دامەزراوەیەکى پەڕلەمانییە لهلایەن هاوڵاتییانی وڵاتانی یەکێتیى ئەورووپاوە بەشیوەیەکى ڕاستەوخۆ هەڵدەبژێردرێن.
لەپەڕلەمانى ئەورووپاوە، “ئەنجومەنى یەکێتیى ئەورووپا” دروست دەبێت کە بریتییە لە دەسەڵاتى یاسادانان و بەیەکێک لەدەسەڵاتە گەورەکانى یاسادانان لە جیهاندا ئەژمار دەکرێت.
ئهم دوو دهزگایه پێکەوە “پەرلەمانى ئەورووپی و ئەنجومەنى یەکێتى ئەورووپا” دەسەڵاتى یاسا دانان پێک دەهێنن. پەڕلەمانى ئهوروپا لە ٧٥١ ئەندام پێکدێت، کەدووەم گهورهترین پهڕلهمانه لەدواى پهڕلهمانی هیندستان.
ئەندامان بەشیوەیەکى ڕاستەخۆ هەڵدەبژێردرێن، ئەم پڕۆسەیە لە ساڵى (١٩٧٩)ەوە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەدا کە پەڕلەمانى ئەوروپی دەسەڵاتێکى یاسادانانە لهتهواوی یهكێتیی ئهورووپادا، بەڵام پێشینە بۆ یاساى ئەنجومەنە نیشتمانییەکانى ولاتانى یەکێتى ئەورووپایە، لەبەرامبەر ئەم دەسەڵاتە، کۆمسیۆنى ئەورووپا هەیە کەوەکو دەسەڵاتى جێبەجێکردن وایە لەتەواوى یەکێتیى ئەورووپادا.