ئەم پارتە کەیەکیکە لەپارتەگەورەکانى ئەمەریکا لە ٢٠ ى شوباتى ١٨٥٤ دامەزرا لەژمارەیەک لەو کەسایەتیانەى کەلەهەردوو پارتى راستڕە ودیموکراتەکان جیابوونەوە، ئەم پارتە بەشیوەیەکى گشتى هەڵگری ئایدۆلۆجیایەک ومەزهەبیکى سیاسی دیاریکراو نییە، لەناوخۆیدا چەندین ئاراستەى جیاوازى سیاسی و کۆمەڵایەتى وئابورى دەگرێتە خۆى.
لە خولەکانى سەرۆکایەتى ئەمەریکا توانیویەتى بۆ ١٩ جار پۆستى سەرۆکایەتى وەربگریت، لەدیارترین سەرۆکەکانى سەر بەکۆمارییەکان ڕۆناڵد ڕیگنى سەرۆکى ئەمەریکا بووە کە توانى کۆتایی بەجەنگى ساردى نیوان هەردوو بلۆکى ڕۆژهەلات بەسەرۆکایەتى یەکێتى سۆڤییەتى جاران و بلۆکى ڕۆژئاوا بەسرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بهێنیت.