“دواى زياتر له سه‌د ساڵ”
له‌دواى ههڵگيرسانى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى(1914_1918) و ئه‌و ڕيزبهندييه له هاوكێشه‌ى زلهێزه‌كانى جيهان له‌و قۆناغه‌دا، كه له‌نێوان به‌ره‌ى هاوپه‌يمانان و به‌ره‌ى سوێند خۆره‌كاندا هاته ئاراوه، هه‌ر له ساڵى يه‌كه‌مى جه‌نگه‌كه‌وه ئاسۆى سه‌ركه‌وتنى به‌ره‌ى هاوپه‌يمانان “به‌ريتانيا، فه‌ڕه‌نسا و ڕووسيا” ده‌ركه‌وتبوو، ئه‌مه‌ش پێويستى ڕێككه‌وتنێكى نهێنيى گرينگى هێنابووه كايهوه، كه دواى جه‌نگ و تێكشكاندنى ڕكابهرهكانيان، كێشه‌و ململانێ له‌نێوان خۆيان‌دا دروست نه‌بێت و ئه‌وه‌ى داگيرى ده‌كه‌ن و دابه‌شى ده‌كه‌ن جه‌نگێكى تر نه‌خوڵقێنێت، په‌يمانێكى نهێنيان له نێوان خۆيان‌دا مۆركرد، كه به په‌يمانى سايكس[1] بيكۆ[2]، سازانۆڤ ناسرا، له (16/5/1916)به‌ناوى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رسێ ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا و فه‌ڕه‌نسا و ڕووسياى قه‌يسه‌رى، چونكه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ مێژووى كه‌متر لهسهدهيهك له جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى و ڕيزبهنديى وڵاتانى ئه‌ورووپا سه‌ير بكه‌ين، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه زۆرجاران دوژمنى سه‌رسه‌ختى يه‌كتر بوون، يهكتريان داگيركردووه، به‌تايبه‌تى دواى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى(1789ز) و فراوانخوازييهكانى ناپڵيۆن پۆناپه‌رت، فه‌ڕه‌نسا ببووه دوژمنى سه‌رسه‌ختى هه‌ردووكيان، به‌ڵام دواى سه‌ده‌يه‌ك ئه‌م هاوكێشه‌يه پێچه‌وانه بووه‌وه، ڕيزبه‌ندى به‌رژه‌وه‌ندى سياسيى، ئابووريى، داگيركاريى و ستراتيژى ئاييندهيى هاتبووه ئاراوه، هه‌ربۆيه هۆكاره‌كانيش گۆڕان، ڕووداوهكانيش پێچه‌وانه‌بوونه‌وه.
ده‌وڵه‌تى عوسمانى نيوسهده زياتر به‌ده‌ست ده‌يان كێشه‌ى سياسيى و ئابووريى و قه‌رزى ده‌ره‌كييه‌وه ده‌يناڵاند، تواناى جووڵانى به ئاڕاسته‌ى داگيركاريى وه‌ك سه‌ده‌كانى پێشووى نه‌مابوو، ده‌مێك بوو قه‌يسه‌رى ڕووس و وڵاته ئه‌ورووپييه‌كان به (پياوه نه‌خۆشه‌كه) ناوزهنديان كردبوو، هيچ كام له‌و ده‌وڵه‌تانه نهياندهويست ئه‌م پياوه نه‌خۆشه بمرێت و نه‌ياره‌كانيان به ته‌نها موڵك و سامانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆخۆى بێت به‌رێت، ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وكاته‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه به‌ته‌واوى هۆكاره‌كانى لاوازى له خۆي‌دا كۆيكردهوه[3] و له‌سه‌رده‌ستى (سه‌رانى ئيتيحادييهكان) به چه‌ند ئامانجێكى سياسيى و سه‌ربازيى دياريكراو له‌پاڵ ئه‌ڵمانيادا داخڵى جه‌نگ بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماده‌گى ته‌واو هه‌بێت، ئه‌مه‌ش تووشى چاره‌نووسێكى وێرانكه‌ر و ڕه‌شى كرد، و كۆتايى به شه‌ش سه‌ده حوكمڕانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته هێنا، كه سنووره‌كانى تا بن ديوارهكانى قه‌ڵاى (ڤييه‌ننا) ده‌ڕۆيشت و خۆى به‌سه‌ردارى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌ورووپا و جيهانى ئيسلاميش ده‌زانى.
ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ وه‌ك توێژه‌رێك ده‌نووسێت:” ئايا ده‌شێت ڕێككهوتنامهيهكى سياسى وه‌ك سايكس بيكۆ ڕۆڵێكى گه‌وره لهنامۆكردنى خوديى نه‌ته‌وه‌يه‌كدا بگێڕێت؟ بێگومان ئه‌و ڕێككهوتنامهيه به ته‌نها مێژووييه‌كى ڕووداو ئامێزى ماوه كورت نه‌بوو، كه ته‌نها په‌يوه‌ندى نێوان دوو وڵات يا چه‌ند وڵاتێك بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكرداو ڕێكبخات، به‌ڵكو (مێژووييه‌كى سياسى)بوو، كه بايه‌خى به پرسگهلێكى قووڵتر له (مێژووى ڕووداو)ده‌دا، له جياتى گرنگيدان به كه‌سايه‌تى و زنجيره‌ى ڕووداوه‌كان توانى بچێته بوار گه‌لێكى فراوانى توێژينه‌وه‌ى ميكانيزمه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ده‌سه‌ڵات و په‌يوه‌ندى نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى كهناڵگهلێكى جۆراوجۆره‌وه به‌ده‌ستهات:- گرنگيدان به سياسه‌ت وه‌ك شێوه‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتوورى و نزيكخستنهوهيهكى ئه‌نترۆپۆلۆجى له دامه‌زراوه سياسييه‌كان و به‌رچاو ڕۆشنى ده‌رباره‌ى ڕۆڵى ئايدۆلۆجيا له پێكهێنانى كايه‌ى سياسيدا، سايكس بيكۆ زۆر به‌وردى كارى له‌سه‌ر (قوڵكردنه‌وه‌ى) شێوازه جياوازه‌كانى نامۆكردنى خودى كورد كردووه، ته‌نانه‌ت زياده‌ڕۆى ناكه‌ين گه‌ر بڵێين مێژووى كورد له‌سه‌د ساڵى ته‌مه‌نى ئه‌و ڕێككهوتنامهيهدا مێژووى نامۆكردنى خودى كوردييه”.[4]
له كۆتاييدا ده‌توانين بڵێين، سايكس بيكۆ خاڵى وه‌رچه‌رخان بوو، له مێژووى گه‌لى كورد و كاريگه‌رييه‌كانى تا هه‌نووكه‌ش ماون، ئه‌گه‌ر سه‌يرى به‌نده‌كانى ناو ئه‌م په‌يماننامه بكرێت ناوى كوردى تێدا نه‌هاتووه، به‌ڵام:-
1. چاره‌نووسى نه‌ته‌وه‌يى گه‌لى كورد و دۆزه‌كه‌ى و خاكه‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى دابه‌شكردن و پارچه‌پارچه بوون كرده‌وه.
2. له‌ڕووى ياساييه‌وه چاره‌نووسى نه‌ته‌وه‌يى كوردى به‌سته‌وه به چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى دروستكراوى دوور له خواستى پێكهاته‌كانى، كه ئه‌مه‌ش بوو به كێشه‌يه‌كى درێژخايه‌ن.
3. خواست و ئامانجه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى نه‌ته‌وه‌يى كوردى له سه‌ربه‌خۆيى و دروستكردنى ده‌وڵه‌ت وه‌كوو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كه هێنايه خواره‌وه، بۆ مافى ڕۆشنبيرى و زمان و كولتوور و ئۆتۆنۆمى و…هتد، كه هيچ كام له‌م مافانه له‌لايه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كوردستانى به‌سه‌ردا دابه‌شكرا به ئاشتى نه‌سه‌لمێنراوه.
4. ژيانى ئابووريى وكۆمهڵايهتيى و كولتوورى كوردى شێواند و ڕووبه‌ڕووى له‌ناوبردن و قڕكردنى كرده‌وه، چونكه نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست به‌رده‌وام له هه‌وڵى سه‌پاندنى كولتوور و زمان و سياسه‌تى شۆڤێنيانهى خۆيدابووه، ئه‌مه‌ش په‌يوه‌ندى به ژيانى سياسى ئه‌م گه‌لانه‌ى ناوچه‌كه‌وه هه‌يه، چونكه ئه‌زموون و پاشخانێكى ديموكراسيان نه‌بوو، له زوڵمى ئيتيحادييهكانى عوسمانييه‌وه كه‌وتنه ژێر نيرى ئيمپرياليزمى ئه‌وروپى.
5. تووندوتيژى سياسى و سه‌ربازى وێرانكارى و كاولكارييهكى زۆرى بۆ ناوچه‌كه هێنا، بۆ ماوه‌ى كه‌م كه‌م و له‌ژێر فشاردا نه‌بێت، هه‌تاوه‌كوو ئه‌م قۆناغه‌ش به‌رده‌وامه.
6. پێمانوايه هه‌تاوه‌كوو ده‌قه‌كانى ئه‌م پهيمان و ڕێككه‌وتنانه‌ى له نموونه‌ى سايكس بيكۆ هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه، زۆر زه‌حمه‌ته ئاشتى و ئارامييهكى درێژخايه‌ن ئه‌م ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته بگرێته‌وه، له‌ناويشياندا چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد و دروستبوونى قهوارهيهك بۆ ئه‌م نهتهوهيه.
“دەقى ڕێککەوتنامەى سایکس بیکۆ”
ماددەی یەکەم:- فه‌رەنسا و بەریتانیای مەزن ئامادەن دان بە هەر دەوڵەتێکی عەرەبی سەربەخۆدا بنێن و بیپارێزن، یاخود دان بە هەر هاوپەیمانیەتێکی عەرەبی سەربەخۆ، یان، هاوپەیمانیەتی عەرەبی کە لە ژێر سەرۆکایەتی عەرەبدا بن لە ناوچەکانی: (أ)- (ناوخۆی سوریا)، (ب)- (ناوخۆی ئێراق)، کە لە نەخشەی هاوپێچدا دیارن‌و فه‌رەنسا لە ناوچەی (أ)و بەریتانیا لە ناوچەی (ب) مافی بەرایی هەیە لە پڕۆژەکانو قەرزە ناوخۆییەکان و فه‌رەنسا تاکلایەن (یەکلایەن دەبێت لە ناوچەی (أ)و به‌ریتانیاش لە ناوچەی (ب) بە پێشکەشکردنی راوێژکاران و کارمەندانی بیانی بەپێی داواکاری عەرەبی، یاخود، هاوپەیمانی حکومەتە عەرەبییەکان.
ماددەی دووەم:- فه‌رەنسا رێپێدانی هەیە لە ناوچەی شین (بەشی کەنارەکانی سوریا)و به‌ریتانیاش ناوچەی سوور (بەشی کەنارەکانی ئێراق لە بەغدا تاوەکو کەنداوی فارس) بۆ دامەزراندنی هەر جۆرە فەرمانڕەواییەک کە ئارەزوویان لێ بێت، بەشێوەیەکی راستەوخۆ، یاخود لەرێی، یان بەهۆی چاودێریکردنەوە، ئەوەش دوای ئەوە دەبێت کە رێککەوتن لەگەڵ حکومەت، یاخود، هاوپەیمانییەتییە عەرەبییەکان، دەکرێ.
ماددەی سێیەم:- ئیدارەیەکی نێودەوڵەتی لە ناوچەی رەش (فەلەستین) پێکدەهێندرێ، شێوەکەشی، دوای راوێژی روسیا‌و بە رێککەوتن لەگەڵ هاوپەیمانان‌و نوێنەری شەریفی مەککە، دیاریدەکرێ.
ماددەی چوارەم:- بەریتانیا ئەمەی خوارەوە بەدەست دێنێ:-
- بەنداوەکانی حەیفاو عەککا.
- بەشێکی دیاریکراو لە ئاوەکانی دیجلەو فورات لە ناوچەی (أ) بۆ ناوچەی (ب) مسۆگەر دەکرێ و لە لایەن خۆشیەوە حکومەتی خاوەن شکۆ بەڵێن دەدات نەچێتە هیچ دانوستانێک لەگەڵ دەوڵەتێکی دیکە، بە مەبەستی دەستبەردان لە قوبرس، تەنیا لەو کاتەی نەبێت کە پێشوەخت حکومەتی فرەنسی پەسندبوونی خۆی نیشان دابێت.
ماددەی پێنجەم:- بەنداوی ئەسکەندەرۆنە بۆ بازرگانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی ئازاد دەبێت و هیچ مامەڵەیەکی جیاواز لە باجەکانی بەنداوی ناکەوێتە سەرو هیچ ئاسانکارییەکی تایبەتیش بۆ کەشتیوانی و کەلوپەلەکانی بەریتانی رەتناکرێنەوە و رێپێدانی ئازادی گواستنەوەی کەلوپەلەکانی بریتانیا لەرێگای ئەسکەندەرۆنەو هێڵە شەمەندەفەرە نوێیەکان لە ناوچەی شین دەبێت، جا چ لە ناوچەی سوور یاخود هەردوو ناوچەی (أ)و (ب)دا هەبن یان لێیوە دەربچنو هیچ مامەڵەیەکی جیاوازیش “راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ” لە هەر هێڵێکی شەمەندەفەر یان هەر بەنداوێک لە بەنداوەکانی ئاماژەبۆرکراوی ناوچەکانەوە جێبەجێناکرێ کە پەیگیری کەلوپەل‌و کەشتییەکانی بەریتانی بێت.
بەنداوی حەیفا-ش بۆ بازرگانی فه‌رەنساو ناوچەکانی ژێرپارێزو دابڕگەکانی ئەو ئازاد دەبێت و هیچ جیاوازیەک ناکرێ لە مامەڵەکان و ئاسانکارییەکانی کەشتیوانی و کەلوپەلە فهرەنسییەکان رەتناکرێنەوەو گواستنەوەی کەلوپەلە فرەنسییەکان لە رێگای حەیفاو هێڵە ئاسنینەکانی بریتانیا لە ناوچەی رەش، ئازاد دەبێت، جا ئەو کەلوپەلانە هەناردەکراو بن لە ناوچەی شین یاخود سوور یان ناوچەکانی (أ)و (ب) یاخود هاوردەکراو بن. نابێ هیچ جۆرە جیاوازیەکیش بکرێ لە مامەڵەکردن کە پەیوەست بن بە کەشتییەکانی فرەنسا لە هەر هێڵێک لە هێڵەکانی ئاسنین‌و هەر بەنداوێک لە بەنداوە ئاماژەبۆکراوەکان.
ماددەی شەشەم:- هێڵی ئاسنینی بەغدا لە ناوچەی (أ) ناگەڕێتەوە ئەودیو موسڵ لە باشوور، بەهەمان شێوە ناگەڕێتەوە ناوچەی (ب) بۆ ئەودیو سامەرا لە بەشی باکوور تا ئەوکاتەی هێڵێکی ئاسنین بۆ بەغدا دروست دەکرێ کە بە حەلەبەوە تێپەڕێو لە دۆڵی فوراتیش گوزەر بکات، ئەمەش دەبێت بەهاوکاری هەردوو حکومەت بێت.
ماددەی حەوتەم:- بەریتانیای مەزن مافی هەیە، هێڵێکی ئاسنین دروست بکات و بەڕێوەی ببات و تاکە خاوەنی بێت کە حەیفا بە ناوچەی (ب) بگەیەنێ، جگە لەوەش، مافی بەردەواممی هەیە بۆ گواستنەوەی سەربازەکانی لەهەر کاتێک بێت‌و بەدرێژایی ئەم هێڵە. هەروەک دەبێت لای هەردوو حکومەت ئەوە بزاندرێ کە ئەو هێڵە پێویستە ئاسانکاری گەیاندنی حەیفا بە بەغدا بکات، ئەگەریش واهاتەپێش کە هێڵی گەیاندن لە ناوچەی رەش نەهاتەپێش بەهۆی بەربەستی هونەری و تێچوونی زۆری هەڵسوڕاندنییەوە کە ببێتە هۆی رێگرتن لەبەردەم دروستکردنییەوە، ئەوا حکومەتی فه‌رەنسی ئامادەیە رێ بە تێپەڕین بدات بە رێگای بربورە، ئوم قەیس، ئیدار، غەستا، مەغایر، پێش ئەوەی بگاتە ناوچەی (ب).
ماددەی هەشتەم:- باجی گومرگی تورکی تا بیست ساڵ بەردەوام دەبێت لە هەموو بەشەکانی هەردوو ناوچەی شین و سوور‌و هەردوو ناوچەی (أ) و (ب)، هیچ رێژەیەکیش ناخرێتە سەر باجەکان و رێسای نرخاندنیش لە باجەکان بە رێسای هەمانشێوە وەرناگیرێ، مەگەر بە رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت بێت و نابێ گومرگی ناوخۆیی لە نێوان ناوچەیەکو ناوچە ئاماژە بۆکراوەکانی سەرەوە دابمەزرێ، سەپاندنی هەر باجێکی گومرگیش لەسەر کەلوپەلە نێردراوەکانی ناوخۆ لەناو بەنداو دەبێت‌و دەدرێتە بەشی کارگێڕی ئەو ناوچەیەی کەلوپەلەکانی بۆ دەنێردرێ.
ماددەی نۆیەم:- بەپێی رێککەوتن، حکومەتی فه‌رەنسی هیچ دانوستانێک ناکات، لەهەر کاتێکدا بێت، بۆ دەستبەردان لە مافەکانی خۆی و بەبێ رەزامەندی پێشوەختی حکومەتی خاوەن شکۆ هیچ مافێکی لە ناوچەی شین ناداتە دەوڵەتێکی تر، جگە لەو دەوڵەتە یاخود هاوپەیمانی دەوڵەتانی عەرەبی نەبێت، حکومەتی بەریتانیاش بەڵێن بە حکومەتی فه‌رەنسی دەدات کە هەمانشێوە لە ناوچەی سوور جێبەجێ بکات.
ماددەی دەیەم:- بەهۆی ئەوەی هەردووکیان پارێزەری دەوڵەتی عەرەبین، هەردوو حکومەتی بەریتانیاو فه‌رەنسا رێکدەکەون بۆ ئەوەی دەوڵەتی سێیەم رێی پێ نەدرێ و نەبێتە خاوەنی وڵات لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، هەروەک رێنادرێ هیچ بنکەیەکی دەریایی لە جەزائیر لەسەر کەنارەکانی دەریای سپی بەشی رۆژهەڵات دروست بکەن، بەڵام ئەوە نابێتە رێگرێک بۆ هەموار کردنەوەی سنورەکانی عەدەن کە لەوانەیە گرنگی خۆی هەبێت بەهۆی دوژمنایەتی ئەم دواییەی تورک.
ماددەی یازدەهەم:- دانوستانەکان لەگەڵ عەرەب، بەناوی هەردوو حکومەت و بە رێگای گونجا و بەردەوام دەبن بۆ دەستنیشانکردنی سنوری دەوڵەت یاخود هاوپەیمانی دەوڵەتی عەرەبی.
ماددەی دوازدەهەم:- جگە لەوەی ئاماژەی بۆکراوە، رێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی کە هەردوو حکومەت چاوخشاندن بکەن بە هۆکارە پێویستییەکانی چاودێریکردنی هێنانی چەک بۆ وڵاتانی عەرەبی.
[1] مارك سايكس(1789-1919)، كه كاريكاتێريست و خولياى خوێندنه‌وه‌ى شكسپيرو به‌لزاك وچارلس ديكنزبوو، به‌يه‌كێك له پياوه هه‌ره دڵسۆزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى داده‌نرێت، ئه‌و نموونه‌ى سه‌ربازى پيشه‌يى وههواڵگريى و ورياو ديبلۆماتكاريى وردبين و به‌ئه‌زموون بوو، ژيانى 39ساڵه‌ى ئه‌م پياوه پڕواپڕ له گه‌شت وگه‌ڕان و هه‌وڵ وكۆششى بێ بڕانه‌وه به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن به به‌ريتانيا.
تاتۆن بنفينزتۆ مارك سايكس، كوڕه تاقانه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌كى بهدبهختانهى دايكێكى گه‌نجى ناسك و باوكێكى پيرى تووندڕه‌و بوو، كه هه‌ر زوو لهيهكجيابوونهوه و ئيتر به‌ناچارى مارك ماوه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ دايكى ده‌ژيا، له‌م قوتابخانهيهوه ده‌چوو بۆ ئه‌و قوتابخانه و له ته‌مه‌نى سێ ساڵيشدا له‌گه‌ڵ دايكى بوون به كاسۆليك، ئه‌و كه له مۆناكۆو برۆكسل و زانكۆى كامبرديج خوێندوويه‌تى، له ته‌مه‌نى 32ساڵيشدا نازناوى بارۆنى پێ به‌خشرا، باوكى كه ئهرستۆكراتييهكى ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، له ته‌مه‌نى ده ساڵييه‌وه بۆ گه‌شتكردن هێناويه‌تى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سايكس پاشان وه‌ك سه‌ربازێكى دڵسۆز و سه‌ركێشى به‌ريتانيا، ڤێلا ڕازاوه و ڕه‌وه ئه‌سپه‌كانى به‌جێهێشت و چهندينجارى ديكه به ته‌نها و له‌گه‌ڵ لۆرانسى عه‌ره‌ب و گرۆترۆد بێڵ و پێرسى كۆكس و عه‌بدولڵا فليپى، كه ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى به‌ريتانيا بوون و ڕۆڵى سه‌ره‌كيان له داڕشتنى نه‌خشه‌ى سياسى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بينى، سه‌ردانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى كرد و له ته‌مه‌نى 19ساڵيشدا كتێبێكى سه‌باره‌ت به (دروزهكانى لوبنان) نووسى، سايكس كه بۆماوه‌ى 4ساڵ له باڵيۆزحانهى به‌ريتانيا له ئه‌سته‌نبووڵ كارى كردووه و پسپۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه، زمانى عه‌ره‌بى و توركى و فه‌ڕه‌نسى زانيوه و هه‌ر له‌ته‌مه‌نى 20 ساڵييه‌وه كاتێك، كه خوێندكار بووه له زانكۆى كامبريج چه‌ندينجار سه‌ردانى مووسڵ و شه‌نگار و شاره‌كانى باشوورى كوردستانى كردووه و به پێكهاته جياواز و ناكۆكه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاشنا بووه، هه‌ر له كورد و عه‌ره‌به‌وه بگره تا ده‌گات به تورك و توركمان و قه‌ره‌ج و دروز و ئێزدى و عه‌له‌وى و شه‌به‌ك و گه‌رگه‌رى و مارۆنى و كلدانى و ئه‌رمه‌ن و جوله‌كه و ئاسوورييهكان. له‌ته‌مه‌نى 39 ساڵيدا له ئوتێلێكى پاريسدا به نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزاى ئيسپانى كۆچى دواييكرد.
[2] جۆرج بيكۆ(1870-1951)، سه‌ر به بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئه‌رستۆكراتى فه‌ڕه‌نسى بوو، باوكى دامه‌زرێنه‌رى كۆميته‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسى ئه‌فريقى بووه و براكه‌شى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى دۆستايه‌تى فه‌ڕه‌نسى چينى بوو، سه‌رتاسه‌رى ژيانى بيكۆ هه‌وڵدان بووه بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له جيهاندا، ئه‌و كه بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆسى له ياسادا به‌ده‌ستهێناوه و ماوه‌يه‌ك وه‌ك پارێزه‌ر له دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى پاريس كارى كردووه، هه‌رزوو ڕوويكردووهته مارى ديپلۆماتكارى و له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسادا كارى كردووه، سه‌ره‌تا ده‌بێته كۆنسۆڵى وڵاته‌كه‌ى له چين و پاشان ده‌بێته كونسوڵى گشتى فه‌ڕه‌نسا له به‌يروت، به‌ر له‌وه‌ى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى ده‌ستپێبكات، بيكۆ كه له ته‌مه‌نى 81ساڵيدا له پاريس كۆچى دواييكرد، يه‌كێك بووه له‌و ديپلۆماتكارانهى پێداگرى له‌سه‌ر قايمكردنى پێگه‌ى فه‌ڕه‌نسا و زمان و كولتوورى فه‌ڕه‌نسى له لوبنان و سووريادا كردووه و مارۆنييهكانى لوبنانى به فهڕهنسييهكانى سهركهنارى ده‌رياى ناوه‌ڕاست ناوبردووه.
[3] ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌ده‌ر له‌وه‌ى كه له ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى نۆزه‌ده‌وه ڕووبه‌ڕووى بارێكى ئابووريى سه‌خت ببووه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى قه‌رزێكى زۆرى بانكه ئه‌ورووپييه‌كان و دابه‌زينى به‌هاى (ئاقچه)ى توركيى، كه له زيو دروستكرابوو، ئه‌و قۆناغه‌ش دۆزينه‌وه‌ى بڕێكى زۆرى زيو بوو له كانه‌كانى ئه‌مريكاى لاتين و وڵاتانى ئه‌فريقا، به‌شێك له ناوچه ستراتيژييه گرينگه‌كانى وه‌كوو ميسر و به‌شێك له نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بى و به‌ڵقان و قوبرسى له‌ده‌ستدابوو، كوده‌تاى
[4] د.كامه‌ران محه‌مه‌د، كورد بونيادێكى نهخهمڵيوو، چ1، سلێمانى، 2020، ل116.
ئاماده‌كردنى: د. ژيلوان عه‌بدولڵا هه‌ڵه‌دنى