چەمکى ئاسایشى خۆراک بە ماناى دابینکردنى خۆراکى پێویست دێت بۆ هاوڵاتیان بە بێ کەموکوڕى، ئەمەش کاتێک بەدیدێت کە تاکەکانى کۆمەڵگا لە ئەگەرى برسیبوون نەترسن وئەگەرى ئەوە نەبێت کە لەداهاتوودا ڕووبەڕووى ئەو مەترسییە ببنەوە، لەهەمانکاتدا وەک پێوەرێک بەکاردێت بۆ بەرگریکردن لە ڕوودانى برسێتى بەهۆى وشکەساڵى یان جەنگەکانەوە، یان هەرهۆکارێکى دیکە کە ببێتە لەمپەر لەبەردەم دابینکردنى خۆراک.
ئەم چەمکە بەدوو شێوەى سەرەکى دەردەکەوێت کە بریتین لە : ڕەها، ڕێژەیی، تێگەیشتن لە ئاسایشى خۆراکى بە شێوەیەکى ڕەها بەو مانایە دیت کە دەوڵەتێک بتوانیت سەرجەم پێداویستییەکانى خۆى دابین بکات بە شێوەیەک کە هاوتاى داخوازییەکان بێت یان زیاتر بێت، بەڵام ئاسایشى خۆراکى ڕێژەیی واتە دەوڵەت بتوانێت بەشى زۆرینەى داخوازییەکانى هاوڵاتیانى دابین بکات.
بەکورتى ئەم چەمکە بریتییە لە دابینکردنى خۆراک بۆ هاوڵاتیان لەلایەن دەوڵەتەوە جا بەشێوەیەکى تاک لایەنەبیت یان بە پشتبەستن بە وڵاتانى دیکە وسێ بنەماى سەرەکى هەیە کە بریتین لە، دەستەبەرکردنى کاڵاکان بەشێوەیەکى بەردەوام وبەنرخێکى گوجاو بۆ بەکاربەرەکان.