حزبێکی سیاسی پاشخان ئیسلامیی ھەرێمی کوردستانە و نزیک لە تەوژمی ئیخوان موسلیمینە و باوەڕی بەخەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژی ھەیە.
دامەزراندن
لە ٦/٢/١٩٩٤ پاش ٣ ساڵ لە دوای راپەرینی ھەرێمی کوردستان و لە نێو جەرگەی قەیران و گەمارۆی ئابوری ھەرێمی کوردستان و لە گەرمەی شەری ناوخۆدا وەک حزبێکی سیاسی مەدەنی و بێ چەک و مەکتەب عەسکەریی ھاتە دامەزراندن.
ئاڕاستە و بۆچوون
پارتێکی ئیسلامیی میانڕەوە و کار بۆ چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری دەکات لە ژێر یاساکانی ئیسلامدا، ھەوڵدەدەن بۆ بنیاتنانی تاک و خێزان و کۆمەڵگای ئیسلامی.
ئەمیندارەکانی یەکگرتوو
١- سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق، ساڵى١٩٥٠ لە پاێزگای ھەڵەبجە لەدایک بووە، لە ١٩٩٤/٢/٦ تاوەکو ٢٠١٢/٥/١ ئەمیندارى یەکگرتوو بووە، بۆجاری دووەم لە ٢٠١٦/٥/٢٨ تاوەکو ئێستا کەسی یەکەمە.
٢- مەحەمەد فەرەج لەدایکبووی پارێزگای ھەڵەبجەیە لە ساڵى ١٩٥٣لەدایکبووە، بەکالوریۆسی لە ئادابی عەرەبیدا ھەیە. لەسەرەتای دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامییەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە بۆ یەک خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە . لە ٢٠١٢/٥/٢ وە تاوەکو ٢٠١٦/٥/٢٨ کەسی یەکەمی یەکگرتووی ئیسلامیی بووە.
کۆنگرەکانی
لە میژووی ڕاگەیاندنییەوە تاوەکو ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە:
١- لە ساڵی ١٩٩٣ کۆنگرەی دامەزراندن بەسترا، پێک ھاتبون لە ١٣٠ ئەندام ١٢٢ پیاو و ٨ ئافرەت، بەھۆکاری شەڕی ناوخۆ ٢ کۆنفراسیان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی بەست و تیایدا ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی شورا ھەڵبژێردرا.
٢- لە ٢٠-٨-١٩٩٦ لە ھەولێری پایتەخت.
– ژمارەی ئەندامەکان ٢٥٠ .
– ٢٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.
٣- لە ٣-٩-١٩٩٩ لە ھەولێری پایتەخت.
– ژمارەی ئەندامەکان ٣٢٥.
– ٣٠ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.
٤- لە ٣٠-٤-٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەخت.
– ژمارەی ئەندامەکان ٤٩٠.
– ٣٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.
٥- لە ١-٥-٢٠٠٩ لە ھەولێری پایتەخت.
– ژمارەی ئەندامەکان ٥٦١.
– ٣٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا.
٦- لە ١-٥-٢٠١٢ لە ھەولێری پایتەخت.
– ژمارەی ئەندامەکان ٧٥٥.
– ٣٥ ئەندام بۆ ئەنجومەنی شورای ناوەندی ھەڵبژێردرا و ١١ ئەندام بۆ دەستەی باڵای چاودێری.
٧- لە ٢٨-٥-٢٠١٦ لە ھەولێری پایتەخت.
– ژمارەی ئەندامەکان ١١٠٠.
– تیایدا ئەمینداری پێشوتر سەلاحەدین محەمەد بەھادین وەک ئەمیندار ھەڵبژێردرایەوە.
کاری سیاسی و ھەڵبژاردن
* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ بەرێژەی ١١.٠٥% لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستانی دەنگى بەدەستھێنا و ژمارەی دەنگەکانی ٢١٤.٢٢٣- دووسەد و چواردە ھەزار و دووسەد و بیست و سێ دەنگ.
* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ ئەم رێژەیە دابەزیوە بۆ ٧.٢% وە ژمارەی دەنگەکانی ١٥٥.٩٧٢ سەد و پەنجا و پێنج ھەزار و نۆسەد و حەفتا و دوو دەنگ.
* لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا جارێکی تر ئەم رێژانە روو لە داکشان دەکەن و ژمارەی کورسیەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ کورسیەوە دابەزی بۆ ٥ کورسی و لە ئەنجوومەی نوێنەرانی عێراقیش لە ٤ کورسی دابەزی بۆ ٢ لە کۆی ٣٢٥ کورسی