• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی شــیکار

ئاو؛ وەك كێشەیەكی جیهانی

کازم جەباری لەلایەن کازم جەباری
ئازار 6, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ئاو؛ وەك كێشەیەكی جیهانی
0
هاوبەشکردنەکان
186
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پرسی ئاو لە یاسا نیودەوڵەتییەكاندا”

“دەروازە”

ئاو لە ڕووی فیزیایی و كیمیاییەوە شلەیەكی روونی بێ ڕەنگ و بی تام و بێ بۆنە، بە یەكێك لە پێداویستیە سەرەكیەكانی ژیان دادەنرێت بۆ هەموو زیندەواران. دەركەوتەكانی توانستەكانی ئاو لە سرووشدا دابەشدەبێت بۆ ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێرزەوی، هەرچی ئاوی سەر زەوییە، بریتین لەو سەرچاوە ئاوییانەی كە لە سەڕووی زەویدا هەن و بڵاوبوونەتەوە بەشێوەی زەریا و دەریا و ڕووبار و چەم و بەست و بەنداو و گۆمە و..هتد، بوونیان هەیە. ئاوی ژێر زەویش ئەو ئاوانەن كە كۆگاكانی ئاو لەژێر زەویدا هەڵی گرتوون لە شێوەی كانی و كارێز و بیر هەڵدەقوڵێن و دەردەكەون. سەرچاوەی سەرەكی ئاویش بریتیە لە باران و بەفر. ئەمڕۆ لە جیهادا بەهۆی گۆڕانكاریە خێراكانی ئاو و هەوا و بڵاوبونەوەی وشكە ساڵی و ڕاڕایی باران بارین و بە بیابان بوون، ئاو لە كێشەیەكی ناوچەییەوە پەلی هاویشتووە بۆ كێشەیەكی جیهانی، چەندین لێكەوتە و قەیرانی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و یاسایی و مرۆیی بەدوای خۆیدا هێناوە. زۆر وڵاتی جیهان گیرۆدەی دەرهاویشتەكانی كێشەكەن. ساڵانە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە قوڵبوونەوەی كێشەی كەم ئاوی لە نێوان بەشێك لە وڵاتانی جیهان.

“پرسی ئاو كێشەیەكی جیهانی”

پرسی كێشەی ئاو لەجیهاندا بووەتە یەكێك لە مژارەگەرمەكانی ڕۆژ، توێژەران و چاودێران وەك پرسێكی سیاسی و ئابووری لێی دەڕوان، لەمرۆدا كێشەی ئاو لە پرسێكی ناوخۆیی و هەرێمیەوە بووەتە پرسێكی جیهانی، لەوانەیە سەیربێت ئەگەر پایتەخت و شارە گەورەكانی وەك (ساوپاولۆ، لەندەن، پەكین، تۆكیۆ، مەكسیكۆ، جاكارتا، مێلبۆرن، بەرشەلۆنە…هتد) دەست نەگرن بە ئاوەوە سیاسەتی پەرەپێدانی سەرچاوەكانی كەناڵە ئاوییەكانیان پەرە پێنەدەن و بەهۆشیاریەوە گرنگی بە ئاو نەدەن، ئەوە دوورنیە تووشی قەیرانی كەم ئاوی ببنەوە، بە پێی پێشبینی توێژینەوەیەك لە ساڵی (2040)، زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی كارەساتی كەم ئاوی دەبنەوە و ئاوی پێویستی ڕۆژانەیان پێ دابین ناكرێت. لە هەسارەی زەوی و جیهانەكەی ئێمەدا ئاو كەم نییە بەشێوەیەك (326) ملیۆن ترلیۆن گاڵۆن ئاومان هەیە، ڕەنگە ڕێژەیەكی لێ ببێت بە بەستەڵەك و هەندێكی تر ببێت بە هەڵم، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ڕێژەی (97%)ی ئاوی ئەم جیهانە ئاوی سازگار نییە و بۆ خواردانەوە ناشێت و ڕێژەیەكی زۆر خوێی تێدایە، ئەوەی دەمێنێتەوە ڕێژەكەی بەم شێوەیە دابەشبووە، (2%)ی ئاوی سازگار بەستەڵەكە و لەناو بەفردایە، كەواتە هەموو مرۆڤایەتی بۆ بەردەوامی ژیان چاوی لە (1%)ی ئاوی سازگارە لەسەر ئەم هەساریەیە، ئەو ئاوەش، جگەلە ئاوی ژێر زەوی ئەوی تری لە ڕووبار و دەریاچەكاندا دەستمان دەكەوێت. (وژار فهری، 2021، باس نیوز).

چاوەڕوان دەكرێت لەئایندەدا ئاو ببێتە بە بایەختری سەرچاوەی سرووشتی پێش هەموو كەرەستە سرووشتییەكانی تری وەك نەوت و گاز..هتد بكەوێت، بەو پێیەی ئاو كەرەستەیەكی سەرەكی ژیانی ڕۆژانە، لە ئەنجامی كەمبوونەوەی ئاوی شیرین و سەرچاوە ئاوییە سازگارەكان وادەكات ململانێكان لە ئایندەدا لە هەناوی قەیرانی ئاوەوە سەرهەڵبدات، ئاو بكریت به‌ كارتێكی فشار و ڕەسمی سیاسەتی زۆر وڵاتی پێ لە قاڵب بدرێت.

ئەگەرچی (سێ) بەشی گۆی زەوی ئاوە، لەگەڵ توانەوەی بەردەوامی بەستەڵەكی جەمسەرەكان ئەوەندەی تر پێشبینی لەسەر زیادبوونی ئاوی ڕێژەی ئاو هەیە لەسەر زەوی. لەبەرامبەر ئەم زیادبوونەش كەمی ئاوی شیرین و سازگار مۆتەكەی بەردەم دانیشتوانی جیهانە و بە گەورەترین گرفتی سەردەم دەژمێردرێت بە پێشبینی لێكۆڵینەوەیەكی ڕێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و بنكەی عەرەبی بۆ لێكۆڵینەوە لە ناوچە وشكەكان، ئامارێكی مەترسیدار دەخەنەڕوو لەسەر پرسی كەمی ئاو تا ساڵی (2030)، پێیان وایە بڕی ئاو كەم دەبێتەوە بۆ (361)ملیار لیتر لە ناوچەكە، ئەمە جگەلە كەمی باران بارین و كێشەی بیابان بوون، چونكە ناو هاوسەنگی دەبینرێت لە نێوان بە بەردەوامی زیادبوونی ڕێژەی دانیشتوان و كەمبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاوی سازگار قۆڵبوونەوەی گرفتە ژینگەییەكان. لە جیهاندا ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوان بەدەست كەمی ئاوەوە دەناڵینن وامەزەندە دەكرێت (884)ملیۆن كەس لە جیهاندا بێبەش بن لە ئاوی خواردنەوە، (2.5) میلۆن كەس لە جیهاندا بێ بەشبن لە بەكارهێنانی ئاو بۆ حاڵەتی تەندروستی، هەر لەسەر كاریگەرییە تەندروستییەكانی كەمی ئاو لەسەر دانیشتوانی چەند وڵاتێكی جیهان و تەندروستی مرۆڤ بۆ ساڵی (2012)، خۆی دەدات لە (23.3)ملیۆن كەس. خشتەی (1). لە جیهاندا و لە ڕۆژێكدا (450) منداڵ گیان لەدەست دەدەن بەهۆی بەكارهێنانی ئاوی پیسەوە. (بەختیار ئەحمەد، 2012، ل50). نەك هەر ئەوە داتاكانی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە پێشبینی ئایندەی ئاو مەترسیدارن ڕێكخراوەكە پێشبینی ئەوە دەكات لە ساڵی (2050)دا (پێنج) ملیار و (یەك) ملیۆن كەس لە كۆی (10)ملیار كەس، ڕووبەڕووی گرفتی كەم ئاوی ببنەوە لە جیهاندا. بەهۆی گۆڕانكارییەكانی ئاوهەوا و كیشە ژینگەییەكان و زۆری ژمارەی دانیشتوان و كەمی ئاوی پێویست بۆ ژیان. (حوسێن جەوادی، وەرگێڕانی عومەر قادری، 2011، ل33).

خشتەی (1)، كاریگەری كەمی ئاو لەسەر تەندروستی مرۆڤەكان بۆ ساڵی (2012)، چەند وڵاتێك بە نموونە

كوبا تونس زیمبابۆی ڤەنزوێلا سودان كۆ
1.2 ملیۆن كەس 2.1 ملیۆن كەس 2.7 ملیۆن كەس 5 ملیۆن كەس 12.3 ملیۆن كەس 23.3 ملیۆن كەس

سەرچاوە: تویژەر پشت بەست بە: ئەحمەد، بەختیار، سەدەی ململانێی شەڕی ئاو لە جیهاندا و لە داهاتوودا ئاو لە نەوت بەنرختر دەبێت، گۆڤاری ئایدیا دیبلۆماتیك، ژمارە (2)ی ئابی (2012)، ل51.

“ڕێگاكانی بەكارهێنانی ئاو”

لە سەدەی نوێدا بەكارهێنانی ئاو حەوت بەرامبەر زیادی كردووە، هەموو تاكێك ڕۆژانە پێویستی بە نزیكەی (سێ گاڵۆن) ئاو هەیە بۆ پێداویستیە خۆشگوزەرانییەكانی لە خواردانەوە بەكارهێنانی (بۆ ناوماڵ، بۆ بواری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و بۆ بواری پیشەسازی و بۆ بواری گەشتوگوزار و چارسەری)، جا ئاوی سازگاری سەر زەوی بێت (وەك رووبار و دەریاچەكان) یاخود ئاوی ژێرزەوی وەك (كانی و كارێز و بیرەكان). (صمد عبداللە صالح، 2015، 192)، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەكانی سوود و بەركارهێنانی ئاو جیاوازە، لێرەدا دەاتونین دابەشی بكەین بۆ رێگە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆكانی بەكارهێنانی ئاو.

یەكەم: ڕێگە ڕاستەخۆكانی بەكارهێنانی ئاو:-

  1. خواردنەوە و جێشت لینان.
  2. خۆشۆردنز
  3. ڕۆژانە شۆردنی دەستەكان.
  4. دان شتن و دەم و چاو شۆردن.
  5. شۆردنی جل و بەرگ.
  6. شۆردنی قاپ و قاجاغ.
  7. شۆردنی ئۆتۆمبێل.
  8. جۆرەكانی دیكەی پاككردنەوە بە ئاو.
  9. شۆردنی ئۆتۆمبێل.
  10. ئاودانی باخچە.

دووەم: ڕێگە ناڕاستەوخۆكانی بەكارهێنانی ئاو:-

  1. خۆراك.
  2. خواردنەوە و خواردنەوە گازیەكان.
  3. وزە (نەوت، بەنزین، گاز، خەڵوز).
  4. كاغەز و جۆرەكانی بەرهەمهێنانی دیكەی دار.
  5. پلاستیك و جۆرەكانی دیكە.
  6. ساردكەرەوە و گەرم كەرەوە.
  7. بەرهەم هێنانی كاڵا و مادەكان.
  8. كشتوكاڵ و ئاودێری.
  9. گەشتوگوزار.
  10. بەركارهێنانی ئاو لە پیشەسازییە قورس و سوكەكان.
  11. بەركارهێنانی ئاو بۆ كەشتیوانی و بازرگانی.

ئاو لە زۆربەی پێداویستیە سەرەكییە ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆكانی پێداویستی ڕۆژانەی دانیشتوانی جیهاندا بەشداری دەكات. بەهۆی كێشە ژینگەییەكانی وەك گۆڕانكارییەكانی ئاوهەوا و وشكەساڵی و بەبیابانبوون جیهان بەرە و قۆناغێكی مەترسیداری كەم ئاوی دابینكردنی ئاوی شیرین پەل دەهاوێژێت. (مەحمود بابان، 2022، ل3)

“پرسی ئاو لە یاسا نێودەوڵەتییەكاندا”

ئەگەرچی ڕێكەوتنی زۆر كراوە لەبارەی مافی وڵاتان لە دابینكرد و مسۆگەركردنی ئاو و ڕێڕەوە ئاوییەكان، بەڵام لەواقیعدا ڕێكەوتنەكان جێ بەجێ نەكراون لە یاسای نێودەوڵەتیدا ئاوی ڕووبارەكان  بۆ دوو جۆر دابەشكراوە:-

یەكەم:- ڕووباری نیشتیمانی: جوگرافیای ئەم ڕووبارانە لە سەرچاوەی ئاوەكەیەوە تا كۆتاییەكەی دەكەونە ناو سنووری جوگرافیای یەك وڵاتەوە، هیچ وڵاتێكی تری دراوسێ بەشدار و پشكدار نییە لە ئاوەكەی، وەك ڕووباری (تایمز) لە بەریتانیا و ڕووباری (وسین) لە فەڕەنسا. ئەم ڕووبارانە بێ كێشە و گرێ و گۆڵن، لەبەرئەوەی دەكەونە ناو سنووری سەروەری یەك وڵاتەوە، مافی پارێزارەوە بۆ وڵاتەكە و خۆی تەحەكومی پێوەدەكات. ئازادە لەبەكارهێنانی لەبواری (كشتوكاڵ، پیشەسازی، كەشتیوانی…هتد).

دووەم:- ڕووباری نێودەوڵەتی: ئەو جۆرە ئاوانەیە كە سنووری جوگرافی دوو وڵات یان زیاتر دەبڕێت، هەر وڵاتێك مافی خۆی هەیە و سەروەرە لە بەشی ناوخۆی خۆی، واتا لەو بەشەی دەكەوێتە ناو جوگرافیای وڵاتەكەیەوە، بەمەرجێك پابەندی بەرژەوەندیی وڵاتانی خواروی خۆی بێت، بەتایبەت لە سوودی گشتی وەك (كشتوكاڵ، پیشەسازی، كەشتیوانی..هتد)، بۆ نموونە ڕوباری (دانوب، ڕاین، نیل، دیجلە، فۆرات…هتد). (سیروان حەمە شەریف، 2023، ماڵپەڕی چاوی كورد).

پرسی ئاو ڕووبارە نێودەوڵەتییەكان مێژوویەكی كۆنی هەیە و ئەم پرسە لە كۆندا بەسترابوەوە بە دیاردەی كەشتیوانی لە مێژوودا بۆ بە یاسایی كردنی دا پرسی ئاو چەندین پەیماننامە و ڕێكەوتننامە ئەنجام دراوە لەوانە: پەیماننامەی لاهای ساڵی (1795ز)، كە ئازادی كەشتیوانی لە هەر دوو ڕووباری (موس-Meuse) و (ئسكو-Escau) سەلماند. پەیماننامەی (كامپۆفۆڕمیۆو)ی ساڵی (1797ز). ڕێكەوتننامەی (پاریس)ی ساڵی (1804ز)، سەبارەت بە ڕێكخستنی ئاوی ڕووباری (ڕاین-Rhin). لە كۆنفرانسی ڤیەننای ساڵی (1815ز) چەمكی ئازادی كەشتیوانی نێودەوڵەتی بەڕادەیەك فراوان كرا كە لەگەڵ كەشتیوانیدا، كاروباری بازرگانیشی گرتەوە. هەروەها چەند پەیماننامە و ڕێكەوتننامەیەكی تر مۆركرا لەوانە: ڕێكەوتننامەی (دریسد)ی ساڵی (1821ز)، سەبارەت بە ڕووباری (ئیلب). ڕێككەوتننامەی (مایانس)ی ساڵی (1831ز) دەربارەی ڕووباری (ڕاین). پەیماننامەی دووەمی (لەندەن)ی ساڵی (1839ز)ی لەسەر هەر دوو ڕووباری (موس و ئسكۆ)، دواتر پەیماننامەكانی ساڵانی(1856ز، 1878ز، 1883ز)ی (بەرلین، پاریس، لەندەن) دەربارەی ڕووباری (دانوب). پەیماننامەی (بەرلین)ی ساڵی(1885ز) لەمەڕ كەشتیوانی لە هەر دوو ڕووباری (كۆنگۆ و نەیجەر) لە ئەفەریقیا. لەگەڵ هەموو ئەم ڕێكەوتننامانەدا هێزی مانەوەی ڕێكەوتننامەی (ڤیەننا)ی ساڵی (1815ز) بۆ ماوەی سەدەیەك (100) ساڵ، وەك دەستوورێكی یاسایی بۆ ڕوبارە نێودەوڵەتییەكان مایەوە و بەسەر ڕوبارە نێودەوڵەتییەكانی (ئەوروپا و ئەفەریقیا) پراكتیزە كرا.

دوای كۆتاییهاتنی یەكەم جەنگی جیهانی لە ساڵی (1914ز-1918ز)، ڕێكەوتنامەی (بەرشەلۆنە)ی ساڵی (1921ز)، ئەوەی بەسەر دەوڵەتاندا سەپاند كە هیچ كار و كردەوەیەك ئەنجام نەدەن كە ببێتە هۆی شێواندنی كەشتیوانی. پاشان لە ساڵانی (نەوەدەكان)ی سەدەی ڕابردوودا كێشەی ڕووبارە نێودەوڵەتییەكان پەرەسەندنی زیاتری بەخۆوە بینی لەم بوارەدا واژەی (ڕێڕەوی ڕوبار) جێی خۆی لەق كرد بۆ واژەكانی (حەوزی ڕوبار و ڕایەڵی ڕوبار)، كە مانایەكی فراوانتریان هەیە بۆیە كۆمیسۆنی یاسای نێودەوڵەتان لە خولی (43)ی ساڵی (1991ز)ی (ژنێڤ)، دەربارەی بەكارهێنانی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەكان بۆ كاروباری جگەلە كەشتیوانی، لە ڕاسپاردەیەكدا ڕێڕەوی ڕوباری نێودەوڵەتی و دەوڵەتی ڕێڕەوی ڕووبارەكەی بەمجۆرە ناساند، (ڕایەڵی ڕێڕەوی ڕووبار؛ ڕایەڵێكە لە چەند توخمێكی هیدرۆگرافی پێكدێت، ئەو ڕووبار و دەریاچە و ئاوی ژێرزەوی و كەناڵانە دەگرێتەوە كە بە پێی پەیوەندییە سرووشتییەكانیان یەك گشت پێكدەهێنن. ڕایەڵی ڕێڕەوی ڕوباری نێودەوڵەتی ڕایەڵێكە پارچەكانی كەوتونەتە سنووری جوگرافی چەند دەوڵەتێكەوە، دەوڵەتی ڕێڕەوی ڕووباركە یان دەوڵەتی ڕایەڵی ڕوبارەكە ئەو دەوڵەتەیە كە بەشێكی ڕایەڵی ڕووبارێكی نێودەوڵەتی كەوتوەتە چوارچێوەی سنورە جوگرافیەكەیەوە)، بە پێی ئەم چەمكە فراوانە ڕووبارە نێودەوڵەتییەكان موڵكی هەموو دەوڵەتە هاوڕوبارەكانن و لەم سۆنگەیەوە هەموویان شەریك و پشكدارن مافیان بەسەر ئاوی ڕووبارەكەوەوە هەیە، لەبەرئەوە هیچ وڵاتێكیان بۆی نییە دەست بەسەر ئاوی ڕوبارەكەدا بگرێت، بەڵكو دەبێت پێكەوە بە هاوبەشی سوود لە ئاوی ڕوبارەكە وەربگرن. بەم پێیە ئەو دەوڵەتەی ئاوەكەی لێوەدێت یان لێیەوە هەڵدەقوڵێت بۆی نییە كارێكی وابكات كە ببێتەهۆی كەم بوونەوەی ئەو بڕە ئاوەی كە بۆ دەوڵەتێكی تر دەچێت، هەروەها جگەلەوە ئەو دەوڵەتە بۆی نییە بەبێ ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی ئاوەكەیان بۆ دەچێت هیچ دەستكاریەكی هەلومەرجە سروشتیەكانی ڕووبارە نێودەوڵەتییەكە بكات. (عەباس خۆشناو، 2004، ل118-122). لەگەڵ ئەوەشدا ڕێكەوتن و پەیماننامەكان تا ئێستا نەیان توانیوە ئاسایشی دابینكردنی ئاو بپارێزن و لەو سۆنگەیەوە (داپەروەری) لە ئاوی ڕوبارە نێودەوڵەتیەكان بەدیبهێنن، هەتاكو ڕایەڵ و ڕێڕەوی ڕوبارە نێودەوڵەتییەكان نەبن بە كارتی فشار، دەوڵەتان شەری سیاسی  پێنەكەن و لەبەرامبەر یەكتر بەكاری نەهێنن بۆ یەكلا كردنەوەی پرسە سیاسیەكانی نێوانیان.

بیلۆگرافیای سەرچاوەكان:

  1. فهری، وژار، كێشەی ئاو لە جیهان و عێراقدا، سایتی باس نیوز، 18/3/2021. بڕوانە لینكی بابەتەكە:

https://www.basnews.com/so/babat/676631

  1. جەوادی، حوسێن، مرۆڤ بۆ شارستانیەت؟ یا شارستانیەت بۆ مرۆڤ؟، وەرگێڕانی: عومەر قادری، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011
  2. ئەحمەد، بەختیار، سەدەی ململانێی شەڕی ئاو لە جیهاندا و لە داهاتوودا ئاو لە نەوت بەنرختر دەبێت، گۆڤاری ئایدیا دیبلۆماتیك، ژمارە (2)ی ئابی (2012)، ل51.
  3. صالح، صمد عبداللە، شیكردنەوەیەكی جوگرافی بۆ بەكارهێنانی ئاوی ژێرزەوی لە قەزای چەمچەماڵ، نامەی ماستەر(بڵاونەكراوە)، بەشی جوگرافیا، فاكەڵتی پەروەردە، زانكۆی كۆیە، 2015.
  4. بابان، مەحمود، دیوێكی دیكەی بەفیڕۆدانی ئاو لە هەرێمی كوردستان و عێراق، سەنتەری توێژینەوەی تۆڕی میدیایی ڕووداو، 5/7/2022. بڕوانە لینكی بابەتەكە:

https://rudawrc.net/sorani/topic/water-issues

  1. شریف، سیروان حەمە، چارەسەری كێشەی ئاو لەیاسای نێودەوڵەتیدا، ماڵپەڕی چاوی كورد، (8)ی شوباتی 2023
  2. خۆشناو، عەباس، داهاتی ڕوبارە نێودەوڵەتییەكان لە یاسای نێودەوڵەتیدا، گۆڤاری سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، ژمارە (1)ی ساڵی (12)ی مایسی 2004.

پۆستی پێشوو

تارماییە هەمیشەییەکە

پۆستی داهاتوو

یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین

کازم جەباری

کازم جەباری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل
شــیکار

جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

ئاب 21, 2025
2
سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟
شــیکار

سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

ئاب 20, 2025
4
گرنگی هەڵبژاردن
شــیکار

گرنگی هەڵبژاردن

ئاب 19, 2025
22

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2024
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە