بریتییە لەو سەرمایەدارەى کەزۆرترین ئامرازەکانى بەرهەمهێنان وسەرمایە دەخاتە ژێردەستى خۆیەوە بەمەبەستى گەیشتن بەبەرزترین ئاستى قازانج لەڕێگاى دەستگرتن بەسەر بازاڕدا.
قۆرخکارى لەڕێگاى هەوڵى بەرهەمهێنەوە دروست دەبێت بۆ دەستگرتنى بەسەر بازاڕدا، پاش لاوازکردنى بەرهەمهێنەرەکانى دیکە، ڕەگەزى سەرەکى دروستبوونى قۆرخکار دەگەڕێتەوە بۆ بوونى سەرمایەیەکى هێندە گەورە کە بتوانرێت لە ڕێگاى بەکارهێنانى ئەو سەرمایەیەوە بەرهەمهێنەکانى دیکە لەناوبەرێت، ئەم چەمکە لەبوارى ئابورییەوە گواستراوەتەوە بۆ بوارەکانى دیکەى سیاسی وسەربازى وکلتورى.