• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 122

  • شــیکار
    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان  

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

كۆمه‌ڵناسی هونەر

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
ئه‌یلول 1, 2025
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
كۆمه‌ڵناسی هونەر
0
هاوبەشکردنەکان
53
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ئەگەرچی ماکس وێبر دەرفەتی ئەوەی بۆ نەڕەخسا تاکوو پرۆژەی توێژینەویی خۆی لەبارەی كۆمه‌ڵناسی هونەر بباتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام گەڵاڵەی کورتی بەرنامەکانی خۆی لەم بارەیەوە تەنها لە کڵاوڕۆژنەی هەندێ وتار، بەتایبەتی نامیلکەیەک لەبارەی “بێڕایی بەهاناسانە” یان ئەو کۆنفرانسانەی کە بەزۆری لەبارەی ئامیان و مایەی کاری زانستمەند بەڕێوەی بردوون بۆ ئێمە بەجێ هێشتووە. لەگەڵ ئەمەدا، بەهۆی هەر ئەم توخمە پەرتەوازانەوە دەتوانین ئایدیایەکمان لە تێگەیشتنی ئەو لەبارەی كۆمه‌ڵناسی هونەر و مژارێک کە بۆی تایبەت کردبوو، هەبێت. لە پلەی یەکەمدا، كۆمه‌ڵناسی هونەریش وەکوو باڵە كۆمه‌ڵناسییەکانی دیکە، نابێت لە هەوڵی دەرکردنی بڕیارە بەهاتەوەرانەکان بێت. ئەرکی كۆمه‌ڵناسی هونەر هەڵسەنگاندنی جوانیناسی نییە، ئەگەرچی کۆمەڵناس دەتوانێت خاوەنی چەشە و سەلیقە بێت و بەنیسبەت بەها و بایەخی ئەو بەرهەمە هونەرییانەی کە دەخرێنە ڕوو هەستیار بێت. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، پرسیارانێکی وەکوو؛ ئایا بوونی بەرهەمە هونەرییەکان شتێکی باش و خوازراوە؟ ئایا هونەر مانایەکی هەیە؟-ناکەوێتە ناو خشتەی کار و چالاکیی کۆمەڵناسەوە. بە هەمان شێوە کە پزیشک وەکوو پزیشکێک مافی ئەوەی نییە لە خۆی بپرسێت کە ئایا ژیان ئەو هەموو سەختی و ئەزیەتە دەهێنیت؟ کۆمەڵناسیش وەکوو کۆمەڵناس ڕێگەپێدراو نییە، وەڵامی ئەم پرسیارەی خوارەوە بداتەوە؛ ئایا هونەر دیاردەیەکی پەیوەست بە دنیای پڕ بریقوباقی شەیتانییە، واتە جیهانێک لە ناو ئەم گەردوونەدا کە ڕووگەی بووەتە چێژەکان و پشتی کردووەتە خودا و ڕەنگە بەهۆی تایبەتمەندیی قووڵیی خانزادانەشیەوە، پشتیشی لە برایەتیی مرۆڤانەیە؟ کۆمەڵناس، ئیشەکەی خۆی لەم واقیعەوە کە بەرهەمە هونەرییەکان بوونیان هەیە، دەست پێ دەکات.  لەم بارودۆخەدا، ئەرکەکەی تێگەیشتن لەم بابەتەیە کە بۆچی و چۆن مرۆڤەکان بە شوێنپێگرتنی ئاوەها بەرهەمانێک بەشێوەیەکی مانادار ڕەفتار و کردەی خۆیان ئاڕاستە دەکەن. بە کورتی و بە کوردی کۆمەڵناس ئەمە قبووڵ دەکات کە جوانی بۆ مرۆڤ مانایەکی هەیە.

کۆمەڵناس ڕێگەپێدراو نییە لەبارەی گەشەسەندنێکی مومکینی هونەر وەکوو خودی هونەر ڕای خۆی دەرببڕێت، چونکە ئاوەها بڕیاردانێک لە بابەتی هەڵسەنگاندنە نارەزایەتی هەڵخڕێنەرەکانە. لە ڕاستیدا ئەمە دروست نییە کە هونەرێک بەهۆی بەکارهێنانی ئامرازە تەکنیکییە نوێکان، بەرزتر لە هونەرێک بزانرێت کە لەم تەکنیکە و لە کرۆکەکەی بێ ئاگا بووە. مرۆڤ سەرەتا یاساکانی “پرێسپێکتیڤ”ی نەدەناسی، و لەگەڵ ئەمەشدا بەرهەمەکانیان لە ڕووی جوانیناسییەوە بە هەمان شێوە لە دەروون و دڵماندا جێیان دەبووەوە کە بەرهەمانی ئەو هونەرمەندانەی کە لەگەڵ ئەم یاسایانە ئاشنایەتییان هەیە. هەر بەرهەمێک لە ئاستی خۆیدا دەبێت وەکوو شتێکی کامڵ و پڕ ببینرێت؛ هەر بۆیە، بەرهەمێکی هونەری نە کامڵتر دەبێت و نە کۆنەش دەبێت. هەڵبەت هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی جیاواز لەبارەی هونەری ئینکایی، ڕۆمی، ڕۆمانتیک یان مۆدێڕن قسە بکات و ڕای خۆی دەرببڕێت، لە بەرامبەردا هیچ زانستێک لەوانەش كۆمه‌ڵناسی هونەر کە زانستێکی ئەزموونکارانەیە بە پیی ئەو ئیمکانیاتانەی لەبەردەستی دایە، ناتوانێت پشتڕاستی کاتەوە کە بەرهەمنێکی هونەریی کامڵ لە ڕووی هونەرییەوە سەرووتر لە بەرهەمێکی هونەریی کامڵی دیکەیە. ڕاستیی ئەم وتەیە بەڕادەیەک حاشاهەڵنەگرە کە هیچ بیردۆزێکی جوانیناسانە هەرگیز نەیتوانیوە بە بەراوردکردنی نێوان ئەو شتەی کە هونەرە و ئەو شتەی کە هونەر نییە بگاتە ئەنجامێک. بەدڵنیاییەوە دەکرێت بەرهەمێکی هونەری بەشێوەی ناتەواو ببینرێت، بەڵام هەر ئەمەی کە ئافرێنەرەکەی بە نیازی هونەری دەستی بردبێت بۆ کارەکەی بەسە بۆ ئەوەی بکەوێتە بەر سه‌رنجی کۆمەڵناس، چونکە ڕەنگە ئەو بەرهەمە یەکەمین دەرکەوتەی شێوازێکی تەکنیکیی نوێ بێت یان لە هەندێ بارودۆخدا هونەرمەندە پێشووەکان بە بەختیارییەکی زیاترەوە بەسەریدا تێپەڕبووبن و بەسەریدا زاڵ بووبێتن.

لە ڕووی ئەزموونکارییەوە گرنگ ئەمەیە کە شوێنیپێی ڕێچکەی ئەم گۆڕانکارییە بگیرێت. لە ڕاستیدا لەم لایەنەوە چاوی لێ بکەین، ڕەنگە قسەکردن لە جۆرێک “پێشکەوتن” خراپ نەبێت. هەڵبەت بە مەرجێک کە لە بەراوردکردنی بەهاتەوەرانە لە نێوان بەرهەمی هونەریی یەکەم و ئەوانی دیکەدا پارێز بکرێت. بە دەربڕینیکی دیکە، کۆمەڵناس ئەو دادوەرییەی کە لە ڕووی جوانیناسییەوە بە شێوەیەکی گشتی بەسەر ئەم بەرهەمە جیاوازانەدا دەکات، قبووڵ دەکات و جگە لە سەرنجدان بە زنجیرەیەکی ئەزموونکارانە کە ڕەنگە لە نێوانیاندا هەبێت، بایەخ بە شتی دیکە نادات. کەواتە زۆر دوورە کە کۆمەڵناسێک یان مێژوونووسێکی هونەری بەم شێوەیە هونەرناسێک بێت بە واتای باو، ئەگەرچی بە زۆریش ئاوەها ئیدەعایەکی هەیە. ئەو جگە لە تیۆریداڕێژ یان زانستمەندێک نییە، ڕێک هاوشێوەی پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژیا کە مەرج نییە ئەندازیارێک بێت. لە کۆمەڵناسێکی پسپۆڕی کاروباری شار داوا ناکەن کە ئەندازیار بێت یان شاری خەونەکان بونیاد بنێت. هەڵبەت کەس ناتوانێت ئەو لە باوەڕمەندییەکی دیاریکراو بەنیسبەت شارێکی داهاتوو لۆمە بکات، بە مەرجێک کە خۆیشی ئاگاداری ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر بێت؛ بانگەشەی ڕیفۆرمخوازبوون ئەو لە بازنەی زانستمەندبوون دەخاتە دەرەوە، و لە باتی کۆمەڵناس دەبێت بە لایەنگری فڵان یان فیسار.

ئێستاکە لە بابەتی تایبەتمەندی كۆمه‌ڵناسی هونەر وەکوو ڕێسایەکی زانستی و ئەزموونکار کە وەڵامدەرەوەی گریمانەکانێتی، نزیک دەبینەوە. ئەرکی کۆمەڵناس نە پێشبینی و نە دەرکردنی بەیانییەیە لەبارەی هونەرەوە، ئەرکەکەی تایبەتکراوە بە شیکاریی پەیوەندییەکان کە دەکرێت بە شێوەی ئەزموونکارانە لە نێوان ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی هونەرێک یان لە نێوان هونەرەکان یان شێوازەکانی هونەری، بسەلمیندرێن. ئەم ئەرکە ڕەنگە بچووک و گچکە بێتە پێش چاوان. هەڵبەت هەر واشە، ڕەنگە هەر بەم هۆیەشەوە بێت-هەڵبەت بە ناحەق- کە بە کەمبایەخ چاوی لێ دەکەن. هەڵبەت هەر کەسێک بە ناوی زانستمەندەوە لەم هێڵە بچێتە دەرەوە ئەوا قۆڵبڕ و چاوبەستکارە. کونجکۆڵیی زانستیی کۆمەڵناس بە هەر ڕادەیەکیش بچووک بێتە بەرچاو، لە دۆزینەوە هەلپەرستانە و گێڕانەوە ئاساکانی کارناسێکی بەناو هونەریی کە وا بیر دەکاتەوە هەر ئەوەندەی کە توانی پەردەی کارگەیەکی هونەرمەندێک لا بدات و چەند شتێک لەبارەی ئامرازە دەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی هونەر یان دەربارەی شێوازەکەی بپرسێ، ڕازی هونەری دۆزیوەتەوە، نزیکترە بە هەقیقەت. باس لەوە نییە کە ئێمە بمانەوێت ئاوەها لێکدانەوەگەلێک نزم بنرخێنین، هەڵبەت بە مەرجێک لە ئاستی كۆمه‌ڵناسیەک کە لەبارەی شێوازەکانی بەرهەمهێنانی هونەر و گۆڕانکارییەکانی کنە و پشکنین بکات بمێنێتەوە و دەست نەکات بە دەرکردنی بڕیارە بەهاتەوەرانەکان. لە ڕاستیدا، گۆڕان لە جۆرەکانی ئافراندنی هونەری بابەتێکە و گۆڕانکاری لە شێوازی هونەریش بابەتێکی دیکەیە کە بەشێوەیەکی تایبەتمەند هەڵنەپێکراوە بە ئامرازەکانی تەکنیکی بەرهەمهێنانەوە. جیاوازیی نێوان هەڵسەنگاندنی جوانیناسانە و کونجکۆڵیی زانستیی کۆمەڵناس، جیاوازییەکی جۆرەکی(نوعی)یە. سەرباری ئەمەش بۆ کۆمەڵناسێکی هونەر گرنگە کە لە مانای گۆڕانکاریی هونەریی بگات، و ئەگەر ئاوەها گۆڕانکارییەک بەشێوەیەکی تایبەتمەند بخاتە پاڵ ویژدانی چینەکان( کۆمەڵایەتی) هەڵەیەکی کوشندەی کردووە.

لە چوارچێوەی لێدوانێک لەبارەی تەکنیک و کولتوور لە کۆنگرەی کۆمەڵناسانی ئاڵمانی لە ساڵی ١٩١٠دا بوو کە ویبێر بە ڕاشکاوی دەستی دایە ڕوونکردنەوە وئاشکراکردنی تێکەڵاویی نێوان “بابەت و فۆرم” (sujet & forme)، لە نێوان هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و ئامرازە کولتوورییەکان. ئەم ڕاستییەی کە ئەگەر هونەرمەندێک سەرنجی بۆ یەکێک لە بابەتەکان بۆ نموونە بابەتە سرووشتئامێزەکان ڕادەکێشرێت بەم مانایە نییە کە حەتمەن مانایەکی تازەی لە فۆرمەکاندا بینیوەتەوە. سەرەڕای ئەمەش نیشانەی کاڵفامییە کە وای دابنرێت مرۆڤی پرۆلیتاریا تەنها لە یەک جۆر یان یەک شێوازی دیاریکراوی هونەری تێدەگات و جگە لەوە توانای تێگەیشتنی جۆرەکان یان شێوازەکانی دیکەی نییە. با نموونەیەک لە ئەدەب بهێنینەوە. زۆربەی کرێکاران، ستایشی شانۆنامەکانی شیلەر دەکەن، بەڵام بەنیسبەت شێوازە سرووشتخوازانەکانەوە بەتەواوەتی بێ بایەخانە دەجووڵێنەوە. دەکرێت بۆ ئەم لێکهەڵوەشانە خەم بخۆین بەڵام ئەرکی كۆمه‌ڵناسی هونەر ئەمە نییە کە لە ئاوەها ململانێگەلێکدا خۆی هەڵقورتێنێت، بەپێچەوانەی ئەمە بێت ئەوا ئیدی ئەوە زانست نابێت. ئەگەر وردتر بیڵێین، دەرکردنی ئەم بڕیارە کە توێژێکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو ناتوانێت جگە لە یەک فۆرمی هونەریی دیاریکراوی بگات، لە تێنەگەیشتن لە هونەر و تێنەگەیشتن لە كۆمه‌ڵناسیەوە هەڵدەخێزرێت.

بە ئاڕاستەی نموونەی هزریی خۆی، وێبێر هەوڵ دەدات یەکانگیریی بە ئەقڵانیبوونی شارستانییەتی ڕۆژئاوایی لەبارەی هونەر بسەلمێنێت. هیچ گومانێک نییە کە بە پێ خستنە ناو ئەم ڕێگایە، ئەم مەترسییە هەیە کە ئەو ڕێگا بۆ دەرچوونی بڕیارە بەهاتەوەرەکان کە بەپێچەوانەی بنەمای بێ لایەنیی بەهاناسانەی خۆیەتی، بکاتەوە. لەگەڵ ئەمەدا، ئەو لە دەربڕینی سەرێتیی جەوهەریی شارستانییەتی ڕۆژئاوایی بەنیسبەت شارستانییەتەکانی دیکەوە خۆ دەبویرێت و دەڵێت؛ جیاوازیی شارستانییەتەکان نە بە مانای پێشکەونخوازانەبوونە و نە بە حەتمیش لەخۆگری ئاوەها مانایەکە. ڕۆژئاوا سەرکەوتووە کە لە ژێر تیشکی تەکنیکی ئەقڵانیی پێشکەوتووی خۆیدا، هەلومەرجی ژیانی هونەریی باشتر بکات، بە بێ ئەوەی بتوانین بڵێین، کە توانیوێتی گرێکوێرەکانی هونەر بە شێوەیەکی ڕەزامەندامە بکاتەوە. هەر لەم ئاسۆ فیکرییەدا، کاتێک ویبێر بۆ نموونە دەست دەکات بە بەراوردکردنی هونەری ڕۆمی، گوتیک و هونەری چاخی ڕینیسانس، لە هەڵسەنگاندنی بەهاتەوەرانەی ئەم شیوازانە خۆ دەبوێرێت. پرسی ئەو تێگەیشتنە لە هۆکارەکان و ئەنجامەکانی چارەسەرە تەکنیکییەکانە کە ئەم شێوازانە بۆ هەندێک لە کێشەکانی بیناکردن دۆزیویانەتەوە. بۆ نموونە، هونەری گوتیک لەوەدا سەرکەوتووە کە بە یارمەتیی درز(جرز) دروستکردن زەختی تاقەکان بەسەر هەورەبانەکاندا دابەش دەکات، کێشەی چەمانەوەی تاقە چوارگۆشەکان نەهێڵێت، لە حاڵێکدا خواستی هونەری تەلارسازیی ڕینیسانس زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی بینای گۆمەزەکان بووە. بابەتی كۆمه‌ڵناسی هونەر ڕوونکردنەوەی ئەم ڕێگاچارانە و تێگەیشتن لەو گەشکەبوونەیە کە هەر کام لەوانە لە ڕۆحی بیناکاراندا دروستی کردووە و هەروەها تێگەیاندنی ئەم دیاردەیەیە کە چۆنچۆنی ئەوان سەرکەوتوو بوون مانایەکی وێناکراوی نوێ بدەن بە جەستە و لەو دەلاقەیەشەوە پیشەی پەیکەرتاشیی ڕەنگین و زەنگین بکەن. ئەرکێکی دیکەی كۆمه‌ڵناسی هونەر، ڕوونکردنەوەی پەیوەندییە بەردەمەکانی نێوان ئەم پیشە نوێیانە و پاڵنەرە کۆمەڵناسانە یان ئایینییەکانە کە ئیلهامبخشی هونەرمەندان لەم قۆناغە مێژووییە جیاوازانە بووە. بە خستنەڕووی پرسەکان بەم شێوەیە، كۆمه‌ڵناسی هونەر ئەرکەکەی لەگەڵ وەفاداریی بە گریمانەکانی زانستێکی ئەزموونکاردا گەیاندۆتە ئەنجام. لە ئاوەها بارودۆخێکدا، گەڕانەوە بۆ تایبەتمەندبوونی شارستانییەتی ڕٶژئاوا وەکوو سەرچاوە (بۆ ویبێر)، تەنها و تەنها لە مانایەک کە بەرەوە بەهاکان کە پێشتر باسمان کرد هەنگاو هەڵدەگرێت، بەکار دێت، ئامانج لەمە، پێناسەی بابەتی بەر لێکدانەوە و ئاسانکاریی بۆ دیاریکردنی هێڵی نێوان ئەو توخمانەیە کە لەڕووی مێژووییەوە سەرەکی یان  لاوەکین.

کاری كۆمه‌ڵناسی هونەر، دەربڕینی ڕا لەبارەی چلۆنایەتیی هونەریی بەرهەمەکان نییە، لە ڕاستیدا ئاوەها لادەرییەک ڕەنگە مانای زەنگینبوونیشی هەبێت، بەڵام ڕەنگە تەنها بە مانای هەژاربوونی فۆرمە هونەرییەکانیش بێت. كۆمه‌ڵناسی هونەر، ئەگەر دەیەویت مانای فۆرمە تایبەتمەندەکانی شیوازە جۆراوجۆرەکان یان تەنانەت فۆرمە تایبەتمەندەکانی شارستانییەتە جیاوازەکان هەڵسەنگێنیت و سەرێتیی زاتیی یەکێک لەوانە بە سەر ئەوانی دیکەدا بسەپێنیت ئەوە لە بواری پسپۆڕایەتیی و ڕەوابوونی زانستیی خۆی چووەتە دەرەوە.

سەرچاوە؛ جامعەشناسی ماکس وبر، ژولین فروند. ترجمە عبدالحسین نیک گهر. تهران ١٣٨٣. انتشارات توتیا

نووسین؛ جوڵیێن فرۆیند

وەرگێڕانی؛ سپێدە ساڵحی

پۆستی پێشوو

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 116

پۆستی داهاتوو

پێشكەوتنی هەژموونی ئەمریكا لە سوریا و لوبنان چی دەگەیەنێت؟

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

گەشتێکی خێرا بەناو مەعریفەناسی مۆدێرندا
ئەدەب و هونەر

گەشتێکی خێرا بەناو مەعریفەناسی مۆدێرندا

كانونی یه‌كه‌م 24, 2025
22
هاروکی موراکامی؛ بۆ گەیشتن بە ڕووناکی، دەبێت بەناو تاریکیدا گوزەر بکەیت
ئەدەب و هونەر

هاروکی موراکامی؛ بۆ گەیشتن بە ڕووناکی، دەبێت بەناو تاریکیدا گوزەر بکەیت

كانونی یه‌كه‌م 20, 2025
61
مرۆڤێک و زمانێک؛ چیرۆکی زیندووکردنەوەی زمانێکی مردوو بۆ بەرگریکردن لە زمانی دایک
ئەدەب و هونەر

مرۆڤێک و زمانێک؛ چیرۆکی زیندووکردنەوەی زمانێکی مردوو بۆ بەرگریکردن لە زمانی دایک

كانونی یه‌كه‌م 12, 2025
58

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2025
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە