“پێشەکی”
شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل دوای دوانزە ڕۆژ بە دەستێوەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپەوە ڕاوەستا، بەڵام دەبێت لەسەر ئەمە هەڵوێستەیەک بکەین کە شەڕ تەنها ڕاوەستاوە و کۆتایی پێ نەهاتووە، بۆیە دەستەواژەی ئاگربەست پڕ بە پێستی ئەم دۆخانە داهێنراوە. واتە دۆخەکە نە دۆخی شەڕی تەواوە و نە ئاشتیی تەواویشە. دەکرێت بڵێین ئەم دەستەواژەیە نەک تەنها بۆ سەردەمی جەنگەکان، بەڵکوو بۆ کۆی پەیوەندیی مرۆڤایەتی و نێوان كولتوورەکانیش دروست و ڕەوایە، ئەمە شتێک بوو هەم پێش لە شەڕەکانی جیهانیی یەکەم و دووەم و پاش ئەو شەڕانەش لە لایەن زۆر بیرمەند و بیریاروە بەتایبەتی ئەوانەی ڕۆژاوا دانی پێدا نراوە، هەر لە شوپێنهاوەر و نیچەوە تاکوو فرۆید و یۆنگ. ئەمە بەم ڕێگەیە دەمانبات کە واقیعی جۆرێک لە شەڕانیبوونی دنیا قبووڵ بکەین و پاشان بیر لەو میکانیزمانە بکەیەنەوە کە چۆن پێش بەم شەڕانیبوون و شەڕاشۆییە بگرین. بێگومان ئەمە شتێک نییە مرۆڤ لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا بیری لێ نەکردبێتەوە، بەڵام پرسیارەکە دووبارە ئەمەیە کە ئەگەر لەم بارەیەوە بەڕادەی پێویست بیر کراوەتەوە و هەوڵ دراوە لەمپەر و ڕێگر لە هەمبەر خواستە شەڕانییەکانی مرۆڤ دامەزرێت بۆچی هێشتا شەڕ بە ئاسانی ڕوو دەدات و دەزگا ئایدۆلۆجیایی و مێدیاییەکانی لایەنانی شەڕ دەتوانن پاساو بۆ هەلومەرجی شەڕ و خوێنڕشتن و لێدان و لەناوچوون بهێننەوە؟ کێ تاوانبار و بەرپرسە؟ دادگاکانی جیهانی وەکوو لاها و ڕێکخراوە بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی وەکوو نەتەوە یەکگرتووەکان و یوونسکۆ، ئایا تەنها ماکێت و داهۆڵی ناو ئەم هاوکێشەی هێز و دەسەڵاتن یان نا هەر بەشێکی ناڕاستەوخۆن لە ئەو شەڕەی کە بە زار ئیدانەی دەکەن، بەڵام لە کرداردا کەمترین کاریگەریی لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە هەیە؟ من لەم نووسینە کورتەدا تەنها ئەم پرسیارانە دەکەمە زەمینەیەک بۆ تێڕامانی زیاتر لەو هەلومەرجەی ئێستە دنیای گرتووەتەوە و دووکەڵە چڕەکەشی لە ڕٶژهەڵاتی ناوین ڕاست دەبێتەوە.
“مێژووی سیاسیی شەڕ و خێر”
پێش هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆکراینا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووسیا دژی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به وته‌ی پۆتین خۆی و دواتر ناوه به ناوه باسکردن له شه‌ڕی ئه‌تۆمیی، ئێمه لێره و له‌وێ هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌رەمان له‌باره‌ی هونه‌ر، زانست، وه‌رزش، کۆمه‌ڵگا و كولتوور و هه‌ندێ جاریش سیاسه‌ت ده‌خوێنده‌وه و ده‌بیست، ئێستا و پاش ئەم زۆرانبازییە ترسناکەی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی جگه له وێنه و ڤیدیۆی شه‌ڕ و هه‌واڵی ناخۆش هیچی دیکه له په‌یج و هه‌واڵده‌رییه زه‌به‌لاحه جیهانییه‌کانه‌وه نابینین، ئه‌مه‌ش باڵی به‌سه‌ر هه‌موو دونیادا کێشاوه و نه‌ک ته‌نها له ڕووی هێز و هاوکێشه‌کانی هێزه‌وه خه‌ریکه نه‌زمێکی ناسه‌قامگیر و جێ مه‌ترسی دروست ده‌بێت، به‌ڵکوو له ڕووی سایکۆلۆژیشه‌وه خه‌ڵک و ڕای گشتیی خه‌ریکه دابه‌ش ده‌بێت یان دابه‌ش ده‌کرێت له نێوان دوو به‌ره‌ی تووندئاژۆی ڕه‌ش و سپی‌دا، دوو لایه‌نی خێر و شه‌ڕ، تاریکی و ڕووناکیدا، کێشه‌ی جه‌وهه‌ریی ئه‌م تێڕوانینه‌ش ئه‌وه‌یه هیچ کام له لایه‌نه‌کان خۆی به لایەنی “شه‌ڕ” یان شەڕانی نازانێت به‌ڵکوو ئه‌ویدیکه به‌شه‌ڕ ده‌زانێت و خۆی به هێمای حه‌ق و خێری موتڵەق ده‌بینێت و هه‌ر ئه‌مه‌شه کێشه‌که‌ی ئاوه‌ها گشتگیر و مه‌ترسیدار کردووه و ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان له ناو دوو به‌ره‌ی به‌ڕواڵه‌ت جیاوازی خێر و شه‌ڕ دا دیاری کردووه که‌چی له جه‌وهه‌ردا هه‌ر دوو کیان هه‌ر یه‌ک شتن له‌م نێوانه‌شدا به‌شێکی زۆری ئه‌م {شه‌ڕ و خێره} میدیا و تۆڕه گه‌وه‌ره میدیاییه‌کان ئاڕاسته‌ی ده‌که‌ن، له‌م ساته‌دا که من ئه‌م ڕستانه ده‌نووسم هێرشی چڕی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی بۆ سەر یەکدی تازە ڕاگیراوە و لێرە و لەوێ هەواڵێک بڵاو دەبێتەوە کە نەخێر ئاگربەستەکە پێشێل کراوە لە لایەن ئەملاوە یان ئەولاوە میدیای هه‌ر لایه‌نێک وێنه و ڤیدیۆی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی به خوێن و دڵڕه‌قی و مرۆڤکوژییه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه و مرۆڤ هه‌ست ده‌کات هه‌ر میدیایه‌کیان زیاتر وێنه‌ی فتوحات و غه‌زه‌وات و قوربانی و غه‌نیمه‌کانی خۆی بڵاو بکاته‌وه ئه‌وا به‌هێزتره و ئه‌گه‌ریش ته‌نانه‌ت براوه‌ی شه‌ڕیش نه‌بێت ئه‌وا زه‌بروه‌شێن و کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه‌یه ئه‌م هه‌سته و ئه‌م وێناسازییه جگه له پلانێک که ته‌نها و ته‌نها له ئاخێزگه‌ی “بیر”ی شه‌ڕدۆستی و شەڕخۆشه‌ویستییه‌وه هه‌ڵده‌خێزێت هیچی دیکه‌ی له پشته‌وه نییه، ئه‌مه‌ش که وه‌کوو “بیر” ناوی لێ ده‌نێم بۆ ئه‌وه‌یه که وه‌کوو بیرمه‌ندێک ده‌ڵێت منیش بڵێم شه‌ڕکردن و بابه‌تی شه‌ڕ جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌که واته کۆمه‌ڵێک پاساو و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی له‌پشته وه‌کوو هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له مێژوودا کراون، ئه‌گینا له‌گه‌ڵ بیری ئینسانی و که‌رامه‌تی مرۆڤدا هیچ شه‌ڕێک ناتوانین به نزیک و پەویەندیدار دانێین.
هەر شەڕێک مێژوویەکی هەیە و “بیر” یان ئایدۆلۆژیایەکی لەگەڵ خۆی هێناوە بۆ نموونە شه‌ڕی فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌کان بێگومان ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1948 و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له سه‌ر به‌شێک له خاکی فه‌له‌ستین و ته‌نانه‌ت دواتریش و له کاتی شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، به‌ڵکوو ئه‌م شه‌ڕه مێژووی به ڕاده‌ی مێژووی ته‌ورات و قورئانه، به درێژایی سه‌ده‌کان فه‌له‌ستینییه‌کان و جووه‌کان به هه‌موو ململانێ و کێشه و ناکۆکییه‌کانه‌وه هه‌ر دراوسێی یه‌ک بوون و شه‌ڕیشیان له نێواندا هاتووه‌ته ئاراوه، له ته‌وراتدا ئێمه سامسونی جوو ده‌بینین که له ناو ئورشه‌لیمدا له‌گه‌ڵ جووه‌کان بۆ ڕزگاریی جووه‌کان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه باڵاده‌سته‌کانی فه‌له‌ستین دێته مه‌یدانه‌وه و ده‌یان چیرۆک و گێڕانه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه به‌ڵام له ڕۆژگاری مۆدێڕن‌دا پرسی فه‌له‌ستین کرا به خوێچه‌ش و بیانوو بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب و موسڵمان له‌لایه‌ک و هه‌روه‌ها ڕۆژئاوا و ئیسرائیلیش له لایه‌کی دیکه، نیو سه‌ده زیاتره شه‌ڕ و پێکدادان و دوژمنایه‌تیی نێوان جووه‌کان و موسوڵمانه‌کان واته ئیسرائیلییه‌کان و فه‌له‌ستنییه‌کان زیاتر و قووڵتر بووه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامیش له‌م شه‌ڕه جۆرێک قازانجی به‌ر ده‌که‌وێت و له‌و لاوه‌ش بۆ به‌ره‌ی ڕۆژائاواییش ئه‌م شته هه‌ر ڕاسته، واقیعی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیش هەر لە قووڵایی ئەم هاوکێشەیە و قەیرانی مێژوویی فەلەستین و جووەکانەوە هاتووەتە دەرەوە ئەگەرچی بەدڵنیاییەوە ئێستە زۆربەی زۆری هەواداکانی هەڵپێکراو بەو مێژووەوە لە لایەن هەر دوولاوە پچڕاوە و ئەوەی چەرخی شەڕەکەی دەسووڕێنێت بەرژەوەندییە و بەس. کێشه‌ی مێژوویی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قه ئاینییه‌کانیان، ئێستا کراوه به خۆراکی ئایدۆلۆژیای سیاسیی هێزه جۆراوجۆره‌کان، هێزه‌کانی حه‌ماس و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له ژێر کاریگه‌ری و به پێی پلانی ئێران جووڵاونه‌ته‌وه و ده‌جووڵێنه‌وه و هه‌ڵه نین ئه‌گه‌ر بڵێین له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه تاکوو ئێستا شه‌ڕ و ئاژاوه له فه‌له‌ستین خۆراکده‌ر و پاساوده‌ری ڕه‌وایی و مه‌شرووعییه‌تی ئایینی و مه‌عنه‌وی بۆ ئه‌و ڕژێمه بووه، ئێستاش که ئیسرائیل و به‌شێکی دیاری وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سعوودیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاته‌وه، ئێران ناهێڵێت چونکه بوون و ماهییه‌تی مه‌عنه‌ویی و ڕه‌وایی ئایدۆلۆژیاکه‌ی به‌وه به‌نده کێشه‌ی فه‌له‌ستین تا کاتی هاتنی ئیمامی زه‌مان واته حه‌زره‌تی مه‌هدی هه‌ر وا بێت، له‌و لاوه‌ش جووه‌کان ده‌وڵه‌تێکی ئایینی‌یان دامه‌زراندووه و خوێنی جوویه‌ک بۆیان له هه‌موو شتێک پیرۆزتر و گرنگتره چونکه ته‌ورات و کتێبه پیرۆزه‌که‌یان ئه‌مه‌ی بۆ دیاری کردوون و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له شه‌ڕی جیهانیشدا هیتله‌ر 6 ملیۆنی لێ کوشتوون ئه‌م خواست و ئاره‌زووه زیاتر و قووڵتریش بووه‌ته‌وه بۆیه هه‌ر ناوی ئیسرائیل خۆی ناوێکی ته‌واو ئایینی-نه‌ته‌وه‌ییه واته “ڕۆڵه‌کانی خودا”. و ئه‌مه‌ش به سه‌رتر و به‌رترزانینی خۆیانه وه‌کوو جه‌مسه‌ری خێر و نزیک له چه‌قی پیرۆز که ئیل له زمانی عیبری واته‌ی خوادایه هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ش بۆ بزووتنه‌وه ئسیلامییه فه‌له‌ستینییه‌کان و پاڵپشتکارانیان ڕاسته.
ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه له‌م شه‌ڕه‌ی نێوان خێر و شه‌ڕ جگه له‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئاسایی و منداڵی بێگوناهـ و کرێکار و فه‌رمانبه‌ر و خوێندکار و ژنان و کچان که هیچ ڕۆڵێکیان له دیاریکردنی ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایینی خۆیان نه‌بووه کێ ده‌بێته قوربانی؟ ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی بێڕه‌حمی و دڵڕه‌قیی دونیایه‌ک نییه که به کۆمه‌ڵێکی زل و زه‌به‌لاح له جاڕنامه و یاسا و ئاڵای نێوده‌وڵه‌تیی و مافی مرۆڤه‌وه ویستی دونیا پڕ بکات له سه‌قامگیریی و ئاشتیی و پێشکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆ شه‌ڕ و ده‌مارگرژی حوکمی جیهان ده‌کات؟ بۆ ئێمه‌ی کورد که دۆخمان زۆر خراپتر له فه‌له‌ستین بووه خودی کێشه‌ی فه‌له‌ستین یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌یه که پرس و کێشه‌ی ئێمه له ئاستی جیهان و به‌ڕاده‌ی پێویست نه‌بینراوه، بێگومان ئه‌مه گونا‌ه و هه‌ڵه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان نییه به‌ڵکوو گونا‌ه و سووچی ئه‌و هاوکێشه و هێزانه‌یه که له پشت ئه‌م شه‌ڕه‌ن و باسم کرد، پێویست ناکات بۆ به‌رگری له حه‌ماس که بووه به داره‌ده‌ستی هه‌ندێک هێز و هێرشی له ناکاوی کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵک، جوێن به ئیسرائیل بدرێت و پێویستیش ناکات له ڕقی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین قسه‌ی نابه‌جێ و زبر له دژی فه‌له‌ستین و خواسته ڕه‌واکانیان بدرێت و فوو بکه‌ین به که‌ڕه‌نای جه‌نگدا، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی مێژووییه و ئه‌گه‌ر به تێڕوانینێکی مرۆڤدۆستانه و کو‌لتووری چاره‌سه‌ر نه‌بێت نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکێکی زۆرتری ئه‌و جوگرافیایه تیایدا ده‌چێت به‌ڵکوو له سه‌ر چاره‌نووسی کۆی جیهانیش کاریگه‌ریی داده‌نێت باشترین ڕێگه چاره خۆبواردنه له‌م دوالیزم و ڕه‌هاگه‌راییه‌ی نێوان ڕه‌ش و سپی و بیرکردنه‌وه‌یه له ڕێگایه‌کی مامناوه‌ندیی که ڕێز له که‌رامه‌تی مرۆیی بگرێت ته‌نانه‌ت له ڕۆژانێکی ڕه‌ش و خوێناوی ئاواهیشدا وه‌کوو بیرمه‌ندێک ده‌ڵێت نه گریان نه پێکه‌نین به‌ڵکوو تێگه‌یشتن.