تا دێت دوالیزمی سەرمایەداری و هەژاری برسیەتی و ملیاردێران تۆختر دەبێتەوە مرۆڤایەتی لەبەردەم هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەدایە ئەویش زیادبونی ژمارەی برسیان و هەژاران و کەڵەکەبونی سەرمایەیە لەدەستی کەمینەیەکدا. جیهانێک گەدەی هەژاران بەتاڵترو هەژماری سەرمایەداران قەبەوقەرەباڵغتر دەکات.
کەمینەی ملیاردێر
پێگەی گۆڤاری(فێربس)ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە ژمارەی ملیاردێرەکانی جیهان لەساڵی ٢٠١٤ گەیشتۆتە (٢٧٨١) ملیاردێر، کەکۆی سەرمایەکەیان (14.2) تریلیۆن دۆلارە بەگوێرەی گۆڤارەکە لیستی ١٠ ملیاردێرەکەی جیهان بەمجۆرەیە :
١- بێرنارد ئەنرۆوخێزانەکەی ٢١٠.١ملیاردۆلار
٢- ئیلۆن ماسک ٢٠٧ ملیار دۆلار
٣- جیف بیزۆس ١٩٧.٩ ملیار دۆلار
٤- مارک زوکەربێرگ ١٥١.١ملیار دۆلار
لیستەکە ناوی چواردە ملیاردێری لەخۆگرتوە کەزۆرینەیان ئەمریکین
داتاکانی برسیەتی
پێگەی concern world wide و ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ئاماری ترسناک دەربارەی ژمارەی برسیان بڵاودەکەنەوەو دەڵێن ٨٢٨ ملیۆن کەس لەسەرئاستی جیهان برسین ، کە (٤٠%) یان زۆر برسین . هەروەها ٣٠٩ ملیۆن کەس ئاسایشی خۆراکیان لەمەترسیدایە، ٢.٣ ملیارکەس لەدانیشوانی جیهان دەستیان ناگا بەخۆراکی پێویست ، واتاڕێژەی٢٩.٩%. ساڵانە ٩ ملیۆن کەس لەبرسان دەمرن، ٣٦ ملیۆن منداڵی خوار پێنج ساڵان لەسەرئاستی جیهان لەبەدخۆراکییەکی بێ وێنەدا دەژین ، لەساڵی ٢٠٢٢ داو تەنیا لەماوەی سێ مانگدا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا ڕێژەی خەڵکی برسی ٢٥% زیادی کردوە .
هۆکارەکانی قەیرانی برسیەتی:
١- جەنگ و ململانێکان:
ڕێژەی ٧٠% ئەوانەی برسین لەو شوێنانەیە کەجەنگ و ململانێی سیاسی تێدایە ، وەک ئۆکرانیاو غەزەو سودان و وڵاتانی تر. هەربەپێی ئەوڕاپۆرتانەی کەلەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە ، جەنگ داینەمۆی سەرەکییە لە نەبونی ئاسایشی خۆراک لە ٢٠ وڵاتی جیاجیا ، بۆ نمونە ٨.٦ ملیۆن کەس لەسودان بەهۆی جەنگەوە لەنەبونی ئاسایشی خۆراکدا ژیان بەسەردەبەن.
٢- گۆڕانی ئاو وهەوا:
گۆڕانی ئاووهەوا بەیەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی بڵاوبونەوەی برسیەتی دادەنرێ . کەش و هەوای سەرپەڕی بۆتە هۆی بڵاوبونەوەی برسیەتی لە ١٨ وڵاتی جیهان ، کەبۆتە هۆی زیانگەیاندن بەبەروبومی کشتوکاڵی ، بەجۆرێک لەساڵی ٢٠٢٢ دا ٧٠ ملیۆن کەس ڕوبەڕوی مەترسیەکی زۆری نەبونی ئاسایشی خۆراک بونەتەوە .
٣- شۆکە ئابووریەکان:
شۆکە ئابوریەکان کاریگەریان لەسەر ٢١ وڵات هەبووە ،بەهۆی پشتبەستنی ئەو وڵاتانەبە هاوردەکردنی خۆراک لەوڵاتانەوەو دابەزینی بەهای دراو.
زۆری هەژاری و چۆنیەتی کەڵەکەبونی سەرمایە
هەندێ هۆکارهەن کەدەبێتە هۆی فراوانبونی جیاوازی زۆری نێوان هەژاران و سەرمایەداران لەوانە ،کۆمپانیا زەبەلاحەکان بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەخەنە سەروی بەرژەوەندی خەڵکانی هەژارو دەستەنگ، لەم ڕوەشەوە پسپۆڕێکی ئابوری دەڵێت: (سیستەمی سەرمایەداری سزای هەژار دەدات و پشتیوانی لە دەوڵەمەند دەکات). لەپاڵ هۆکارە ئابوریەکان و قازانج و سەرمایەدا پرسیاری زۆر هەن لەسەر چیەتی مرۆڤ؟ ڕوانگەی ئەنثرۆپۆلۆجیانەو سایکۆلۆژیانە بۆمرۆڤ. چی وادەکات مرۆڤ لەخۆی تێنەگات کەبۆ ماوەیەکی کورت لەسەر ئەم زەویەیە بۆ چاوی تێرنابێت؟ بۆچی دەبێ ژیانی ملیۆنان و بگرە ملیارەها کەس لەژێرڕەحمی چەند سەد کەسێکدابێت ، کەڕەنگبێ نەک مەرگی مرۆڤ بگرە مەرگی هەسارەکەشی بەدوادابێت. ئەو پرسیارانە پێویستیان بەوەڵامی وردو قوڵ هەیە.