“به‌بۆنه‌ی ڕۆژی تووندوتیژیی دژی ژنان”
یادکردنه‌وه‌ی بۆنه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌و بۆنانه‌ی که په‌یوه‌ستن به ژنان و دۆخی ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هاوکاته له‌گه‌ل کوشتن و ده‌سدرێژیی سێکسی و، کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و ده‌یان ڕووداوی کاره‌ساتاویی دیکه که تاکوو ئێسته نه سیسته‌می په‌روه‌رده توانیویه‌تی ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌مین و مرۆیی به‌نیسبه‌ت ژنانه‌وه له ناخی تاکه‌کان و هه‌ناوی کۆمه‌ڵ گستگیر بکات و نه یاساکانیش توانیویانه ڕیگر بن له به‌رده‌م هاوکێشه‌کانی وه‌کوو سوڵحی حهشایری، که دیسانه‌وه چهواساندنهوه و بنپێکردنی هه‌رجۆره مافێکی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رانه‌ی ژنانه وه‌کوو مرۆڤ. هه‌ر له‌م ڕۆژانه به‌هۆی ده‌سدرێژیی سێکسی و خستنه‌خواروه‌ی کچێک له بینایه‌کدا کچه‌که تا لیواری مردن ڕؤشت، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه به بڕێک پاره و سوڵحی عه‌شایه‌ری ئه‌م کرده‌وه دژه کۆمه‌ڵایه‌تی و دژه ژنانه‌یه دیسانه‌وه کپ کرایه‌وه و ئه‌مه‌ی به گوێمان دا که ئێمه هێشتا له ڕووی ئه‌م بابه‌ته‌وه پێشنه‌که‌وتووین و یاساکان و سیسته‌می دادوه‌ریش نه‌یتوانیوه وه‌کوو پێویست وه‌ها ڕه‌واییه‌کی گستی و ڕاسته‌قینه به‌ده‌ست بهێنیت که چاره‌نووسی ژنان وه‌کوو مرۆڤ به ئاسانی له گێژه‌نی به‌ها نه‌ریتی و عه‌شایه‌رییه‌کاندا نه‌خنکێت، هاوکات بوونی بۆنه‌کانی تایبه‌ت به ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساتانه بیرخه‌ره‌وه شکستی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م مژاره‌دا، شکستێک که ده‌بێت بپرسین ئایا به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕابوون و گۆڕانکاری و ڕاچڵه‌کانی نوێ بۆ نه‌خشاندنی ئاسۆیه‌کی ڕوون هه‌یه یان نا؟
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئامارێک له ئێراق بڵاو کرایه‌وه که تێیدا هاتبوو له ماوه‌ی سێ مانگدا 1896 پیاو له ئێراق ژنی دووهه‌میان هێناوه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ئێراق ده‌ڵێت: یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئاره‌زووی پیاوانه بۆ ژنهێنان به تایبه‌ت له دوای باشبوونی دۆخی ئابوورییان. ئاخێزگه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌یه یه‌ک ڕه‌هه‌ندی نییه، به‌ڵام به گشتی له ناو پێکهاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریدا ڕوو ده‌دات که نه‌رێتی و ئایدۆلۆژیکه و ژن وه‌کوو ئامراز و ئوبژه پێناسه ده‌کات و ڕۆحی ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ش له قودسییه‌ت ته‌وه‌ری و پیرۆزاندنی ئه‌و به‌هایانه‌یه که ژن خۆی هیچ ڕۆڵێکی له به‌رهه‌مهێنانیدا نه‌بووه و نییه، به‌ڵکوو ته‌نها له سۆنگه و ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه خه‌رمانه و ناوه‌ندێكی قودسی و پیرۆز پێناسه کراوه و ژن ده‌بێت به جۆرێک له جۆره‌کان باجه‌که و تێچووه‌که‌ی بدات. ڕاستییه‌کی تاڵ که له کۆمه‌ڵگا نه‌رێتی و کۆنباوه‌کاندا هه‌یه جۆه نه‌خوێنده‌وارییه‌کی ئاڵۆزه که جیاوازه له شاره‌زایی له نووسین و خوێندنه‌وه و خیتابدان و هه‌ڵویست ده‌ربڕین، ئه‌م نه‌خوێنده‌وارییه به‌ر له هه‌ر شتێک په‌یوه‌ندی به تێفکرین و تێنه‌فکرین یان بیرکردنه‌وه و بیرنه‌کردنه‌وه‌وه هه‌یه، له سه‌رده‌می پێش مۆدێڕنه‌ی نیوه و ناته‌واو و خوار و خێچی کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتدا خوێنده‌واری زیاتر و به مانا گشتییه‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌گرته‌وه که بتوانێت نووسینی سه‌ر کاغه‌زێکی ئیداری یان تابلۆیه‌کی ناو شار بخوێنێته‌وه و به مانا تایبه‌تییه‌که‌شی به‌و مه‌لا و شێخ و میرزایانه‌ش ده‌گوترا که کاروباری ئایینی و میریی له ڕێگه‌ی نووسین و خوێندنه‌وه‌وه ڕاده‌په‌ڕێنن، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی ئاستێک له خوێنه‌وارییه، به‌ڵام خوێنه‌وارییه‌کی کاربه‌ڕێکه‌ر و نابه‌رهه‌مهێنه‌ره، خوێنه‌واری کاتێک مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت که بکه‌وێته ململانێی گوتار و تێفکرینهوه و که‌سی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گوزاره و حوکم و بڕیارانه‌ی که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌هۆی کتێبه ئایینی یان غه‌یری ئایینییه‌کانه‌وه ته‌تبیق ده‌کرێت بکه‌وێته کێشمه‌کێشێکی فیکری و ده‌روونییه‌وه، تاکوو له ئاستی که‌سێکی به‌رکار و ئۆبژه ده‌ربچێت و ببێته به سووژه و بکه‌رێکی خاوه‌ن پرسیار و بتوانێت پرسیاری بۆچی له هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیار و کرده و هه‌ڵسوکه‌وتانه دا‌نێت که په‌یوه‌ستن به چاره‌نووسی ئه‌وه‌وه.
خوێندنه‌وه بنیاتنه‌رانه و به‌رهه‌مهێنه‌رانه بنه‌ما و ڕێڕه‌وی وشیاری و تێفکرین و تێگه‌یشتنه له‌و یاسا و بڕیار و حوکمانه‌ی که به سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا پراکتیزه ده‌کرێت، له قۆناغی ئێسته کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵماندا و له‌وانه‌ش کۆمه‌ڵگای کوردی دیارده‌ی فره‌ژنی پاڵپشتییه‌کی ئایینی و شه‌رعی هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌ر شتێک خوێندنه‌وه‌یه‌کی نابه‌رهه‌مهێن دێنێتییه کایه‌وه، جومگه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی نسوس و ده‌قه دینییه پیرۆزه‌کان به ئاڕاسته‌یه‌کی پیاوسالارانه و کۆنباودا ده‌ڕۆن که خواست و دونیای سه‌ربه‌خۆ و جیاواز و سایکۆلۆژییه‌تی ژن نه‌دیو ده‌گرن و به کۆمه‌ڵێک پاساوی شه‌رعی و کۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌رێتی و مێژوویی ده‌یبه‌ستنه‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدایه خودی ئه‌م پرۆسه‌ی داگیرکردنه‌ی ژن و به ئامرازکردنی بۆ پیاو به‌شێکی له ناو هاوکێشه‌یه‌کی ئابوورییه‌وه هه‌ڵده‌خێزێت. واته ئه‌گه‌ر ژن له ناو هاوکێشه‌یه‌کی ئابووریدا بێت که بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی ژیاندا وه‌رگرێت و بژارده و ڕێبازی ژیانی خۆی دیاری بکات نابێت به ئۆبژه و ئامرازی دونیای پیاوسالارانه، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نها گه‌ره‌نتیکه‌ری ئه‌وه نییه که نه‌که‌وێته ئه‌و داوه‌وه به‌ڵکوو له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا وشیاری و تێگه‌یشتن و خوێنده‌واری به‌رهه‌مهێنه‌رانه پێویسته، یه‌کێک له‌و ڕووبه‌ر و ده‌ق و پانتایانه‌ی که ده‌بێ سه‌رنجی بدرێتێ ده‌ق و نسووسه پیرۆزه‌کانه که ده‌شێت له‌م ڕێڕه‌وه بچینه ناویان که هه‌ڵگری ڕاڤه و تفسیری جوداوازن به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رده‌مێکی زۆر دوور له ئێستا و جیاوازتر له‌م جیهانه‌ی ئێستادا به‌رهه‌م هاتوون. مه‌کینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌رح و ته‌فسیری ده‌قه دینییه‌کان وه‌کوو زۆرێک له جومگه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و پێکهاتی که‌لتووریی ئێمه به ڕه‌ق و ته‌قی ئیش ده‌کات و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می دێنێت ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه و بۆ سه‌رده‌می ئێسته ناشێت و گونجاو نییه، ئێمه لێره‌دا باسی خوێندنه‌وه و ته‌فسیر و ڕاڤه و شه‌رحێک ده‌که‌ین که هه‌ندێک تریبۆن و لایه‌ن له گوتاری ئایینی‌دا به‌رهه‌می دێنن و جگه له‌و شه‌رح و ته‌فسیره‌ی خۆیان باقی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، تاکوو کۆمه‌ڵگای کوردی و گوتاری نه‌رێتیی ئایینی کوردی نه‌گات به‌م قه‌ناعه‌ته که جیهان ته‌نها له یه‌ک گۆشه‌وه نابینرێت و گوڵ ته‌نها یه‌ک ڕه‌نگ و بۆنی نییه و درکیش به هه‌مان شێوه، ئه‌وا ئێمه له ناو هه‌ندێ بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژین که به‌ر له‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامان بن زیاتر تراژیک و کاره‌ساتبارن له عه‌ینی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگری لایه‌نی کۆمیک و پێکهنیناویشن.
به‌پێی ئاماره به‌رده‌سته‌کان ڕێژه‌ی پیاوان له ژنان له وڵاتێکی وه‌کوو ئێراقدا زیاتره ئه‌گه‌ر پیاوه‌کان له ناو نه‌ریتی پیاوسالاری و خێڵه‌کیدا هه‌ر یه‌که‌و چه‌ند ژن بهێنن (دیاره زیاتر پیاوانی ئایینی و خێڵه‌کی و ده‌ستڕۆیشتوو ده‌گرێته‌وه) ئه‌وا به‌شێکی زۆر له گه‌نجان له ڕووی ئامار و ژماره‌وه ژنیان بۆ نامێنێته‌وه و هه‌ر ئه‌مه ده‌توانێت ئاڕاسته‌یه‌ک به‌ره‌و بێ ئه‌خلاقی و خه‌یانه‌تی خێزانی و به‌دڕه‌وشتی بکاته‌وه و له کۆمه‌ڵگاشدا ئه‌مانه شتانێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نین و وه‌کوو دیارده له کۆمه‌ڵناسیدا چاویان لێ ده‌کرێت که ده‌شێت هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانیان دیاری بکرێت و پێشیان پێ بگیرێت. ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ستن به‌م باسه‌وه و گوتاریی دینیی نه‌رێتی و پیاوسالار و کۆنباو له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته ناکات ئایه‌ته‌کانی “سوره‌تی نیسا‌ء” وه‌کوو ئایه‌تی 3 و 129ی هه‌مان سوڕه‌ت و ئایه‌تی 3-4ی سوڕه‌تی ئهلماعوونه. “یوونس ڕاوی” وه‌کوو توێژه‌ری فه‌لسه‌فه و بیری دینی ئه‌مه به له‌تکردن و قرتاندنی ئایه‌ته‌کان ناو ده‌بات و ده‌ڵێت فره‌ژنی له ئیسلامدا ڕێگه‌پێدراو نییه ئه‌م بیرمه‌نده نوێیه‌ی نێو گوتاری مۆدێڕنی دینی ده‌ڵێت:-
قورئان ده‌فه‌رمووێت ” و ان خفتم الا تقسطوا فی الیتامی فانکحوا ما طاب لکم من النساء مثنی و ثلاث و رباع فان خفتم الا تعدلوا فواحدة” سوڕه‌تی النساء ئایه‌تی 3. واته گه‌ر ترسان دادپه‌روه‌ریی نه‌نوێنن له نێو هه‌تیواندا ئه‌وا ده‌توانن ژن بێنن دووان و سیان و چوار، وه‌لێ ئه‌گه‌ر ترسان دادپه‌ره‌وه‌ر نه‌بن ئه‌وا ته‌نها یه‌ک ژن بهێنن”. که‌واته به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته بێت فره‌ژنیی به‌ستراوه‌ته به مه‌رج و چه‌مکێکی سه‌خت و ئاڵۆزه‌وه که ئه‌ویش دادپه‌روه‌رییه. به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا دادپه‌ره‌وه‌ریی له هه‌موو ڕوو و ڕه‌هه‌ند و ئاسته‌کانییه‌وه به ڕاستی ده‌کرێت؟ ئه‌گه‌ر “و مثقال ذرة خیر یره و مثقال دڕة شره یره” شمان له‌به‌رچاو بێت ئه‌و پیاوه‌ی که به ئاوه‌ها نیاز و پاساوێکه‌وه ژن دێنێت له تۆزێک لادان له‌و دادپه‌روه‌رییه که به میسقال حسیبی بۆ ده‌کرێت و پێوانه ده‌کرێت ناترسێت؟ بۆیه وه‌کوو ڕاوی له شیکارییه‌که‌یدا ده‌یڵێت؛ قورئان له هه‌مان سوڕه‌تی النساء و له ئایه‌تی 129دا ده‌فه‌رمووێت ” ولن تستطیعوا ان تعدلوا بین النساء و لو عرصتم” واته قه‌ت ناتوانن دادپه‌ره‌وه‌ر بن له نێو ژناندا ئه‌گه‌ر خۆر مکوڕیش بن. که‌وایه قورئان ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ فره‌ژنی دایناوه پووچه‌ڵی ده‌کاته‌وه به‌وه‌ی که پیاو قه‌ت ناتوانێت دادپه‌روه‌ر بێت. سا گرفتی گه‌وره‌ی موفه‌سیر و موحه‌دیس و کاهینه‌کان ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئایه‌تی یه‌که‌م ده‌هێننه‌وه ئه‌ی ئایه‌تی دووه‌م چی لێ بکه‌ین؟ بۆیه له‌به‌ر شه‌هوه‌تی خۆیان و گوتاری پیاوسالارنه ته‌نها ئایه‌ت له‌ت ده‌که‌ن، سزای خودا بۆ ئه‌م کاره‌یان ده‌بێت چی بێت؟
ئه‌و ته‌فسیر و ڕاڤه پیاوسالار و پیرۆزته‌وه‌ر و نه‌رێتییه له ده‌قه‌کان جیاواز له فره‌ژنی، به‌رهه‌مهێنه‌ری دیارده‌ی کوشتن و قه‌تڵه نامووسییهکانیشه که به‌داخه‌وه له کوردستاندا ئامارێکی سامناکی لێ تۆمار کراوه. تاکوو ئه‌م خوێندنه‌وه نه‌رێتی و ته‌فسیره کۆنباوه له ده‌ق و نه‌سه دینییه‌کان له ئارادا بن ڕووداوانی هاوشێوه و دیارده‌گه‌لی فره‌ژنی و قه‌تڵ و کوشتنه‌کان له سه‌ر شه‌ره‌ف به‌رده‌وام ده‌بن و ئه‌مه‌ش ته‌نها لایه‌نێکی هاوکێشه‌که‌یه که شوناس و که‌سایه‌تی ژن ده‌کات به ئامراز و ده‌یپلیشێنێته‌وه لایه‌نی ئه‌ودیوی ئه‌م دیارده کۆنباو و پیاوسالارانه‌یه به‌کاڵاکردن و به بازاڕکردنی جه‌سته‌ی ژنه که له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سه‌رمایه‌داریدا دێت و ژن وه‌کوو ئامرازی سێکسی و ئامێری گه‌رمکردن و تینخستنه ناو بازاڕ به‌کار ده‌هێنیت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که جومگه سه‌ره‌کییه‌کانی هاوکێشه‌کانی سه‌رمایه و بازاڕیش له ده‌ستی پیاواندان ژنان به ئاسانی ده‌کرێنه قوربانی و به داخه‌وه ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی جیهانی و گشگیره به‌ڵام له کوردستاندا گۆڕمه‌نی و لایه‌نی دژوازی خۆی هه‌یه له عه‌ینی ئه‌وه‌ی که کوردستان به گشتی وڵاتێکی موسڵمانه و ڕوانینی بۆ جه‌سته‌ی ژن به باوه‌ڕه شه‌رعی و سونه‌تییه‌کان گه‌مارۆ دراوه، به‌ڵام ڕیژه‌یه‌کی زۆر له به‌ئامرازکردن و به بازاڕیکردنی جه‌سته‌ی ژن و به‌رهه‌مهێنانی خه‌یاڵه سیکسییه‌کان هه‌یه که ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ته‌ندروستیی گشتیی کۆمه‌ڵگامان زیاتر پیشان ده‌ده‌ن و ده‌بێت به پلان و ئه‌ندازیاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکیی کولتووری و دروستکردنی هه‌لی کار به شێوه‌ی ته‌ندروست بۆ ژنان و ڕێزگرتن له فه‌زای تاکه‌که‌سییان تێپه‌ڕێنرێت ئه‌گینا که‌سایه‌تی و بوون و سووژه‌ی ژن له ناو کایه و شه‌هوه‌تی پیاوسالارانه له ڕێگه‌ی ته‌فسیری کۆنباو و نه‌رێتی ده‌قه‌کان و بازرگانییه‌کی ڕه‌شۆداماڵراو و مافیاییانه‌دا وردوخاش ده‌بێت و ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌چێت گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی مرۆڤ واته خۆشه‌ویستی و ڕێز و که‌رامه‌تی ژن و یار و دایک و نه‌وه‌کانی داهاتووه.