• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئایار 8, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

  • ئــــابووری
    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی ئازادیی ئایینی

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
تشرینی دووه‌م 19, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی ئازادیی ئایینی
0
هاوبەشکردنەکان
63
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

سنوورە گونجاوەکانی ئازادیی ئایینی چین؟ ماریان تیمێ، سەرۆکی پارتی مافەکانی ئاژەڵانی هۆڵەندا، ئەم وەڵامە پێشکەش دەکات «ئازادیی ئایینی لەو شوێنەدا کۆتایی دێت کە ئازاری مرۆڤ یان ئاژەڵ دەست پێ دەکات.»

پارتی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئاژەڵان کە تاکە پارتی مافەکانی ئاژەڵە لە پەرلەمانی نیشتمانیدا، یاسایەکی پێشنیاز کردووە، بەگوێرەی یاساکە، هەموو ئاژەڵان بەر لە سەربڕینیان، پێویستە کاس بکرێن.  ئەم پێشنیازە سەرکردە ئیسلامی و جوولەکەکانی بۆ بەرگریکردن لەوەی ئەوان بە هەڕەشە بۆ سەر ئازادیی ئایینیی دادەنێن، یەک خست، چونکە هەردوو ئایینەکە خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لە کاتی کوشتنیاندا بێهۆش دەکرێن، قەدەغە دەکەن.

پەرلەمانی هۆڵەندا ماوەی ساڵێکی بۆ سەرکردەکان دیاری کرد تا بیسەلمێنن ئەو شێوازانەی لە پەیوەندیدا بە سەربڕینی ئاژەڵانەوە لە ئایینەکانیاندا دیاری  کراون، ئازاری لە کاسکردن بەر لە سەربڕین زیاتر نییە، ئەگەر نەیانتوانی بیسەلمێنن، ئەوا مەرجی کاسکردنی پێش سەربڕین جێبەجێ دەکرێت.

هاوکات، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، قەشە کاسۆلیکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد سەرۆک باراک ئۆباما ئازادیی ئایینیی ئەوان پێشێل دەکات، ئەمیش بەوەی هەموو خاوەنکارە گەورەکان بە نەخۆشخانە و زانکۆ کاسۆلیکییەکانەوە، بە دابینکردنی بیمەی تەندروستی بۆ کارمەندەکانیان کە پێکارەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانییش دەگرێتەوە، پێبەند دەکات. هەروەتر لە ئیسرائیل، ئەو توندئاژۆیانەی وا شەریعەتی جووەکان لێک دەدەنەوە کە نابێت پیاوان دەست بدەن لەو ژنانەی خزمیان نین یان هاوسەرگیرییان لەتەکدا نەکردوون، داوای شوێنی دانیشتنی جیاواز بۆ ژنان و پیاوان لە نێو پاسەکاندا دەکەن، هەروەتر داوای وەستاندنی پلانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە لێخۆشبوونی سەربازی بۆ ئەو خوێندکارانەی خۆیان بۆ ئایین تەرخان کردووە (لە ساڵی ٢٠١٠دا ژمارەیان ٦٣٠٠٠ کەس بووە)، دەکەن.

کاتێک ڕێگری لە خەڵکی دەکرێت پەیڕەوی له‌ ئایینەکەیان بکەن –بۆ نموونە، بە یاسا پەرستن بە هەندێک شێواز قەدەغە دەکرێت– گومان لەوەدا نییە ئازادیی ئایینییان پێشێل کراوە. چەوساندنەوەی ئایینی لە سەدەکانی پێشوودا باو بووە، تا ئێستاش لە هەندێک وڵاتدا هەر ماوە.

وەلێ قەدەغەکردنی ڕێوڕه‌سمی سەربڕینی ئاژەڵان ڕێگری لە جوولەکەکان یان موسڵمانان ناکات لەوەی پەیڕەوی له‌ ئایینەکەیان بکەن. لەمیانەی ئەو گفتوگۆیانەی لەسەر پێشنیازەکەی پارتی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئاژەڵان کران، حاخام بینۆمین جاکۆبس (Rabbi Binyomin Jacobs)، حاخامی مەزنی هۆڵەندا، بە ئەندامانی پەرلەمانی ڕاگەیاند «ئەگەر چیتر کەسانێکمان نەبن بتوانن لە هۆڵەندا ڕێوڕەسمی سەربڕین  به‌جێ بهێنن، ئەوا واز لە خواردنی گۆشت دێنین.» بێگومان ئەوەش کتومت ئەوەیە کە مرۆڤ پێویستە بیکات، وەختێ پێبەندی ئایینێکە کە داوا دەکات ئاژەڵان بە شێوەیەکی کەمتر مرۆڤانە بەراورد بەوەی بە تەکنیکە مۆدێرنەکان بە ده‌ست دەهێنرێت، سەرببڕرێن.

نە لە ئیسلام و نە لە یەهوودییەتدا دەقێک نییە پەیڕەوکارانی ناچار بە گۆشتخواردن بکات. داوای شتێکی زیاتر لەوەی خۆم بە هۆکاری ئیتیکییەوە زیاتر لە ٤٠ ساڵە پابەندیم، لە مسوڵمان و جووەکان ناکەم.

دەستنیشانکردنی بەرگریی ڕەوا لە ئازادیی ئایینی بە ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیازانەی ڕێگری دەکەن لەوەی خەڵکی پەیڕەوی له‌ ئایینەکەیان بکەن، وا دەکات زۆرێک لەو ناکۆکییانەی تێیاندا بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئازادیی ئایینی لە مەترسیدایە، چارەسەر بکەین. بۆ نموونە، ڕێگەدان بە دانیشتنی ژنان و پیاوان لە هەر بەشێکی پاسدا، ئازادیی ئایینیی جووە ئەرسۆدۆکسەکان پێشێل ناکات، چونکە شەریعەتی یەهوودی مرۆڤ ناچار ناکات پێکارەکانی  گواستنەوەی گشتی بەکار بهێنێ، بەڵکو تەنها ئاسانکارییەکە و دەتوانن دەستبەرداری ببن – جوولەکە ئۆرتۆدۆکسەکانیش بە زەحمەت دەتوانن باوەڕ بەوە بهێنن ئەو یاسایانەی پێیانەوە پابەندن، چاو لەوە دەبڕن تا ئەوپەڕی ژیان ئاسان بکەن.

بە هەمان شێوە، مەرجی ئیدارەی ئۆباما بە دابینکردنی بیمەیەکی تەندروستی کە پێکارەکانی خۆلادان لە دووگیانبوون بگرێتەوە، ڕێگری لە کاسۆلیکەکان ناکات لەوەی پەیڕەوی له‌ ئایینەکەیان بکەن.

بێگومان کڵێسای کاسۆلیکی دەستبەرداری نەخۆشخانە و زانکۆکانی نابێت. پێشبینیی من ئەوەیە بەر لەوەی ئەو کارە بکەن، دێنە سەر ئەو بڕوایەی دابینکردنی بیمەی تەندروستی بە پێکارەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانبوونەوە، لەتەک فێرکارییە ئایینییەکانیاندا کۆک و تەبایە. بەڵام ئەگەر کڵێسا بڕیاری پێچەوانە بدات و نەخۆشخانە و زانکۆکانی ڕادەستی ئەو دەزگایانە بکات كه‌ ئامادەی دابینکردنی پێکارەکانی ڕێگرین لە دووگیانبوون، کاسۆلیکەکان هەر ئازاد دەبن لە پەرستن و پەیڕەوکردنی فێرکارییە ئایینییەکانیان.

بەخشین لە خزمەتی سەربازی بە هۆکاری ئایینی، بابەتێکی کەمێک ئاڵۆزترە، چونکە هەندێک ئایین خەڵکی فێری ئاشتیخوازی دەکەن. چارەسەری ئەم کێشەیە بە پێشکەشکردنی خزمەتێکی دیکە دەبێت کە لە خزمەتە سەربازییەکە ئاسانتر نییە (بە جۆرێک، ئەم ئایینانە تەنها لەبەر ئەم هۆیە، لایەنگر بۆ خۆیان کەمەندکێش نەکەن)، بەڵام شەڕ و کوشتن لە خۆ ناگرێت.

ئایینی یەهوودی ئایینێکی ئاشتیخواز نییە، بۆیە جارێکی دیکە، هیچ مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر ئازادیی ئایینی لە گۆڕێدا نییە. ئەرسۆدۆکسە توندئاژۆکان دەیانەوێ ئەو کەسانەی کاتەکانیان بە خوێندنەوەی تەورات بەسەر دەبەن، لە خزمەتی سەربازی ببەخشرێن، بەو پاساوەی خوێندنی تەورات هێندەی خزمەتی سەربازی بۆ خۆشگوزەرانیی ئیسرائیل گرنگە. بەم شێوەیە، فەراهەمکردنی بژاردەی خزمەتی نیشتمانیی ناسەربازی، ئەگەر خوێندنی تەورات نەبێت، ئەم کێشەیە چارەسەر ناکات. بەڵام هۆیەک نییە وا لە زۆرینەی سیکیولاری ئیسرائیل بکات باوەڕ بهێنن بەوەی هەبوونی دەیان هەزار ئۆرسۆدۆکسی توندئاژۆی تەوراتخوێن، سوودێکی بۆ نەتەوەکە هەیە، بە دڵنیاییەوە بەقەد خزمەتی سەربازییش سەخت نییە.

هەموو ناکۆکییەکانی نێوان ئایین و دەوڵەت بە ئاسانی چارەسەر ناکرێن. بەڵام ئەو ڕاستییەی ئەم سێ پرسە کە پەیوەندییان بە ئازادیی ئایینییەوە نییە و هەریەکەیان مشتومڕی لە وڵاتێکدا هێناوه‌ته‌ ئارا، دەری دەخات پەنابردن بۆ ئازادیی ئایینی خراپ بەکار دەهێنرێت.

سەرچاوە

https://www.project-syndicate.org/

نووسینی: پیتەر سینگەر

وەرگێڕانی: دڵشاد حامید دەروێش

پۆستی پێشوو

زیره‌کیی ده‌سکرد؛ مه‌ترسی و هه‌له‌کان

پۆستی داهاتوو

تەڵەکەی حەلبووسی

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

ناسیۆنالیزم لە خزمەت ژینگەدا
کولتوور و مرۆڤسازی

ناسیۆنالیزم لە خزمەت ژینگەدا

ئایار 6, 2026
19
تێگەیشتن و پێگەیشتن لە مرۆڤدا
کولتوور و مرۆڤسازی

تێگەیشتن و پێگەیشتن لە مرۆڤدا

نیسان 20, 2026
30
لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا
کولتوور و مرۆڤسازی

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا

نیسان 13, 2026
32

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930  
« تشرینی یەکەم   کانونی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە