“هەرێمی كوردستان بەنمونە”
“یەكەم؛ چەمك و پێناسی تەزویر و تەزویری ئەلیكترۆنی”
دەستەواژەی تەزویر لەڕوانگەی یاساییەوە پێناسی جۆراوجۆری بۆ كراوە، بەپێی بۆچوونێكی گرنگی یاسایی، ئه‌م تاوانه لە پوختەترین پێناسدا واتا؛ گۆڕینی ڕاستییەكە لە نووسینێكدا بەئامانجی فێڵكردن و بەشێوازێك كە یاسا بەتاوانی داناوە، دەبێتەمایەی زیانبەخشین “دەشێ زیانەكە ماددی یاخود مەعنەوی یا هەردووكیان بێت”[1]. لە هەرێمی كوردستاندا كار بە یاسای سزاكانی ئێراقی ژمارە “111”ی ساڵی “1969ز”ی هەمواركراو دەكرێت، پێناسێكی وردی بۆ تاوانی ته‌زویر كردووە، لە ماددەی “286”دا هاتووە؛”ساختەكردن ڕاستی گۆڕینە بەمەبەستی گزیكردن لە بەڵگە یا بڕوانامە یا لەهەر نوسراوێكیتر بەیەكێك لە ڕێگە ماددی و مەعنەوییەكان كە لە یاسادا هاتوون، گۆڕینێكی وا ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی یان بەكەسێك لە كەسەكان”[2]. گەشەكردنی تەكنەلۆژیای كۆمپیوتەریش، وێڕای خەسڵەتە گرنگەكانی لە پەرەپێدانی پرۆگرام و سێرڤسی جۆراوجۆر، بەهۆی پرۆسەی ئاسانكاریی لە دەستكاری و ئاڵوگۆڕی داتا و وێنەدا، دەرفەتی بۆ كەسانی خراپیش ڕەخساندووە تا بۆ ئامانجی نادروست و نایاسایی بەكاریبهێنن بەتایبەت بۆ تاوانی ئەلیكترۆنی. لەم ڕوانگەیەوە پسپۆڕێك پێی وایە؛ بەكارهێنانی سیستەمی كۆمپیوتەر و پرۆگرامەكانییەتی بۆ ئەنجامدانی تاوان[3]. داهێنانێكی گرنگی سێرڤسی ئینتەرنێت كە بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان “Social Media” ناودەبرێت، لە ماوەی زیاتر لە یەك دەیەی ڕابردوو، بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ جەماوەری ڕەخساند، بەشێوەیەكی فراوان كاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی لەناو كۆمەڵگاكانی جیهاندا هێنایەئارا.
تۆرەكۆمەڵایەتییەكان كۆمەڵێك رێوشوێن و دەرفەتی به‌خشیوه به بەشداربووان كه تیایدا ئاڵوگۆڕی داتا، گەیاندنی پەیام بەخێرایی، هاوبەشێتی لە وێنە و میوزیك و دەنگ و فیلم‌دا بكەن. بەمانایەكیتر، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان چەندین خزمەتگوزاریی وەك؛ “ئاڵوگۆڕی نامە، پەیام، گفتوگۆ”ی بە كۆی شێوازەكانی میدیایی وەك بیستراو و بینراو و نوسراوی لەخۆگرتووە[4]. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە راستیدا كۆمەڵێك وێبسایتن لەسەر بنەمای “تەكنەلۆژیای وێب” “Web two technologies” دامەزراوە، توانای رەخساندنی پەیوەندی ئەلیكترۆنی لەنێو ژینگەیەكی سایبەردا هەیە، گرنگترین جۆرەكانیشی بریتین لە “فەیسبووك، تێلێگرام، ئینستاگرام، تویتەر، فرێندفیدز، چات ڕووم…هتد” بۆ ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری لەنێوان ڕێژەیەكی زۆری بەكارهێنەردا لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتدا[5]. به‌پێی پێناسێكیتر، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بریتین لە پێگەیەك یاخود كۆمەڵێك پێگەی ئەلیكترۆنی كە بەكارهێنەران دەیانەوێ حەز و خولیا و بیروبۆچوون و چالاكییەكانی خۆیانی تیادا بخەنەڕوو، هەم كاروچالاكی كەسانیتریشی تیادا ببینن[6]. بەكورتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان “Social networks”، كۆمەڵێك خزمەتگوزاریی ئۆنلاینە بۆ بەكارهێنەرانی تا لەرێی سیستەمێكی ئەلیكترۆنییەوە، ببنە خاوەنی پرۆفایل و خۆیان بەكەسانیتر بناسێنن، زانیارییەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن، لەم رێگەیەشەوە بەكارهێنەران دەتوانن پەیوەندییەكانیان لەگەل كەسانیتر بپارێزن و پەیوەندی نوێی كۆمەڵایەتیش دروست بكەن. وێرای ئەم تایبەتمەندییانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ خزمەتی كۆمه‌ڵگای مرۆیی، خراپ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌س و گروپ و تیمه‌وه، بۆته‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌یه‌كی زیانبه‌خشی وه‌ك ته‌زویر كه به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تاوان داده‌نرێت. له‌م كورته بابه‌ته‌دا، ئاماژه به‌جۆر و شێوازه‌كانی تاوانی ته‌زویر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاستى به‌رپرسیارێتی و جۆره‌كانی سزادانی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ین. لەبەر رۆشنایی ئەم پێناسانەدا، دەتوانین بڵێین تەزویری ئه‌لیكترۆنی بەم نیشانانە دەناسرێتەوە:-
– گۆڕینی ڕاستییە.
-لەڕووی شێوازەوە؛ ئەنجامدانەكەی نایاساییە و بەتاوان دانرێت.
–ئەنجام؛ بكەرەكەی لەپێناو قازانجێكی تایبەتدا، زیانی ماددی و مەعنەوی بە كەس و لایەنی بەرامبەر یاخود دیكۆمێنته فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت دەگەیەنێت.
-لەڕووی زیانەوە؛ دەشێ زیانەكە ماددی یاخود مەعنەوی یا هەردووكیان بێت.
-ئاراستەی زیان؛ دژی بەرژەوەندی گشتی یاخود تایبەتییە، هەندێكجاریش هەردوو زیانەكەی تێدایە.
هەروەها په‌نابردنی تاوانباران بۆ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان به‌ئامانجی ئەنجامدانی تەزویری ئەلیكترۆنی، لەبەر ئەم فاكتەرانهیە؛
-كارئاسانی لە دەستكاریی داتا و وێنەدا.
-ئاسانكاریی لە شێوازی مامەڵەدا؛ ئەنجامدەرانی تەزویری ئەلیكترۆنی، بە بەرفراوانی ڕیكلام و بانگەشە بۆ تاوانەكەیان دەكەن تا زۆرترین كڕیاریان هەبێت.
-بزربوونی ناسنامەی تاوانبار؛ هەمیشە تاوانبار هەوڵی خۆحەشاردان لەهەر پرۆسەیەكی لێپێچینەوە و سزادان دەدات، زۆرجار ئەو ئەكاونتانەی ڕیكلام بۆ تەزویری ئەلیكترۆنی دەكەن، لەدوای ئاشكرابوونیان دادەخرێن.
-دەربازبوون لە سزای یاسایی؛ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان خزمەتگوزارییەكی نێودەوڵەتییە، دەشێ تەزویرچییەكە لە دەرەوەی سنوری وڵاتێك، تاوانەكەی ئەنجام بدات بەڵام لەڕێگەی دەڵاڵ یاخود ئەلیكترۆنییەوە كارەكانی ئەنجام بدات، زۆرجار خۆیان لەدەست سزای یاسایی وڵاتەكەی دەرباز دەكات.
“دووەم؛ تەزویری ئەلیكترۆنی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا”
كۆمەڵێك تایبەتمەندی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەن كە كارئاسانی زۆری بۆ بەكارهێنەران ڕەخساندووە، بەمانایەكیتر لە ماوەی زیاتر بە یەك دەیەی ڕابردوودا بۆتەمایەی بەربڵاوترین تۆڕی پەیوەندی لەنێو كۆمەڵگادا، دیارترینیان بریتین لە:-
1-ئاسانكاری بۆ گفتوگۆ.
2-خێرایی لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زانیاری، بودجەیەكی كەمیشی پێویستە. هەندێكجاریش بەكاربەران نەناسراون.
3-توانستی بەرفراوانی ئینتەرنێت بۆ خستنەڕووی زانیاری بۆ كۆمەڵگا وەك؛ دەستراگەیشتن بە داتا، وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلیكترۆنی، كرینی پێداویستی بەشێوەی ئەلیكترۆنی كە رێگە لە بەهەدەردانی كات دەگرێت[7].
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بۆ پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون، خزمه‌تی زۆری به ژیانی كۆمه‌ڵگای مرۆیی گه‌یاندووه، له‌هه‌مانكاتدا له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌س و ده‌سته و تاقمیشهوه به‌شێوه‌ی باند، بۆ ئامانجی خراپ و نایاسایی، هه‌وڵیان داوه تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ كاری ته‌زویر به‌كاربهێنن. لێره‌دا ئاماژه ده‌ده‌ین به دیارترین شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی ته‌زویر و بڕه‌ودان به‌و تاوانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا:-
1-فریودان و هەڵخەڵەتاندن؛ ڕیكلام بۆ دۆزینەوەی كڕیار بۆ بەرهەم له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا، لەكاتێكدا كاڵا و بەرهەمەكه راست نییە، فریودان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و زۆرجار ته‌زویر له‌و رێگه‌یه‌وه به‌هۆی تۆرهكۆمەڵایهتییهكانهوه ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ نمونە كەسێك یاخود باندێك، ریكلام بۆ كاڵایەكی بەناوبانگ و خاوەن برەند، یاخود خزمەتگوزارییەكی گرنگی وەك دەرهێنانی پاسپۆرتێكی بیانی بۆ هاوڵاتیان دەكات، بەڵام دوای وەرگرتنی پارەكە، كەس و باندی تاوانبار، ناسنامەی خۆیان ون دەكەن و ئەكاونتەكەیان دادەخەن. هەربۆیە هاوڵاتیان پێویستە ئاگاداری هەر مامەڵەیەكی ئەلیكترۆنی بن، بەمانایەكیتر مامەڵە لەگەڵ كەس و گروپی نەناسراو نەكەن كە مۆڵەتی فەرمی و شوێنی دیاریكراویان نییە. لێرەدا دوو نمونەی دیار دەهێنمەوە:-
–چەندینجار ڕیكلام بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی وڵاتانی بیانی كراوە، دوای ڕێككەوتن لەسەر بڕەپارەیەكی زۆر لەنێوان هەردوولادا، ناردنی بڕەپارەكە بۆسەر حسابی بانكی ئەو كەس و گروپەی بەڵێنی دابینكردنی پاسپۆرتەكەی داوە، دەستبەجێ خۆیان شوێن بزر كردووە. بەگشتی بۆ شاردنەوەی تاوانەكەش، بەپاساوی نەبوونی بانكی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان، داوا دەكەن بڕەپارەكە بنێردرێت بۆ بانكێكی بیانی لەو وڵاتانەی كە یاساكان تیایدا لاوازن.
–ئێستا بەهۆی ڕێژەیەكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە كوردستان، هەندێ كەس و باند، له‌ڕێگه‌ی مەسینجەر و ژمارەی نەناسراو، تەلەفۆن بۆ هاوڵاتیان دەكەن و دەڵێن؛ خەڵاتی بەرهەمەكانی فڵان كۆمپانیاتان بۆ دەرچووە، ئێستا كۆدێك بۆ مۆبایلەكەتان دێت، كۆدەكەمان پێبڵێ تا جۆری خەڵاتەكەت بۆ دیاری بكەین، بەڵام لە ڕاستیدا كۆدەكه بۆ دەستكاریكردنی پاسۆرد و كۆنتڕۆڵكردنی فەیسبووكەكانیانە. پاشان لەو ڕێگەیەوە داوای پارە و دەستكەوت دەكەن.
2-تەزویری ئەلیكترۆنی؛ بەكارهێنانی پرۆگرامی جۆراوجۆر بۆ دەستكاریی “داتا، وێنە، مۆر و ڤیزا…هتد” به‌كارده‌هێنرێت، له‌رێگه‌ی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانهوه به خه‌ڵك ده‌فرۆشرێن. بۆ نمونه دیكۆمێنتێكی فه‌رمی “بڕوانامه، ناسنامه و پاسپۆرت…هتد” به‌ناوی كهسێكهوهیه ، وێنه یاخود داتایه‌كی ده‌ستكاری ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌زویر.
هه‌روه‌ها ئەم تاوانە ئەلیكترۆنییه، له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا، بۆ چەند جۆرێك پۆڵێن دەكرێت؛
– دروستكردنی ئەكاونت و پەیجی تەزویر.
–بەكارهێنانی پرۆگرامی پێشكەوتوو بەمەبەستی تەزویركردنی دەنگ و ڕەنگ و وێنە و ڤیدیۆ یاخود دەستكاریكردنیان.
بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م تاوانه و ئاستی سزادانیشی، لە ماددەی “292”ی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە “111”دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه سزاكه‌ی بەندكردنه یاخود غرامەیەكه زیاتر نەبێ لە “300” سێ سەد دینار یان بە یەكێك لەو دوو سزایە، هەر كەسێك هەستا بە بەكارهێنانی ناوێكی ناڕاست یان كەسایەتییەكی ناڕاست بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتێكی فه‌رمی یا پێناسێك یان پێناسێكی دەنگدانی گشتی یان رێپێدانی گواستنەوە یان جێگۆڕین یان تێپەر بوون لەناو وڵات‌دا[8].
له‌هه‌مانكاتدا به‌پێی پۆڵێنی یاسای سزادانی ئێراقی، دوو جۆر ته‌زویری مه‌عنه‌وی و ماددی هه‌یه.
مه‌به‌ست له ته‌زویری مه‌عنه‌وی ئه‌و ساخته‌یی و دهستكارییانه ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ندیداره به قسه و گوته و گێڕانه‌وه. بۆ نمونه به‌هۆی پرۆگرامێكه‌وه، ده‌نگی كه‌سێك ته‌زویر بكرێت و ئاوێته‌ی ڕووداوێكی نه‌شیاو بكرێت.
ته‌زویری ماددیش، ده‌ستكارییه له بابه‌تی به‌رجه‌سته‌ی وه‌ك په‌نجه‌مۆر و ده‌ستكاری ئیمزا و هاوِشێوهكانی.
– تەزویری مەعنەوی؛ بریتییه له‌م جۆره تاوانانە؛
ا- گۆرینی وتەی كەسێك كە مەبەستهكه جێگیر كردنێتی لە نوسراوێكدا.
ب- ڕووداوێكی تەزویر بە ڕووداوێكی ڕاستەقینە دابنرێت لەگەڵ ئەوەی بزانرێ كە ناڕاستە.
ج- ڕووداوێكی دانپێدانەنراو بەشێوەی ڕووداوێكی دانپێدانراو دابنرێت.
د- خۆنواندن بەكەسایەتی یەكێكیتر یا گۆڕینی كەسایەتی یا خۆنواندن بەسیفاتێكی ناڕاست، بەگشتی بەلاڕێدابردنی ڕاستی لە نووسراوێكدا یا باس نەكردنی شتێك كە لەكاتی نووسینی نوسراوەكەدا كە لە بنەڕەتدا نووسراوەكە بۆ سەلماندنی ئەو شتە ئامادەكراوە[9].
“سێیه‌م؛ ڕۆڵی میدیا له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تەزویری ئەلیكترۆنی”
دۆسییەی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ چەندین مەبەستی تاوانكاری كە دیارترینیان تەزویری ئەلیكترۆنییە، تائێستا مشتومڕی زۆر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لایەنە نەرێنییەكانی هەیە، هەر لەم ڕوانگەیەوە سەرجەم ئەو وڵاتانەی گرفتی تەزویری ئەلیكترۆنییان هەیە، یاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تەزویری ئەلیكترۆنییان خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، تەنانەت لەسەر ئاستی چەندین وڵاتی وەك یەكێتی ئەوروپا، هەماهەنگی یاسایی بۆ بەگژداچوونەوەی ئەم تاوانە ئەلیكترۆنییە بەشێوەیەكی بەردەوام پراكتیزە دەكرێت. فاكتەری سەرەكی بۆ كەمبوونەوە و بنەبڕكردنی تاوانی تەزویری ئەلیكترۆنی لە هەر وڵاتێكدا، گرتنەبەری ستراتیژێكی فرەڕەهەندە كە تەنها لە یەك بواردا قەتیس ناخوات، بەڵكو پێویستە هەموو لایەنەكانی پەیوەندیدار بەو تاوانە بگرێتەخۆ. لە هەرێمی كوردستانیش لەبەر رۆشنایی ئەم بۆچوونە، دەتوانرێت بەپشتبەستن بە ئاراستەكردنی میدیا، هەوڵی كۆنتڕۆڵكردن و نەهێشتنی تاوانی تەزویری ئەلیكترۆنی بدرێت:-
-بەرهەمهێنانی كۆمەڵگای هۆشیار؛ میدیای نوێ دەتوانێ هاوڵاتی بەئاگا لە كۆمەڵگادا بەرهەمبهێنێ، بەدەربڕین و ئاڵوگۆڕی ئازادانەی هەواڵ و زانیارییەكان، دەبنەمایەی رەخساندنی ئازادیی رادەربرین و هزر و بڵندگۆی ئاراستە جۆراوجۆرە سیاسی و كولتوورییەكان، ئەم پرۆسەیەش بایەخێكی بنچینەیی بۆ هێنانەدی دیموكراسی‌و حكومڕانییەكی شیاو هەیە، بەم چەشنە پەیوەندی نێوان میدیا و ئازادی رادەربرین و هاوڵاتی هۆشیار وێنا دەكرێت[10]. مه‌به‌ست له‌م ئه‌ركه‌ش، هه‌وڵدانی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌و شێوازی ته‌زویرانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن، رۆژبه‌رۆژیش فڕوفێڵی نوێ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیش به‌كاردێت، كه‌واته پرۆسه‌ی هۆشیارییه‌كه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بێت.
-هاریكاریی ده‌سه‌ڵاته یاسایی و جێبه‌جێكارییه‌كان؛ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵماڵینی دۆسییه‌كانى ته‌زویر و ناساندنى تهزویركاران، ده‌توانن هاوكاری ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كان به‌تایبه‌ت دادگاكان بكه‌ن. هه‌روه‌ها یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی ته‌زویر له‌ڕێگه‌ی راپۆرتی بنكۆڵكاریی یاخود گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵ و قوربانیانی ته‌زویر. به‌كورتی ئه‌ركی سه‌ره‌كی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌نگاونانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی یاسایی، له‌رێگه‌ی هاندان كۆمه‌ڵگایه بۆ خۆپارێزی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له تاوانی ته‌زویر، هه‌م چاودێریی كۆمه‌ڵگاكه‌یه بۆ هه‌ڵماڵینی دۆسییه‌كانی ته‌زویر تا یارمه‌تی دامه‌زراوه یاساییه‌كان بدات بۆ به‌دواداچوون و سزادانى تاوانباران.
“كۆتایی”
په‌ره‌سه‌ندنی جۆر و شێوازه‌كانی ته‌زویری ئه‌لیكترۆنی به‌هۆی به‌رفراوانی رێژه‌ی به‌كارهێنانی تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی یاسایی خستۆته ئه‌ستۆی هه‌ركام له به‌كارهێنه‌ران تا له‌پێناو بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست، خۆیان له ئه‌نجامدانى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌تایبه‌ت ته‌زویری ئه‌لیكترۆنی بپارێزن، له‌كاتی بینینی هه‌ر دیارده‌یه‌كى تهزویریشدا، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار “هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش و دادوه‌ری” ئاگادار بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردن و سزادانى تاوانباران.
سەرچاوەكان؛
به‌زمانی فارسی؛
1- سلطانی فر، محمد “1389”؛ دیپلماسی عمومی نوین و روابط عمومی الکترونیک، تهران، انتشارات سیماى شرق.
2-د.كامیان خزایی؛ أسیبهای ن‌و پدید شبكەهای اجتماعی مجازی 1391، نخستین کنگره ملی فضای مجازی و آسیب های اجتماعی نوپدید.
به‌زمانی عه‌ره‌بی؛
1- جمال ابراهيم الحيدري؛ القسم الخاص من قانون العقوبات، دار السنهوري، 2013.
2- عبدالفتاح بيومي حجازي “الدكتور”؛ التزوير في جرائم الكمبيوتر و الآنترنت، دارالكتب القانونية، مصر، 2008.
3-مصطفى يوسف كافي”الدكتور”؛ الاعلام و الفساد الاداري و المالي و تداعياتة علي العمل الحكومي، الطبعة الاولي،2016، الاردن.
به‌زمانی ئینگلیزی؛
1-Alexander, B. “2008”. “Web 2.0؛ A New Wave of Innovation for Teaching and Learning”, University of Southern California.
2- Craig Schmugar, The Future of Social Networking Sites, McAFEE SECURITY JOURNAL, 2008.
3- Souder, Lawrence “2010” ‘A Free-market Model for Media Ethics؛ Adam Smith’s Looking Glass’, Journal of Mass Media Ethics
[1]– جمال ابراهیم الحیدري: القسم الخاص من قانون العقوبات، دار السنهوري، 2013، ص43.
[2]– قانون العقوبات العراقي، رقم (111) لسنة (1969م)، المادة (286): التزوير هو تغيير الحقيقة بقصد الغش في سند أو وثيقة أو اي محرر آخر باحدي الطرق العادية والمعنوية التي يبين ها القانون، تغييرا من شأنه احداث ضرر بالمصلحة العامة أو بشخص من الاشخاص.
[3]– الدكتور عبدالفتاح بيومي حجازي: التزوير في جرائم الكمبيوتر و الآنترنت، دارالكتب القانونية، مصر، 2008، ص (106).
[4]– Craig Schmugar, The Future of Social Networking Sites, McAFEE SECURITY JOURNAL, 2008.
[5]-Alexander, B. (2008). “Web 2.0: A New Wave of Innovation for Teaching and Learning”, University of Southern California, P38.
-[6] سلطانی فر، محمد (1389): دیپلماسی عمومی نوین و روابط عمومی الکترونیک، تهران، انتشارات سیماى شرق.
[7]-د.كامیان خزایی: أسیب های ن‌و پدید شبكەهای اجتماعی مجازی 1391، نخستین کنگره ملی فضای مجازی و آسیب های اجتماعی نوپدید، ص (6-7).
[8]– مادة 212: يعاقب بالحبس وبالغرامة التي ال تزيد عن ثلثمائة دينار او باحدى هاتين العقوبتين من توصل بانتحال اسم كاذب او شخصية كاذبة الي الحصول على اية رخصة رسمية او تذكرة هوية او تذكرة انتخاب عام او تصريح نقل او انتقال او مرور داخل البالد. ويعاقب بالعقوبة ذاتها من زور او اصطنع محررا من هذا القبيل.
[9]– مادة 287:
2– ويقع التزوير المعنوي باحدى الطرق التالية:
ا– تغيير اقرار اولي الشان الذي كان الغرض من تحرير المحرر ادراجه فيه.
ب–جعل واقعة مزورة في صورة واقعة صحية مع العلم بتزويرها.
ج–جعل واقعة غير معترف بها في صورة واقعة معترف بها.
د–انتحال شخصية الغير او استبدالها او الاتصاف بصفة غير صحية وعلى وجه العموم تحريف الحقيقة في محرر او اغفال ذكر بيان فيه حال تحريره فيما اعد لاثباته.
[10]– Souder, Lawrence (2010) ‘A Free-market Model for Media Ethics: Adam Smith’s Looking Glass’, Journal of Mass Media Ethics, P 58.



































































