له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا نایه‌كسانی له ماف و نادادپه‌روه‌ری له ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و ئیمتیازه‌كاندا بۆ هاووڵاتیان، ئه‌و سنووره‌ی تێپه‌ڕاند به‌ته‌نیا ده‌رهاویشته‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵات و یاسا دانراو و په‌یڕه‌ویلێكراوه حكومی و نه‌ریتییه‌كان بێت و، ڕیشه‌ی خۆی له كایه‌ی زمان و هه‌ژموونی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری و سایكۆلۆژیای به دامه‌زراوه‌ییكراویی كۆمه‌ڵدا هه‌بوو، ئیتر كوشتن له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ڕووداو و كرده‌یه‌ك نیه له ئاستی تاكه‌كه‌سدا، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تووندوتیژیی ڕیشه‌یی و هه‌ژاریی كولتووری و قۆرخكاریی ئابووریی و پیاوسالارییه، كه له پانتایی هزریی و ئه‌زمونی ڕۆژ به‌دوای ڕۆژدا ڕیشه‌نشین بووه. له سیستمێكی فه‌رمانڕه‌وایی وادا حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر له یاساكان ئه‌ندازه‌سازیی ڕۆشنبیرییش كۆنترۆڵ ئه‌كه‌ن و له توانایاندایه به هه‌ماهه‌نگیی ڕه‌شبگیریی سیاسی و سه‌رمایه‌داریی مافیا و له‌ڕێگه‌ی دزه‌كردنه نێو ئامێرێكی زیره‌كه‌وه “بۆ نموونه مۆبایلێك”تاكێك تاڵان بكه‌ن و بیشیكوژن. له گریمانه‌ی هه‌ر كه‌شفبوونێكیشدا به ده‌مامكێكی ئایدۆلۆژیی “چه‌پ و ڕاست”ه‌وه هاوكات ژن وه‌كو په‌راوێزخراوێك له قه‌فه‌سی شه‌ریعه‌ت و بازاڕدا بهێڵنه‌وه.
له وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌ری سه‌رشار له ململانێی نه‌زۆكی سادۆمازۆشییانه‌ی “كینه،ئه‌ڤین” و په‌رچه‌كرداریی سایكۆلۆژیی نێوان ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و چینه فره‌شێوه‌كاندا ته‌نیا دوو فۆڕمی جیاواز له ژیانكردن بۆ ژنان ڕێتێچووه، له یه‌كه‌میاندا ژنان به ژێرده‌سته و ملكه‌چی بنه‌ماڵه و خێڵه نێرسه‌نته‌ر و پیاوسالارانه‌كه‌یان ئه‌مێننه‌وه و له دووه‌میاندا ژنان له فۆڕمگۆڕكێی جوانیی و سه‌رنجڕاكێشی و كێبڕكێی به‌كاربه‌رانه‌ی فره‌جۆردا جار له‌دوای جار خۆیان پێناسه بكه‌نه‌وه له‌ژێر ئه‌و فشاره پیاوانه‌ییه‌دا كه ژن به قه‌ڵغان و ئامرازێكی شه‌ڕكردن ئه‌بینێت. لێره‌دا كایه‌ی ڕۆشنبیرییش ته‌نیا بوارێكه بۆ جه‌ختكردنه‌وه و درێژه‌پێدانی پڕ ته‌متومانی شێوه‌ژیانی دووه‌م. له‌م نێوه‌نده‌دا ژنی خۆكرد و هه‌رخۆیی وه‌كو نیشانه‌یه‌كی تێكچڕژاو له سه‌راسیمه‌بوون و پرسیار، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سه‌یرئه‌كرێت بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌ییه‌ی له‌ئارادایه نه‌وه‌ك وه‌كو تاكێكی سه‌ربه‌خۆ و ڕیزپه‌ڕ.
هه‌ڵكشان و په‌ره‌سه‌ندنی ئاماره‌كانی ڕووداو و دیارده‌ی كوشتن و تیرۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی و هزریی ژنان، ڕاستی و دروستی واقیعی ئاماژه‌پێدراو پشت ڕاست ئه‌كه‌نه‌وه. ڕزگاربوون له‌م سوڕه دژه ژنییه‌ی خوێناوییه به ژنكوژیی و ڕیشه‌كێشكردنی به‌ر له هه‌رشتێك پێویستی به داڕماندنی گه‌مه‌ی دوانه‌یی و تێهه‌ڵكێشی هه‌ریه‌ك له سیاسی سه‌رمایه‌داری سیاسی و خێڵگه‌رای نه‌ریتیی هه‌یه. كه وڵاته زلهێزه‌كان به شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ و ڕژێمه سته‌مكاره‌كان به شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌كو تیروپشك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ناجێگیره‌كانیاندا به‌خشیوه‌ته‌وه و سه‌پاندووه. له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م كڵێشه به سیسته‌مكراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا پێویستمان به هۆشیارییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌وت و جووڵه‌یه‌ك كه پاڵپشت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌بستراكت و نیگای كوێره‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌ر تووندوتیژییه‌كی ده‌مارگیرانه و هه‌ڵاوێردن و زاڵخوازییه‌ك بكات، كه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سوڕی ناكۆتا بێت. هاوكات به‌دیهێنانی گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه پێویستی به سه‌رڕێخستنی شۆڕشێكی نه‌رم و پشوودرێژه له سازاندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ دووباره داڕشتنه‌وه و گه‌شه و نه‌شونماكردنی زمان و په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری له په‌یوه‌ندییه ڕۆژانه‌ییه‌كانماندا. له‌م پێناوه‌دا ئه‌بێت پیاوانی به‌رپرسیار سازش له زۆرێك له‌و ئیمتیازه كولتووریی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دامه‌زراوه‌ییانه بكه‌ن كه زۆرجار نادیده گیراون و بیانخه‌نه خزمه‌ت ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و نه‌زمه‌وه كه پێشكه‌شی كردوون. ئه‌م ڕه‌فتاره به ته‌نیا ئاماژه‌ی پابه‌ندبوونی ئیتیكی نییه به‌ڵكو پێویستییه‌كی بنچینه‌ییه بۆ ئامانجێكی دوورمه‌وداتر كه كۆتاییهێنان به تووندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی جێنده‌رییه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه نێرسه‌نته‌ریی و پیاوسالاریی به دامه‌زراوه‌ییكراو ته‌نیا فشارێكی ده‌ره‌كیی نیه له‌لایه‌ن پیاوێتی و نێرسه‌نته‌ره‌كانه‌وه به‌ڵكوناوه‌كیكراوه‌ته‌وه بۆ نێو خودی ژنان و به‌زۆریی له‌وێوه جه‌خت له‌خۆی ئه‌كاته‌وه و خۆی دائه‌ڕێژێته‌وه. ئه‌م به‌ناوه‌كیكردنه‌وه‌یه‌ی سته‌م وای له ژنان كردووه د‌رك به‌و گوتاره ژه‌هراوییه پیاوانانه نه‌كه‌ن كه به‌ته‌واوی بیر و تێڕوانین و دواجار بڕیار و چالاكییه‌كانیشی بارگاوی كردوون. بارگاویبوونی نائاگایانه‌ی ده‌ربڕین و ڕه‌فتاره‌كان به‌م سته‌مكارییه وا ئه‌كات ژنان بگلێنه ئه‌و یاریی و جووڵه لاوه‌كییانه‌وه كه په‌راوێزخراوه‌كانی پێ مه‌ست ئه‌كرێت. له سه‌رزه‌نشتكردنی یه‌كتر له‌سه‌ر ڕواڵه‌ت و شێوازی ژیانكردن و ده‌ركه‌وتن و هه‌ڵبژاردنه تاكه‌كه‌سییه‌كان له جیاتی په‌ی پێ‌بردن و به‌ره‌نگاریكردنی سه‌رچاوه‌ی سته‌مكارییه‌كه. ئه‌م به‌كارخستنی ئه‌م كاركرده بونیادییه نه‌سته‌كییه یه‌كێكه له كاریگه‌رترین و هاوكات شاراوه‌ترین ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی درێژمه‌ودای زاڵخوازیی و سته‌مكاری جێنده‌ریی و ژن وه‌كو په‌راوێزخراوێك. گرنگه زانین و فه‌لسه‌فاندن له‌باره‌ی نێرسه‌نته‌ریی و پیاوسالاریی به بوونیادیكراوه‌وه بچنه قۆناغی هۆشیارییه‌وه چ له‌سه‌ر ئاستی تاك و چ گرووپ و گشت. چونكه هۆشیاری هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ڕزگاربوون و ده‌رچوون له‌م خولانه‌وه‌یه و له غیابی هۆشیاری و ده‌رك و ناسینه‌وه‌ی ورددا زانخوازی و فه‌لسه‌فاندن ته‌نیا وه‌كو خشڵ و بابه‌تێكی خۆجوانكردن ئه‌مێننه‌وه چ له‌سه‌رئاستی تاك و چ لایه‌ن و گرووپه‌كان. ڕزگاربوونیش ئه‌بێت ده‌چواندن بێت له‌و خولگه هه‌زاران ساڵه‌یه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه چه‌وساندنه‌وه و له‌ناوه‌وه‌ش پاساوبۆهێنانه‌وه و جه‌خت لێكردنه‌وه‌ی ناچاریی ئه‌سه‌پێنێت. ئامانجی ئه‌م هۆشیارییه ئاماژه‌پێدراوه به پله‌ی یه‌كه‌م بێداركردنه‌وه و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ژنانه له‌و نۆرم و به‌ها داڕێژراوانه‌ی له‌ژێر ناوی گوێڕایه‌ڵی و سكوت و وابه‌سته‌یی له ده‌روون و هزریاندا نه‌خشێنراون و زۆرجاریش به ده‌مامكی ئاكاریی و فیداكاریی شۆڕشگێڕانه ڕووبه‌ند ئه‌كرێن. نموونه‌یه‌كی به‌رایی و ڕوونی ئه‌م سته‌مكارییه له ڕووداوی كوشتی ئه‌م دواییه‌ی “ئیلاهه”ه‌دا به‌ئاشكرایی خۆی ده‌رئه‌خات. كاتێك ده‌زگیرانه‌كه‌ی ئیلاهه له‌لێدوانی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ئه‌ڵێت؛ ناتوانم ڕێگه‌ی پێبده‌م به ئۆتۆمبێلی كرێ بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی. ئه‌م ده‌ربڕین و شێوازی گوزارشته له ڕووكه‌شدا له خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی و دڵسۆزیی بۆ پاراستنی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه هاتووه له پیاوانی فێڵباز و ده‌ستدرێژیكار به‌ڵام له‌ڕاستییدا نائاگایانه پیاو ئه‌خاته هه‌ردوو پێگه‌ی “ده‌ستدرێژیكردن و پارێزگاری” و ژنیش بۆ پێگه‌كانی “قوربانی و ملكه‌چ” كورت ئه‌كاته‌وه و مافی خۆبوون و ئازادی بڕیاردان له ژنان زه‌وت ئه‌كات.
ڕه‌نگه ده‌زگیرانه‌كه‌ی ئیلاهه هه‌رگیز هه‌ستی به‌وه نه‌كردبێت له‌و لێدوانه ساده‌یه‌یدا به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سته‌م و زاڵخوازیی تانوپۆی زمان و مێنته‌ڵیتی ئه‌وی گرتۆته‌وه و پێكه‌وه هه‌ردوو پارێزه‌ر و ده‌ستدرێژیكار وه‌كو تێز و ئه‌نتی تێز له بازنه‌یه‌كی ناكۆتادا یه‌كتر پاته ئه‌كه‌نه‌وه و سه‌نیتێزه‌كه‌یشیان جگه له دووكه‌ڵ و به‌رێكی پوچه‌ڵ زیاتر نیه. ڕووداوه‌كانی كوشتن و تیرۆر و سته‌م به‌رامبه‌ر ژنان وه‌كو په‌راوێزخراوێك له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه و هاوشان له‌گه‌ڵ توڕه‌یی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سۆزه‌كییانه‌ی خه‌ڵك.ئه‌گه‌چی كۆمه‌ڵگه ورده ورده ئه‌كرێته‌وه به‌ڕووی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا كه ئه‌م كوشتن و تیرۆر و چه‌وساندنه‌وانه ڕووداو و تاوانی هه‌مه‌ڕه‌كی نین به‌ڵكو كۆنیشانه و ده‌ركه‌وته‌ن بۆ نه‌خۆشی و كێماسێكی ڕیشه‌ییتر له نائاگای تێكڕای كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و نوخبه‌ی ڕۆشنبیریشدا كه “ژنبێزیی” و “ژنكوژیی”ین و له دیارده‌وه بوون به تایبه‌تمه‌ندیی ناسراوی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌دیاریكراوییش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
ترس و شڵه‌ژانی ده‌روونی زۆری خه‌ڵك له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به هه‌مان سته‌م و داگیركردنی پانتایی ڕۆشنبیری و فه‌لسه‌فاندن له‌لایه‌ن چینێكی نوخبه‌گه‌را كه ده‌رهاویشته و ته‌واوكاریی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و سه‌رمایه‌داری قۆرخكاره . نه‌ڕه‌خساندنی پانتاییه‌كی مه‌ده‌نی بۆ هزراندن و خوێندنه‌وه‌ی بێخه‌وشی كۆنتێكستیی وه‌كو سێكوچكه‌یه‌ك وایان كردووه هه‌موو بزاوتنێك بۆ گۆڕانكاریی به نه‌زۆكی بمێنێته‌وه. زانین و فه‌لسه‌فاندنی ئه‌بستراكت و كوێرانه هه‌رگیز نامانبه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌سپێكه‌ی كه ناوی هۆشیارییه و ده‌روازه‌ی ڕزگارییه، چونكه زانینه‌كان ئه‌گه‌ر نه‌مانبه‌ن به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی ورد و كرداری هه‌ته‌ر و كاریگه‌ر، به ژاوه‌ژاو و هه‌وڵێكی سواو ئه‌مێننه‌وه و توڕه‌یی و هه‌ژانی كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێت بۆ خه‌باتی یه‌كانگیر له به‌ره‌نگاریی و ڕه‌تكردنه‌وه و بونیادنان له شێوه‌ی ژاوه‌ژاوێكی بێده‌نگ و درێژكراوه‌ی ئه‌و سوڕه ژنكوژییه به‌رده‌وامه كپ ئه‌بێته‌وه كه له ئارادایه.
ڕزگاربوون له‌م سوڕه خوێناوییه‌ی ژنكوژیی و ڕیشه‌كێشكردنی به‌ر له هه‌رشتێك پێویستی به داڕماندنی گه‌مه‌ی دوانه‌یی و تێهه‌ڵكێشی هه‌ریه‌ك له سیاسی سه‌رمایه‌دار و نه‌ریتیی خێڵگه‌را هه‌یه. كه وڵاته زلهێزه‌كان به شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ و ڕژێمه سته‌مكاره‌كان به شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌كو تیروپشك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ناجێگیره‌كانیاندا به‌خشیوه‌ته‌وه و سه‌پاندووه. له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م كڵێشه به سیسته‌مكراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا پێویستمان به هۆشیارییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕه‌وت و جووڵه‌یه‌ك كه پاڵپشت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌بستراكت و نیگای كوێره‌وه ئاڕاسته‌ی هه‌ر تووندوتیژییه‌كی ده‌مارگیرانه و هه‌ڵاوێردن و زاڵخوازییه‌ك بكات كه درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سوڕی ناكۆتابێت. هاوكات به‌دیهێنانی گۆڕانكاری ڕاسته‌قینه پێویستی به شۆڕشێكی نه‌رم و پشوودرێژه له سازاندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ دووباره داڕشتنه‌وه و گه‌شه و نه‌شونماكردنی زمان و په‌روه‌رده و هزراندن و په‌یوه‌ندییه ڕۆژانه‌ییه‌كانمان. له‌م پێناوه‌دا ئه‌بێت پیاوانی به‌رپرسیار سازش له زۆرێك له‌و ئیمتیازه كولتووریی و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و دامه‌زراوه‌ییانه بكه‌ن كه زۆرجار نادیده گیراون و بیانخه‌نه خزمه‌ت ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و نه‌زمه‌وه كه پێشكه‌شی كردوون. ئه‌م ڕه‌فتاره به ته‌نیا ئاماژه‌ی پابه‌ندبوونی ئیتیكی نییه به‌ڵكو پێویستییه‌كی بنچینه‌ییه له كۆتاییهێنان به تووندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی جێنده‌رییدا.
“به پووختی”
ڕووداوه‌كانی كوشتن و تیرۆر و سته‌م به‌رامبه‌ر ژنان وه‌كو په‌راوێزخراوێك له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدایه و هاوشان له‌گه‌ڵ توڕه‌یی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سۆزه‌كییانه‌ی خه‌ڵك. ئه‌گه‌چی كۆمه‌ڵگه (به كۆمۆن سێنسی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه و جیا له تاكتیك و گه‌مه‌ی مشه‌خۆریی و ئارایشكارانه‌ی ڕێكخراو و چالاكوانانی هه‌لپه‌رستی بواری مافه‌كانی ژنان و په‌راوێزخراوه‌كان) هه‌نگاو ئه‌نێ به‌ڕووی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌دا كه ئه‌م كوشتن و تیرۆر و چه‌وساندنه‌وانه ڕوداو و تاوانی هه‌مه‌ڕه‌كی نین، به‌ڵكو كۆنیشانه و ده‌ركه‌وته‌ن بۆ نه‌خۆشی و كێماسێكی ڕیشه‌ییتر له نائاگای تێكڕای كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و نووخبه‌ی ڕۆشنبیریشدا كه “ژنبێزیی” و “ژنكوژیی”ن و له دیارده‌وه بوون به تایبه‌تمه‌ندیی ناسراوی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و به‌دیاریكراوییش كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، سه‌رڕێخستنی ئه‌م هۆشیارییه له‌ناو خه‌ڵكییدا تاكه تروسكایی ئومێدبه‌خشه بۆ هه‌نگاوه گه‌وره‌كانی داهاتووتر. ترس و شڵه‌ژانی ده‌روونی زۆری خه‌ڵك له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به هه‌مان سته‌م و داگیركردنی پانتایی ڕۆشنبیری و فه‌لسه‌فاندن له‌لایه‌ن چینێكی نوخبه‌گه‌را كه ده‌رهاویشته و ته‌واوكاریی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و سه‌رمایه‌داری قۆرخكاره. نه‌ڕه‌خساندنی پانتاییه‌كی مه‌ده‌نی بۆ هزراندن و خوێندنه‌وه‌ی بێخه‌وشی كۆنتێكستیی وه‌كو سێكوچكه‌یه‌ك وایان كردووه هه‌موو بزاوتنێك بۆ گۆڕانكاریی به نه‌زۆكی بمێنێته‌وه. زانین و فه‌لسه‌فاندنی ئه‌بستراكت و كوێرانه هه‌رگیز نامانبه‌نه سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌سپێكه‌ی كه ناوی هۆشیارییه و ده‌روازه‌ی ڕزگارییه, چونكه زانینه‌كان ئه‌گه‌ر نه‌مانگه‌یه‌نن به خوێندنه‌وه‌ی ورد و بابه‌تی و كرداری هه‌ته‌ر و كاریگه‌ر, به هه‌وڵێكی سواو یا قۆرخكارانه ئه‌مێننه‌وه و توڕه‌یی و هه‌ژانی كۆمه‌ڵگه‌ش ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێت بۆ خه‌باتی یه‌كانگیر له به‌ره‌نگاریی و ڕه‌تكردنه‌وه و بونیادنان له شێوه‌ی ژاوه‌ژاوێكی بێده‌نگ و درێژكراوه‌ی ئه‌و سوڕه ژنكوژییه به‌رده‌وامه دائه‌مركێته‌وه كه له ئارادایه.