ناوی فەرمی: کۆماری کوستاریکا.
کورتکراوەی ناو: کوستاریکا.
پایتەخت: سان خۆسێ.
زمان: ئیسپانی (فەرمی) یە، ئینگلیزی.
سیستەمی سیاسی: کۆماری.
بەرواری سەربەخۆیی: ١٥ ی ئەیلولی ١٨٢١ (لە ئیسپانیا).
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە ئەمریکای ناوەڕاست، سنورەکانی لەباکورەوە نیکاراغوا، لەڕۆژھەڵاتەوە دەریای کاریبی، لەڕۆژئاواوە زەریای ھێمن، لەباشەرەوە پەنەما.
ڕووبەر: ٥١.١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
داھاتی سروشتی: وزەی کارۆئاویی.
کەشوھەوا: وەرزی.
دانیشتوان
ژمارە: ٤.٧٥٥.٢٣٤ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ١.٢٤% (مەزەندە ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٨٣.٦% سپی پێست، ٦.٧% مۆلاتۆ، ٢.٤% دانیشتوانی ڕەسەنن، ١.١% ڕەش پێست لەبنەڕتدا ئەفریقین، ١.١% ئەوانی دیکە، ٥.١% نەزانراون.
ئایین: ٧٦.٣% ڕۆم کاسۆلیک، ١٣.٧% مەسیحی، ١.٣% جولەکە، ٠.٧% پرۆستانت، ٤.٨% ئەوانی دیکە، ٣.٢% ھیچ ئایینێکیان نیە.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ٤٨.٥١ ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ١٢٩٠٠ دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٣.٥%.
ڕێژەی بێکاری: ٧.٩%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٥.٦%.
گرنگترین بەرھەم: چاککردنی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، ئامێری پزیشکی، ڕستن و چنین، جل وبەرگ، مۆز، ئەناناس، قاوە، شەکر.
پێدراوی ئابوری تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.