چاوپێكه‌وتنێكی كورت-ی سۆسیۆلۆگ و فه‌یله‌سووفی پۆست مۆدێرن “زیگمۆند باومان”
.
پیته‌ر هافنه‌ر: پرۆفیسۆر باومان با له گرنگترین شته‌وه ده‌ست پێبكه‌م “عه‌شق” تۆ ده‌ڵێیت، له بیرمان چووه‌ته‌وه چۆن عاشق بین. ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی چیه؟
زیگمۆند باومان: {ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه} ئاره‌زووی دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شێك بۆ ژیان، وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی كاڵایه‌كه له بازاڕێكی ئۆنلاین- له ئینته‌رنێته‌كه‌ی به‌رده‌ستدا هه‌یه. من وه‌ك خۆم هه‌رگیز ئاره‌زووی كڕین به ئۆنلاین ناكه‌م، ته‌نانه‌ت شته گرنگهكانیشم وه‌ك كتێب و، فیلم و، پۆشاك. ئه‌گه‌ر چاكه‌تێكی نوێت بوێ كۆگای وێبه ئۆنلاینه‌كان چه‌ندین كه‌ته‌لۆگی شمهكهت پیشان ده‌دات و، هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شێك {بۆ ژیانت} له وه‌ك وێبه ئۆنلاینه‌كان كاتالۆگێكت وه چنگ ده‌كه‌وێ. فۆڕمه‌كانی په‌یوه‌ندی له نێوان تاكه‌كاندا شێوه‌ی كڕیار و فرۆشیاری وه‌رگرتووه.
پیته‌ر هافنه‌ر: {په‌یوه‌ندی} هاوبه‌شه‌كان جیاوازی له پێشوتر، له‌ناو گونده‌كان و ئێستا له‌ناو شار و نێو تاوه‌ره به‌رزه‌كان چیه؟
زیگمۆند باومان: له به‌شداریكردنی ئۆنلایندا هه‌موو هه‌وڵێكی تۆ بۆ ئه‌وه‌یه، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هاوبه‌شێك پێناسه بكه‌یت و، به په‌رۆشیی و ئاره‌زوویه‌كی زۆره‌وه ده‌ته‌وێت ئه‌و ماسكه هه‌ڵبده‌یته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌یشدا هه‌ڵبژاردنه‌كه له سه‌ر بنه‌مای قژ، ڕه‌نگی پێست، به‌رزی، شێوه و قه‌باره‌ی سینگ و ته‌مه‌ن ده‌بێ. گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی تۆ بێ ڕقت لێی ده‌بێته‌وه. له ژێر ئه‌م ئایدیایه‌دا خودی “عه‌شق”هكه و كه‌سایه‌تی مرۆڤ فه‌رامۆشده‌كرێت.
پیته‌ر هانفهر: به‌ڵام هه‌تا به پرۆفایلێكی نمونه‌یی ده‌یناسیت و، پێناسه‌ت كردووه كه ده‌گه‌یت به كه‌سه‌كه ده‌زانی شته‌كان شیاوی گۆڕانن و {بهدڵنایشیهوه گۆڕاون} هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ زانیوته ڕووكه‌شی ئه‌و كه‌سه بوون.
زیگمۆند باومان: شێوازی په‌یوه‌ندیه‌كه مه‌ترسیداره، وه‌ك مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ شته دونیاییهكاندا، بۆنمونه تا ئه‌و كاته ده‌مانه‌وێ سوودی لێوه‌رده‌گرین. ئێمه هه‌رگیز به‌ڵێن به‌م كورسیه ناده‌ین {كه ئێستا من و تۆ له‌سه‌ری} دانیشتووین و دڵسۆز بین تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مرم له‌سه‌ری بمێنمه‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كه كۆن بوو دانه‌یه‌كی نوێ ده‌كڕم ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كه به ئاگاییه‌وه ده‌یكه‌ین و، به‌م دونیابینیه جیهان و خه‌ڵكی ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
پیته‌ر هانفهر: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه‌پڵ {خۆشه‌ویسته‌كان} پێش وه‌خته له‌یه‌ك جیادهنهوه؟
زیگمۆند باومان: ئێمه ده‌چینه په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه كه خۆمان پێی ڕازیبووین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازییه‌كمان له هاوبه‌شه‌كه‌مان{عه‌شقه‌كه‌مان} هه‌ست پێكردو، گه‌ر جیاوازییه‌كه‌یشی قبوڵ بێ ئه‌و جێده‌هێڵین و په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ دروست ده‌كه‌ین. ده‌ستبه‌رداری په‌یوه‌ندیه كۆنه‌كه ده‌بین به خاتری دانه‌یه‌كی نوێ. ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندیه‌كه به‌ڕه‌زامه‌ندی ههردولایانه، به‌ڵام وازهێنانه‌كه ڕه‌زامه‌ندی و بڕیاری یه‌كێكیانه. له‌م نێوه‌نده‌یشدا هه‌ردوو هاوبه‌شه‌كه له ترسێكی نه‌گۆڕدا ده‌مێننه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كه كۆتایی پێدێت وه‌ك فڕێدانی چاكه‌ت{كاڵا} یه‌ك كه چیدیكه حه‌ز ناكات له‌به‌ری بكات.
پیته‌ر هانفهر: هه‌ر ئه‌م خراپ تێگه‌یشتنه‌یه له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندی كه تۆ كتێبێكت نووسیووه به‌ناوی “عه‌شقی شل”؟
زیگمۆند باومان: ئه‌وه‌یه گرفتی”عه‌شقی شل” ئێمه له ساته‌وه‌ختی شڵه‌ژان و نا‌ئومێد بوندا هاوبهشێكمان پێویسته نه‌هێڵێت بكه‌وین، له‌و كاته‌دا ئاماده بێت كه ئێمه پێویستمانه. ئاره‌زووی جێگیربوون له ژیاندا پێویسته. ته‌ماشا بكه خه‌ڵكی ساڵانه زیاد له شانزه ملیۆن دۆلار له فه‌یسبووكدا خه‌رجده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها نه‌بن له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئێمه له پابه‌ند بوون دهتۆقێین و له كه‌وتنیش ده‌ترسین، له ده‌ره‌وه‌ین و له ونبوونیش ده‌ترسین. هێشتا بیر ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام-یش ده‌گه‌ڕێین و،ده‌مانه‌وێ ده‌سته‌كانمان ئازاد بن.
پیته‌ر هانفهر: یه‌كجار هاوسه‌رگیریت كردووه و ماوه‌ی شه‌ست ساڵ له‌گه‌ڵ خاتوو”ژانینا لێویسۆن” پێكه‌وه‌بوون و له ساڵی “2009” كۆچی دوایكرد. چی وایكرد ئه‌م خۆشه‌ویستیه جێگیر و ڕاسته‌قینه‌یه دروستبێ؟
زیگمۆن باوماند: فێڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ زۆر جێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری بن بۆ یه‌كدی “منیش و تۆیش” یه‌كبوون ئه‌وه‌یه كه پێویسته تۆ جیاوازی و خۆشیه‌كانت ته‌نها بۆخۆت گرنگ نه‌بێ و، كه پێویستی كرد ئه‌وه جێگیری نیه و دڵخۆشكه‌ر نیه. ئه‌وه‌ش به زه‌حمه‌ت به ده‌ست دێت، تا ده‌ستبه‌رداری گۆشه‌گیری خۆپه‌رستی و په‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كسی خۆت نه‌بیت به ده‌ست نایه‌ت.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه؛ هێمن عـوسمان عه‌بدولڵا