• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 20, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    مەرسومەکەی شەرع؛ گۆڕانی ڕاستەقینە یان تاکتیکی کاتی؟

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 125

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سەردەمی کۆیلە – دکتاتۆرەکان

    ئازادبوونی مەحموود پاشا لە بەڵگەنامەیەکی قاجارییدا

    ئێران؛ چارەی قەیران بە قەیرانی نوێ

    هەرێمی كوردستان لە سياسەتی ماندووكردن بەرەو سياسەتی لەناوبردن

    دەستگیركردنی سەرۆكی فەنزوێلا ولێدانی ئێران

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    حەلەب – نمونەیەک  بۆ دۆزی کورد

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

    بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق؟

    ڕیالیستی ترەمپ به‌رانبه‌ر ڤەنزوێلا

    ڕونکردنەوەی مادەی 68 ى دەستووری ئێراق

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

  • شــیکار
    گرنگی لۆبیکردن بۆ کورد لە جیهانێکی ئاڵۆزدا

    ئایا بازاڕى ئێران کۆتایى بەدەسەڵاتى پیاوانى ئایینی دەهێنێت؟

    هەڵوەشانەوەی میلیشیا چەکدارەکانی ئێراق لە نێوان فشاری ئەمریکا و بێ دەنگی ئێران

    هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە

    هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

  • ئــــابووری
    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

سەرەکی هێــزی نەرم هزر

كوخەكەی هایدیگەر و خانوەكەی فتگنشتاین

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
نیسان 27, 2023
لە بەشی هزر
0 0
A A
كوخەكەی هایدیگەر و خانوەكەی فتگنشتاین
0
هاوبەشکردنەکان
133
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

مارتن هایدیگەر و لودفیگ فتگنشتاین، دوو گەورە فەیلەسووفی سەدەی بیستەمن و هەدووكیان لە ساڵی 1889دا لەدایكبوون. هایدیگەر زیاتر لە فتگنشتاین، لە نووسینەكانیدا گرنگی بە ئەندازیاری تەلارسازی داوە. لە ساڵانی دەیەی بیستی سەدەی ڕابردوودا، هایدیگەر دەنووسێت: بەتەنها لە ڕێگەی درووستكردنەوە دەتوانین ئارام بگرین. تاكە پەناگەی هایدیگەر لەو سەردەمەدا، كوخە دارینە بچووكەكەی بوو كە كەوتبووە ناو دارستانێكی تاریكی شاری تودتناوبرگ، ئەم كوخە بۆ هایدیگەر گوزارشتی لە كردەی بوون و بوون دەكرد.

هایدیگەر خۆی نەخشەی كوخەكەی دانەنا بوو كە كه‌وتبووە سەر گردێكی سەوز. كوخەكەی پێكهاتبوو لە ژوورێك و چەند پەنجەرەیەكی چوارگۆشەی هەبوو. دیواری كوخەكەی بە دار درووست كرابوو، سەقفەكەیش لار بوو. كوخەكە وەك ئەو وێنەیە دەردەكەوێت كە منداڵێك كێشاویەتی. كەرەستەكانی ناو كوخەكەی ڕێكنەخرا بوو، دیوارەكەی داپۆشرا بوو و هەندێك رەفەی كتێبی بچووكی تێدا بوو و دوو شوێنی ئاگركردنەوەیش لەناو كوخەكەدا هەبوو. لە ڕاستییدا بۆ جووتیارەكان ئەم كوخە شوێنێكی گونجاو بوو، چوونكە ئەوان زیاتر گرنگی بە زەوی دەدەن هەتاوەكوو وێنەی سەرنجڕاكێش و كەرەستەی جوانكاری. ئەم ژیانە بە بەراورد بەو ژیانە بوورژوازییەی كە هایدیگەر لە هامبۆرگ و فرایبۆر هەیبوو، ژیانێكی سادە و ساكار بوو. كوخەكەی هایدیگەر جێگایەكی گونجاو بوو بۆ بیركردنەوەكانی، بەتایبەتی ئەو بیركردنەوانەی كە پەیوەست بوون بە زەوی، ئاسمان، شوێنی نیشتەجێبوون، خانوو و بوونەوە.

ناوبانگی هایدیگەر، گیرۆدەی نزیكایەتییەكی بوو لە نازییەكانەوە. نازییەكانیش بیریان لە ئایدیایەك دەكردەوە، لەو كوخەی هایدیگەر دەچوو كە لەناو دارستانێكی تاریكدا بوو. ئایدیای نازییەكان لە ڕەسەنایەتی ڕەگەزی ئارییدا بەرجەستە دەبوو و ڕەگەزی ئەڵمانی بە نیشتیمانپەروەری پەروەردە دەكرد.

فیتگنیشتاین بیرۆكەی دروستكردنی كوخی هەبوو، لەناو شاخەكانی نەرویژدا ژورێكی دارینی درووست كردبوو و دواتریش لە كەناراوەكانی ئێرلەندادا، خانوییەكی ئاسایی دروست كرد. لێرەدا دەمەوێت تیشك بخەمە سەر نەخشەی ئەو خانوەی كە فیتگنیشتاین بۆ مارگرێتی خوشكی كێشای. فیتگنشتاین پێش ئەوەی ڕوو لە زانكۆی كامبریدج بكات بۆ خوێندنی فەلسەفە، لە زانكۆی مانشستەر لە بەرین ئەندازیاری خوێند بوو. كاتێك مارگرێتی خوشكی بڕیاری درووستكردنی خانوویەكی دا، فیتگنشتاین نەخشەی خانوەكەی  بۆ دەكێشێت و دواتریش سەرپەرشتی تەواوی خانووەكە دەگرێتە ئەستۆ. ئەو منداڵی یەكێك لە دەوڵەمەندترین خێزانەكانی ئەوروپا بوو، بەڵام هیچ كات گرنگی بە پارە نەدا و دەستبەرداری میراتەكەی بوو بۆ براو و خوشك و كۆمەڵێك هونەرمەند و شاعیر.

ئەندازیار ئادلۆف لویس، لە دروستكردنی خانووەكەدا ئیلهامی فیتگنشتاین بوو، بڕیاری دا هەندێك لە ئایدیاكانی لە نەخشەی خانووی خوشكەكەیدا بەكار بهێنێت. خێزانەكەی فیتگنشتاین لە خانوویەكی خۆشدا گەورە بوو، بەشێوەیەكی بەردەوامیش براهمز، ستراوس و ماهلەر سەردانیان دەكردن و مۆسقای تایبەتیان دەژەند. بەڵام خانووەكەی فیتگنشتاین بەتەواوەتی جیاواز بوو. بە هاوكاری پۆڵ ئینگلمان كە خوێندكاری ئادلۆف لوس بوو و یەكێك بوو لە ئەندازیارە تەلارسازەكانی ڤیەنا، نەخشەی دەرگا و دەسكی دەرگاكانی كێشا بوو. هەندێك لە توێژینەوە نوێیەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە فتگنشتاین خۆی بە ئەندازیار زانیوە و ناوی پیشەیی خۆیشی لە لیستی ئەندازیارەكاندا تۆمار كردبوو. ئەو خانووەی كە لە ساڵی 1926 دا دەستی بە درووست كردنی كرد، بە وردییە تایبەتییەكەیدا جیا دەكرێتەوە، هەروەها خانوویەكی جوانیش بوو. بە شێوەیەكی سەرەكی فتگنشتاین گرنگییەكی زۆری پێوانەكردنی ژوور و پەنجەرەكانی داوە و بە جۆرێك لە جۆرەكانیش، پێكهاتەی خانووەكە ڕەنگدانەوەی وردی و سەلیقەداری فتگنشتاینمان بە بیردا دەهێنێتەوە.

لەم خانووەدا، فیتگنشتاین توانا ئەندازیارییەكانی خۆی لە بچووكترین بەشەكانیدا بەكار هێناوە، هەموو شتەكان بە شێوەیەكی جوان دروست كراوە و وەك بەشێكی گونجاوی خانووەكە دەردەكەون.  پاشان بە شێوەیەكی ئاسایی كون كرابوویە دیوارە سپییەكانی خانووەكەوە، ستوونەكانیشی ڕێكوپێك بوون و گۆشەكانیشی تیژ بوون، هیچ قاڵب و دیزاینێكی جوانكاریشی تێدا نەبوو. لە سەقف و دیوارەكانیشیدا هیچ هەڵەیەكی تێدا نەبوو. دەگێڕنەوە كە یەكێك لە كرێكارانی كانزاكاری پرسیاری ئەوە لە فتگنشتاین دەكات كە ئایا یەك ملیمەتر لاری دەتوانێن جیاوازییەكی گەورە درووست بكات. پێش تەواوكردنی پرسیارەكە فتگنشتاین دەڵێت بەڵێ!

ئەوەی لەو خانووەدا سەرنجڕاكێشە، دیزاینی دەرگاكانییەتی كە لە كانزا و شووشە پێكهاتووە، هەروەها دیزاینێكی ئەندازیاری نایابیان هەیە و سەلیقەیەكی خەیاڵی تێدا بەكار هاتووە، وەك جۆرێك لە جۆرەكانی جوانكاری و نەخشەسازی، دەرگاكان ڕێنمایی ناوەوەی خانووەكەت بۆ دەكات. كاتێكیش بەناو خانووەكەدا دەڕۆیت، دەرگاكانی فریودەرن و بە دەرگاكانیشدا ئاڵۆزی نەخشەی خانووەكەت بۆ ڕوون دەبێتەوە. لە كاتێكدا كە فتگنشتاین سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەی خانووەكە بوو، هەندێك شتی نامۆ ڕوویداوە. لە كۆتا چركەی تەواوبوونی نەخشەكەدا، لەبەر پاراستنی سەقفی خانووەكە، بڕیار دەدات كە 30 ملیم سەقفی ژووری میوان بەرزتر بكاتەوە، ئەمەیش بەڵگەیەكمان لەسەر وردی نەخشەكە و سەلیقەی فتگنشتاین لە كێشانی نەخشەی خانووەكەدا دەداتێ. هەروەها ئەمە كاتێك ڕوو دەدات كە فەیلەسووفێكی لۆژیكی خانوویەك درووست بكات.

هایدیگەر و فتگنشتاین ئەوەیان لەناو ژوورە پەڕگیرەكانیاندا دۆزییەوە، كە نووسین لە شوێنێكی ئاساییدا باشترە. دوای تەواوكردنی خانووەكە، فتگنشتاین گەڕایەوە بۆ كامبریدج و دواتریش گەڕایەوە بۆ كوخە دارینەكەی لە نەرویژ و “لێكۆڵینەوە فەلسەفییەكانی” نووسی. ژوورە دارینەكان ئەو ئایدیایەی بەرجەستە دەكرد كە مۆدێرنە سەرەتاییەكان هەوڵی بەدەستهێنانیان دەدا. هەندێك نموونەی ئەو ژوورانە هەیە، بۆ نموونە ژوورەكەی واڵتەر جیروبیوسە، كە یەكەم خانووی ئەو بوو، هەروەها ئەو تاكە خانووەی كە كۆربزیەر (شاڕڵ ئێدوار جانیریە-كریز) درووستی كرد، خانوویەكی داری بچووك بوو كە بە ساڵی 1951 دا لە نزیك دەریاری مێنتۆن درووستی كرد.

ئادلۆف لوس كە كاریگەری لەسەر فتگنشتاین هەبوو، دەنووسێت دەشێت جوتیارێك خانوویەك درووست بكات كە ئەندازیارێك نەتوانێت درووستی بكات، ڕەنگە ئەندازیارێك هێندەی گوندنشینێك ڕۆشنبیری نەبێت، ئەندازیارەكە بە بەراورد بەو جووتیارەی كە ڕۆشنبیری هەیە، یەقینی كەمترە. مەبەستی ئادلۆف لۆس لە بەكار هێنانی ڕۆشنبیری، هاوسەنگی ناوەكی و دەرەكییە و گەرەنتییە بۆ بیركردنەوەیەكی ئەقڵانی. ئەم بیركردنەوە ڕۆشنبیرەی ئادلۆف لوس، ڕەنگە هەمان ئەو هۆكارە بێت كە هەر یەكە لە هادیگەر و فتگنشتاین لە كوخانەیاندا كە هیچ ئەندازیارێكی تەلارسازی دەستی بەری نەكەتبوو، هەستیان بە ئاسوودەییەكی زیاتر دەكرد.

سەرچاوە: سایتی ئەلمحەتە (المحطة)

نووسین: مروان محمود

لە عەرەبیەوە: ئەیوب حەسەن

پۆستی پێشوو

کێشەی پەلکانە

پۆستی داهاتوو

کۆتایی سەربەخۆیی کورد

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

دەردە کوشندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست؛ دەمارگیری ئایینیی و مەزهەبی
هزر

ته‌مموز 13, 2025
88
شوێنی ئادەم و ئیڤا (حەوا) لەزانستی شوێنەوارناسیدا

ته‌مموز 7, 2025
108
لەبارەی “جۆن ستوارت میل”ەوە
هزر

دژەئۆدیپ؛ چۆن دەکرێت لە چنگی قەدەر هەڵبێین؟

حوزه‌یران 11, 2025
83

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2023
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
« ئازار   مارس »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە