ناوی فەرمی: کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ـی تورکی، کە سەر بە وڵاتی کوپروس (قوبرس)ە.
پایتەخت: باکووری نیکۆسا.
مانای ناوی وڵاتەکە: بۆ یەکەمجار کە ناوی کوپروس (قوبرس) بەکار هاتووە. ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (15)ی پێش زایین، کە سەرچاوە ئەڵێن: مانای ناوی کوپروس (قوبرس) وشەی گریک (یۆنان)ییە کە بە واتای درەختی سرووشتی دەریای ناوەڕاست دێت و، هەروەها هەندێک سەرچاوەی تر ئەڵێن: وشەی کوپروس (قوبرس) بە واتای “دار خەنە” دێت کە ئاماژەێکە بۆ کانگای مس، هەندێکی سەرچاوەی تر، مانای وشەی کوپروس (قوبرس) بۆ زمانی سومێرییەکان ئەگەڕێنەوە کە بەواتای مس (زوبار) یان بە واتای برۆنز (کوبار) دێت و، مانای تەواوی وشەی کوپروس (قوبرس) بە واتای کانگای کانزای مس دێت، کە لە کۆندا بە کانگاکانی مس بەناوبانگ بووە و، بە جۆرێک کە وشەی مس خۆی لە زمانە ئەوروپییەکان (بۆ نموونە مس=مس لە زمانی ئینگلیزی دا)، کە لە ناوی گریک (یۆنان) ی ئەم دوورگەیە (کوپروس) وەرگیراوە.
ژمارەی دانیشتوان: 330.000 کەس.
ڕووبەر: 3.355 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.
دابەشی کارگێری: لە 6 پارێزگا پێکهاتوو، کە دابەشکراوە بە سەر 12 شارۆچکە (قەزا) دا.
نەتەوە: تورک 60% ، گریک (یۆنان) 25% ، کورد 5% ، ئەرمەن 3% ، عەرەب 1% ، نەتەوەکانی تر 6%.
شارە گرنگەکانی: فاماگۆستا، کیرینیا، مۆرفۆو، تریکۆمۆ، لیفکا.
شوێنی جوگرافی کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی: ئەم کۆمارە نافەرمییە، دەکەوێتە ناو دەریای سپی ناوەڕاست و، هەروەها دەکەوێتە باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتی کوپروس (قوبرس)، کە لە باکوور و خۆرئاواوە بە دەریای سپی ناوەڕاست، لە باشوورەوە بە پارێزگای باشووری نیکۆسیا ولارنکای وڵاتی کوپروس (قوبرس) و، لە خۆرهەڵاتەوە بە دەریای سپی ناوەڕاست دەورە دراوە. مێژووی کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس) ی تورکی، کە هەموو وڵاتی کوپروس (قوبرس)ە.
ئەم کۆمارە نافەرمییە، یەکێکە لە ناوچە کێشە لە سەرەکانی خۆرئاوای کیشوەری ئاسیا، ئەم وڵاتە واتا وڵاتی کوپروس (قوبرس)، هەر لە کۆنەوە ناوچەیەکی ئاوەدان بووە و نەتەوە دێرینەکانی گریک (یۆنان)ی لێ ژیاوە و چەندین دەوڵەت-شاری هەبووە، کە بەشێک بوون لە دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی گریک (یۆنان). لە ساڵی (709پ.ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی نوێ ئاشوورییەکان بە سەرکردایەتی شا سارگۆنی دووەم (705_722پ.ز) شای دەوڵەتی نوێ ئاشوورییەکان داگیر کرا، بووە بەشێک لە دەوڵەتی نوێی ئاشوورییەکان، لە پاش مردنی “شا ئاشووربانیپال” (627/631_668پ.ز) شای دەوڵەتی نوێی ئاشوورییەکان لە ساڵی (631پ.ز) دا. لە ساڵی (627پ.ز) دا دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) سەربەخۆیی خۆیان بە دەست هێنایەوە، لە پاش نزیکەیی (82) ساڵ یان نزیکەیی (78) ساڵ لە داگیرکاری دەوڵەتی نوێی ئاشوورییەکان بۆ سەر وڵاتی کوپروس (قوبرس). لە ساڵی (570پ.ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی دێرینی میسرییەکان بە سەرکردایەتی فیرعەون ئەحامۆسی دووەم (526_570پ.ز) داگیر کرا و کرایە بەشێک لەو دەوڵەتە و، هەروەها لە ساڵی (525پ.ز) لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر کهمبووجی دووهم (530_522پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان داگیرکرا ئەوەش لە میانەی هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان بۆ سەر دەوڵەتی دێرینی میسرییەکان بووە، هەروەها وڵاتەکە بووە یەکێک لە قەڵەمڕەوییەکانی ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان و، هەروەها لە سایەی ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکاندا دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) سەربەخۆیی خۆیان پاراست بە پێدانی باج بە ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان. لە نێوان ساڵانی (498_499پ.ز) یاخی بوونی شارەکانی ئەیونیای گریک (یۆنان)ی دژی دەسەڵاتی سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان، ئەوە بوو تەواوی دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) بێجگە لە دەوڵەتە شاری ئەماتۆس نەبێت بەشدار بوون لەو یاخی بوونە، ئەوە بوو سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ “هارپاگۆس” سوپاسالاری پێشووی ئیمپراتۆریای میدیای کوردان و والی ساتراپی لیدیا و گریک (یۆنان)، یەک لە دوای یەک دەوڵەتە شارەکانی ئەیونیای گریک (یۆنان)ی و دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) داگیر کردووە و، دووبارە کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان.
دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) بەشدار بوون لە هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان به سهرکردایهتی ئیمپراتۆر “خشایار شا”ی یهکهم (485_465پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان بۆ سەر دەوڵەتە شارەکانی تری وڵاتی گریک (یۆنان) بە (150) کەشتی جەنگی لە ساڵی (480پ.ز). ئیتر بەم شێوەیە دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) بوونە بەشێک لە ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکانی پارسی، تاوەکو ساڵی(333پ.ز) ، کە لەو ساڵدا شهڕی ئیسسوس ڕووی دا له پارێزگای هاتای باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستە) له نێوان سوپای ئیمپراتۆریای مهکدۆنییهکان به سهرکردایهتی ئیمپراتۆر ئهلیسکهندهری سێیهم (گهوره) (336_323پ.ز) و، سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان به سهرکردایهتی شا دارا (دارایوش)ی سێیهم (336_330پ.ز)، له ئهنجامدا سوپای ئیمپراتۆریای مهکدۆنییهکان به سهرکردایهتی ئیمپراتۆر ئهلیسکهندهری سێیهم (گهوره) (336_323پ.ز) شکستیان به سهر سوپای ئیمپراتۆریای ههخامهنشییهکان به سهرکردایهتی شا دارا (دارایوش) ی سێیهم (336_330پ.ز) هێنا، بەوەش وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بووە بەشێک ئیمپراتۆریای مهکدۆنییهکان و، وئیمپراتۆر ئهلیسکهندهری سێیهم (گهوره) (336_323پ.ز) و ئیمپراتۆریای مهکدۆنییهکان، ئەوە بوو لە ساڵی (323پ.ز) وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بووە بەشێک لە دەوڵەتی پەتلەمییەکانی مەکدۆنی، هەروەها لە ساڵی (85پ.ز) هێزەکانی سوپای کۆماری ڕۆم توانی دەست بگرێت بە سەر نیوەی وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس)، دواتر لە ساڵی (30پ.ز) هێزەکانی سوپای کۆماری ڕۆم بە تەواوی وڵاتەکەی داگیر کرد، بووە قەڵەمڕەویی کۆماری ڕۆما، دواتر بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما، لە نێوان ساڵانی (27پ.ز_395ز) دا بووە.
لە پاش مردنی ئیمپراتۆر ثيۆدۆسیوسی یەکەم ( 379_395ز) دوایین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما، لە ساڵی (395ز) دا ئەوە بوو ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم دابەشکرا، لە نێوان هەر دوو کوڕەکەی، ئەوانیش ئیمپراتۆر هۆنۆریوس (395_423ز) و ، ئیمپراتۆر ئارکادیوس (395_408ز) بوون، کە ئیمپراتۆر هۆنۆریوس (395_423ز) بووە بە ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای خۆرئاوای ڕۆم، ئیمپراتۆر ئارکادیوس (395_408ز) بووە بە ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) ، واتا ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم دابەش بوو بۆ دوو ئیمپراتۆریا، ئەوانیش ئیمپراتۆریای خۆرئاوای ڕۆما و ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناسرا بوو، ئەوە بوو وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بەر ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) کەوت. سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینیەکان بە سەرکردایەتی خەلیفە مەعاویەی یەکەم (680_661ز) بوو ، کە یەکەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان بووە، کە ئەو کاتە والی شامی سەر بە دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینییەکان بوو، لە ساڵی (632ز) توانیان دەست بە سەر وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بگرن، کە نزیکەیی (1.700) کەشتی بوو لەو هێرشە بەشداریان كرد و توانییان باج و جزیە بە سەر دانیشتوانە وڵاتە دوورگەکە بسەپێنن، هەروەها سێ جار سوپای دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان لە ساڵی (693ز) و لە ساڵی (727ز) و لە ساڵی (743ز) لە ماوەی خەلافەتی “عەبدولمەلیک” (705_685ز) و هیشام (743_724ز) و وەلیدی دووەم (744_743ز) ، کە سێ خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان بوون، هێرش کراوەتە سەر وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) و باج و جزیەیان بە سەر دانیشتوانی وڵاتە دوورگەکە سەپاندووە. لە ساڵی (1191ز) لە میانەی ههڵمهتی سێیهمی خاچ پهرستان دهستی پێکرد به سهرکردایهتی پاشا ڕیچاردی یەکەم (دڵ شێر) (1189_1199ز) ی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بەریتانیا، ئیمپراتۆر فریدریکی یەکەم (باربارۆسا) (1155_1190ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و پاشا فیلیپی دووەم (ئوگوست) (1180_1223ز) پاشای شانشینی فەرەنسا بۆ وڵاتانی شام و ئەنادۆڵۆ، ئەوە بوو وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا به سهرکردایهتی پاشا ڕیچاردی یەکەم (دڵ شێر) (1189_1199ز)ی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بەریتانیا داگیر کرا، بۆ ماوەیەکی زۆر وڵاتە دوورگەکەی بە هاوکانی سوارەچاکانی مەعبەد بەرێوەبردووە، بووە ناوەندی ههڵمهتی سێیهمی خاچ پهرستان.
شا جی دی لوسیگنیان (1190_1186ز) میری میرنشینی ئورشەلییم (بیت موقەدس)، کە میرێکی بە ڕەگەز فەرەنسی بوو، لە ساڵی (1192ز) شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس) دامەزراند، هەروەها خانەوادەی شاهانەی لوسیگنیانی دامەزراند، شا جی دی لوسیگنیان خۆی بووە یەکەم شای شانشینەکە، کە لە نێوان ساڵانی (1194_1192ز) فەرمانڕەوایی کردووە، هەروەها کلێسای ئۆرثوذکسی لە ساڵی (1196ز) لە وڵاتە دوورگەکە گەشەسەند، شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس) بووە ناوەندی بڵاو بوونەوەی ڕۆشنبیری فەرەنسی لە ناوچەکهدا، لە نێوان ساڵانی (1426_1424ز) سوڵتان سهیفهدین بارسبای (1438_1422ز) سوڵتانی دەوڵەتی مەمالیکی میسری، سێ جار هێرشی کردۆتە سەر شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس)، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و هەروەها سەرکەوتوو لە سەپاندنی باج و جزیە بە شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس)، کە ئەوەش لە سەر دەسەڵاتدایەتی شا جانۆس (1432_1398ز) شای شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس). دواتر کۆماری جهنهوای ئیتاڵی لە ڕووی بازرگانییەوە بە تەواوی بە سەر شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس) زاڵ بوو، کاروباری بازرگانی شانشینەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی کۆماری جهنهوای ئیتاڵی و پاشان لە ڕووی سەربازییەوە زاڵ بوو بە شانشینەکە، بەڵام شاکانی شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس)، تاوەکو ساڵی (1489ز) بەردەوام بوون لە فەرمانڕەوایی کردن، پاشان لەو ساڵدا لە لایەن سوپای کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی داگیر کرا.
لە ساڵی (1571ز) دا وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس)، لە ئەنجامی جەنگی نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی و چەند دەوڵەتی تری ئەوروپی، کە لە نێوان ساڵانی (1573_1570ز) دا بوو لە لایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان داگیرکرا و بووە، بەشێک لێی و دواتر لە چوارچێوەی ئەیالەتی کوپروس (قوبرس) ڕێکخرا کە تا ساڵی (1878ز) بەردەوام بوو، کە لەو ساڵدا لە نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای بەریتانیا دەربارەی کوپروس (قوبرس) پەیماننامەێک بەسترا، کە تێدا وڵاتەکە لە ژێر سەروەری دەوڵەتی عوسمانییەکان مایەوە، بەڵام باجی کوپروس (قوبرس) درایە بەریتانیا لە بەرامبەر پاراستنی دەوڵەتی عوسمانییەکان، لە هەر هێرشێکی ئیمپراتپریای ڕووسیای قەیسەری بۆ سەر وڵاتە. پاش ئەوەی دەوڵەتی عوسمانییەکان بەشداری لە جەنگی جیهانی یەکەم کرد، کە لە نێوان ساڵانی (1918_1914ز) دا بوو، لە نێوان دەوڵەتانی ناوەند (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان)، دهوڵهتانی هاوپهیمانان (ئیمپراتۆریای دووەمی بهریتانیا و کۆماری سێیەمی فهرهنسا و ئیمپراتۆریای ڕوویای قەیسەری و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە دەوڵەتانی هاوپەیمانان لەو جەنگە سەرکەوتن، دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا و هەندێ وڵاتیان لێک هەڵەوەشیایەوە، ئەوە بوو وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) بە تەواوی کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای دووەمی بهریتانیا، لە ساڵی (1915ز) دا، ڕایگەیاند: کەوا وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریاکەی و لە ساڵی (1923ز) بە پێی پەیماننامەی لۆزان کۆماری تورکیا دەستەبەرداری بوو، بۆ ئیمپراتۆریای دووەمی بهریتانیا. لە ساڵی (1925ز) ئیمپراتۆریای دووەمی بهریتانیا وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) کردە یەکێک لە وڵاتە کۆلۆنییەکانی ژێر دەستی. لە ڕێکەوتی (16_8/ئەگۆست_1960) وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە ئیمپراتۆریای دووەمی بهریتانیا، ئەوەش لە پاش ئەوەی کە زنجیرە دانوستاندن کرا لە شاری زیوریخی پایتەختی کانتۆنی زیوریخی وڵاتی سویسرا دەربارەی چارەنووسی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، سەرئەنجام ئیمپراتۆریای دووەمی بهریتانیا بە سەربەخۆیی وڵاتە دوورگەکە ڕازی بوو. لە ساڵی (1960ز) دا گۆڕانکاریی ماکاریوس بۆ دەستووری کوپروس (قوبرس) کە لە لایەن “ئەسقف ماکاریوس” پێشنیار کرا بوو، ئەوە بوو کێشە کەوتە نێوان یۆنان (گریک) و تورکەکانی ناو وڵاتەکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ڕووی دا، کە بە سەدان کەس لە هەر دوو لا کۆژران و بریندار بوون و، کۆماری تورکیا هەڵستا بە دروست کردنی لێژنەی گشتی کوپروس (قوبرس)ی تورکی، کە لە نێوان ساڵانی (1967_1963ز) دا بووە، هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناچار بوو، لە ساڵی (1964ز) هێزی ئاشتی پارێز ڕەوانەی وڵاتەکە بکات و بووە هۆی دروست بوونی کێشەی کوپروس (قوبرس) نێوان ساڵانی (1963_1964ز) لە سەری، لە نێوان هەر دوو کۆماری تورکیا و کۆماری یۆنان(گریک) و، و هەروەها لە نێوان ساڵانی ئیدارەی کاتی کوپروس (قوبرس) ی تورکی، کە لە نێوان ساڵانی (1974_1967ز) دا بووە. هەروەها شەڕ و پێکدادان لە نێوان یۆنان (گریک) و تورکەکانی ناو وڵاتەکە، کۆماری تورکیا ئیدارەی کاتی کوپروس (قوبرس) ی تورکی دروست کرد، بە ناوی ئیدارەی کاتی کوپروس (قوبرس)ی تورکی، کە لە نێوان ساڵانی (1974_1967ز) دا بووە و هەروەها لە نێوان ئەو ساڵانەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان یۆنان (گریک) و تورکەکانی ناو وڵاتەکە بەردەوام بوو.
هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی (20_7/یولیو_1974) لە ڕێگەیی دەریایی و ئاسمانی هێرشی کردە سەر وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، ئەوە بوو هێزەکانی سوپای وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) و هێزەکانی سوپای یۆنان (گریک) بەرپەرچی داگیرکاری هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیایان دایەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیا پێشڕەویی کرد و، توانی بەشێک لە وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) داگیر بکات، کە هێرشەکە تاوەکوو ڕێکەوتی (18_8/ئەگۆست_1974) بەردەوام بوو، دواتر لە هەمان ساڵدا ئیدارەی سەربەخۆیی کوپروس (قوبرس) ی تورکی دامەزرا تاوەکو ساڵی (1975_1974) بەردەوام بوو، لە بەرێوەبردنی ناوچەی کوپروس (قوبرس) ی تورکی، هەروەها لە ڕێکەوتی (13_2/شوبات_1975) کۆماری فیدڕاڵی کوپروس (قوبرس) ی تورکی یان کۆماری کوپروس (قوبرس)ی تورکی یەکگرتوو ڕاگەێنرا. دواتر لە ڕێکەوتی (15_11/تشرینی یەکەم_1983) کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)، لە بەشی باکووری وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، لە لایەن تورکە کوپروس (قوبرس)ییەکانەوە بە هاوکاری وڵاتی تورکیا ڕاگهیهندرا، کە تەنها کۆماری تورکیا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدنا، بەڵام کۆماری یۆنان (گریک) و هیچ دەوڵەتێکی تری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەهێناوە وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ بە کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس) و تاوەکوو ئێستە کێشەی کوپروس (قوبرس) بەردەوامە لە نێوانیاندا سەرەڕای چەندان هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، لە نێوان وڵاتی تورکیا و وڵاتی یۆنان (گریک)، بەڵام جارێکی تر بە هۆی چاوتێرینەکانی حکومەتی ئێستەی کۆماری تورکیا لە سامانی سرووشتی دەریای سپی ناوەڕاست و کردنی ئایا سۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، ئەوە بوو تووشی کێشە هاتووە، لەگەڵ وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست بە گشتی و وڵاتی یۆنان (گریک) بە تایبەتی، دووبارە کێشەی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) زنیدوو بووتەوە لە نێوانیاندا.
سهرچاوهکان:
1_نۆیل باربهر: فهرمانڕهواییانی قۆچ زێرین (له سوڵتان سلێمانی قانوونییهوه تا ئهتاتورک)-وه: رێبوار کهریم وهلی-ههولێر2001ز.
2_یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3_عهلی کهندی: فهرههنگی ڕووداوهکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-ههولێر2005ز.
4_کۆمهڵێ نووسهر: عوسمانییهکان (له عوسمانی کوڕی ئۆرتغلهوه بۆ سوڵتان عهبدولحهمیدی دووهم)-وه: سهلام عهبدولکهریم- سلێمانی2007ز.
_5د . یوسف العش: عهباسییهکان/ مێژووی سهردهمی خهلافهت-وه: رووپاک کاخدر حهمهد-ههولێر2010ز.
_6د . مهحمهد سوههیل تهقوش: عوسمانییهکان-له دامهزراندنی دهوڵهتهوه تا کودهتا به سهر خهلافهتدا-وه: د. نهریمان خۆشناو و مهستهفا سهید مینه-ههولێر2014ز.
7_بێرنارد لویس: ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست-وه: عهبدوڵڵا ڕهسولی-ههولێر2014ز.
_8سەڵاح تەهبوب: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام /سەردەمی ئەمەویەکان-وە:بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_9محمد سهیل طقوش: مێژووی دەوڵەتی عەباسی-وە: هێمن ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_10د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی مەمالیکەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_11د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
12_د . محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
_13د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
14_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.