• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 30, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    پەیوەندییەکانی ئێران و ئیسرائیل (١٩٤٨–١٩٧٩) و پرسی کورد

    دیناری دیجیتاڵی ئێراقی وەک بەدیلێک بۆ پارەی کاغەز

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 123

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 122

  • شــیکار
    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دیدگەی هێزی چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    ڕەهەندەكانی پەیوەندی نێوان ئێراق و چین

    چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ داڕێژەرانی سیستەمەکانی هەڵبژاردن

  • ئــــابووری
    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

    جینۆساید؛ سەرهەڵدانی خراپەکاری لە نائامادەگی دادپەروەریدا

    ديارده‌ى لێكترازانى نێوخۆيى پارته‌ كوردييه‌كانى باكوورى كوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

سەرەکی شــیکار

ڤلادی هەژموونخواز هەڵخەڵەتێنەری سەرۆکەکان

دکتۆر یادگار ئیسماعیل لەلایەن دکتۆر یادگار ئیسماعیل
ئازار 18, 2025
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ڤلادی هەژموونخواز هەڵخەڵەتێنەری سەرۆکەکان
0
هاوبەشکردنەکان
80
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

سەرۆکی رووسیا “ڤلادیمیر پوتین” لەوەتەی پێی ناوەتە گۆڕەپانی سیاسیی، چەندین سەرکردە لە ڕۆژئاوا لە ئەوروپا و ئەمریکا جێگۆڕکێ کراون و هەڵبژێردراون، ئەمەش بە قەد ئەوە هەستیار نییە، کە ئەو سەرۆکی روسیا یان زاری روسیا، بە دیپلۆماسیی و زیرەکیی و لێهاتوویی خۆی توانیوویەتی هەر هەموو سەرکردەکانی ڕۆژئاوا لە پشت خەندە و قسەی خۆش هەڵبخەڵەتێنێت. کەم سەرکردە و سەرۆک هەن ڤلادیمیر پوتن لە خشتەی نەبردن؛ ڤلادیمێر پوتین لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ جڵەوی دەسەڵاتی لە روسیا کردووە، بە رزگارکەر، ئازایەتی و پیاوی ورچن و  بەشێکیش بە دیکتاتۆر و سەرۆکەکانی رۆژژئاواش بە کەسێکی راشکاو و سادە پێناسەیان دەکرد، بەڵام دوای بیست و چوار ساڵ، دەرکەوتووە، کە هیچ سەرۆکێک نەماوە لە جیهان سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتن لە خشتەی نەبردبێت. لە ماوەی بیست و چوار ساڵی رابردوو لە کۆبوونەوەکان، دیدار و لوتکە نێودەوڵەتییەکان و وتارەکان و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان راشکاو و دەم بەخەندە و لە هەمان کات ساددە دەردەکەوت، بەڵام کەسێک وەکو باسی دەکرێت لە لایەن سەرکردەکانەوە، لسەر بابەتەکانی خۆی رژدە و پێداگرە و دەستبەرداری ئامانجەکانی نابێت.

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکێک داهاتوو لەسەر وێنەی رابردووی خەیاڵدانی دادەتاشێتەوە؛ پوتن کە خەون بە نوێ کردنەوەی هەژموونی سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت دەبینێت، لە هەوڵدایە ئەو هەژموونە بۆ مۆسکۆ بگەڕێنێتەوە. وێڕای ئەوەش، پاشخانی هزری و کاری سیاسیی و هەواڵگریی پوتن ئەویان تەواو ڕاهێناوە بۆ جیهانێک کە رووسیای سۆڤیەتی سەردەمی گەنجێتی ئەو باڵا دەست بووە. پوتن لە ڕووی دەروونی هەڵگری نۆستالژیای رابردووە و خۆشی، بە تێگەیشتنی خۆی، لە هەڵەکانی ڕابردوو دەپارێزێت. “ڤلادیمیر پوتن” بەوە جیا دەکرێتەوە بەسەر هەست و سۆزی خۆشیی زاڵە و ژیانێکی تایبەتی هەیە. بەڵام ئەوەشی یەکلایی بۆتەوە ئەوەیە، ڤلادی هەژموونگەرا تەنیا پشت بە هاوئاوازەکانی دەبەستێت و کەسە ناکۆکەکانی دوور دەخاتەوە و دژەکانییشی دەخاتە پەراوێز.

پوتن ناوە ناوە هاوڕێی کاتیی لە نێو هاوتا نێودەوڵەتییەکانی دروست دەکات؛ ئەو هاوڕێیەتیەکی سەرنجراکیشی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆرج بوش دروست کردبوو و دەچووە ماسیگرتن و سەماکردن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا  تۆنی بلێر پەسنی دەکرد. پوتن لە ناتۆش نزیک بوویەوە و بە گاڵتەش داوای گۆڕینی ناوەکەی بۆ هاوپیەمانیەتی سۆڤیەت دەکرد. دواتریش سەرۆکەکانی دیکەی رۆژئاوا، ئەنگێلا مێکرل، جاک شیراک، تۆنی بلیر، جێرارد شرودەر، باراک ئۆباما،دێیڤد کامیرن،نیکۆلاس سارکۆزی، باراک ئۆباما تا دەگاتە دواینیان کە لە ئەمریکا ترەمپ و لە بەریتانیا تێرێزا مێی بوون، هەر هەموویان پەسنی پوتنیان دەکرد و کەسەکەیان بە هاوڕیەکی ناوازە دەناساند، وەکو لە زە نیوۆرک تایمز بڵاوکەراوەتەوە، وەها بۆچوونەکە خراوەتە روو، کە ڤلادیمیر پوتن فێڵی لە ەهر هەموویان کردووە و لە خشتەی بردوون و   ئەو نە هاورێ دەرچوو نە هاوپەیمان، بەڵکو زیاتر کاتی دەکوشت و ئامانجەکانی لە ژێر پەردە جێبەجێ دەکرد. ئەم براندە لە کاری دیپلۆماسی کەسی هەندێک سەرکەوتنی بەرچاوی ئەمنی بەدەستهێنا. پەیماننامەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک واژۆ کران و پوتین ڕێگەی بە فڕۆکە ئەمریکییەکان دا لە بنکەکانی لە دەوڵەتە مانگی دەستکردەکانی ڕووسیا هێرش بکەنە سەر تاڵیبان.

بووش درەنگ زانی هاوڕێیەتی پوتن زیانی هەبووە؛ بەڵام کاتێک تانکەکانی ڕووسیا لە مانگی ئابی ٢٠٠٨دا چوونە ناو جۆرجیا، بوش زانی هاوڕێیەتی هەشت ساڵەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا هیچ کاریگەرییەکی نەبووە. وەکو دەرکەوتووە، لە گەرمەی هەر گفتوگۆ و دانوستانێکیش، پوتین چووەتە نێو وڵاتێکەوە و دەستی بەسەر ئەو بەشی داگرتووە لە یەکیتی سۆڤیەتی پێشوو، کە ئارەزووی کردووە، دواینیان بەر لە ئۆکرانیا کرایمیا بووە لەسەردەمی باراک ئۆباما و فرانسوا ئۆلاند و ئەنگێلا میرکل و دییڤد کامیرۆن، کە سەرقاڵی ریککەوتنی جیا جیا بوون لەگەڵی و هەموویان خافڵاند و خەڵەتاند.

دۆناڵد ترەمپ پێی وایە ڤلادیمیر پوتن هاوڕێی ئەوە؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دوایینانە لە خولی یەکەمی کاتێک لە سێی ئایاری ٢٠١٩ گوتی پوتن شتی باشی لەسەر دەڵێت و پێی وانیە پێ بخاتە ئۆکرانیا وە. بەڵام ئەوەندەی نەبرد پوتن چەند باڵەخانەیەکی داگیر کردوو و دواتریش لە دوای ترمپ زیاتر پەلوپۆی هاویشت و بەشێکی بەرچاوی ئۆکرانیای دەست بەسەر داگرت. هەرچەندیشە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆو بایدن هۆشداری دا، کە ئەو کەسایەتییە لە فراوانخوازیی ناوەستێت، بەڵام کەس گوێی بۆ نەگرت.

هاوڕێیەتی پوتن و ترەمپ بە نامۆ و گوماناویی لێکدەدرێتەوە؛ پەیوەندی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین لە خولی یەکەم بابەتێک بوو جێگەی سەرنج و تێبینی بوو. بەشێکیش لە رەخنەگران پێیان وایە دوور نیە ڤلادیمیر پوتن بابەتێکی دژی دۆناڵد ترەمپ هەبێت یاخود دۆسیەیەکی ڕەوشتی لا هەبێت و وەکو بارمتە لە دژەی ترەمپ بەکاری بهێنێت. ئەو کاتیش ڕەخنەگران ترسیان لەوە هەبوو ڕەفتاری دۆستانەی ترەمپ بەرامبەر بە پوتین، وەکو لە هەندێک لایەن روویدا، سازش لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکات، بەتایبەتی پەیوەست بە ئۆکرانیا. هەر زوو لێدوانەکانی ترەمپ پەیوەست بە ئۆکرانیا و کارلێکەکانی لەگەڵ پوتن نیگەرانی لێکەوتەوە لەوەی ڕەنگە زۆر نەرم و نیان بێت بەرامبەر ڕووسیا. بۆ نموونە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ دواخستنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن ڕەشبینترین رەخنەگر و شیکاریی سیاسییش پێشبینی نەدەکرا. وێڕای ئەوەش، ترەمپ لە ترسی دەرچوونی جۆو بایدن لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ئەوەی لە توانای دابوو ئەنجامی دا بۆ فشار خستنە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی تا لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن و هەنتەری کوڕەکەی بکات لەسەر هەندێک پرسی بازرگانی تایبەت.

پوتن لەگەڵ بایدن ناکۆک بوون: بایدن خۆی لەو سەرۆکە زیرەکە بەدوور دەگرت؛ لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش هەم نزیکبوونەوە و هەم رووبەڕووبوونەوە هەبووە بەتایبەتی پەیوەست بە ئۆکرانیا. لە لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا، لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هەردوو سەرۆک لە شاری جنێڤی سویسرا کۆبوونەوە، چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد، لەوانە جڵەوکردنی چەکی ناووکیی، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و مافەکانی مرۆڤ. لای خۆی جۆو بایدن وەها دەردەکەوت دەیویست پەیوەندییەکی سەقامگیری هەبێت لەگەڵ ڕووسیا. لە بەرامبەر سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتن بەرپرسیارێتی هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی سەر ئەمریکای ڕەتکردەوە و ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت و تۆمەتباری کردن بە “سەرکوتکردن”ی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز. لەسەر پرسی ئۆکرانیا مشتومڕو بەریەککەوتن هەبووە. بایدن ڕێگەی بە هێرشی مووشەکی دوور مەودا لە ناوخۆی ڕووسیا دا، ئەو هەنگاوەی پوتن بە بەشداریی ئەمریکای لە شەڕەکە لەقەڵەم دا. ئەمە سزا و گەمارۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پوتن ڕەخنەی لە سزاکانی بایدن گرت لە ڕووسیا و بە “هەڵەیەکی گەورە” ناوی برد. ئەو دوو سەرکردەیە هەرگیز لەگەڵ یەک هەڵیان نەدەکرد. بە گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی بایدن لەگەڵ پوتین بە گرژی و ناکۆکی بە تایبەتی سەبارەت بە ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەلیکترۆنی هەڵپەسێردرا و هیچی لێ نەهاتە بەرهەم.

هەڵوێستەکانی ترەمپ بەرامبەر بە ئۆکرانیا بە دۆستایەتی پوتن دەبەسترێتەوە؛ بۆ دۆخی ئێستا و سەردەمی دووەمی دۆناڵد ترەمپ، زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە کاریگەری پوتین لەسەر ترەمپ دەتوانێت سیاسەتی دەرەوە و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا تێکبدات. ڕوانگەی لیبڕال و پارێزگار و دیموکراتە چەپەکانیش لە ئەمریکا ئەوەیە وڵاتەکە دەکرێت لەگەڵ روسیا دژ نەبێت، بەڵام بەهۆی جیاوازیی ڕوانگە و ئاراستەی سیاسیی و دیپلۆماسییان ناکرێت ببنە هاوپەیمان یان دۆستی سیاسیی نزیک، چونکە دەیان دژیەکیی ستراتیژیی و وڵاتە-هاوڕێی دژبەیەکیان هەیە. ئێستا سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە خولی دووەمی ئاماژە بەوە دەدات رەنگە پوتن دەست بەسەر ئۆکرانیا دا  بگرێت و بە نیاز نییە بکشێتەوە. بێجگە لەوەش، دواین وتەکانی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە واتای ناڕاستەوخۆی لادانی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی و بیجگە لەوەش ئاماژە دان بەوەی رێی تێ ناچێت ئۆکرانیا ببێتە بەشێک لە ناتۆ، لەو کاتەی زێلێسنکی تاکە بژاردەی پەسەندکردنی ئاشتی لەگەڵ روسیای بە ئەندامیەتی وڵاتەکەی لە رێکخراوی ناتۆ بەستەوە، هاوکێشەکان تێکەڵ دەکاتەوە.

بەناوەندکردنی رووسیا لە دانوستانەکانی ئاشتی بە خراپ لێکدانەوەی بۆ دەکرێت؛ دوایینیان خواستی دۆناڵد ترەمپ بۆ رێککەوتن بە بێ ئۆکرانیا لەگەڵ روسیا لە سعودیەی عەرەبی زەنگێکی مەترسیدار و هاوکات سەرەڕۆیی و پێشێلێکی یاسایی نێودەوڵەتییە پەیوەست بە سەروەریی وڵاتانی سەربەخۆ. لەوەش خراپتر، رووبەڕووبوونەوە مەکسیکییەکەی ژووری هێلکەیی کۆشکی سپیش، دواتر دمتا گەیشتە وەستاندنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا، ئەو هەنگاوە و پێشنیازانەی ترەمپ، کە وا لێک دەدرێنەوە لەژێر کاریگەریی هاوتا رووسەکەیدان، ترسی ڕەوت و خواستێکی کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزمی نوێی بەبیر دەهێننەوە لە کاتێک ئەوە بازرگانی کردن بێت بە وڵاتان، خواستی کڕین دەستبەسەرداگرتنی وڵاتانی دیکەشی نەشاردۆتەوە، لەوانە گرینلاند و پاناما تا دەگاتە لێدوانە سەرنجڕاکێشەکانی لەسەر غەززە. هێشتاش جێگەی سەرنج و تێبینی و جێگەی مشتومڕە ئاخۆ حکومەتەکانی ڕۆژئاوا دەیانتوانی پێشبینی ئاسۆی خوێناوی دیدگەی پوتین بکەن، بەڵام ئێستا با لەبارەی یەک شتەوە ڕوون بین ئەویش ئەوەیە هاوڕێیەتی کەسیی سەرۆکەکان خراپ لەسەر  دیپلۆماسی دەشکێتەوە. لێرە با گەشتێک بە پەیوەندییەکانی ترەمپ و روسیا بکەین، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. ترەمپ ئەو کاتیش بەدوای هەلی بازرگانی دەگەڕا لە یەکێتی سۆڤیەت. لە ساڵانی نەوەدەکاندا ترەمپ بەردەوام بوو لە بەدواداچوونی ڕێککەوتنە بازرگانییەکان لە ڕووسیا، لەنێویاندا هەوڵێکی شکستخواردوو بۆ دروستکردنی تاوەرێکی ترەمپ لە مۆسکۆ.

نێردەکانی ئیدارەی ترەمپ بە ئاشکرا بۆ دەستخستنی زانیاریی پەیوەندیان بە روسیا دەکرد؛ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦؛  لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٦، ڕاوێژکارەکانی لە نێویاندا پۆڵ مانەفۆرت پەیوەندییان بە ڕووسیا و حکومەتەکەی پوتن دەکرد بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر هەنتەر بایدن و بابەتی دیکە. پێشووتر مانەفۆرت بۆ ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ، سەرۆکی ئۆکرانیا کە لایەنگری ڕووسیا بوو، کاری کردبوو و بەریەککەوتنیشی لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا هەبووە، لەنێویاندا سێرگی کیسلیاک – ی باڵیۆز. پەیوەندی ترەمپ و پوتین خێرا بوون، دوای بوون بە سەرۆک، پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ پوتین، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. ترەمپ زۆرجار ستایشی پوتینی دەکرد و یەکەم کۆبوونەوەیان لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا بە سەرکەوتوویی تەماشا کرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەی زۆر لە پەیوەندی نێوانیان گیرا بەهۆی ئەوەی زۆر نزیکن لە یەکتر و ​​هەندێکیش ترامپیان تۆمەتبار کرد بەوەی لەژێر کاریگەری پوتندایە.

لێکۆڵینەوە و سزاکان؛ بەهۆی لێکۆڵینەوەکان لە دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦، پەیوەندییەکانی ترەمپ و پوتین کەوتنە ژێر مایکرۆسکۆپی ڕەخنەگرانی سیاسەتی دەوڵەت، سیاسەتی دەرەوە و دیپلۆماسی. لە ڕاپۆرتە بەناوبانگەکەی مولەردا دەرکەوتووە ڕووسیا بە ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کردبوو. دواتر بەو هۆکارە ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو دەستوەردانانەدا سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاند و پوتین ئیدانەی کرد. پەرەسەندنی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، هەر لە رۆژی دەستبەکاربوونەوە، ترەمپ دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین، دەستپێکی دانوستانەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لەلایەن هەندێک رەخنەگرەوە بە گومانەوە تەماشا دەلرا، کە پرسیار لە توانای ترەمپ دەکەن بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی لەبار لەگەڵ پوتن لەسەر وڵاتێک کە ترەمپ بە بەرکار تەماشایان دەکات. لەو نێوانە، بە بۆچوونی من، ترەمپ خۆشی بەرکارە و بکەری کارا و ڕەها هەر سەرۆکی روسیا، زار، ڤلادیمیر پوتن – ە، سەرۆکێکی چاپوک و زیرەک و بوێر کە دەخوازێت رابردوو و دەستکەوتەکانی یەکیتی سۆڤیەت لە پلانی داهاتوو و فمداهاتووی روسیا دابتاشێت.

پۆستی پێشوو

ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

پۆستی داهاتوو

کەرکووک شارێک لە دڵی کوردستاندا

دکتۆر یادگار ئیسماعیل

دکتۆر یادگار ئیسماعیل

مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان
شــیکار

كانونی یه‌كه‌م 23, 2025
44
جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی
شــیکار

جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

كانونی یه‌كه‌م 23, 2025
61
مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین
شــیکار

مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

كانونی یه‌كه‌م 21, 2025
46

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2025
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە