لە بەشی یەکەمی بازرگانی ئەلیکترۆنیدا باسێکی کورتی مێژووی بازرگانی و بەشەکانی کلاسیک و بازرگانی نوێ، هەروەها ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانی ئەلیکترۆنیمان کرد، لەم بەشەدا باسی بازاڕگەری دەکەین، بە سیستەمی کۆن و نوێ یاخوود (بازاڕگەری بە شێوەیەکی گشتی و نێتۆرک مارکێتینگ)
“بازاڕگەری مارکێتینگ چیە؟”
پێناسەی مارکێتینگ زۆر ئاسان نیە، بەڵام گەر زۆر سادەی بکەینەوە؛
بازاڕگەری به ئینگلیزی واتا marketing بریتییه؛ له شێوازێک یاخود چالاكییەک كهوا دهگیرێته بهر لهلایهن خاوهن بهرههمهكان بۆ زیادكردنی فرۆشی بهرههمهكانیان و، ناساندنی بهرههمهكانیان به بازاڕ و بهكارهێنهرهكانیان. ئهم پڕۆسهیه بهر له دروستكردنی بهرههمهكه و خستنه بازاڕی دهست پێدهكات تا قۆناغی فرۆشتنی بهرههمهكه یاخود خزمهتگوزارییهكه، بە واتایەکی دی؛ بازاڕگەری بەر لە دروستکردنی بەرهەم دەست پێدەکات، تا گەیشتنی بەرهەمەکە بە کڕیار یاخود بەکارهێنەر. یاخود مارکێتینگ بریتییە: لە کۆمەڵێک چالاکی، ھەنگاوی پێکەوەگرێدراو، پلانی ھەمەجۆر بۆدروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارو پێدانی ئەو ھەستە بە کڕیار کە جێگای بایەخە لای فرۆشیار، خستنەبەردەستی کاڵا یان خزمەتێک کە جێگەی رەزامەندی کڕیار بێت و پێویستیەکی دابین نەکراوی بۆ پڕ بکاتەوە ئامانجەکانی بزنسەکەش بھێنێتە دی.
ئەم پرۆسەیەش کارێکی هێندە سانا نیە، بەڵکوو چەند قۆناغ و شێوازێکی هەیە، هەریەک لەو قۆناغانەش کات و شێوە ڕێکخستنی تایبەتیان دەوێت کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین؛
یەکەم؛ بەرهەم یاخود کاڵا.
هەموو ئەو کاڵا یان خزمەتگوزارییانە دەگرێتەوە کە خاوەن کارێک یاخود پرۆژەیەک هەیەتی و دەیەوێت پێشکەش بە شوێنێکی بکات، یاخود دەیەوێت بیفرۆشێت.
دەکرێت بڵێین؛ بەرهەم سەرەتاو کرۆکی پرۆسەی بازاڕگەرییە، وەخستنە بازاڕی بەرهەمەکە لە کات و شوێنی گونجاودا بەشێکی ترە لە پرۆسەی بازاڕگەری، کەواتە خودی بەرهەمە بازاڕ دیاری دەکات، کوالتی بەرزی بەرهەم تەواوی پرۆسەی بازاڕگەری سەرکەوتوو دەکات.
دووەم؛ نرخ.
خاڵێکی تری زۆر گرنگ لە پرۆسەی بازاڕگەریدا بۆ بەرهەمێکی دیاریکراو، یاخود خزمەتگوزارییەک بریتیە؛ لە نرخ، خاوەن کار هەمیشە دەبێت لەگەڵ بەرزی کوالتی بەرهەمەکەیدا چاودێری نرخیش بکات، چونکە بازاڕ و بەکارهێنەران تا بەرهەمێک دەناسن نرخەکەیان بەلاوە گرنگە، هەروەها بەرهەمەکان هەمیشە ڕکابەرییان هەیە لە نرخدا، کەواتە لە پرۆسەی بازاڕگەریدا دەبێت ڕکابەرو بەکارهێنەر وەک دوو کۆڵەکەی سەرەکی سەیر بکرێن و پشت گوێ نەخرێن، دەکرێت نرخ لە لایەن خاوەن کاڵاوە دیاری بکرێت لە کاتێکدا کە تەنها ئەو کاڵایە لە لای یەک سەرچاوە هەبێت و، بازاڕیش خواستی لەسەر ئەو کاڵایە هەبێ.
سێیەم؛ بانگەشە(ڕیکلام) Advertising
خاڵێکی تری گرنگ لە پرۆسەی بازاڕگەری؛ بریتییە لە بانگەشە بۆ کاڵا یاخود بەرهەمەکە هەر کارێک یان بیرۆکەیەک کە بە هۆیەوە کۆمپانیاکان بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان پێشنیار دەکەن، یان چالاکییەکی پلان بۆ داندراوە کە بە کۆمەڵێک بنەمای زانستی و هونەری ئامادە دەکرێت، سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
بەهۆی ڕیکلام وێنایەک لای بەکاربەر لەسەر بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان دروست دەبێت کە دەبنە پاڵنەر و هاندان بۆ کڕینیان.
ئامانجی سەرەکی ڕیکلامکردن لەلایەن کۆمپانیا و بازرگانەکانەوە؛
بریتییە؛ لە زیادکردنی قەبارەی فرۆشتن، ئاشناکردنی بەکاربەر بەرانبەر بەرهەمەکان، زانیاری پێشکەشکردن دەربارەی گرنگی و باشی بەرهەمەکە، زانیاری دەربارەی نرخی بەرهەمەکە، درووستکردنی باوەڕ و زیادکردنی متمانەی بەکاربەر بەرانبەر بەرهەمەکان، بۆیە زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان بەشێکی زۆری سەرمایە لە ڕیکلامدا خەرج دەکەن بۆ نموونە لە دوایین ئاماری businessinsider دا هاتووە لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ١٦٨ملیار دۆلار لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەمەریکاوە بۆ ڕێکلام خەرجکراوە.
ئەوە ڕوونە ڕیکلام لە هەمو جیهان و لێرەش لە کاراترین و باشترین ئامرازەکانە لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکاندا.
چوارەم؛ تیمی بازاڕگەر.
پاش ئامادەبوونی بەرهەم و دیاریکردنی نرخ و ڕیکلام، بۆ زیاتر ئاشنابوون و درێژەدان بە زنجیرەی کاری فرۆش، پێویستمان بە تیمێکی بازاڕگەری دەبێت کە بە تەواوی وردو درشتی کارە بازرگانیەکە شارەزابن و بیخەنە بەردەم بەکارهێنەران یاخوود کڕیار و فرۆشگەکان ، ئەم تیمەش دوای ئەوەی بە تەواوی ڕاهێنانیان پێدەکرێت و شارەزایی تەواوی ڕێگەکانی بازاڕ و فرۆش دەبن پاشان پێویستە بچنە بازاڕ، ئەم تیمەش بۆیە پێویستە لەبەر ئەوەی زۆر لە فرۆشیاران و بەکارهێنەرانیش بەهۆی سەرقاڵیانەوە ئاگاداری هیچ کام لە ڕیکلام و ناسینی بەرهەمەکان نین.
هەموو ئەم کردارانە پێویستی بە چەندین کەس و تیم هەیە بۆ کارەکە، کە ئەمەش جیاوازیەکی دیاری نێوان بازاڕگەری کلاسیک و نێتۆرک مارکێتینگە.
“نێتۆرک مارکێتینگ”
بریتییە؛ لە سیستەمێکی بازرگانی جیهانی کە بەکاردەهێنرێت لەلایەن کۆمپانیا و بازرگانەکانەوە ئەم سیستەمەش تەواو ئەلیکترۆنیە و دەگەڕێتەوە بۆ جیهانی مەجازی و نابەرجەستە کە ڕاستەوخۆ بەرکەوتەی ماددی نابێ، وەک مامەڵەی دەستاودەستی جاران. ئەمڕۆ ئەو بوارە زۆر فراوان بووە و ڕۆڵی کاریگەرو بەرچاوی هەیە لە دنیای بازرگانیدا، بە هەردوو ئاقاری ئەرێنی و نەرێنی.
ئێستا بهبازاڕكردنی دیجیتاڵی Digital Marketing ڕۆڵی ههره بهرچاوی ههیه له بهبازاڕكردن لهبهر كاریگهری و ئاسانی بهكارخستنیدا. كه به زۆر ڕێگاوه دهكرێت، یهكێك لهوانه ئیمێله، ئێستا بازار كردن له رێگای ئیمهیلهوه Email Marketing یهكێكه له كهل و پهله پێویستیهكانی به بازار كردن بۆ راكێشانی كریاران،( ئیمەیڵ مارکێتینگ و وێبسایت باسێکی تەنهایە و لە بەشێکی تری باسەکەماندا بە درێژی دەینووسین) لایەنێکی تری بازاڕکردن لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە کە لە ئێراق و کوردستاندا هەرچەندە تازەیە بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان کاری لەسەر دەکرێت و بازاڕی هەیە.
ئەم سیستەمەش لە چەند بەشێکی سەرەکی پێک دێت کە بریتین لە؛ کڕین، فرۆش، بازاڕگەری هەنگاوی یەکەم بریار دان لەسەر ئەوەی کە دەتەوێ چ بە خەڵکەکە بفرۆشی لە رێگای ئۆنلاینەوە دەبێت بە تەواوی خوێندنەوەکی تەواوی بۆ بکەیت کە چ بەرهەمیک دەهێنی بۆ فرۆشتن لە چ شوێنێک دایدەنێ و دەیفرۆشی. کڕین و فرۆشتن لەو سیستەمە کارێکی زۆر ئاسان نیە بۆ ئەو کەسانەی کە تازە دەست بەو بزنسە دەکەن، چونکە پێویستە ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە پێویستیان بەو جۆرە کەلوپەلانە هەیە.
بەشەکەی تری بریتییە لە؛ بازاڕگەری و دروست کردنی تیم و روون کردنەوەی ئەو جۆرە بەرهەمە یان کارە بۆ بەکارهێنەران و کڕیاران بە تەواوی زانیاریەوە زانیا
زۆربەی ملیاردێرەکان وەکو؛ برایەن ترەیسی یان دۆناڵد ترەمپ، لە وڵاتی خۆیان بۆ جارێک لە ژیانیان لە “نێتۆرک مارکێتینگ” کاریان کردووە.
“چۆن دەتوانی کارە بازرگانییەکانت بە نێتۆرک مارکێتینگ بە ڕێبکەی؟”
نێتۆرک مارکێتینگ؛ تازەترین بازرگانییە کە بەشێوازێکی سەرسوڕهێنەر گەشەی کردووە و سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێناوە لە سەرانسەری جیهان بە کورتی نێتۆرک مارکێتنگ ڤێرژنی تازەی بازرگانی کلاسیکە و زۆر سەرکەوتووترە. لە بازرگانی کلاسیکدا ئەگەر پێنج کەس کاریان تێدا کردبێت ئەوا لە “نێتۆرک مارکێتنگ” کەسێک ڕۆڵی ئەو ٥ کەسە دەبینێت و لەو کاتەشدا نرخی کاڵاکە هەرزان دەکەوێت و قازانجی کەسەکە زۆر زیاتردەبێت و کڕیاریش زیاتر قازانج دەکات و فرۆشیش زیاد دەکات.
کەواتە دەتوانین بڵێین؛ لە نێتۆرک مارکێتینگدا تێچویەکی زۆر کەمتر، بەرزی کوالیتی بەرهەمەکە و تەقلید نەکردنەوی، چونکە راستەوخۆ لە کۆمپانیای وەردەگریت نەوەک لە دەستی کەسی تر، ئاسان بە دەستهێنانی لە جیاتی چەند کاتژمێر گەڕان بە دوایدا لە بازار تەنها بە نامەیەک یان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وڵاتەکانی تر بە کلیک کردنیک کاڵاکە دەگاتە بەر دەرگا.
گرنگترین تەوەری مارکێتینگ کە دەکرێت لە مارکێتینگ پلاندا کاری لەسەر بکرێت بریتییە لە مارکێتینگ میکس (Marketing Mix) کە لە ئینگلیزیدا زۆرجار بە ٤ پیەکە ناسراوە (4Ps) ئەو ٤ بەشەش بریتین لە؛
(بەرھەم یان کاڵا، نرخ، ڕیکلام، شوێن یان دابەشکردن)
کە ئەم چوار بەشەش لە بازرگانی کلاسیکدا بوونی هەیە بەڵام لە شێوازدا جیاواز.
نرخ؛ لەم سیستەمەدا دیاریکراوە و کەمترە لە نرخی کاڵا لە سستمی کلاسیکدا لەبەر کەمی تێچوو، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نرخی کاڵاکە، لە سیستەمی کلاسیکدا بۆ فرۆشی کاڵایەک چەندین کەس تیایدا بەشدارە، بەڵام لە سیستەمی نوێدا یەک کەس دەتوانێت ڕۆڵی هەموو ئەو کەسانە ببینێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نرخی کاڵاکە هەرزانی بۆ کڕیار و زیاد بوونی فرۆش.
ڕیکلام؛ ڕیکلام لە سیستمی نوێدا بە شێوەیەکی سەرەکی پشت سۆشیاڵ میدیا دەبەستێت بەڵام.
ئایا بهڕێوهبردنی سۆشیاڵ میدیا و پۆستكردن بهتهنها، بهسه بۆ ڕاكێشانی كڕیار؟
لهگهڵ بهرهوپێشچوونی پلاتفۆڕمهكانی سۆشیال میدیا و هاتنی پلاتفۆڕمی نوێ به بهردهوامی، وایكردووه كه گرنگی نهدان به سۆشیال میدیا بۆ كهسایهتی و بزنسهكان هاوتای خۆکوژی و ناوبانگ له دهستدان بێت. ناشکرێت بڵێین سۆشیاڵ میدیا تەنها ڕێگەیە بۆ بە بازاڕکردن، بهڵكو سۆشیال میدیا تهنها ڕێگایێكه له دهیان ڕێگای تری خۆ ناساندن به جیهانی دیجیتاڵ. لە بانگەشەی دیجیتاڵی دەتوانرێت بە ئاسانی و بە کاتێکی کەم و تێچوویەکی کەم، پەیامێکی زۆر سەرەنجڕاکێش دابڕێژی کە وێڕای ڕاگەیاندنی خێرا و ورد کاریگەری ڕاستەوخۆشی هەبێت لەسەر کڕیار.
شوێن؛ لە بزنسی نوێدا شوێن هێندە کاریگەر نیە، دەکرێت پێشاندانی کاڵاکە یان خزمەتگوزارییەکە لە پێشانگایەکی گەورەدا بێت یاخود لە دووکانێکی فرۆشی بچووکدا ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە؛
ئایا تا چەند ئەو بەرهەمە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و ڕیکلامەوە لە لای بەکارهێنەر ناسراوە؟
ناسینی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکە بازاڕ دیاری دەکەن، کەواتە شوێن لە بزنسی نوێدا ئەو کاریگەرییەی نیە بۆ ساغکردنەوەی کاڵا بە هێندەی ناسین و ڕیکلام.
“بزنسی نوێ و تارگێت مارکێتینگ Target Marketing”
هیچ بزنس و کارێک سەرکەوتوو نابێت، گەر پێش دەستکردن بە کارەکە دیراسەی ئەوە نەکرابێت کە؛
ئایا بزنسەکە کێ و چ جۆرە کڕیارێک دەکاتە ئامانج (تارگێت) و ئایا کڕیارەکانی کێ دەبن؟ کڕیار یاخود بەکارهێنەر قەبارەی کار دیاری دەکات، پرۆسەی وردکرنەوەی کڕیار و دابەشکردنیان بەپێی.
( تەمەن، داهات، رەگەز، ئاستی رۆشنبیریی، ئاین، خولیا، جۆری پێویستیی) پێی دەوترێت؛ مارکێت سێگمێنتەیشن Market Segmentation بەش بەشکردنی بازاڕ یاخود کڕیار. بۆیە کاتێک بڕیار دەدەیت هەر بزنسێکی تازە بنیات بنێیت پێش هەمو شتێک پرسیاری ئەوە لە خۆت بکە کە؛
ئایا زۆرینەی کڕیارەکانت مناڵن یان گەنج یان پێگەیشتوو یان پیر؟
ئایا ئەگەر بەڕێژەیە رێژەکە چۆن چۆنییە؟
ئایا کڕیارەکانت دەوڵەمەندەکانن یان چینی مامناوەند یان هەژاران؟
ئایا کڕیارەکانت کەسانی سادە و گشتین یان ئەوانەن کە ئاستی رۆشنبیرییان بەرزترە و خاوەن بڕوانامەن؟
ئایا زۆرینەی کڕیارەکانت نێرن یان مێ یان هەردووکیان؟
پاشان ئایا بزنسەکە لەو جێگایەداو بەو شێوەیە زەرورەتەو تۆ تەنها کەسیت ئەو کارە دەکەیت یان کەسانی تریش دەیکەن؟
ئەگەر کەسانی تریش دەیکەن چ شتێک وادەکات کڕیارەکان بێنە لای تۆو نەچنە لای ئەوانی تر؟
چۆن هەوڵ ئەدەیت جیاواز بیت؟
خاڵی بەهێزی تۆ چیەو خاڵی لاوازت چیە؟
پلانت چیە بۆ ئەوەی ژمارەو رێژەی ئەو کڕیارانەی دەیکەیتە ئامانج فراوان بکەیت؟
هەریەکەش لەم خاڵانە خۆی پێویستی بە دیراسە و بەدواداچوونێکی ورد هەیە بە تەنها بۆ تێگەیشتن لە سرووشتی هەریەکەیان.
گەر هەموو ئەم خاڵانەی سەرەوە؛ بە تەواوی دیراسە کرا ئەوا دەتوانین بڵێین؛ بزنسەکەمان سەرکەوتوو بووە یاخوود لە شکستدایە. بەڵام هیچ کەس یاخود هیچ لایەنێکی بازرگانی ناتوانێت گرەنتی سەرکەوتن یاخوود شکستی بزنسێک بکات پێش دەستپێکردن بە کارەکە ئەوەی گەرەنتی دەکات تەنها کڕیار و بەکارهێنە دوای بینینی کارەکە یاخوود بەرهەمەکە.