(١٥ / ٢ / ٢٠٢٦) لە ئۆفیسی ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە بەڕێز(دکتۆر زیرەك پاڵانی) کە مامۆستایە لە زانکۆی کەرکوك، هاورێ لەگەڵ مامۆستا میران حسێن سەردانیان کردین.
دوای گفتوگۆیەکی دۆستانە، ناوەندی چاوی کورد وەك ئەرکێکی ڕوناکبیری و نیشتمانی، بڕی (٨٥) پەرتوکی جۆراوجۆری لە ڕێگای بەڕێزیانەوە بەدیاری بەخشیە کتێبخانەی زانکۆی کەرکوك، کە بەشیکیان لە کتێبە چاپکراوەکانی ناوەندەکەمان بوون، سەرجەمیشیان بە زمانی شیرینی کوردی نوسراون.






































































