه‌سه‌ى له‌مزگه‌وت بووه بەکردەوە بۆته مایه‌ى خێروقسهى باش‌و كۆكه‌ره‌وه‌و خزمه‌تكارى ئەهلى مزگەوت وخه‌ڵكى شار، هەروەها هیچ رۆژیك نه‌بونه‌ته كێشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، بگره كێشه‌ى گشتییان چاره‌سه‌ركردووه.
واته ئه‌م دامه‌زراوه‌یه رۆڵى جوان و نه‌بڕاوه‌ى هه‌بووه له مێژووى شارەکەماندا لە کایەکانى ئاینى، رۆشنبیرى، پەروەردەیى، كۆمه‌ڵایه‌تى، هەروەها ڕۆڵى هەبووە لە پێكه‌وه ژیانى پێکهاتەکانى شار.. وەکو له‌گه‌ڵ هاوشاریانى دینى جیاواز له یارسان و جوو، مه‌سیحى و ئه‌رمه‌نى.
كاتێك بمانه‌وێت وتووێژ‌و لێكدانه‌وه بكه‌ین بۆ پرۆسه‌و كایه‌ى خوێندن و فێربوون و ڕ‌ۆشنبیرى، ئه‌وا ناتوانرێت ڕۆڵى مزگه‌وت وحوجرهكان فهرمۆشكرێت وباس نه‌كرێت لە بڵاوکردنەوەى خویندەوارى تاکو پەنجا سالێک لەمەوبەر.
واتە مزگه‌وته‌كان وه‌كو داموده‌زگایه‌كى ئاینى، په‌روه‌رده و فێربوون، كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شوێنى حه‌وانه‌وه‌و مانه‌وه‌ى خه‌ڵكانى غه‌ریب و لێقه‌وماوو گه‌شتیاربووه. شوێنى به‌سه‌ربردنى كات‌و به‌ستنى كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ى خه‌ڵكى گه‌ڕه‌ك و ئه‌هلى مزگه‌وت بووه.
لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم ڕۆڵى مزگهوتو ژینگه‌ى ساڵانى پێشووى بخه‌مه‌ڕوو، كه به بیروڕاى من له ئێستادا مزگه‌وته‌كان ئه‌و ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریه‌ى جارانیان نه‌ماوه، به‌هۆكارى پێشكه‌وتنى سهردهمو ململانێی گروپ ورێکخراوە ئیسلامییەکان و ئیسلامى سیاسى.
هەروەها به‌داخه‌وه نه‌بونى خه‌ڵكى له‌خۆبردوو لهوكایهدا، کەوەک مامۆستایانى پێشتر نەتوانراوە کۆلەکەى مزگەوت راگرن، كه‌ره‌نگه تاكو ئاستێك ره‌نگدانه‌وه‌ى گرتنه‌به‌رى سیاسه‌ت و رێبازگهرى زیاتر لهسهرخهڵكى ده‌ركه‌وێت.
لێره‌وه ده‌ڵێین: له‌سه‌ره‌تاى په‌یدابونی ده‌سه‌ڵاتی میرانى بابانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م میرانه توشى ململانێى نێوان دوو زلهێزى ناوچه‌كه”صه‌فه‌وى وعوسمانلى” بوونه‌ته‌وه، زۆرجار كێبڕكێى ئه‌و دوو زلهێزه له‌گۆڕه‌پانى ئه‌ماندا بۆته مایه‌ى شه‌ڕو ئاژاوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌زۆربه‌ى كاتدا له ناوچه‌و سنورى قه‌ڵه‌م ڕهویهكهیاندا پهشێویىو نائارامى هه‌بێت.
به‌ڵام دیارده‌یه‌كى جوانى مێژووى میرانى بابان ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا زۆر بایه‌خیانداوه به خوێنده‌وارى وهه‌وڵیان داوه پێویستیه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێندهوارىو زانست و زانیارى‌و ڕ‌ۆشنبیرى بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆیان دابین بكه‌ن. وەک بینراوە هه‌میشه ڕێزیان له‌كه‌سانى زانا‌و خوێنەوارو مه‌لاى سنورى قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆیان گرتووه.
هه‌ر وه‌كو شوێنه‌كانى تر‌ى جیهانى ئیسلامى، زۆربه‌ى زۆرى مزگه‌وته‌كان سه‌ره‌ڕاى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى ئاینى له خوداپه‌رستیدا له ناوشارو شارۆچكه‌و گونده‌كاندا مزگەوت شوێنى خوێندن و خوێنده‌واران بووە.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاستى خوێندنى ئاینى له حوجره‌كانى كوردستان ده‌توانین بلێین تێكڕا وه‌كو یه‌ك بووه. ئه‌گه‌ر جیاوازیش بوبێت ئه‌وا جیاوازیه‌كه له ئاستێكى كهمدابووه. ته‌نها قۆناغى خوێندنى تیاداجیابووه وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌موو مزگه‌وتێك كه خوێندنى تیادا بووه نه‌یتوانیووه ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى بدات، به‌ڵام ئیجازه‌ى ته‌واوكردنى قۆناغێكى خوێندنى داوه.
ده‌بینین میرانى بابان چه‌ندین فێرگه‌و مزگه‌وت و حوجره‌و مه‌دره‌سه‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه كردۆته‌وه‌و مووچه‌ی شیاویان بۆ مه‌لاكان بڕیوه‌ته‌وه‌و تاكو ئاستێكیش پێداویستى قوتابی “فەقێ”كانیان دابینكردووه.
واته پێداویستى ژیان‌و خوێندنیان بۆ مه‌لاو فه‌قێكانى دابینكردووه، بۆ چه‌سپاندنى زانستوڕۆشنبیرى سه‌رچاوه‌ى زانستى‌و ڕۆشنبیریان له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستانه‌وه بۆ دابینكردوونو كتێبخانه‌یان بۆ كردونه‌ته‌وه، كه به‌شێك له‌و سه‌رچاوانه تاكو ئێستاش له كتێبخانهى ئه‌وقافى سلێمانى پارێزراون.
بۆ دابینكردنى خه‌رجى و شوێن و جێگه‌ى پێوست وه‌قفى موڵك‌و ماڵیان بۆ ئه‌و خوێندنگایانه كردووه. نه‌وه به‌دواى نه‌وه میرانى بابان ئه‌م ڕه‌وشته‌یان پیاده‌و په‌یڕه‌و كردووه، جا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت كه‌م تازۆر بۆیان گونجابێت. به‌شێوه‌یه‌كى گشتی ڕۆژبه ڕۆژیش په‌ره‌یان به‌م ڕهوشهداوه لەسەردەمى خۆیاندا. خەڵکى شارەکەش هاوکاریان بوون بۆ ئەم مەبەستە.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك لێره‌دا نمونه‌ى ئه‌وه دێنینه‌وه كه مامۆستا”شێخ محەمەدى خاڵ” ده‌ڵێ: ئه‌و وهسیقهیهى له‌بنه‌مادا به‌زمانى عه‌ره‌بى نوسراوه‌و مۆر‌و ئیمزاى زۆرى له‌زانایانى به‌ناوبانگى قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابانى ئه‌و ڕۆژگاره‌ى له‌سه‌ره‌و به‌مشێوه‌یه ئاماژه‌ى بۆ كراوه:
(له‌و وه‌سیقه وهقفیهى كه‌لاى عه‌زمى به‌گى بابان دیومه مۆرى سلێمان پاشاى (مقتول)ى پێوه‌بووه ساڵى 1174 ك كه ترجمهكهى به‌م جۆره‌یه: (ئه‌وا هه‌موو زه‌وى و زار‌و باغوبیستان، ئاسیا‌و و كاروانسه‌راو جۆگاو دوكان، ئه‌وانه‌ى كهكڕیومن یان ئاوه‌دانم كردونه‌وه یان پێكمهێناون لهشارهزورو ده‌وروبه‌رى، له كویسنجاقو ئه‌م لاولاى، لهههولێرو قه‌ره‌داغ و كه‌ركوك وهه‌ندێ شوێنى مه‌ریوان ودیهاتى. ئه‌مانه‌م وه‌قف كرد له‌سه‌ر خوێندنگاكانى قه‌لاچوالان و مامۆستا‌و قوتابیه‌كان، مزگه‌وت و ئه‌و ههتیوانهى ده‌رس ده‌خوێنن له قه‌ڵاچوالان… ئه‌و زانا‌و ڕۆشنبیرانه‌ى خه‌ریكى وه‌رگێڕانى علوم و زانستن، هه‌روه‌ها به‌شێكى ئه‌م وه‌قفه بۆ خوێندنگاكانى خورماڵ‌و مامۆستا‌و قوتابیانى، بۆ خوێندنگاكانى شارى كۆیه‌و مامۆستا‌و قوتابیانى، بۆ مه‌دره‌سه‌ى هه‌ولێرو مامۆستا‌و قوتابیانى، بۆ ئه‌و دوو مه‌دره‌سه‌یه‌ى له كه‌ركوك دروستم كردن).
پاشان ده‌بینین بنیاتنان ودروستكردنى مزگه‌وت له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ده‌وڵه‌مه‌ندو خێرخوازەوە بنیاتنراوه، زۆرجار به‌شێوه‌ى كۆمه‌ك وهاوكارى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى شار پێداویستى مزگه‌وتیان دابینكردووه، یاخود بنیاتنراوه وه‌كو ئه‌ركى سه‌رشانى موسڵمانیهتى و ئه‌ركێكى ئاینى.
گه‌ربگه‌ڕێینه‌وه سه‌رئه‌وه‌ى كه لهپایتهختى بابانه‌كان ژماره‌یه‌كى به‌رچاو “حوجره” قوتابخانه‌ى ئاینى له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا هه‌بووه. ئه‌م حوجرانه رۆلى به‌رچاویان له په‌روه‌رده‌و فێركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى خوێنده‌وارى و رۆشنبیرى و زانیاری‌دا هه‌بووه.
حوجره‌كان شوێنى پێگه‌یاندنى چه‌ندین زاناى ئاینى و شاعیر‌و نوسه‌رو رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تى ناودارى كوردستان‌و شارهكهبوون. واته خوێندنى حوجره له‌سه‌رئاستى دیاریكراو خزمه‌تى به‌كۆمه‌ڵگه‌ى شاره‌كه‌و به‌شێوه‌ى گشتى به‌كوردستان كردووه. ئەوەى جێگەى ئاماژەیە ئەدەیبان و نوسەران وشاعیرانى نیو سەدە لەمەوبەر هەموو لە مزگەوتەکاندا فێر خویندەوارى بوون. هه‌ڵبه‌ته به‌شیوه‌یه‌كى گشتى كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى خوێندن پێویستى هەیە بەهەرهەیەکە لە”جێگه،خه‌رجى، قوتابى، پرۆگرام، مامۆستا” هه‌یه.
گه‌ر به‌كورتى بڵێین حوجره بریتیه له‌وجێگه و شوێنه‌ى له‌ناو مزگه‌وتدا هه‌بووه‌و تایبەت بووە بۆ خوێندن، لە ڕووى بیناوە به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له چه‌ند ژورێك پێكهاتووه، ژورێك بۆ خوێندن واته شوێنى ده‌رس”وانه” وتنه‌وه كه به شوێنى”مرافهعاتى مه‌لا” ناوبراوه، ژورێكیش بۆ شوێنى حه‌وانه‌وه‌و مانه‌وه‌ى قوتابیه‌كان بووه، هۆدهیهكیش بۆ شوێنى ئازوخهو پێداویستیه‌كانیان بووه.
واته حوجره به‌و ژورو به‌شه وتراوه له‌ناو ته‌لارى مزگه‌وتدا كه بۆ مه‌به‌ستى خوێندن به‌كار هاتووه له‌لایه‌ن مه‌لا”مامۆستاى وانه‌بێژو “قوتابى” کە لەسەر ئاستى قۆناغى خوێندنى ناوبراون بە ’سوختهو فه‌قێ ومستهعید” وه‌ك قۆناغى خوێندنى جیاوازى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى وپه‌یمانگه و زانكۆى ئێستا بووه.
خواردن و مانه‌وه‌ى قوتابییه‌كان له‌ناو حوجرهكاندابووه.فراوانى وبچوكى حوجره‌كان له مزگه‌وتێكه‌وه بۆ مزگه‌وتێكى تر جیاوازبووه.
چه‌ندین مزگه‌وت له‌سه‌ره‌تادا حوجره‌ى خوێندنى بۆ كوڕان‌و پیاوان هه‌بووه له‌م شاره‌دا پاشان بۆ كچان و ژنان.کەواتە بەرەچاوکردنى تەمەن و رەگەزبووە.
ئه‌و مامۆستایانه‌ى وانه‌یان وتۆته‌وه لهحوجرهكاندا ئاستى زانستیان جیاوازبووه، وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌لایه‌ى گه‌وره‌ى مزگه‌وت بووه‌و وانه بێژبووه ناوبراوه به‌مامۆستا واته موده‌ریس”المدرس” بووه له مزگه‌وته‌كه‌ى خۆى حوجره‌ى هه‌بووه، له‌ڕووى زانستیه‌وه هه‌موو ماده‌كانى خوێندوه‌و شاره‌زاى ته‌واوى زانسته ئیسلامیه‌كان بووه، تواناى ته‌زكیه‌ى ته‌واوكردنى قۆناغێكى خوێندنى فه‌قێى كردووه، ئه‌و مودهریسهى تواناى به‌خشینى ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى هه‌بووە ناوبراوه به ”مه‌لاى گه‌وره”.
ئه‌و مه‌لایانه‌ى خه‌ڵكیان فێرى چه‌ند جوزئیكى كه‌مى قورئان كردوه‌و فێرى خوێندن و خوینده‌وارى وهه‌ندێك بنه‌ماى ئاینى كردووه، جا له ماڵى خۆیدابووبێت یان له مزگه‌وتێكدا که به‌شى كه‌مه‌ى فێركردنى كردووه، واته زانیاریه‌كانى لهئاستیكى كه‌مدا بووه ئه‌وا ناوبراوه به ”كۆلكه مه‌لا”.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه له‌شێوازى په‌یڕه‌وكردنى خوێندنى حوجره‌كان خوێندن به شێوه‌ى ئازادانهبووه، واتهخهڵكى به‌خواستى خۆى چووه بۆ خوێندن‌و حوجره‌یه‌كى هه‌ڵبژاردووه لهسهرهتاداو پاشان په‌یڕه‌وى تهواكردنى كردووه، یان له قۆناغیكدا وازیهێناوه و دورکەوتۆتەوەو ته‌ركى خوێندنى كردووه.
زۆربه‌ى فه‌قێ و مه‌لاكانى ئه‌و سه‌رده‌مه حوجره‌كانى كوردستانى ناو ده‌وڵه‌تى صه‌فه‌وى وعوسمانى گه‌ڕاون بۆ خوێندن و فێربوون و وەرگرتنى بڕوانامە له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ وانه وتنه‌وه.
گه‌ربێینه سه‌ر ئه‌وه‌ى شێواز‌و کاتى وانه‌وتنه‌وه له‌حوجره‌دا ئەوا كاتى به‌یانیانى هه‌بووه كه ناوبراوه به”راسته ده‌رس”پاش نیوه‌ڕوانیش دواى نوێژى عه‌سر وانه خوێندراوه بۆ بابه‌ته لاوه‌كیه‌كان كه ناوبراوه به ”لا ده‌رس”. لەگەل ئەوەى مامۆستا‌و فه‌قێى توانیویانە بەخواستى خۆیان پاش وپێش بهوانهكان بكه‌ن به پێى پێویست وگونجاندن.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى لهحوجرهكاندا گرنگى ته‌واو به‌فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى دراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت لێكدانه‌وه‌و ڕاڤه‌و تێگه‌یشتنى ته‌واو بۆ قورئانى پیرۆز‌و فهرمودهكانى پێغه‌مبه‌ر”دروودى خواى لێبێت” بکات و له‌داهاتوودا فه‌قێكه كاتێك خویندنى تەواوکردوو بوو به مامۆستا نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه. هه‌روه‌ها فێربوون و خوێندنى زمان و ئه‌ده‌بیاتى فارسى.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى لهحوجرهكاندا پرۆگرامى خوێندن کەبە ماناى ئەو كتێبانەى خوێندراوه، كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ناوهڕۆك و بابه‌ته‌كانى له‌خزمه‌ت قورئان و فهرمودهكانى پێغهمبهردابووه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كتێبى فهلهكناسىو ئهندازیارىو ژمێرهیى و ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌یان خوێندووه، واته زانستى ئاینى و عه‌قڵى خوێندراوه لە حوجرەکاندا.
وەک زانراوە پشووى خوێندن لهحوجرهكاندا ڕۆژانى هه‌ینى وسێ شه‌ممان وتێكڕاى مانگى ڕه‌مه‌زان و ڕۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و قوربان بووه له ساڵه‌كه‌دا.
له‌باره‌ى ته‌مه‌نى ده‌سپێكى قوتابى له ده‌وربه‌رى 6 ساڵىو 8 ساڵى تاكو 12ساڵى له سه‌ره‌تاوه وه‌رگیراوه. زۆرجار ته‌مه‌ن دیاریكراونهبووهو ژماره‌ى قووتابیانى حوجرهكهش دیاریكراونهبووه. به‌ڵكو له‌سه‌ربنه‌ماى تواناى مامۆستا‌و جێگه‌ى حوجره‌كه وئامادهبون و خواستى خه‌ڵكى بووه.
قۆناغه‌كانى خوێندن به‌م شێوه‌یه بووه: قۆناغى یه‌كه‌مى خوێندن كهسهرهتایى بووه به ”كتاتیب” ناوبراوه، تیایدا فێرى نوسین و له‌به‌ركردنى چه‌ند ئایه‌تێكى قورئان و نوێژكردن و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى ئاینى ئیسلام كراوون.
قۆناغى دواتر یان قۆناغى دووه‌مى حوجرە به “سوخته” یان به”فه‌قێ” ناوبراوه زۆرجار ئه‌مانه له‌لایه‌ن كه‌سێكى شاره‌زاتر یاخود قوتابیه‌كى له‌خۆیان گه‌وره‌تر وانه‌یان پێ وتراوه‌ته‌وه كه ئه‌م خوێندكاره قۆناغى سەروتربووە به”موسته‌عد” ناوبراوه كه‌له قۆناغى خوێندندا باڵاتربووه.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌و قوتابیانه‌ى له‌حوجره‌دا خوێندویانه ناوبراون به ”فه‌قێ”. له‌م شاره‌دا مزگه‌وته‌كان له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئاینیه‌وه به‌ڕێوه‌چووه.
“موسته‌عید” كه قۆناغى خوێندنى باڵاتره له‌لاى باشترین مه‌لاى ناوچه‌كه خوێندوێتى. موسته‌عید ئه‌و قۆناغى خوێندنه‌یه پاش ته‌واوبوونى خوێندن له‌ڕێ و ڕه‌سمى ئاشكرا‌و ڕه‌سمیدا “فه‌رمیدا” ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رده‌گرێت.
واته كه‌سى”موسته‌عید” دواى ته‌واوكردنى قۆناغى خوێندنه‌كه‌ى ئاماده‌یه ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرێت، واته بۆته مامۆستا”مه‌لا”و مێزه‌رى له‌سه‌ركردووه كه ئه‌مه نیشانه‌ى وه‌رگرتنى بڕوانامهبووه.
گه‌ربێینه سه‌رباس وخواسى شێواز‌و چۆنیه‌تى خوێندن وفێربوون له حوجره‌كان ئه‌وا هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندنى ئاینى له‌یه‌ك مزگهوتولاى ته‌نها مه‌لایه‌ك نه‌بووه. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى قوتابى لهحوجرهكاندا بهفقێ ناوبراوه‌و فه‌قێ له‌وشه‌ى عه‌ره‌بیه‌وه هاتووه كه به ماناى زاناى تێگهیشتودێت.
به‌ڵكو پێویست بووه قوتابى له‌لاى چه‌ند مودهریسێك “مه‌لا” بخوێنێت، واته له‌لاى چه‌ندین مامۆستاى ئاینى‌و چه‌ندین مزگه‌وت وشوێنى جیاواز خوێندنه‌كه‌ى ته‌واوكردووه.
پاش ئەوەى فەقێ خوێندنى لهحوجرهى هەر مزگه‌وتێك كۆتایهێناوە نامه ونوسراوى كۆتایى قۆناغى خوێندنى بابه‌تى و زانستى دراوه بهقوتابیهكه، واته له‌لاى ههرمهلایهك خوێندنى ته‌واوكردووه، بڕوانامه‌ی دراوه‌تێ كه ئاماژه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند زانستى وه‌رگرتووه‌و خوێندووه.
ئه‌و جۆره پشتگیریه بۆ دیاریكردنى ئه‌و قۆناغهبووه كهفەقیەكه ته‌واوى كردووه، بۆئه‌وه‌ى لهحوجرهیهكى تر زانستى تر وه‌ربگرێت و تهواوكاریهكهى بخوێنێت.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه پۆشینى جلوبه‌رگى فه‌قێ دیاریكراو وجیاواز بووه لهجلو به‌رگى مامۆستاكه‌ى وه‌كو بڵێیت یه‌كپۆشى بووه بۆ فه‌قێكان وجیاواز لە مامۆستاکەى.
چونكه فه‌قێ بۆى نه‌بووه مێزه‌رى سپى وتهربوش له‌سه‌ربكات، ته‌نها توانیویه‌تى كڵاو و جامانه ببه‌ستێت و زۆرجاریش کلاوى سپى له‌سه‌رى بكات و شێوازى به‌ستنى جامانهكهشى زۆرجار دیاریكراو بووه، یاخود ئه‌وشێوه به‌ستنه چاولێكه‌رى بووه.
بۆ ئه‌وه‌ى فه‌قێكان جیابكرێنه‌وه لەجامانە بەسەرى تر به‌شێوه‌ى بەستنەكهی له‌خه‌ڵكى تر، له‌به‌رئه‌وه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌وكاته‌دا زۆربه‌ى زۆرى خه‌ڵكى كڵاوجامانهو سه‌رو سه‌ربه‌ستیان لهسهردابووه. جاران له‌سه‌ركردنى كڵاو وجامهنهو داپۆشینى سه‌ر وه‌ك ئه‌ركێكى ئاینى و كۆمه‌لایه‌تى بووه‌و هێماو نیشانەى پیاوەتى بووە.
كاتى خۆى به زۆرى فه‌قێ جلوبه‌رگى له‌جۆرى كهواوسهڵتهو شەرواڵ ودهرپێ و كراسى له‌جۆرى خامى سپى له بهركردووهو فهقیانهى سپیى به‌ستووه و سه‌رو سه‌ربه‌ستى له كڵاوى سپى و جامانه پێچاوه.
وەک بینراوەو لێکدانەوەم بۆ کردووە پۆشینى جلوبه‌رگى مامۆستا‌و فه‌قێ جیاوازبوون له یه‌كترى، وەک ئه‌وه‌ى كه‌واو سه‌ڵته‌ى مامۆستا جیابووه، كهواوسهڵتهى مامۆستا به‌و شێوه‌یه بووه كه شهرواڵو چۆخهى له‌یه‌ك ڕه‌نگى قوماش پۆشیووه، واتە قوماشەکەى یەک قات بووە، یان به‌خواستى خۆى خامى سپى بۆ شه‌رواڵ ودهرپێ به‌كارهێناوه به‌تایبه‌تى له‌وه‌رزى هاویناندا لهبهرسوكىوفێنكى وپاکوخاوێنى.
لەگەل ئەوەى ڕه‌نگى فهقیانهكهشى به‌خواستى خۆى بووه. جامانه‌ى لهسهركردبێت وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ناوچه‌كه‌ى به‌ستویه‌تى، یاخود ته‌ڕبوش و مێزه‌رى سپى پێچاوه‌ته‌وه وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كى ئاینى.
پاش نه‌مانى كه‌واوسه‌ڵته پۆشینى جلوبه‌رگى فه‌قێ گۆڕاوه بۆ شه‌رواڵ و جۆغهو کەتافى و كڵاوى سپى‌و جامانهبهستن.
فەقێ بۆ وه‌رگرتنى بڕوانهمهى كۆتایى خویندنى كه‌له‌ناو خه‌ڵكیدا ناوده‌برێ به وەرگرتنى ئیجازه‌ى زانستى”مه‌لایه‌تى”. وەک ئەوەى زانراوە چه‌ند جۆرێك ئیجازه‌ى مهلایەتى هه‌بووه. وه‌كو ئه‌وه‌ى ئیجازەدان بۆ (وتارخوێندن، پێش نوێژى، ته‌دریس..) كه له کاتى وه‌رگرتنى ئیجازهكهوه بهفەقێ ناو نابرێتو لەناو خەلکیشدا به مه‌لاى دوانزه عیلم ناوده‌برێ.
بۆ ئه‌و بۆنه‌یە واتە وەرگرتنى بڕوانامە ڕی ورهسمى مێزهربهستن سازكراوه، به ئاماده بوونى مه‌لاى گه‌وره‌و ئه‌و مامۆستایانه‌ى وانه‌یان بهفهقێكه وتۆته‌وه لە قۆناغەکانى خویندنیدا ئاماده‌ئه‌بن له‌و مهراسیمهداو له‌سه‌رده‌ستى ئه‌وان وەک گەواهى ئیجازه وه‌رده‌گرێت.
گهرباسى ئه‌و مه‌راسیمه بكه‌ین كه وه‌كو حهفلهىتەخروجى زانكۆى ئه‌م سهردهمهدایهو بڕوانامەى زانستى تیادا وەردەگیرێت. ئه‌و مامۆستایانه‌ى كاتى خۆى وانه‌و ده‌رسیان به‌فه‌قێكان گوتۆته‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك له‌مامۆستایانى ئاینى تر‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تى وه‌كو شێخانى تهریقهتوڕیش سپى‌و پیاوماقوڵ و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌و ئه‌هلى مزگه‌وت له‌و ڕۆژه‌دا له مزگه‌وت ئاماده‌ئه‌بن بۆ پیرۆزى ئه‌و ڕێ وڕه سمه “بۆنه‌یه” كه بهمێزهربهستن ناوده‌برێت، یاخود ده‌ڵێن ئیجازه‌ى مه‌لایه‌تى وه‌رگرتن.
له‌و مزگه‌وته‌دا كهتایبهتهكراوه بۆ ئه‌م بۆنه‌یه له‌وڕۆژه‌دا چه‌ندین مه‌لاو فه‌قێى قورئان ده‌خوێنن و مناجاتى ئاینى ده‌كه‌ن. ئهوفهقیەى خوێندنى ئاینى ته‌واوكردووه له‌سه‌ر ده‌ستى یه‌كێك له‌مامۆستاكانى پۆشاکى”جبهوتهربوش”ى ئهدرێتى. كه جبه بەو پۆشاك‌و جلوبهرگە تایبه‌تیه ئەوترێت کە لەناو کۆمەلگەدا بۆ مامۆستایانى ئاینى ده‌شێت.
فەقێ له‌وكاته‌ى ئەبێتە مامۆستا پاش مۆڵەت وەرگرتنى مەلاى جبە وهردهگرێتو ئیتر دەتوانێت بیپۆشێ. كه‌پێشتر ڕێگه‌نه‌دراوه ئه‌و جلوبه‌رگه تایبەتە له‌به‌ربكات.
هه‌روه‌ها مامۆستاى تازه قورئانێكى به‌هه‌دیه ئه‌درێتێ هه‌ر له‌ویاده‌دا كڵاو و جامانه‌ى فهقێیهتى له‌سه‌رلا ئه‌به‌ن و له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى ئاینى وه‌ك ڕێزلێنان مێزه‌رى ئاینى “ته‌ربوش یان كڵاو و جامانه” دهكرێتهسهرىو له‌وكاته‌وه عهباوجبهى مه‌لاى له‌به‌ر دەكات و مێزه‌ر له‌سه‌رده‌كات و ئیتر له‌وكاته‌وه وه‌ك ڕیزلێنان به مامۆستا بانگیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش واته وه‌رگرتنى ئیجازه‌ى”عیلمى”مه‌لایه‌تى له‌سه‌رده‌ستى مامۆستاكانى پێشوویى، كه‌له‌ناو خه‌ڵكى بهمهلاى دوانزه عیلم ناوده‌برێ كه وه‌رگرتنى ئیجازهكهى به گه‌واهیدان و شاهیدى ئاماده‌بووان وه‌رئه‌گرت.
زۆرجار هه‌ر له‌ویاده‌دا مزگه‌وت وخانهقاو شوێنى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركى بۆ دیاریكراوه، جا پێش نوێژى بێت یان مه‌لاى مزگه‌وت بێت یاخود خه‌ریكى ته‌دریس و ئیشوكارى حوجرهبێت… واتە بە پێى تواناى کەسەکەیە کە بڕوانامەى وەرگرتووە، هه‌ندێكجار ههرلهوشوێنهدا موچه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ دانراوه وەکو خەڵات، یاخود هاوكارى كراوه له لایه‌ن ئه‌هلى مزگه‌وت، پاشان لەکاتى کارەکەى لەلایەن خەلکى خێرخوازانه‌وه كۆمه‌ك و یارمه‌تى دراوه بەتایبەتى لهزهكاتوخێراتهوه.
دابینكردنى خواردن و پێداویستى رۆژانه‌ی فه‌قێكان له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه بووه ناو براوه به”راتبهى فه‌قێ یان جومعانه”به‌تایبه‌تى له‌لایه‌ن خه‌ڵكى گه‌ڕه‌ك وئه‌هلى مزگه‌وته‌وه كۆكراوه‌ته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ى تاكو سه‌ره‌تاى ساڵانى هه‌شتاكان له كۆڵانه‌كاندا كه‌سێك ده‌گه‌ڕاو نانى بۆ فه‌قێكان كۆده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌تى ڕۆژانى هه‌ینى. له‌ده‌رگاى ماڵانى ئه‌داو ده‌یوت”راتبهى فه‌قێ ره‌حمه‌تى خواتان لێبێت”ههرماڵهى به‌خواستى خۆى نان یان پاره‌ى ئه‌دا بهوكهسهو ئه‌ویش ئه‌یبرد بۆ مزگه‌وت.
بیرم دێت كۆمه‌ڵیك منداڵى گه‌ڕه‌ك دواى ئه‌كه‌وتین و كهئهچووه كۆلانى ئه‌و لاتر یان خوارتر منداڵان هاواریان ده‌كرد “راتبهى فه‌قێ گونت ته‌قێ”.
كه‌سێ له كۆڵانه‌كاندا هاوارى ده‌كرد”نانى جومعه به‌ر ره‌حمه‌تى خواكهون” هه‌ر ماڵه‌ى بیویستایه نان یان پاره‌ى ده‌دایه. جارى واهه‌بووه نانه‌كه ئه‌گه‌ر زۆر بووایه ئهیفرۆشتهوهو پاره‌كه‌ى بۆ كڕینى پێداویستى تر به‌كارده‌هێنا.