• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, نیسان 13, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

  • شــیکار
    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا

دانا حەمید لەلایەن دانا حەمید
نیسان 13, 2026
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا
0
هاوبەشکردنەکان
1
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

مێژوو، ئەو گێڕانەوە مەزن و فرەدەنگەی کە چارەنووسی گەلان دەنەخشێنێت، لە جەوهەری خۆیدا شانۆیەکی بێبەزەییانەی نمایشکردنی هێز و ئیرادەیە. ئەم شانۆیە، کە لەسەر تەختەی جوگرافیا و بە خوێنی مرۆڤەکان نمایش دەکرێت، وەک چۆن مێژوونووس و بیرمەندی کورد “حەمید بوزئەرسلان” بە قووڵی شیکاریی بۆ دەکات، دوو جۆر ئەکتەری سەرەکی بوونیان هەیە. جۆری یەکەم، «سوبێکت»ـەکانن؛ ئەوان بوونەوەری هۆشیار و خاوەن ئیرادەن، نووسەری سیناریۆ و دەرهێنەری نمایشەکەن. ئیرادەیان دەبێتە یاسا، ویستیان مێژوو دەنووسێتەوە، و بوونیان چەقی گێڕانەوەکە پێکدەهێنێت. ئەوان تەنها بەشدار نین، بەڵکو خوڵقێنەری ڕووداوەکانن؛ لە ڕێگەی دامەزراوەی بەهێز، ئایدۆلۆژیای سەپێنەر، و هێزی ماددییەوە، واقیعێک دەسەپێنن کە خزمەت بە مانەوە و گەشەی خۆیان دەکات. ئەوان «بوونەوەر»ـە ڕەسەنەکەن کە لە ڕووناکیدا دەجووڵێن و سێبەری خۆیان بەسەر ئەوانی تردا درێژ دەکەن. لە بەرانبەردا، جۆری دووەم، «ئۆبێکت»ـەکانن؛ ئەوان تارمایی و «سێبەر»ـەکانن، بوونەوەرێکی بێدەنگ، ناکارا، و نامۆکراو کە چارەنووسیان لە دەرەوەی خۆیانەوە دیاری دەکرێت. ئەوان تەنها کەرەستەی دەستی ئەکتەرە سەرەکییەکانن، بوونیان لە پەراوێزی گێڕانەوەکاندایە، و دەنگیان لە ژێر گەرووی مێژووی سەردەستدا کپ دەکرێت. کورد، بۆ ماوەیەکی درێژ و پڕ لە ئازار، یەکێک بوو لە تراژیدیترین و بەرجەستەترین نموونەکانی ئەم «بوون بە ئۆبێکت»ـەیە؛ سێبەرێک بوو کە لەسەر دیواری مێژووی ئەوانی تردا دەجووڵایەوە. بەڵام ئەمڕۆ، لە گەرمەی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییە قووڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شایەتحاڵی پڕۆسەیەکی مێژوویی گرنگ و ئاڵۆزین: پڕۆسەی گواستنەوەی کورد لە دۆخی ئۆبێکتی پەراوێزخراوەوە بۆ بوون بە ئۆبێکتی مێژوویی خۆی؛ پێڤاژۆیەک کە تێیدا سێبەرەکە هەوڵ دەدات ببێتەوە بە بوونەوەر، پڕۆسەیەک کە لە هەمان کاتدا هەم بەڵێندەرە و هەم پڕ مەترسی.

بۆ تێگەیشتن لە قووڵایی و فرەڕەهەندیی ئەم گۆڕانکارییە، پێویستە سەرەتا بە شێوەیەکی دیالێکتیکی لە دۆخی «بوون بە ئۆبێکت» ورد ببینەوە. ئەم دۆخە تەنها دەرئەنجامی ستەمێکی دەرەکیی ڕووت نییە، بەڵکو پڕۆسەیەکی ناوخۆیی و دەروونیشە کە تێیدا گەلی ژێردەستە وردە وردە وێنەی دوژمن بۆ خۆی دەئافرێنێت و لە ڕێگەی چاوی ئەوەوە سەیری خۆی دەکات. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، کاتێک ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وەک میراتێکی پیر و ماندوو هەڵدەوەشایەوە، نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر مێزی هێزە کۆڵۆنیاڵییەکان دەکێشرا. لە پەیمانی سایکس-پیکۆ “١٩١٦” و دواتریش لە لۆزان “١٩٢٣”، چارەنووسی کورد وەک کاڵایەک مامەڵەی پێوە کرا و بووە قوربانیی بەرژەوەندییەکانی ئەوانی تر. جوگرافیاکەی، کە بۆ سەدان ساڵ یەکەیەکی كولتووری و کۆمەڵایەتیی فرەڕەنگ بوو، بە شێوەیەکی دەستکرد پارچە پارچە کرا و گەلەکەی بەسەر چوار دەوڵەت-نەتەوەی تازە دامەزراودا دابەشکرا کە هەر یەکەیان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیایەکی ناسیۆنالیستیی تووندڕەو و یەکڕەنگ “تورکی، عەرەبی، فارسی” بنیاد نرابوون. لەم هاوکێشە نوێیەدا، کورد «ئەوی تر»ـی ڕەها بوو؛ بوونەوەرێک کە دەبوو ناسنامەکەی بسڕدرێتەوە، زمانەکەی قەدەغە بکرێت، و مێژووەکەی لەبیر بکرێت یان بە شێوەیەکی شێواو بنووسرێتەوە. سیاسەتەکانی تواندنەوە، ئینکارکردن، و سەرکوتی خوێناویی، بوونە ستراتیژی سەرەکیی ئەم دەوڵەتانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ «پرسی کورد». کورد لەم قۆناغەدا خاوەنی ئیرادەی خۆی نەبوو؛ بوونی ئەو تەنها لە چوارچێوەی بەرژەوەندی و ململانێی هێزە باڵادەستەکاندا پێناسە دەکرا. تەنانەت کاتێکیش شۆڕشی دەکرد، زۆرجار شۆڕشەکەی دەبووە کارتی فشار لە یاریی نێوان دەوڵەتە هەرێمییەکاندا؛ پشتیوانی دەکرا کاتێک پێویست بوو، و پشتی بەردەدرا کاتێک بەرژەوەندییەکان دەیانخواست. ئەمە ترۆپکی «بوون بە ئۆبێکت»ـە بوو: بوونێک کە لە دەرەوەی خۆتەوە مانا و ئاڕاستەی پێ دەبەخشرێت و خودی خۆت لەم پڕۆسەیەدا نامۆ دەبیت. ئەم نامۆبوونە تەنها سیاسی نییە، بەڵکو كولتووری و بوونیشە؛ مرۆڤی کورد فێر دەکرا کە بە چاوێکی کەمترەوە سەیری زمان، كولتوور و مێژووی خۆی بکات و هەوڵ بدات لە ئۆبێکتە سەردەستەکە بچێت تا قبووڵ بکرێت.

بەڵام مێژوو هەرگیز یەک ئاڕاستەیی نییە و دیالێکتیک بەردەوام لە کاردایە. لەناو دڵی ئەم ستەمکارییە سیستەماتیکەوە، تۆوی «بوون بە ئۆبێکت» وردە وردە دەچەکەرێ و گەشە دەکات. هەر کردەیەکی سەرکوت، خۆی لە خۆیدا، دەبێتە هۆی لەدایکبوونی بەرگریی و هۆشیاری. هەر هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ناسنامە، هۆشیاریی نەتەوەیی قووڵتر و ڕادیکاڵتر دەکاتەوە. بزووتنەوە سیاسی و چەکدارییەکانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، هەرچەندە زۆرجار تووشی شکست و نسکۆی گەورە دەبوون و لە ڕووی ستراتیژییەوە هەڵەی کوشندەیان دەکرد، بەڵام هەوڵی بێوچانیان بۆ شکاندنی ئەم قەفەزە ئاسنینەی «بوون بە ئۆبێکت»ـە بوو. ئەم بزووتنەوانە، لە شۆڕشەکانی “شێخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزا”وە بگرە، تا کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی نوێ هەموویان هاوارێک بوون بۆ گەڕاندنەوەی ئیرادە و بوون بە خاوەنی چارەنووس. ئەوان نەیانتوانی هاوکێشە گەورەکە بگۆڕن و زۆرجار خۆیان دەبوونەوە بە بەشێک لە یارییەکە، بەڵام توانییان چرای پرسی کورد لەناو تاریکی ئینکاردا بە داگیرساوی بهێڵنەوە و هۆشیارییەکی نەتەوەیی بەرهەم بهێنن کە بووە بنەما و سووتەمەنی بۆ قۆناغی دواتر. ئەم خەباتە بەردەوامە، میراتێکی لە بەرگریی و خۆڕاگری دروست کرد کە بووە بەشێکی دانەبڕاو لە شوناسی کوردی هاوچەرخ و ڕێگەی خۆش کرد بۆ ئەوەی نەوەی نوێ بە چاوێکی ڕەخنەگرانەترەوە سەیری دۆخەکە بکەن و بەدوای مۆدێلی نوێی خەباتدا بگەڕێن. گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە لێ ئۆبێکت کە دەست دەکات بە پرسیارکردن لە دۆخی خۆی؛ پرسیار لە شەرعییەتی ئەو هێزەی کە کردی بە ئۆبێکت، و پرسیار لە تواناکانی خۆی بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە. ئەمە سەرەتای لەدایکبوونی هۆشیاریی «ئۆبێکت»ـە.

قۆناغی نوێ، قۆناغی بوون بە ئۆبێکت، لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکەمدا بە شێوەیەکی بەرچاوتر و خێراتر دەرکەوت. ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە باشووری کوردستان و دامەزراندنی هەرێمی کوردستان، وەرچەرخانێکی مێژوویی و بنیادی بوو. بۆ یەکەمجار لە مێژووی هاوچەرخدا، کورد توانی لە بەشێکی گرنگی جوگرافیاکەیدا، قەوارەیەکی سیاسیی نیمچە-سەربەخۆ و دانپێدانراو دابمەزرێنێت و خۆی کاروباری خۆی بەڕێوە ببات. هەرێمی کوردستان، سەرەڕای هەموو کێشە و کەموکوڕییە ناوخۆییەکانی وەک گەندەڵی، بنەماڵەسالاری و لاوازیی دامەزراوەکان، بووە نموونەیەکی زیندووی «بوون بە ئەکتەر». لە گۆڕەپانی سیاسەتی عێراق و ناوچەکەدا، کورد لە پەراوێزەوە هاتە نێو سەنتەری بڕیاردانەوە. بووە هاوپەیمانی هێزە جیهانییەکان، بووە خاوەنی سیاسەتی نەوتی خۆی و بووە پەناگەیەک بۆ ملیۆنان ئاوارە. ئەمە ئیتر مامەڵەی ئۆبێکت نەبوو، بەڵکو مامەڵەی ئۆبێکتێک بوو کە خاوەنی ئیرادە و بەرژەوەندیی خۆیەتی و دەتوانێت لەسەر مێزی گفتوگۆدا داکۆکی لە مافەکانی بکات. ئەم ئەزموونە، بە هەموو سەرکەوتن و شکستەکانییەوە، بووە تاقیگەیەکی گرنگ بۆ کورد تا فێری هونەری حوکمڕانی و سیاسەتی نێودەوڵەتی ببێت. هەڵبەت، ئەم بوون بە ئۆبێکتە هێشتا کامڵ نییە و زۆرجار دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی هێزە دەرەکییەکان، بەڵام جیاوازیی بنەڕەتی ئەوەیە کە ئێستا کورد خۆی بەشێکە لە یارییەکە، نەک تەنها تۆپەکەی ناو یارییەکە.

هاوکات، لە باکووری کوردستان، سەرەڕای سیاسەتی سەرکوتی بێوچانی دەوڵەتی تورکیا، بزووتنەوەی سیاسیی کورد توانی خۆی وەک هێزێکی کاریگەر بسەپێنێت کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، بردنەوەی شارەوانییەکان، و گەیاندنی دەنگی ملیۆنان کورد بە پەرلەمان، هەمووی هەنگاوی گرنگ بوون بەرەو بوون بە ئۆبێکت. تەنانەت لەناو زیندانەکانیشەوە، سیاسەتمەدارانی کورد توانییان گوتاری سیاسیی نوێ بەرهەم بهێنن و کاریگەری لەسەر ڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە دابنێن. ئەمە چیتر گەلێکی بێدەنگ و ملکەچ نەبوو، بەڵکو گەلێک بوو کە لە ڕێگەی سندوقی دەنگدان و خەباتی مەدەنییەوە، داوای ماف و شوناسی خۆی دەکرد و هاوکێشە سیاسییەکانی تورکیای دەهەژاند. بزووتنەوەی کورد لە باکوور توانی پرسی دیموکراسیکردنی تورکیا بە پرسی کوردەوە گرێ بدات و خۆی وەک ئەڵتەرناتیڤێکی دیموکراتیک بۆ تەواوی وڵات پێشکەش بکات، کە ئەمەش ئاستێکی باڵاترە لە بوون بە ئۆبێکت؛ واتە تێپەڕاندنی داواکارییە نەتەوەییە تەسکەکان و پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیرتر کە بتوانێت ئەوی تریش لەخۆ بگرێت. ئەمە نیشانەی پێگەیشتنی فیکری و سیاسیی ئۆبێکتە نوێیەکەیە. دوا لوتکەی ئەم پڕۆسەیە، لە ڕۆژئاوای کوردستان و لەناو ئاگری شەڕی سووریادا دەرکەوت. لە کاتێکدا دەوڵەتی سووریا هەڵدەوەشا و هێزە تیرۆریستییەکان هەڕەشەیان لە هەموو جیهان دەکرد، کورد توانی هەلێکی مێژوویی بقۆزێتەوە و مۆدێلێکی نوێی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای دیموکراسیی ڕاستەوخۆ، فرەیی نەتەوەیی و ئاینی، و یەکسانیی جێندەری دابمەزرێنێت. ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا، نەک تەنها بووە قەڵغانێک لە دژی داعش، بەڵکو بووە پڕۆژەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕادیکاڵ کە سەرنجی هەموو جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، بە تایبەتی ژنانی شەڕڤان، بوونە هێمایی بەرگری و ئیرادە لە ئاستی جیهانیدا. لێرەدا، کورد نەک تەنها چارەنووسی خۆی دیاری دەکرد، بەڵکو بووبووە هێزێک کە بە نوێنەرایەتیی مرۆڤایەتی، دژی تاریکپەرستی و فاشیزمی ئاینی دەجەنگا. ئەمە بەرزترین ئاستی «بوون بە ئۆبێکتی مێژوویی»یە: کاتێک نەک تەنها بۆ خۆت، بەڵکو بۆ بەها گەردوونییەکانیش تێدەکۆشیت و گوتارێکی گەردوونی پێشکەش دەکەیت. لێرەدا ئۆبێکتە کوردییەکە لە چوارچێوەی نەتەوەیی خۆی دێتە دەرەوە و دەبێتە ئۆبێکتێکی هزری و ئەخلاقی بۆ هەموو جیهان؛ نموونەیەک کە دەکرێت لە شوێنی تریش دووبارە بکرێتەوە.

بەڵام ئەم ڕێگا نوێیە بێ ئاستەنگ و هەوراز نییە. پڕۆسەی «بوون بە ئۆبێکت» پڕۆسەیەکی بەردەوام، پڕ لە ئاڵنگاری و ناجێگیرە. گەورەترین مەترسی لەسەر ئەم دەستکەوتانە، خودی ئۆبێکتەکەیە، واتە خودی کورد خۆیەتی. ناکۆکی و پارچەبوونی قووڵی نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان، گەندەڵی و لاوازیی دامەزراوەیی لە هەرێمی کوردستان، و نەبوونی ستراتیژێکی نەتەوەیی هاوبەش کە بەرژەوەندییە حیزبی و بنەماڵەییەکان تێپەڕێنێت، هەموویان وەک مۆرانەیەک لە جەستەی ئەم ئەزموونە نوێیە دەدەن و هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە جارێکی تر کورد بکەنەوە بە ئۆبێکت لە یاریی هێزە گەورەکاندا. هێزە هەرێمییەکان “تورکیا، ئێران، سووریا” هێشتاش بە هەموو توانایانەوە کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم ئۆبێکتە نوێیە لەبار ببەن و بیگەڕێننەوە بۆ قەفەزی کۆن. ئەوان لە یەکگرتنی ئیرادەی کورد دەترسن، چونکە دەزانن ئۆبێکتێکی یەکگرتووی کوردی، دەتوانێت هەموو نەخشە و هاوکێشەکانی ناوچەکە بگۆڕێت و ببێتە ئیلهام بۆ گەلانی تریش. مەترسییەکە لێرەدا دوولایەنەیە: لە لایەکەوە، فشاری دەرەکیی بێوچان، و لە لایەکی ترەوە، پووکانەوەی ناوخۆیی و نەتوانینی ئۆبێکتەکە بۆ ئەوەی لە ئاستی بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا بێت. کەواتە، گواستنەوە لە «ئۆبێکت»ـەوە بۆ «سوبێکت»، لە سێبەرەوە بۆ بوونەوەر، تەنها وەرچەرخان و گۆڕانێکی سیاسی یان سەربازی نییە، بەڵکو گۆڕانێکی دەروونی، فیکری و وجودیشە. «بوون بە سوبێکت» واتە باوەڕبوون بە خود، وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی مێژوویی، و بوێریی داڕشتنی داهاتوو. واتە تێپەڕاندنی كولتووری قوربانیدان و گلەییکردن لە «ئەوی تر»، و بنیادنانی كولتووری دەستپێشخەری، ڕەخنە لە خود، و چارەسەری. کورد ئەمڕۆ لەسەر لێواری ئەم وەرچەرخانە مێژووییە ڕاوەستاوە. ڕێگاکە دوور و سەختە، بەڵام بۆ یەکەم جار لە مێژووی هاوچەرخدا، ئاسۆ ڕووناک دیارە و ئیرادەی گۆڕانکاری لە ئارادایە. ئایا کورد دەتوانێت بە یەکگرتوویی و هۆشیارییەکی ڕەخنەگرانەوە ئەم هەلە مێژووییە بقۆزێتەوە و بۆ هەمیشە خۆی وەک ئۆبێکتێکی سەربەخۆ و کاریگەر لەسەر شانۆی جیهان بچەسپێنێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە، چیتر تەنها لە واشنتۆن و پاریس، لەندەن و مۆسکۆ نییە؛ وەڵامەکەی لە هەولێر، ئامەد، مهاباد و قامیشلۆ، لە دەست و ئیرادە و هۆشیاریی خودی کورددایە. ئەمەیە جەوهەری «بوون بە سوبێکتی مێژوویی»؛ هەڵبژاردن لە نێوان مانەوە وەک سێبەرێکی ئەبەدیی، یان هەستانەوە وەک بوونەوەرێکی خاوەن ئیرادە و خولقێنەری مێژوویی خۆی.

پۆستی پێشوو

دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

پۆستی داهاتوو

ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

دانا حەمید

دانا حەمید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی دووەم و کۆتایی

نیسان 11, 2026
14
لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم

نیسان 6, 2026
18
پەروەردەی ئەلیکترۆنی یان زیرەک؛ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کاتی جەنگدا
کولتوور و مرۆڤسازی

پەروەردەی ئەلیکترۆنی یان زیرەک؛ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە کاتی جەنگدا

ئازار 31, 2026
46

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2026
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930  
« ئازار    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە