دیارده‌ی نووشته و جادوو له كولتووری مرۆڤایه‌تیدا و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه و جیهانی تازه‌دا ئاماده‌یی به‌رچاوی هه‌بووه، کاتێک ده‌ڵێین سه‌رده‌می پێش مۆدێرنه مه‌به‌ستمان قۆناغێکی دوور و درێژ له ده‌سه‌ڵاتی ئایین و مهزهوهکانه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، ئه‌مه چ ئایینه یه‌کتاپه‌رست و ته‌وحیدییه‌کان بێت یان ئایینه چه‌ند خودایی و بتپه‌رسته‌کان، لە ئایینە ئوستوورەییە و بەدەوییەکاندا جەوهەری ئیمان خودی باوەڕهێنانە بە هێزێکی باڵادەست کە جادووگەر نوێنەرایەتی دەکات، تا پێش سەرهەڵدانی مەسیحییەت جادووگەر ئەو ڕوخسارە دزێو و ناشیرینەی نەبوو کە لە پاش فەرمیبوونی مەسیحییەت وەکوو ئایینێکی نوێ لە لایەن ئیمپراتۆر کونستانتین دانی پێ نرا و پەرەی درایە، دواتر لە سەدەکانی ناوەڕاست جادووگەرەکان وەکوو نوێنەرانی شەیتان وێنا کران و لە قەفەسەکاندا دەسووتێنران. لە ئایینە یەکتاپەرستەکانی وەکوو ئیسلامدا باوەڕداریی بەوەی کە جادوو هەیە بەشێکی سەرەکی لە ئیمان و لادان لە شیرک پێناسە دەکرێت واتە ئەگەر کەسێک باوەڕی بەوە نەبێت جادوو هەیە ئەوا باوەڕمەندیی ئەو بە غەیبانییەت ئیشکالییەتی گەورە و جەوهەریی تێ دەکەوێت و تووشی شیرک دەبێت.
بێگومان مانا و پێگەی جادوو لە هەر کام لەم دوو جۆرە ئایینانەدا تەواو جیاوازە، لە ئایینە فرەخوداییەکان یان ئایینە بەدەوی و ئوستوورەییەکاندا جادوو بە جۆرێک بنەما و جەوهەرە بەڵام لە ئایینە یەکتاپەرستەکاندا ئایین سەلمێنەری جەوهەرێکی باڵا و تاقانەیە کە ئەو خودا بێشێوە و تاقەمان وەکوو فریادڕەس بەبیردا دێنێتەوە. بە هەموو ئەمانەوە لە سەردەمی مۆدێرن پێگەی جادوو و باوەڕمەندیی بە جادوو و جادووگەری تەواو لەق بووە، دیارە ئەمە لە ڕووە زانستی و ئەقڵییەکەیەوەیە و لە ئاستی کۆمەڵایەتی و کۆنەستی گشتیدا بەشێکی زۆر لە کۆمەڵگاکان هێشتا لە ژێر سێبەری باوەڕ بە جادوودا دەژین. تەنانەت ئێسته‌ش له وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین و به‌شێکی زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و تایوان باوه‌ڕ به ڕۆح و هێزه ڕۆحانییه‌کان و ئه‌و هێزانه‌ی که له سه‌رووی سرووشته‌وه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیان و مه‌رگی مرۆڤه‌کان داده‌نێن هه‌یه. ده‌بێت ئه‌مه‌مان له بیر نه‌چێت که ئه‌گه‌رچی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه له سه‌رده‌م و کات و ساتێکی مۆدێرنی شارستانییه‌تدا ده‌ژین، به‌ڵام به‌و مانایه نییه که به‌ها و دیسیپلینه‌کانی جیهانی مۆدێرنیان قبووڵ کردووه، ئه‌مه به نیسبه‌ت وڵاتانی موسڵمانیشه‌وه هه‌ر وایه، بێگومان مه‌به‌ست له‌م به‌راورده ئه‌وه نییه که ئایینه ته‌وحیدی و تاقانهپهرستهکان له‌گه‌ڵ ئایینه بتپه‌رسته‌کان به‌راورد بکه‌ین به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌و باوهڕدارێتییه هاوبهشهیانه به هێزێکی سه‌روو سرووشت و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ و به دڵنیاییه‌وه پێناسه‌ی ئه‌م هێزانه له ئایینه ته‌وحیدییه‌کان له‌وانه‌ش ئیسلامی پیرۆز ته‌واو جیاوازه و هه‌ر قابیلی به‌راورد نییه.
له ئایینی ئیسلام و وڵاتانی موسڵماندا خودا ته‌وه‌ر و ناوه‌ندی هه‌موو بوون و شته‌کانه و به گوێره‌ی پێویستیش پێناسه‌یه‌ک بۆ ئیراده و تواناییه‌کانی مرۆڤ کراوه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا نکووڵی له بوونی سیحر و جادوو و جادووگه‌ره‌کان نه‌کراوه و حوکمی جادووگه‌ر له ئیسلامدا حه‌د واته مل په‌ڕاندنه. به گشتی ئه‌مانه ناوه‌رۆکی کۆی ئه‌و ئایینانه‌ن که قایل به هه‌بوونی هێزێکی سه‌روو سرووشتن که مرۆڤ ده‌توانێت به باشه یان به خراپه که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت. هه‌ر له كولتووری کوردی‌دا ده‌یان حه‌کایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن جنۆکه‌یه‌ک ده‌گیرێت و به پێی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و مرۆڤه‌ی وا گرتوویه‌تی به کار بهینرێت. له كولتووری کوردی‌دا زیاتر باسی ئه‌وه‌یان کردووه له ڕێگه‌ی شتێکی تیژ وه‌کوو دهرزیییهوه جنۆکه ده‌که‌وێته داوه‌وه و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م حیکایه‌ته‌وه ئێمه چ خهیاڵانێکمان به پڵاو کردووه و دوای چ کڵاوانێکی بابردوو که‌وتووین، خودی هه‌بوونی ئه‌م خه‌یاڵدانه له په‌روه‌رده‌ی كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌دا و هه‌بوونی به‌گراوندێکی تۆخی ئایینیش له‌مه‌ڕ بوونی سیحر و جادوو هانی خه‌یاڵ و ئاره‌زووه‌کانی مرۆڤی ئێمه ده‌دات که ئه‌و شتانه‌ی وا له کیسی داون و به‌ده‌ستی نه‌هێناون له ڕێگه‌ی هێزێکی گه‌وره‌تر له خۆی و سه‌رووتر له ئیراده‌ی خۆی به ده‌ستیان بهێنیت و ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌و هۆکاره سه‌ره‌کییانه‌یه که مرۆڤی کۆمه‌ڵگای ئێمه وه‌سوه‌سه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی هێزه نادیار و سیحرئامێزهکانهوه خه‌ونه‌کانی به‌دی بهێنێت، ئه‌مه‌ی که ئه‌م بابه‌ته له ڕووی زانستییه‌وه چه‌نده دروست و سه‌لمێنراو بێت یان نا مژاری ئه‌م نووسینه‌ی من نییه، چونکه لێره‌دا جێی نابێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌شێک له کۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا به‌ره‌و ڕوی ئاوه‌ها بابهتانهێک بۆ به‌دیهێنانی مراز و ده‌ستگه‌یشتن به خه‌ونه‌کانیان ده‌ڕۆن له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆژییه‌وه جێگه‌ی تێڕامان و هه‌ڵوێسته کردنه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی لانیکه‌م هه‌واڵه‌کانی یه‌ک ساڵی ڕابردوومان دابێ ڕێژه‌ی خواستی ژنان بۆ که‌ڵکوه‌گرتن له جادوو و نووشته زیاتره له پیاوان، بۆیه من لێره‌دا ده‌په‌رژێمه سه‌ر هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاکۆلۆژییهکانی خواست و نیازی ژنان بۆ به‌کارهێنانی نووشته و جادوو. هۆکاری ئه‌مه‌ش له لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرترین ناکامیان ئه‌زموون کردووه، و که‌مترین هه‌ل و ده‌رفه‌تی ئازادی کرداریشیان له به‌رده‌مه، هه‌ر بۆیه کاتێک ژنانی کۆمه‌ڵگا ده‌بینن هه‌ر هه‌نگاوێک به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ئامانج و خواسته‌کانیان هه‌ڵدێنن یان له ڕێگه‌ی نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگا و خێزانه‌وه یان له لایه‌ن ده‌ست و سێبه‌ری ڕه‌شی پیاوسالارییه‌وه به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین شێوه‌ی ترسناکی هه‌ڕه‌شه تا ئاستی کوشتن و ئابڕووبردن ده‌بنه‌وه ، ئه‌وکات ئه‌وانیش شتێک به ناوی ئیرادهگهرێتییان تێدا نامێنیت و به‌دوای هێزێکی ئه‌فسانه‌یی و جادووییه‌وه ده‌گه‌ڕێن تا یان له‌و کێشه و گرفتانه‌ی بۆیان هاتووته پێشێ ده‌رباز بن یان هه‌وڵێکی جیاواز و شاراوه بۆ گه‌یشتن به مراز و ئامانج و خواسته‌کانیان بده‌ن.
ئه‌مه لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌ته‌که‌یه. له ڕووی سایکۆلۆژیشه‌وه بێگومان هاوبه‌شییه‌ک له‌گه‌ڵ ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ش زیاتر و له لایه‌نه ده‌روونییه‌که‌یه‌وه ئه‌و شته‌ی که هانده‌ری ژنانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه ئاوه‌ها ڕێگه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به مراز و مه‌به‌ستیان ئه‌و زهینییهتهیه که له لایه‌ن نه‌ریت و هاوکات ئایینه‌وه به سه‌ریاندا سه‌پێنراوه که گوایه ئه‌وان به نیسبه‌ت پیاوه‌وه بوونه‌وه‌رێکی که‌م ئاوه‌زتر و ناقس و نوقسانن. ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی بیست یان سی و سه‌رووتر به هه‌ر ژنێک بوترێت کاریگه‌رییه‌کی کاتی و تێپه‌ڕی ده‌بێت، به‌ڵام کاتێک هه‌ر له بێشکه‌وه و کاتیک بانگ به گوێچکه‌ی منداڵدا ده‌خوێنن پێیان ده‌وترێت ئه‌وا ئه‌م سێبه‌ره ڕه‌شه‌ی به نوقسان زانینهیش به‌سه‌ر ڕۆح و هه‌ناویدا باڵ ده‌هاوێت و له هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌و ژنه ده‌بێت به بابه‌تێکی ڕه‌ش و نێگه‌تیڤی کاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌ینییه‌ت و ئیراده‌ی و بوونه‌وه‌رێکی خۆ به که‌مزان دروست ده‌کات که هه‌میشه وا هه‌ست ده‌کات به‌ڕاده‌ی پێویست توانایی ئه‌وه‌ی تێدا نییه، که ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کانی ببێته‌وه و ئه‌و شتانه‌ی له ژیاندا خوازیارێتی به ئاسانی به‌ده‌ستی بهێنێت، که‌واته سایکۆلۆژییه‌تێکی نوقسان و برینداری لێ دروست ده‌بێت که له هه‌رچی ئیراده‌گه‌رێتی و باوهڕبهخۆبوونێکه داده‌ته‌کێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه کۆمه‌ڵێک هیوا و ئاواتی سه‌رکوتکراوه له دووتوێی کۆمه‌ڵێک شکست و ناکامیدا که به‌دوای ڕزگاربوون و ده‌ربازبووندا ده‌گه‌ڕێت و کاتێک هه‌موو ئه‌م برینانه ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک چ ڕێگه‌یه‌ک باشتر له شاڕێگه‌ی جادوو؟، تۆ بڵێ لاڕێگه، نابینێته‌وه و به ئاسانی ده‌که‌وێته‌وه داوه‌وه، هه‌ر بۆیه نابێ پێشمان سه‌یر بێت که به‌شیک له ئارایشگهکان و ساڵۆنه‌کانی ڕازاندنه‌وه‌ی ژنان ده‌بن به مه‌کۆ و پردی پێوه‌ندی جادووگه‌ر و جادووخواز، تاکوو له‌م دوو بوار و لایه‌نه‌وه کێشه‌کانی ژنان هه‌ڵوێسته و تێڕامانی قووڵی له‌سه‌ر نه‌کرێت بیگومان ئه‌م کێشانه ڕۆژ دوای ڕۆژ دووباره ده‌بنه‌وه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆشنگه‌ریی هه‌مه لایه‌نه‌ی پێویستیش له‌م باره‌وه نه‌کرێت ئه‌وا بۆ ساڵانی داهاتوو شایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ساحیر و جادووباز و هاوکات سیحرلێکراو و جادوولێکراویش ده‌بین، سەردەمی ئێستەی ئێمە لە کوردستان دابڕاو نییە لەو کەشە تێکەڵ و چێشتی مجێورە سەیر و سەمەرەیەی کە جیهانی سەرمایە دروستی کردووە، دەرکەوتنی سەرمایە و سیستەمی ئیش‌کردنی پارە و هێز و ئابووری لای ئێمە زۆر جیاوازە لە وڵاتانی دیکە، بەو جیاوازییە چێنایەتییە و ئەو پێشنەکەوتنە هەمەلایەنەی کە وڵاتانی ڕٶژهەڵاتی خەریکین تێیدا دەژین جادوو وەکوو هیوایەک دەبینرێت بۆ پەڕینەوە نەک بابەتێک بۆ تێڕامان و تێپەراندن و گەیشتن بە هەرێمی ئیرادەگرێتی و ئەکتنواندن.