“دەستپێک”
داڕمانی لەناکاوی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بەڵام دۆخی سوریا هێشتا بە شلەژان و ناڕوونی تایبەتمەندە. پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئایا کوتلە ئیسلامییە ئۆپۆزسیۆنەکان دەتوانن بە تەواوی کۆنترۆڵی خۆیان چەسپێنن بە لەبەرچاوگرتنی ئەو لاوازییەی کە دەوڵەتی سوریا بەردەوام دەبێت بەدەستیەوە؟ وا دیارە هەیئەی تەحریر شام – ئەو گرووپەی کە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە، کە سەرکردایەتی هێرشەکەی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سوریا کردووە – لە پێویستی بەهێزکردنی بنیاتنانی دەوڵەت تێدەگات. ئەمریکا بە وریاییەوە سەیری ئەم پێشهاتە دراماتیکییە لە سوریا دەکات، ئەگەر دان بەو دەرفەتانەدا بنێت کە ڕووخانی ڕژێمەکە دەیخاتە ڕوو، بەڵام نیگەرانی هەیە لەوەی کە فەرمانڕەوا ڕاستەقینەکانی دیمەشق لە ئێستادا کێن و سیاسەتەکانی داهاتوویان چییە و لەسەر چ بنامەیەک سیاسەتەکانیان ئاراستە دەکەن، ئەمە ئە پرسیارانەن بە لای ئیداری ئەمریکا جێگەی سەرنجن.
“نەمانی ئەسەد و گۆڕانی هاوکێشەکان”
بارودۆخی نوێی سوریا مەترسی و دەرفەتی گەورە بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانی سەرەکی ناوچەکەی ئیسرائیل هێناوەتە ئاراوە. لەگەڵ هەڵاتنی بەشار ئەسەد لە سوریا، واشنتۆن ڕووبەڕووی ڕێکخستنەوەی هێز و ئەکتەرەکانی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە. بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، دەرکردنی ئەسەدی بە “کارێکی جەوهەری دادپەروەری” و “ساتێکی مێژوویی دەرفەت بۆ گەلی سوریا” وەسف کرد. بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدن هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە سیاسەتی ئەمریکا یارمەتیدەر بوو بۆ لاوازکردنی ڕژێمی ئەسەد.
دەرفەتی گەورە بۆ واشنتۆن و تەلئەبیب ئەوەیە کە سوریا، بۆ یەکەمجار لە ماوەی نیو سەدەدا، چیتر بریکاری ئێران و ڕوسیا نییە. بۆ تاران، ڕژێمی ئەسەد نوێنەرایەتی سەری ڕمزی ستراتیژی بەرگری و هاوپەیمانی سەرەکی عەرەبی وەک دەوڵەت دەکرد. ڕووخانی ئەسەد، تاران لە پردێکی وشکانیی گرنگ بێبەش دەکات بۆ گەیشتن بە بە وەکالەتەکەی، حزبوڵڵا، کە ئێستا بە پێویستییەکی زۆر بە پشتیوانی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوە و پڕچەککردن دادەنرێت. ڕەنگە بەدووری نازانرێت کە ئێران – کە پێگەی ستراتژییەکەی بۆ دەیان ساڵە لە سوریادا تێکچووە – بتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لەم پاشەکشە گەورەیە خۆی چاک بکاتەوە. هەروەها کاریگەری ڕووسیا ڕووبەڕووی داهاتوویەکی نادیار دەبێتەوە، چونکە پێدەچێت مۆسکۆ تاکە دەروازەی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەدەست بدات. بەڵام هاوسەنگی هێز لە سوریا لە تاران و مۆسکۆوە گۆڕاوە بۆ بەرژەوەندی ئەنقەرە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، خۆی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە 16ی کانوونی دووەمی 2024، دانی بەوەدانا کە ئێستا تورکیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە داڕشتنی داهاتووی سوریای دوای ئەسەد.
ئیدارەی بایدن هەروەها هاوڕا بوو لەگەڵ ئەو بۆچوونەی کە تورکیا لە ژێر ڕۆشنایی دابەزینی بەرچاوی نفوزی ئێران و ڕووسیا لەوێ کاریگەرییەکی بێ وێنەی دەبێت لە سوریا، بەو پێیەی سەردانەکەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەنقەرە شایەتحاڵی ئەوە بوو. تورکیە لە ئێستاوە لە زۆربەی ناوچەکانی باکوری سوریا لە ڕێگەی هێزە زەمینیەکانی و بە نیابییە سەرەکییەکانی خۆی کە سوپای نیشتمانی سوریایە، ئامادەیی سەربازی بەهێزی لە زۆربەی ناوچەکانی باکوری سوریادا پاراستووە. ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ناوچەی پارێزبەندە لەسەر حیسابی هێزە کوردییەکان کە لە بەرامبەردا نوێنەرایەتی بریکاری سەرەکی ئەمریکا دەکەن لەسەر زەوی، فراوانتر بێت. واشنتۆن ئاگادارە کە ئەنقەرە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەیئەی تەحریر شام هەیە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا هێڵەکانی پەیوەندی و کاریگەریی پاراستووە کە دوای سەردانی ئیبراهیم کالین سەرۆکی هەواڵگری تورکیا و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەوکات بۆ دیمەشق ئاماژەکان زۆر ڕوونتر بوونە.
“خواست و ئامانجی تورکیا لە سوریای دوای ئەسەد”
سەبارەت دۆخی سوریای دوای ئەسەد و تورکیا، دەکرێت سێ ئامانجی سەرەکی لە سوریای نوێدا بۆ تورکیا وەک ئامانجی گرنگ بەدی بکرێن،کە بریتین لە:-
یەکەم:- پاراستن و قووڵکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەگەڵ هەیئەی تەحریر شام، بەو پێیەی ئەنقەرە دەیەوێت ببێتە وتاردەری سەرەکی گروپەکە و پردی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
دووەم:- تورکیا بڕیارە لە ڕووی سەربازییەوە “هێزەکانی پاراستنی گەلی کورد” تێکبدات، هەروەها دیدگای خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی یان حوکمڕانی فیدراڵی لە سوریا پووچەڵ بکاتەوە، هەروەک ئەنکەرە “هێزی پاراستنی گەلی کورد” بە باڵی سوریای “پارتی کرێکارانی کوردستان” دەزانێت. ، کە لەلایەن تورکیا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکرێت.
سێیەم:- و ڕەنگە لە هەمووی گرنگتر بۆ پێگەی سیاسی ئەردۆغان لە ناوخۆدا، خواستی ئەنقەرە بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی نزیکەی چوار ملیۆن پەنابەری سوریا، کە بوونی ئەوان سەرچاوەی زیادبوونی گرژی ناوخۆیی پێکدەهێنێت.
“دەرفەتەکانی بەردەم ئیسرائیل لە سوریای دوای ئەسەد”
لە لایەکی دیکەوە، ڕاستییە نوێیەکان لە سوریا نوێنەرایەتی دوو دەرفەت دەکەن بۆ ئیسرائیل، بەو پێیەی بێلایەنکردنی هەڕەشەکانی ئێران و حیزبوڵڵا لە سوریا و ڕێگریکردن لە توانای تاران بۆ پڕچەککردنەوەی ئاسانی حزبوڵڵا لە داهاتوودا، سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ تەلئەبیب پێکدەهێنێت. بەڵام ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی دەستەڵاتی گرووپێک کە پێشتر سەر بە قاعیدە بووە لە دیمەشق، جێگای نیگەرانییە و ئیسرائیل هەوڵ دەدات هەر کاریگەریەکی لەسەری کۆنتڕۆڵ بکات ئەگەر سوریا بچێتە قۆناغێکی پشێوی تووندەوە. بە ئاگاداری ئەم هەڕەشە ئەگەرییانە، تەلئەبیب دەستیکرد بە هەنگاونان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی وڵاتەکەی – وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات – و کاردەکات بۆ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ناوچەی پارێزەری بێ سەربازی لە بەرزاییەکانی جۆلان، و بەردەوامە لە ئاراستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییە ستراتیژییەکان لە سوریا. ئەوەی ئیسرائیل لە ڕاستیدا لە ڕێگەی ئەم هێرشە ئاسمانییە ئامانجدارانە لە سوریا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە، دەکاتە چەکداماڵینی تەواوەتی سوریا و تێکدانی توانای دەریایی و ئاسمانی و وشکانی سوپای سوریا.
“دەرفەت و ئاڵنگاری بەردەم واشنتۆن لە سوریا دوای ئەسەد”
سەردەمی دوای ئەسەد لە سوریا دەرفەت و تەحەددیاتی ئەگەری بۆ ئەمریکا دەخاتە ڕوو؛ دڵنیایە کە ڕووخانی ڕژێمێک کە دوژمنایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا دەکرد و نەمانی نفوزی ئێران و ڕووسیا لە سووریا، دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئەمریکا نیشان دەدات. بەڵام لەگەڵ گرووپێک کە وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە و لە پێگەی دەسەڵاتی گەورەدا لە وڵاتەکەدا، ئەمریکا ڕووبەڕووی تەحەدای دڕکاوی دەبێتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم گروپە و دڵنیابوون لەوەی کە دەرئەنجامە خراپەکان ڕوونەدات. ئایا هەیئەی تەحریر شام بەڕاستی بووەتە میانڕەو یان نا، وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات، شتێکی سەرەکی دەبێت لە دیاریکردنی بژاردەکانی واشنتۆن. لە لێدوانەکانیدا لە ٨ی کانوونی دووەم، سەرۆک بایدن دانی بەوەدانا کە “هەندێک لەو گرووپە یاخیبووانەی کە ئەسەدیان ڕووخاند، تۆمارێکی ڕەشیان لە تیرۆر و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەیە” و وتی، “ئێمە نەک تەنها قسەکانیان هەڵدەسەنگێنین، بەڵکو کارەکانیان هەڵدەسەنگێنین”.
وا دیارە ئیدارەی بایدن پەیوەندی لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەراع، فەرماندەی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە لەلایەن هەیئەی تەحریر شامەوە کۆنترۆڵکراوە، بە ناردنی شاندێک بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، باربارا لیف، بۆ ئەوەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا لە دیمەشق چاوی بە شەرع بکەوێت. پێدەچێت کارنامەی سەردانەکە لەسەر تاوتوێکردنی ئایندەی ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی داعش بووبێت، هەروەها سیاسەتەکانی ئیدارەی نوێی سوریا سەبارەت بە حوکمڕانی و مافەکانی پێکهاتەکانی سوریا. هەر بۆیە سەردانەکە کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ڕێبەران و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سوریا لە پاشخانی جۆراوجۆر لەخۆگرتبوو. دوای سەردانەکە، لیڤ ستایشی شەرعی کرد و بە “پراگماتیست” وەسفی کرد، ئاماژەی بە بۆچوونە میانڕەوەکانی کرد سەبارەت بە ماف و یەکسانی ژنان. وەک ئاماژەیەکی ئەرێنی، واشنتۆن هەڵوەشاندنەوەی پاداشتێکی ١٠ ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند کە لە ڕابردوودا پێشکەشی کردبوو بۆ ئەو زانیاریانەی کە یارمەتیدەر دەبن لە دەستگیرکردنی ئەحمەد ئەلشەرا.
شەڕی داعش نوێنەرایەتی ناوەندی کێشکردنی ستراتیژی واشنتۆن دەکات لە سوریا. ئیدارەی بایدن وریایە لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوە لەو وڵاتە، چونکە ئەمریکا نزیکەی دە ساڵە لە شەڕی داعش لە سوریا و ئێراقی دراوسێی بەسەربردووە. لە کاتێکدا ئەو گرووپە نزیکەی هەموو ئەو بەناو خەلافەتانەی پێشووی لەدەستداوە، بەڵام مەترسییەکەی بە تەواوی نەبڕاوە. بەپێچەوانەوە ڕێکخراوەکە لە مانگی یەکی ڕابردووەوە ژمارەیەکی زۆر هێرشی لە سوریا ئەنجامداوە و ڕێژەی هێرشەکانی سێ هێندەی هەمان ڕێژە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیادی کردووە. ئەمڕۆ هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد کە لە هەوڵی بەرپەرچدانەوەی خواستی داعش بوون بۆ فراوانبوون، دەستبەرداری پێگەکانیان بوون لە ناوەڕاستی سوریا. چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئێستاوە هەوڵیانداوە بەشێک لەو شوێنە پڕبکەنەوە، بەڵام ژمارەیان کەم ماوەتەوە و توانای هەماهەنگییان بۆ هەڵمەتێکی سەربازی ئاڵۆز دژی داعش سنووردارە. ئەوە بەڕێکەوت نییە کە سەردانە فەرمییەکەی ئەمریکا بۆ دیمەشق لە دوای ڕاگەیاندنی پنتاگۆن بوو کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لە ٩٠٠ سەربازەوە بۆ ٢٠٠٠ سەرباز زیادی کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نیگەرانییەکان لە ئەگەری ئیستغلالکردنی دۆخی نوێی داعش. یەکەم وەڵامی ئەمریکا بۆ ئەم بۆشاییە لەناکاوە نزیکەی بە خێرایی ڕووخانی ڕژێم لە ٨ی کانوونی دووەمدا هات، کاتێک فڕۆکە ئەمریکییەکان زیاتر لە ٧٥ ئامانجی داعشیان لە سەرانسەری ناوەڕاستی سوریا بۆردومان کرد.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئایندەی هاوبەشەکانی واشنتۆن لەسەر زەوی، کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، گرنگییەکی بنەڕەتی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هەیە. لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە، کە هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی کوردەکان و لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕێگەی بۆ ڕووخانی دەوڵەتی داعش لە ڕەقە خۆشکرد، ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووبەڕووی ساتێکی مەترسیدار دەبێتەوە؛ سوپای نیشتیمانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا دەستی بەسەر شارۆچکە ستراتژیکیەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی سوریادا گرتووە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب وەک مەنبەج و ئێستا چاوەکانی لەسەر شاری کۆبانی دادەنێت. پێدەچێت ئاگربەستی نێوان ئەم دوو لایەنە شەڕکەرە بە نێوەندگیری ئەمریکا لە لێواری داڕماندا بێت. سیناتۆر لیندسی گراهام، کۆماریخوازی کارۆلینای باشوور، لە بەیاننامەیەکدا لە سۆشیال میدیا هۆشداریدا لەوەی کە ئامادەیە پاڵ بە سزا ئابوورییەکانەوە بنێت بۆ سەر تورکیا ئەگەر هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان و دەڵێت: “ئەگەر تورکیا هەنگاوی سەربازی لە دژی هێزە کوردییەکان لە سوریا بگرێتەبەر، ئەمە زۆر گەورە دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخەنە مەترسییەوە”.
لە ئێستادا، وەک لە سەردانەکەی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ژەنەڕاڵ ئێریک کورێلا، بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ١٠ی کانوونی دووەمدا دەردەکەوێت، هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەی پشتیوانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا نییە. بەڵام پێویستە چاوەڕوانی هەندێک گۆڕانکاری لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا بکات، چونکە سەرۆکی نوێ کراوە دەبێت بۆ پێشنیارەکانی تورکیا بۆ گۆڕینی کورد لەم هەڵمەتەدا بە هێزەکانی تورکیا و بریکارەکانیان لەسەر زەوی، هەروەها بەرپرسیارێتی سەرپەرشتیکردنی چەند ناوەندێکی دەستبەسەرکردن بۆ دەیان کەس لە ئەستۆ بگرێت لە هەزاران زیندانی داعش و خێزانەکانیان.
“کۆبەند”
کەواتە، لەناوچوونی ڕژێمی ئەسەد دەروازەیەکی نوێ دەکاتەوە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی باشتر، بەڵام بۆشایی دەسەڵات و هەڕەشە بۆ سەر کەمینە زۆرەکانی سوریا دەتوانێت ئاژاوەیەکی نوێ و دۆخێکی تووندوتیژی لەو وڵاتەدا بەدواوە بێت. ئەولەویەتی سەرەکیی ئیدارەی داهاتووی ترەمپ لە سوریا، بە گوتەی مایکل واڵتز کە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وەردەگرێت، “بەردەوامبوون لە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش” دەبێت. پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنەکان لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەڵبوەشێتەوە لە بەرژەوەندی هەیئەی تەحریر شام. هەڵگرتنی مەرجداری سزاکان لەسەر دەسەڵاتی نوێ لە سوریا بەندە بە سێ هۆکاری سەرەکییەوە: کاریگەریی هەیئەی تەحریر شام لە بەرەنگاربوونەوەی داعش؛ ڕادەی ئامادەیی بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ هێزەکانی سوریا دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها تا چەند دەسەڵاتی نوێی سوریا کەمینەکانی وەک مەسیحی و دروز و عەلەوی لەخۆدەگرێت.