• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئاب 22, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی بـــیر و ڕا

چارەنووسی کوردانی ڕۆژئاوا بەرەو کوێ؟

سۆران ناسیح لەلایەن سۆران ناسیح
كانونی یه‌كه‌م 20, 2024
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
0
هاوبەشکردنەکان
81
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

تیۆدۆر هرتزل، کە بە باوکی ڕووحی و کەسێکی گرنگ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یەهوود دادەنرێت، لە کتێبەکەیدا بە ناوی (دەوڵەتی یەهوود)، کە بیرۆکە و پڕۆژەیەکی پراکتیکیە بۆ گەیشتن بەم دەوڵەتە، کۆمەڵێک خاڵی بنەڕەتی دەخاتە بەر باس لەوەیە لێرەدا جێگەی ئەوە نەبێت لەسەر کۆیی کتێبەکە و باسکردنی بدوێن، تەنیا هەندێ خاڵی سەرەتایی کە پەیوەستە بە باسەکەی ئێمە بخەینە بەرچاو، کاتێک ئەو ئاماژە بەو ماف و ڕاستیانە دەکات کە دەبوایە بۆ گەلی جوو دەستەبەر بێت، ئەو دەڵیت “ئەگەر سەرۆکی دەوڵەتێک بیەوێت بەرەبابێکی جوو لە ناو نەتەوەکەیدا بتوێنێتەوە، پێویستە ئۆقرەی سیاسیمان بۆ دابین بکات، بەڵام تەنانەت خودی بسمارکیش نەیتوانی ئەوە بکات” ئەم وێنایە بە زیادەوە بۆ دۆخی کورد ڕاستە نە لە ڕابردوو نە لە ئێستاشدا هیچ هێزێک چی ئیسلامی یان غەیری ئیسلامی ئەم ئۆقرەییە سیاسیەی بۆ کورد دابین نەکردووە، بگرە بەو پەڕی بێبەزەییەوە هەوڵی تواندنەوە و لەناوبردنی داوە. لێرەدا کە کورد بە جوو بەراورد دەکەین  تەنیا یەک لایەنی وەردەگرم ئەویش ئەو دیوەیە کە ئێمە لە ئازار و نەبوونی مافدا زۆرشتمان چوونیەک دێتەوە لە ڕاوەدونان و جەور و ستەم و ئەشکەنجە و کوشتن و جینۆساید…هتد. بەڵام دونیایەک جیاوازی ئەقڵی و فیکری و دینی هەیە کە ناکرێ نادیدە بگیرێت، هرتزل دواتر ئاماژە بەوە دەکات کاتێک ئەم دابین نەکردنەی مافە دەستەبەر نابێت و خۆمان بە خەباتی خۆمان بە دەستکەوتەکانمان دەگەین، هرتزل گوتەنی” دەبێت جورئەتی ئەوەمان هەبێت کە هیچ کام لە دەستکەوتەکانمان لە دەست نەدەین و بەڵکو دەیان چەسپێنین، هیچ مافێک بەفیڕۆ نادەین لە پێناوی مافێکی باشتردا نەبیت، دەستبەرداری هیچ کام لە نەریتە گرانەکانمان نابین، بەڵكو جارێکی تر بەدەستیان دەهێنینەوە، خانوە کۆنەکانمان چۆڵ ناکەین تاکو خانووە نوییەکانمان ڕادەست دەکرێت”

لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دۆخەی لە سوریا و خۆرهەڵات دەگوزەرێت دەکرێت وەک جۆرێک لە نەزمێکی دی  بۆ هەژموونی هێزە گەورەکان لێی بڕوانین نەک ئەوەی چی حەق و مافە بۆ ئێمە وەک کورد، ئەگەر ئێمە وەک کورد پێمان وابێت ئیسرائیل یان ئەمەریکا دۆستی کوردن و بەرژوەندیەکانی دەپارێزن، دیارە لە هەڵەیەکی گەورەداین و لەو خاڵە ڕوونەی ستراتیژی ئیسرائیل و ئەمەریکا تێنەگەیشتوین بۆ بەرژوەندیەکانیان، ئیتر کورد ببێتە قوربانی یان نا گرنگ نییە، بەڵکو ئەوەی گرنگە بۆ ئەوان بەدیهێنان و واز نەهێنانە لەم ئامانج و بەرژەوەندیانەی هەیانە، بۆ نموونە ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەمان و سەلامەتیەکی ناوخۆیی دەستەبەر بکات و لەگەڵیدا هەژموونی سیاسی خۆی فراوان بکات لە خۆرهەڵات چیتر لەو دۆخەدا نامێنیتەوە تەنیا هەوڵی مانەوە و پاراستنی قەوارەی یەهوودیەت بدات لە ڕێگەی بەرگری ناوەکی و بەوە ناوەستی ڕەوشی ئەمنی ناوخۆی لە ژێر هەڕەشەدابێت، بگرە خاڵی ستراتیژ و سەرەکی بۆ ئیسرئیل ئەوەیە ئەو دۆخە بباتە دەرەوەی خۆی و هەژمونێکی سیاسی فراوان جێبەجێ و دەستەبەر بکات بە هاوکاری دۆستەکەی کە ئەمەریکایە.

ئێران کە هێزێکی کاریگەر بوو لە خۆرهەڵات و هەژموونێکی سیاسی فراوانی هەبوو، ببووە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئیسرائیل بەتایبەت دوای هێرشەکانی ‌حەماس بۆ سەر خەڵکی ئەو وڵاتە و هێرشەبەردەوامەکانی لە ڕیگەی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مەقاوەمەی ئیسلامیەوە لە بەرامبەردا وەڵامی توندی  ئیسرائیل، چیتر ئەو هەژموون و ستراتیژەی ئێران بەرامبەر ستراتیژی ئیسرائیل فەشەلی هێنا و نەدەکرا بەردەوام بێت، کاتێک ئێران توشی جۆرێک لە هاوشوناسی و خۆبەرامبەرکردن ببوو بەرامبەر وڵاتانی وەک ئەمریکا یان وڵاتانی تری زلهێز، دەبوایە ئەمە ڕوبدات و ئێران بەر واقعە ڕەقەکەی خۆی بکەوێت، چونکە ناکرێت ئابوورییەکی داتەپیو و وڵاتێکی پڕ لە قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتیت هەبێت و بتەوێت هەیمەنە و ستراتیژی سیاسیت تا زەمەنێکی زۆر بڕ بکات.

ئیسرائیل و ئەمەریکا ئەگەر کۆتایی بەم ڕژێمەی ئێستای ئێرانیش نەهێنن، هەوڵی چڕیان بۆ ئەوە دەبێت ئێران بە جۆریک لاواز بکەن، جگە لەو ڕووخانە ئابووریەی بەرۆکی گرتووە بە تەواوی بیبەنەوە ناوخۆی.

ئەوەی گرنگە بۆ کورد نە ئیسرائیل و نە ئەمەریکا ڕزگارکەری کورد نین، ئەوان نە شەڕی ماف دەکەن نە شەڕی ئازادی و ژیانێکی پێکەوەیی و دیموکراتی جگە لە کۆمەڵیک بەرژوەندی خۆیان، خاڵی بنەڕەتی بۆ کورد کاتێک باسی ڕزگارکەر دەکەین دەبێت بیبەستین بە خودی خۆمانەوە و لە وەهمسازی دەربچین، دروشمەکانی وەک ئازادی و پیکەوە ژیان و ڕێزگرتن لە بەها مرۆییەکان و دیموکراتی تەنیا بۆ خۆبەستنەوە نەبێت بە خۆرئاوا، بەڵکو لە واقعدا و لە ئاستی ناوخۆیی کاری جددی و ڕاستەقینەی بۆ بکرێت، ئێستا ڕۆژئاوا لەگەڵ واقعیەتێک ڕووبەڕووە هەم لە گەڵ تورکیایەکدا لە جەنگدایە کە خۆی لەسەر ئەو ڕوحیەتە ناسیونالیستە توندڕەوە ڕاگرتووە، نەک بڕوای بە گفتگۆ نیە لە گەڵ کورد بگرە بڕوای بە بوونیشی نیە وەک نەتەوەیەک. بۆیە بەبێ لاوازبوون بوونی ئەو ڕوحیەتە توندوتیژە و فاشیستە ئەستەمە بڕێک ئارامی و ئۆقرەی سیاسی دەستەبەر ببێت، چونکە تورکیا بە درێژای ئەم سەد ساڵە لە شکستێکی گەورەی بە مۆدیرنکردن یان بڵێن گیرخواردندایە لەوەی دینی یان عەلمانی بێت، هەریەک لە هێزە عەلمانی و دینیەکان لە ئاست ئەم کێشە واقعیەی کوردا ناتوانن دیموکراسی بن بۆیە ئەو شکستە گەورەی لەسەر بنەما ناسیونالیستەکەی ڕادەگرێت و قەیرانە گەورەکانی ناوخۆی دەرهاویشتەی کورد دەکات لەم ناوچەیە، هەروەها کورد لەگەڵ  ناڕوونی ئەو هیزە تازانەی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست ئیمکانی بەریەک کەوتنی هەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە بەرگریەک هەیە کە دەکرێت ئاراستە و شێوەکەی نەگۆڕێت و بەری هەبێت بەو جۆرەی دیموکراسی ڕاستەقینە بێت و ڕەنگدانەوە و مانا بدات بە دەستەوە بەو واتایەی ماف و ئازادی و ژیانێکی دیموکراسیانە دەستەبەر بکات. لە واقعدا ئەو پرۆژە پراکتیکیەی بۆ خۆبەڕێوەبردن لە کۆتایەکانی ساڵی ٢٠١١ لە نوسراوە، ئیمکانی زیاتری ژیان دەستەبەر بکات و ئەو جەختکردنەوەی لە کۆتا دێڕەکانی نوسراوە ببێتە ڕوانینێکی نوێ بۆ ژیان، کاتێک باس لەوە دەکات” گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا چوتە قۆناغێکی مێژووی گرنگەوە و دەرفەتێکی مەزنی لە بەردەمدایە بۆ ئازادی، خۆ سەلماندن، خۆبونیادنان و کۆتایهێنان بەو سیاسەتەی لە سەردەمی ڕۆیشتنی فەڕەنسیەکانەوە بەرامبەری دەکرێن. ئێستا کاتی ئەوەیە کورد بڕیار لە ڕەنگ و چەشنی ژیانیان بدەن، بە پشتبەستن بە هێزی خۆیان، پرسە ئابووری، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و سیاسیەکانیان چارەسەر بکەن، هەموو ئەمانەش پێویستیان بە جوڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتی گشتی لە لایەن سەرجەم گەلەوە هەیە، ئەم جوڵانەوەیە پاوانی حیزبە سیاسیەکان نیە، بەڵکو جوڵانەوەیەکی جەماوەری سەرتاپاگیرە، حیزبەکانیش تەنیا بەشێکی دیاریکراوی ئەم جوڵانەوەیەن و هیچی تر.

پۆستی پێشوو

گۆڕینی جیهان له‌ ئێمه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات: به‌شی یه‌كه‌م

پۆستی داهاتوو

لە نێوان سپێدە و سێدارەدا

سۆران ناسیح

سۆران ناسیح

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە
بـــیر و ڕا

ئەمریکا و ڕوسیا

ئاب 21, 2025
4
پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ
بـــیر و ڕا

پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

ئاب 20, 2025
24
بـــیر و ڕا

ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

ئاب 18, 2025
28

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی یه‌كه‌م 2024
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« تشرینی دووهەم   کانونی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە