• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 122

  • شــیکار
    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

ئاوێنەی خاک

دانا حەمید لەلایەن دانا حەمید
تشرینی دووه‌م 8, 2025
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
ئاوێنەی خاک
0
هاوبەشکردنەکان
97
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لە قووڵایی بووندا، پرسیارێکی بنەڕەتی خۆی حەشارداوە:- «من کێم؟» وەڵامی ئەم پرسیارە، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، لە دەرەوەی سنوورە تەسکەکانی جەستە و «من»ـی تاکەکەسی ئێمەدایە. “ئارن نایس”، فەیلەسوفی نەرویجی و باوکی «ئیکۆلۆژیای قووڵ»، بانگەوازێکی سادە بەڵام شۆڕشگێڕانەی پێشکەش کردین:- بۆ ئەوەی «خۆ»مان بناسین، دەبێت لە ئاوێنەی سرووشتدا تەماشای خۆمان بکەین. ئەو «خۆ»یەی “نایس” باسی دەکات، «خۆ»یەکی فراوانبوو و گشتگیرە؛ «خۆ»یەک لەگەڵ خشپەی گەڵایەک، هاژەی ڕووبارێک، شکۆی چیایەک و هەناسەی هەر بوونەوەرێکی زیندوودا یەک دەگرێتەوە. ئەمە تەنیا تێڕوانینێکی ڕۆمانسی نییە بۆ سرووشت، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ شۆڕشێکی هۆشیاری، بۆ تێگەیشتن لەوەی ئێمە بەشێکین لە تۆڕێکی ئاڵۆزی ژیان، نەک گەورە و خاوەنی. فەلسەفەی ژینگەپارێزیی باو، یان ئەوەی “نایس” ناوی لێنابوو «ئیکۆلۆژیای ڕووکەش»، لە چوارچێوەیەکی «مرۆڤ-سەنتەر»دا گیری خواردووە. ئەم دیدگایە ژینگە دەپارێزێت چونکە «سوودی» بۆ مرۆڤ هەیە:- هەوای پاک بۆ سییەکانمان، ئاوی سازگار بۆ خواردنەوەمان، و دارستان بۆ پیشەسازی و گەشتوگوزارمان. لێرەدا، سرووشت کورتکراوەتەوە بۆ کۆمەڵێک «سەرچاوە» کە لە خزمەتی ئارەزووەکانی ئێمەدان. بەڵام ئیکۆلۆژیای قووڵ ئەم هاوکێشەیە سەرەوژێر دەکاتەوە. ئەو دەپرسێت:- ئایا دارێک تەنیا کاتێک بەهای هەیە سوود لە بەرهەم و سێبەرەکەی وەربگرین؟ ئایا ڕووبارێک تەنیا کاتێک پیرۆزە کە زەوییەکانمان بۆ ئاو دەدات؟ وەڵامی “نایس” نەخێرێکی گەورەیە. هەر بوونەوەرێک، هەر توخمێکی سرووشتی، خاوەن و بایەخی خودی «بەها ناوەکی»ـی خۆیەتی. بەردێک لەسەر لووتکەی چیایەک، گوڵێکی کێوی لە داوێنی دۆڵێک، یان گورگێکی تەنیا لەسەر بەفر، هەموویان مافی بوون و گەشەکردنی خۆیان هەیە، سەربەخۆ لەوەی ئێمەی مرۆڤ چۆن دەیانبینین یان چییان لێ وەردەگرین. ئەمە بنەمای «یەکسانی بایۆ-سەنتەری»یە؛ داننانە بەوەی کە مرۆڤ، سەرەڕای تواناییە هزرییەکانی، تەنیا یەکێکە لە ئەندامانی کۆمەڵگەیەکی گەورەی ژیان.

ئەم تێڕوانینە کاتێک ڕووبەڕووی واقیعی ژینگەی کوردستان دەبێتەوە، ڕەهەندێکی زۆر قووڵتر و تراژیدیتر وەردەگرێت. کوردستان، بە چیا سەرکەشەکانی، دۆڵە قووڵەکانی و ڕووبارە یاخییەکان، و  دەشتە بەرینەکانی تەنیا جوگرافیایەک نییە؛ بەڵکو ناسنامەیەکی زیندووە. چیاکانی کوردستان، وەک چۆن “نایس” لە چیاکانی نەرویج دەڕوانی، تەنیا کۆمەڵە بەرد و خۆڵ نین، بەڵکو بوونەوەرێکی مەزن و دانان کە شایەنی ڕێزگرتنن. کاتێک مرۆڤی کورد دەڵێت «چیاکان دۆستی ئێمەن»، ئەمە لە ئاستە قووڵەکەیدا دەربڕینی هەمان ئەو «خۆ-ناسینەوە»یەیە “نایس” باسی دەکات. ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەی لەنێوان مرۆڤی ئەم ناوچەیە و ژینگەکەیدا هەبووە، باشترین نموونەی زیندووی ئیکۆلۆژیای قووڵ بووە، تەنانەت پێش ئەوەی ئەم زاراوەیە دابتاشرێت. پاراستنی دار بەڕوویەک تەنیا بۆ سووتەمەنی نەبووە، بەڵکو ڕێزگرتن بووە لە ڕۆح و تەمەنی ئەو دارە. پیسنەکردنی کانییەک تەنیا لەبەر پاکوخاوێنی نەبووە، بەڵکو داننان بووە بە پیرۆزیی سەرچاوەی ژیان. ئەمە ئەو داناییە خۆماڵییەیە کە بەبێ تیۆری و فەلسەفە، لەناو کردەی ڕۆژانەدا بەرجەستە ببوو. لێرەدا، دەنگی ڤاندانا شیڤا، بیرمەندی هیندی و چالاکوانی بواری «ئیکۆ-فێمینیزم»، وەک تەواوکەرێکی بنەڕەتی بۆ فەلسەفەکەی “نایس” دێتە ئاراوە. ئەگەر “نایس” نەخشەی ڕۆحی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و سرووشتمان بۆ دەکێشێت، ئەوا شیڤا ئەو هێزە سیاسی و ئابوورییانەمان نیشان دەدات کە هەڕەشە لەم پەیوەندییە دەکەن. شیڤا باس لە «دیموکراسی زەوی» دەکات؛ سیستمێک تێیدا هەموو بوونەوەرێک، لە بچووکترین میکرۆبەوە تا مرۆڤ، مافی ژیان و بەشداریکردنیان لە سیستمی ژیاندا هەیە. ئەو ڕاستەوخۆ پەنجە دەخاتە سەر «داگیرکاریی کۆمپانیاکان» چۆن لە ڕێگەی بەکاڵاکردنی تۆو، ئاو و خاکەوە، سەروەریی گەلان و ژینگەی خۆماڵی لەناودەبەن. فەلسەفەکەی شیڤا، فەلسەفەی بەرگرییە. ئەو پێی وایە پاراستنی تۆوێکی خۆماڵی، تەنیا کردەیەکی کشتوکاڵی نییە، بەڵکو کردەیەکی سیاسی و شۆڕشگێڕانەیە دژی سیستمی سەرمایەداریی جیهانی کە هەوڵی یەکڕەنگکردنی جیهان و سڕینەوەی فرەچەشنی دەدات.

کاتێک ئەم دوو دیدگایە تێکەڵ دەکەین و لەسەر خاکی کوردستان دایاندەنێین، وێنەیەکی ترسناک بەڵام ڕوونمان بۆ دەردەکەوێت. ژینگەی کوردستان ڕووبەڕووی دوو جۆر لە هێرش بووەتەوە کە یەکێکیان فەلسەفەکەی “نایس” شیدەکاتەوە و ئەوی تریان هی شیڤا.

هێرشی یەکەم: هێرشێکی سیستماتیکی دەرەکییە بە ئەنقەست ژینگە وەک چەکێک بۆ جینۆسایدی کەلتوری و سڕینەوەی ناسنامە بەکاردەهێنێت. سووتاندنی دارستانەکانی زاگرۆس و ئەوانی تر لە بەشەکانی تری کوردستان، وشککردنی بە ئەنقەستی ڕووبارەکان و دروستکردنی بەنداو کە ژیانی هەزاران گوندنشین و ئیکۆسیستەمێکی دەوڵەمەند دەخاتە مەترسییەوە، تەنیا تاوانێکی ژینگەیی نییە. بەپێی تێڕوانینی “نایس”، ئەم هێرشکردنە سەر «خۆ»ـی فراوانبووی گەلی کورد. کاتێک دارستانێک دەسووتێنرێت، تەنیا کۆمەڵێک دار نابنە خۆڵەمێش، بەڵکو مێژوویەک، کەلتورێک و پەیوەندییەکی هەزاران ساڵە بریندار دەکرێت. لەم ڕوانگەیەوە، ئەو ژینگەپارێزانەی گیانی خۆیان دەبەخشن، تەنیا «قوربانی» نین، بەڵکو گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی «خۆ-ناسینەوە»ـی “نایس”یانە. ئەوان لەو خاڵەدا ژیاون ئازاری دارێک بووەتە ئازاری جەستەیان و کوژانەوەی ئاگرێک بووەتە ئەرکی بوونیان. ئەوان بە کردەوە سەلماندیان کە مرۆڤ و سرووشت دوو بوونی جیاواز نین، بەڵکو یەکن.

هێرشی دووەم: لەوانەیە زیانبەخشتریش بێت چونکە لە ناوخۆوەیە، ئەو هێرشەیە کە شیڤا بە وردی باسی دەکات:- نامۆبوون و بەکاڵابوون. مۆدێرنیتەی ڕووکەش و کەلتوری بەکاربردنی بێسنوور، وردە وردە مرۆڤی کوردی لەو پەیوەندییە قووڵەی لەگەڵ خاکەکەیدا دایبڕیوە. کاتێک چیاکان دەبنە تەنیا شوێنێک بۆ وێنەگرتنی سێڵفی، کانییەکان دەبنە شوێنی فڕێدانی خاشاک، و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبنە کاڵایەک بۆ کڕین و فرۆشتن و دروستکردنی ڤێلای بێ ڕۆح، ئەو کاتە «بایەخی خۆیی» سرووشت لەبیر دەکرێت و «دیموکراسیی زەوی» پێشێل دەکرێت. ئەمە ئەو نامۆبوونەیە کە وا دەکات کارەساتێکی ژینگەیی ببێتە هەواڵێکی ئاسایی و تراژیدیایەک بە بێدەنگی تێپەڕێت. لێرەدا، دیدی شیڤا زەنگێکی ئاگادارکەرەوەی بەهێز لێدەدات. ئەو پێمان دەڵێت کە ئەو کۆمپانیا و عەقڵییەتە بازرگانییەی ئەمڕۆ بە ناوی «پەرەپێدان»ـەوە خاک دەکاتە کۆنکرێت، هەمان ئەو عەقڵییەتەیە کە لەسەر ئاستی جیهانی تۆوی خۆماڵی لەناودەبات و جووتیاران ملکەچ دەکات. ئەو ڤێلایەی لەسەر زەوییەکی بەپیت دروست دەکرێت، ئەو کارگەیەی کە پاشماوەکەی دەڕژێتە ناو ڕووبارێکەوە، و ئەو سیاسەتەی کشتوکاڵی خۆماڵی پشتگوێ دەخات لەپێناو هاوردەکردندا، هەموویان دەرکەوتەی یەک نەخۆشین:- لەدەستدانی سەروەری لەسەر خاک و خۆراک. ئیکۆ-فێمینیزمەکەی شیڤا ڕەهەندێکی دیکەی گرنگ دەخاتە ڕوو، ئەویش ڕۆڵی ژنی کوردە. لە مێژووی کوردەوارییدا، ژن نەک تەنیا چاودێری ماڵ، بەڵکو پارێزەری سەرەکیی تۆو، زانیاریی کشتوکاڵی و پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و زەوی بووە. ژنان زۆرترین داناییان لەسەر ڕووەکە پزیشکییەکان، خولی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان هەبووە. بەڵام سیستمی پیاوسالارانە و ئابووریی نوێ، وردە وردە ئەم ڕۆڵەی پەراوێز خستووە. گەڕانەوە بۆ ژینگەپارێزییەکی ڕەسەن، پێویستی بە گەڕانەوەی بەها و دانایی ژنان هەیە لەم بوارەدا. پاراستنی ژینگە لە کوردستان، بەبێ بەشداریی کارا و سەرەکیی ژنان، پاراستنێکی ناتەواوە. کەواتە، ڕێگەچارەی کۆتایی چییە؟ چارەسەر تەنیا لە چاندنی نەمام و پاککردنەوەی ژینگەدا نییە، هەرچەندە ئەمانە کردەی گرنگ و پێویستن. چارەسەری ڕیشەیی، تێکەڵکردنی قووڵایی فیکری “نایس” و بەرگریی سیاسیی شیڤایە. دەبێت شۆڕشێکی هۆشیاری بەرپا بکەین:-

یەکەم:- دەبێت لە «ئیکۆلۆژیای ڕووکەش»ـەوە باز بدەین بۆ «ئیکۆلۆژیای قووڵ». دەبێت منداڵەکانمان فێر بکەین کە دارێک هاوڕێیانە، نەک تەنیا کەرەستە. دەبێت لە قوتابخانە و زانکۆکاندا فەلسەفەی ژینگە بخوێنرێت، نەک تەنیا زانستی ژینگە. دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو داناییە کۆنەی لەناو کەلتوری خۆماندا شاردراوەتەوە، ئەو داناییەی سرووشتی وەک بوونەوەرێکی زیندوو و پیرۆز سەیر دەکرد. پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین بگەین بەو ئاستە لە «خۆ-ناسینەوە» چیتر نەتوانین لە ئاست ئازاری خاکەکەماندا بێدەنگ بین.

دووەم:- دەبێت ئەم هۆشیارییە بگۆڕین بۆ کردەی سیاسی و بەرگریی مەدەنی. دەبێت پشتگیری لە جووتیارە خۆماڵییەکان بکەین و تۆوی ڕەسەنی کوردی بپارێزین. دەبێت دژی ئەو پڕۆژە و یاسایانە بوەستینەوە ژینگە دەکەنە قوربانیی «قازانج»ـی کورتخایەن. دەبێت داوای «دیموکراسیی زەوی» بکەین، تێیدا خەڵکی ناوچەکە خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خاک و ئاو و سرووشتی خۆیان بدەن، نەک کۆمپانیایەکی بیانی یان عەقڵییەتێکی بازرگانیی ناوخۆیی.

کاتێک سووتانی دار بەڕوویەک لە زاگرۆس و شوێنەکانی تر، وەک سووتانی پەنجەیەکی دەستمان ئازاری پێ گەیاندین (وەک “نایس” فێرمان دەکات)، و کاتێک ئەو ئازارەمان گۆڕی بۆ هەڵوێستێکی سیاسی بۆ پاراستنی تۆوەکەمان و ڕەتکردنەوەی بەکاڵابوونی خاکەکەمان (وەک شیڤا ڕێنماییمان دەکات)، ئەو کاتە دەتوانین بڵێین ئێمە لەسەر ڕێگای ڕزگاریداین. ڕزگارکردنی ژینگەی کوردستان، ڕزگارکردنی خودی ناسنامە، سەروەری و بوونی ئێمەیە لەناو ئەم جیهانەدا. ئەمە تەنیا ئەرکێکی ژینگەیی نییە، بەڵکو پیرۆزترین ئەرکی نیشتمانی و مرۆییە بۆ خۆمان و نەوەکانی داهاتوو. ئەم تێڕوانینە، پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ژینگەدا لە چوارچێوە تەسکەکەی «پاراستنی سرووشت» دەباتە دەرەوە و دەیکاتە بەشێکی دانەبڕاو لە خەباتی بوون و مانەوە. ئەو ئازارەی لە سووتانی داربەڕوویەکدا هەستی پێدەکەین، تەنیا سۆزێکی کاتی نییە، بەڵکو نیشانەی زیندووبوونی ئەو پەیوەندییە مێژووییەیە لە نێوان مرۆڤی کورد و جوگرافیاکەیدا هەیە. دارستان و سرووشتی کوردستان تەنیا کۆمەڵێک درەخت نین؛ ئەوان یادەوەریی زیندووی نەتەوەیەکن، شاهیدی هەوراز و نشێوەکانی مێژوون و هەڵگری ئەو چاندەن کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە خاک و ئاو دامەزراوە. گۆڕینی ئەم ئازارە بۆ هەڵوێستێکی سیاسی، هەنگاوێکە بەرەو بە کردەییکردنی ئەم تێگەیشتنە. ئەم هەڵوێستە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە چیتر ڕێگە نەدەین خاک و ئاو و سامانی سرووشتیمان وەک کاڵایەکی بێ گیان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و بخرێنە بازاڕی سەرمایەدارییەوە. پاراستنی «تۆوەکەمان»، تەنیا پاراستنی تۆوی دانەوێڵە و کشتوکاڵ نییە، بەڵکو پاراستنی تۆوی کەلتوری، زمانی و مێژوویی ئێمەیە لەم خاکەدا ڕەگی داکوتاوە. کاتێک بەرگری لە ژینگەی کوردستان دەکەین، لە هەمان کاتدا بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین بۆ ژیانێکی سەربەخۆ و بەکەرامەت. بەم شێوەیە، ئەرکی پاراستنی ژینگە لە ئەرکێکی لاوەکییەوە دەگۆڕێت بۆ پیرۆزترین ئەرکی نیشتمانی. چونکە لەدەستدانی ژینگە، لەدەستدانی ئەو بنکە مادی و مەعنەوییەیە ناسنامە و بوونی ئێمەی لەسەر وەستاوە. ڕزگارکردنی ژینگەی کوردستان، ڕزگارکردنی دوا قەڵای مانەوەی ئێمەیە وەک نەتەوەیەکی خاوەن مێژوو و جوگرافیا. ئەمە نیەت و وەسیەتێکە بۆ نەوەکانی داهاتوو، نیشتمانێکمان بۆ بەجێبهێڵن تێیدا مرۆڤ و سرووشت پێکەوە و بە هاوسەنگی بژین، نەک لە ململانێیەکی بەردەوامدا.

پۆستی پێشوو

ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی یازدەم

پۆستی داهاتوو

دۆزینەوەی کۆمەڵگای دڵخواز

دانا حەمید

دانا حەمید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

خواردن و شوناسی نیشتمانی لە خوانەکانی مێژووەوە بۆ دروستکردنى پەیوەستێتى لە سەردەمی جیهانگیریدا
کولتوور و مرۆڤسازی

كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
50
سیاسەت وەک بڕیاردان لەسەر دوژمن
کولتوور و مرۆڤسازی

سیاسەت وەک بڕیاردان لەسەر دوژمن

كانونی یه‌كه‌م 20, 2025
32
مۆسیقا و دەوڵەت
کولتوور و مرۆڤسازی

مۆسیقا و دەوڵەت

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2025
27

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی دووه‌م 2025
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
« تشرینی یەکەم   کانونی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە