“بۆ باشکردنی جیهان ده‌بێت نه‌ته‌وه باش بکه‌ین، بۆ باشکردنی نه‌ته‌وه سه‌ره‌تا ده‌بێت خێزان باش بکه‌ین، بۆ باشترکردنی خێزان ده‌بێت ژیانی تاکه‌که‌سیی خۆمان باش بکه‌ین. ده‌بێت سه‌ره‌تا دڵی خۆمان ڕوون و ڕه‌وان بکه‌ین.” “کۆنفۆسیۆس”
“خێزان و کۆمه‌ڵگا/شوناس و ده‌وڵه‌ت”
خێزان کۆڵه‌که و بنه‌مای سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵگایه، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیی ئه‌م دوانه ئێسته زۆر ئاڵۆز بووه و پێكهات و فۆرمی جیا و جیاواز له ناو بنه‌ماڵه و خێزانه‌کاندا دروست بووه و کۆمه‌ڵگا بووه به کۆمه‌ڵێکی فره‌ڕه‌نگ له خێزانی جیاواز به به‌ها و سیسته‌می ئه‌خلاقی و شێوه‌ژیانی جیاواز، به‌ڵام که ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌بینین خێزانه‌کان له‌وپه‌ڕی یه‌کڕه‌نگی و یه‌کده‌نگیدا کۆمه‌ڵگایان دروست کردووه، واته کۆمه‌ڵگا خۆی به‌گشتیی خێزانێکی یه‌کانگیری بچووک یان مامناوه‌ندی بوو، هه‌ڵبه‌ت به نیسبه‌تی ئێسته‌وه بچووک و مامناوه‌ندیی دیاری ده‌کرێت، چونکه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان به‌م لاوه و پاش داهێنان و که‌شفی ئامرازه مۆدێڕنه‌کان یان به‌دیهاتنی ته‌کنه‌لۆژیا، ئیتر کۆمه‌ڵگاکان ورده‌ورده گه‌وره بوون و ئه‌گه‌ر له جیهانی کۆندا شارێکی چه‌ند سه‌د هه‌زارکه‌سی پایته‌خت و ناوه‌ندی شارستانییه‌ت بوو، ئێسته شاری چه‌ند ملیۆنیش له جیهاندا هه‌یه که هه‌ر ناومان نه‌بیستووه و ئه‌مه بۆ وڵاتێکی وه‌کوو چین و هیندستان زۆر ڕاسته.
ئه‌م گۆڕانه ته‌نها له ئاستی حه‌شیمه‌ت و ژماره‌ی دانیشتوواندا نییه، به‌ڵکوو له ڕووی چۆنێتی و کوالێتیشه‌وه نه تێڕوانینه‌کان بۆ په‌یوه‌ندی وه‌کوو جیهانی کۆن ماون و نه مرۆڤه‌کانیش ئه‌و فۆرمه ساده و ساکاره‌ی کۆنیان ماوه. ئه‌مه ڕۆژ له دوای ڕۆژ و قۆناغ له دوای قۆناغ هاتووه تاکوو گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستامان. له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه توخمێکی زۆر کاریگه‌ر له پێکهات و دۆخی بنه‌ماڵه‌کان و خێزانه‌کاندا میدیا و ئه‌و به‌ها و دیسیپلینانهیه که ڕۆژانه به تۆخی ئاڕاسته‌ی تاک و کۆمه‌ڵ ده‌کرێت و به دڵنیاییشه‌وه کاریگه‌رییان نه ته‌نها زۆره، به‌ڵکوو ئاڵۆز و زۆر جاریش کوشنده‌یه.
له تۆڕیکی به‌رینی کارلێکی میدیایی و کۆمه‌ڵگادا چه‌ندین و چه‌ند گوتار و سیسته‌می ئه‌خلاقی و به‌های نوێ ده‌خرێته ڕوو و شتێک که له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بێت بیری لێ بکه‌ینه‌وه ئه‌مه‌یه که ئایا به‌ڕاستی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک ئاماده‌ی ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌یه که له گه‌ڵ جیهانی نوێ‌دا دێته ئاراوه؟ که‌س ناتوانێت حاشا له‌مه بکات که سیسته‌مێکی زه‌به‌لاحی میدیایی هه‌ر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه بگره تاکوو هۆلیڤوود و ئێن بی ئێس و سی ئێن ئێن و ده‌یان و سه‌دان میدیای ورد و زووری دیکه به پلانێکی تۆکمه و ستراتیژیکه‌وه خه‌ریکن جیهان به‌ره‌و یه‌کده‌ستی و یه‌کڕه‌نگی ده‌به‌ن، پرسیاره سه‌ره‌کییه‌که ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌وه گه‌ڵاڵه‌م کردووه، ئایا کۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستان و کۆمه‌ڵگای تورکی به یه‌ک ڕاده ئاماده‌ی ئه‌و بهریهککهوتنهن؟ ئایا کۆمه‌ڵگای کوردی و کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی به یه‌ک ڕاده ئاماده و ته‌یاری ئه‌م بهریهککهوتنهن؟ به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامه‌که نه‌رێنییه، ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ی به‌هاکانی جیهانگیری و گلۆبالیزه‌یشن له کۆمه‌ڵگا نه‌ریتی و کۆنباوه‌کاندا به زۆری به باری به‌رهه‌مهێنانی تووندوتیژی و لهگرێژهنهدهرچوونی خێزان و لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ورده‌ورده‌ی کۆمه‌ڵگادا شکاوه‌ته‌وه، پێم وایه کاریکاتێرێکی کوردیی به نووسراوێکی سه‌رنجڕاکێشه‌وه ته‌عبیرێکی زۆر هونه‌ری و ته‌نزئامێزی له‌م دۆخه کردووه؛ ئه‌ویش خێزانێک پیشان ده‌دات که کوڕه کچگه مێرمنداڵه‌که‌یان به ڕیشێکی به‌ربووه‌وه خه‌نجه‌رێکی راکێشاوه له باوکه موسوڵمانه‌که‌ی و داوای لێ ده‌کات ئیمان بهێنێت باوکه‌ش ته‌له‌فۆنی کردووه بۆ پۆلیس و وتوویه‌تی: “قوربان! فریامان که‌ون کوڕه‌که‌م خوا هیدایه‌تی داوه و خه‌ریکه سه‌رمان ده‌بڕێت!”.
ئه‌م ته‌نزه کاریکاتۆره ده‌رخه‌ری ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌یه که تاکه خاو و خۆنهگرتووهکان ده‌بنه ئامانج و له‌وێوه‌ش به‌ریه‌ککه‌وتنه‌که ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو چه‌قی خێزان. ئه‌گه‌رچی ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ی جیهانه‌کانی دیموکراسی و به‌ها گلۆبالیستییهکان له‌گه‌ڵ به‌ها و سیسته‌می کۆنباوی وڵاتانی پێشنهکوتووی نه‌ریتخواز ده‌یتوانی ڕیێگهخۆشکهر و کهتهلیزۆرێکی په‌ڕینه‌وه بێت به‌ره‌و دونیایه‌کی دیکه و جیاواز و فرهدهنگتر، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هێزه هاریکار و کاریگه‌ره‌کان بۆ په‌ڕینه‌وه یان باشتر وایه بڵیم: به‌هۆی بوونی ناپێویستی ئه‌م هێزه کهتهلیۆزر و پهڕێنهرهوه و نێونجییانه ئه‌و هاوکێشه‌یه له‌باتی ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و قۆناغی نوێی به‌ها و بایه‌خدانان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تاک ببات، شه‌ڕی به‌هاکانی کۆن و نوێی خوێناویتر کردووه، بێگومان ئێمه‌ی کورد له شه‌ڕی نێوان به‌ها کۆن و نوێکانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا زیاتر قوربانیمان داوه و ده‌یده‌ین، گوتاری ئایینی تووندئاژۆی عه‌ره‌بی له‌هه‌مبه‌ر گوتاری عه‌لمانییه‌تی ڕۆژئاوایی و گوتاری شیوعییه‌تی ئه‌وسا و چه‌پ و سه‌وزی ئێستا دژی سه‌رمایه‌داری و کاپیتالیزم هه‌مووی قوربانی گرتووه‌ته له کۆمه‌ڵگای ئێمه، هۆکاری سه‌ره‌کیشی ئه‌و شوناس شێواوی و مێژووه ده‌ستێ وهردراوهیه که تا ئێسته‌ش ئێمه‌ی له گه‌یاندن به ده‌سه‌ڵات و کیانێکی سه‌ربه‌خۆی سیاسیی بێبه‌ش کردووه، خودی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ته‌نها ئاڵایه‌ک نییه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڵکوو ده‌بێت په‌یڕه و پلانی تازه و نوێ بۆ کۆمه‌ڵگا و هه‌موو ئه‌و جومگانه له ئارادا بێت که هه‌م تێیدا شوناسی تاک و ئازادییه‌کانی پارێزراو بێت و هه‌م فۆرم و چوارچێوه‌ی به‌ها گشتی و جه‌معییه‌کان دیاریکراو و پێناسه‌کراو بێت و ئه‌م کیانه‌ش هه‌م له ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه و هه‌م له لایه‌نه سایکۆلۆژییه‌که‌یه‌وه وه‌کوو به‌ربه‌ستێکی هاوسه‌نگکه‌ره‌وه له نێوان ئه‌م به‌ریه‌ککه‌وتنه ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
“خێزان و ڕاوێژکاره کۆن و نوێکان”
وه‌کوو له سه‌ره‌وه باسم کرد دۆخێک که ئێسته خێزان تێیدایه له ناو دارستانێکی تازه و پڕ پێچ و په‌نای دیجیتاڵیدایه و به‌پێچه‌وانه‌ی قۆناغ و سه‌رده‌مانی کۆن به ئاسانی ڕێگه‌ی کانیاوی هێوری و ئاسووده‌یی و حه‌سانه‌وه نابینرێته‌وه و بگره تاکوو ئه‌و کانیاوه سازگاره ده‌دۆزینه‌وه له توونیا بخنکێین. ئه‌مه به نیسبه‌ت په‌یوه‌ندیی و هاوکێشه‌ی خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه ئاوایه و ئه‌گه‌ر هاوکێشه‌که له ئاستی خودی خێزان و په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌کانیان پێکه‌وه بچووک بکه‌ینه‌وه ئه‌وکات ڕه‌نگه بتوانین ڕوونتر چاو له کێشه‌کانی خێزان بکه‌ین و باشتریش بتوانین بیر له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری بکه‌ینه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه بڵێین که هیچ خێزانێک له دونیادا نییه کێشه‌ی نه‌بێت، ده‌توانین بڵیین کێشه و پرسگرهکانی ناو خێزان ئاسایین و ئه‌گه‌ر به باشی و ژیرانه ڕووبه‌ڕووی ببیینه‌وه خۆی ده‌رفه‌ت و هه‌لێکه بۆ گه‌شه‌ی تاکه‌کانی ناو خێزان و کۆی خێزان، جا ئیتر هه‌ر خێزانێک به‌پێی پێکهاتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی که تێیدا ده‌ژی کێشه‌کان بۆی مانا په‌یدا ده‌کای بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌کوو ئه‌فغانستان کێشه‌ی باڵاپۆشی و خوێندن خۆی به‌هۆی دۆخی سیاسی و کولتووری-کۆمه‌ڵایه‌تی پرسێکی سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌رییه، به‌ڵام چونکه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان هه‌م له لایه‌ن خێزانه‌وه و هه‌م له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رکوتکارانه و پارێزکارانهن دۆخی ژنان و که‌لتووریی کراوه له‌و وڵاته به‌ره‌و تاریکی و داخراوی زیاتر ده‌ڕوات. به‌ڵام له وڵاتێکی وه‌کوو پاریس ڕه‌نگه جۆری په‌یوه‌ندیی کوڕان و کچانیان زیاتر مایه‌ی هه‌ڵوێسته‌کردنی خێزان بێت ئه‌ویش ته‌نها تا ته‌مه‌نێکی دیاریکراو له ڕوانگه‌ی یاساوه و له‌وه به دواوه ئیتر ئازادی خۆیان وه‌رده‌گرن.
له وڵاتێکی وه‌کوو کوردستان دۆخه‌که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕانی به نیسبه‌ت پێشتره‌وه به خۆوه بینیه‌وه به‌ڵام به‌گشتی له ناو بازنه و که‌وانه‌ی به‌ها کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵگا و عه‌یبه‌کانی شه‌قامدا خۆی به‌یان ده‌کات به‌و حاڵه‌ش به‌هۆی ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ی که باسم کرد مه‌رج نییه هه‌موو کۆنترۆڵ و ڕێگریکردنیک له لایه‌ن ناوه‌ند و چه‌قی خێزان واته به پله‌ی یه‌که‌م باوک و دواتر دایک سه‌ر بگرێت بۆیه قه‌یران و کێشه‌ی ناو خێزان هه‌ر دێته ئاراوه و وه‌کوو وتیشم ئه‌مه شتێکی ئاساییه، قه‌یران به‌م واتایه‌ش هه‌ر کرده و هه‌ڵبژاردنێک ده‌گرێته خۆ که له ده‌ره‌وه‌ی به‌ها پێناسه‌کراو و چوارچێوه داڕێژراوه‌که‌ی ناو خێزان بێت. بۆ نموونه کچێک ئه‌وینداری کوڕێک ده‌بێت له ناو خێزاندا، باوک و دایک به‌هۆی ئه‌زموون و ته‌مه‌نه‌وه ده‌زانن ئه‌مه بابه‌تێکی هه‌ستیار و بگره مه‌ترسیداره بۆیه سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو که‌سه بۆ یه‌کدی گونجاو نین ئه‌وا کۆنترۆڵ و دواتر سه‌رکوت و بنه‌بڕی بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ستی دوو مرۆڤ به ئاسانی مل به‌م کۆت و پێوه‌ندانه نادات و له دواجاردا په‌یوه‌ندییه‌کی ئاڵۆزی سۆزدارانه دروست ده‌بیت دوای ماوه‌یه‌ک دوو که‌سه‌که تووشی قه‌یرانی ئه‌وه ده‌بن که ئایا بۆ هاوسه‌رگریی یه‌کدی ده‌بن یان نا؟ له‌م قۆناغه‌دا ڕه‌نگه ڕێنوێنییه‌کانی خێزانی هیچ لایه‌ک نه‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت وه‌کوو ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له خه‌ریته‌که نێزیکن خاڵی دروست و مه‌به‌ست نابینن بۆیه باوک و دایک لێره‌دا ڕۆڵی ڕێنوێن و چاو‌دێر یان ڕاوێژکارانه‌ی هه‌میشه‌یی و کۆنی خۆیان له کیس ده‌ده‌ن و ڕاوێژکاریی خێزانی که وه‌کوو باڵێک له ده‌روونناسی بۆ خزمه‌ت به خێزان و چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کانیان دامه‌زراوه دێته ئاراوه و ڕۆڵ ده‌گێڕێت.
بێگومان ئه‌م لایه‌نه له زانست و نوێبوونه‌وه ده‌توانێت خزمه‌تی زۆری کۆمه‌ڵگا و کێشه‌کانی خێزان بکات، له هه‌موو وڵاتانی جیهان سه‌ردانیکردنی ڕاوێژکاری خێزان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناو خێزان و به‌تایبه‌ت کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه و ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه، شتێکی ئاساییه و بگره هه‌ر پێویستیشه. له وڵاتی ئێمه‌دا که ئێسته‌ش سێبه‌ری جه‌نگ و نائه‌منی و ترس به خۆمان و منداڵه‌کانمانه‌وه دیاره ئه‌م باڵه‌ی ده‌روونناسی زۆر دێر جێی گرتووه و ئێسته‌ش نه‌ک ته‌نها هه‌ر وه‌کوو پێویست نه‌ناسێنراوه و جێگه‌ی خۆی نه‌کردووه‌ته‌وه به‌ڵکوو ئه‌وه‌ش که جێی گرتووه و خه‌ریکه چالاکی ده‌کات به‌داخه‌وه له بازنه‌یه‌کی داخراو و ماڵوێرانکه‌ردا ئیش ده‌کات، هۆکاری سه‌ره‌کیی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ی من بۆ ئه‌وه بوو که که‌سێک به ناوی(.ئ.ج.) به ناوی ڕاوێژکاری خێزانییه‌وه له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و ڕوانگه‌یه‌یه که کێشه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه بۆ نموونه به‌ڕێزیان ده‌ڵێن: “به قورعان کچ له ته‌مه‌نی خواره‌وه بدرێت به شوو قه‌یناکه، با بنه‌ماڵه‌کان کچه‌که‌یان زوو بده‌ن به شوو وا باشتره، به قورعان ئێمه‌ی پیاو زۆر گوناحین”(جیاواز له‌وه‌ی که ئه‌م باسانه قورعان و سوێندخواردنیان پیویست نییه هه‌ر زانستیش نین!).
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن ناوه‌نده زانستیی و ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌وه هه‌زران لۆمه و ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ره و به ڕه‌واش له سه‌رێتی له ده‌ربڕین و قسه‌کردنیدا وه‌کوو مه‌لایه‌کی نهریتپهرهستی کۆنباو له سه‌ر کێشه‌که ده‌دوێت وه‌کوو ئه‌وه‌ی کچ یان ژن خاوه‌نی ئه‌قڵ و هۆشی وا نه‌بێت که خۆی بڕیار بدات و هه‌ڵبژیرێت، با له‌بیرمان نه‌چێت که هه‌ڵه‌کردن شتێکی ئاسایی له ژیانی مرۆڤه‌کاندایه ئه‌وه‌ی کاره‌ساته و نائاساییه بێبه‌شکردنی مرۆڤه له هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵه‌کانی، دیاره بێگومان من لێره نه پسپۆڕم و نه ده‌روونناس و ڕاوێژکاری خێزانیش، به‌ڵکوو ته‌نها وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسێک هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌م که به به‌کارهێنانی هه‌ندێک وشه‌ی وه‌کوو ده‌رونناسی و خێزان و کۆمه‌ڵگا و ده‌ست راوه‌شاندن و حه‌ماس و جۆش و خرۆش دروستکردن، نه که‌س بووه به ڕاوێژکار و نه که‌سیش بووه به ده‌روونناس یان هیچ شتێکی دیکه، نابێت ئه‌م ده‌سته‌واژانه ئه‌و ده‌مامکه زله‌ی ناشاره‌زایی و چاوبهستکردنمان لێ ون بکات و ڕوخساری واقیعیی چاوبه‌ستکار یان بازرگانێک که به‌سه‌ر ده‌روون و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاوه بازرگانی و قومار ده‌کات نه‌بینین.
پێشوازی به‌شیکی زۆر له هاووڵاتیان له‌م وته سواو و کۆن و بێکه‌ڵکانه‌ی ئه‌و به‌ناو راوێژکاره پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که ئێمه له‌و ڕووه چه‌نده بۆشاییمان هه‌یه و چه‌نده هه‌ژار و ئاتاجین، بۆیه ده‌بێت هه‌م ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌م ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ست به ژنان و خێزان ئاگاداری ئه‌م دیارده‌ی ناته‌ندروسته بن که به ڕوانین و ڕاوێژێکی کۆنه‌وه و به ده‌مامکێکی نوێوه چاره‌سه‌ریی کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کان ناکرێت و بگره کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه ده‌برێته‌وه، ئه‌و قسانه‌ی ئێمه له ڕاوێژکارانێکی ئاوه‌ها ده‌یبیستین به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به زانست و هه‌ر جۆره مه‌عریفه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییشه‌وه بێت، کۆمه‌ڵێک به‌های تاکه‌که‌سییه به سواخی ئایینه‌وه له بازاڕیترین حاڵه‌تیدا و له بازرگانیترین شێوه‌یدا که به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌م ئایین ده‌کرێت به ئامراز و هه‌میش زانست به‌ناوی زڕهزانستهوه پێمان ده‌فرۆشرێته‌وه، هه‌میش کۆمه‌ڵگا ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه.