• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, نیسان 14, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

  • شــیکار
    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان  

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

دکتۆر کارزان محەمەد لەلایەن دکتۆر کارزان محەمەد
ئازار 19, 2026
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم
0
هاوبەشکردنەکان
43
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“لەبەر ڕۆشنایی نامە نهێنییەكاندا”

تاوتوێی ڕۆڵی “شەریف پاشای خەندان” بەپشتبەستن بە دەقی یادداشت و نامە نهێنییەكانی چوار دیبلۆماتكار و بەرپرسی باڵای دەوڵەتی قاجاری، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە هەوڵێكی زۆری داوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێو كۆنفرانسی ئاشتی پاریسدا، تەنانەت بە ئەرمەنەكانیشی سەلماندووە هاوسۆزی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بن تا مافیان پارێزراو بێت. ئەم كەسایەتییانەی نامەو راپۆرتە نهێنییەكانیان نووسیوە، بریتین لە:-

یەكەم:- نامە نهێنییەكانی “موئەییەد حزور”.

دووەم:- نمە نهێنییەكانی “محەمەد عەلی فروغی” ناسراو بە “زەكائولمولك” سەرۆكی دیوانی باڵای وڵات كە دواتر پۆستی سەرۆك وەزیرانی گرتەئەستۆ.

سێیەم:- “موشاویرولمەمالیک” ئەنساری (سەرۆك) كە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی پێبەخشرا.

چوارەم:- مەسعود ئەنساری (دیبلۆماتكار و كوڕی “موشاویرولمەمالیک” ئەنساری).

–حسێنی عەلا (١٨٨١-١٩٦٤ز) سیاسەتمەدار و وەزیری موختار بوو لە ئێراندا، پاشان پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت.

“یەكەم؛ نامە نهێنییەكانی موئەییەد حزور”

نوسەری ناسراو “رەزا ئازەری شەهررەزایی” لە وتارێكی دیكۆمێنتاریدا سەبارەت بە هەوڵەكانی “موئەییەد حزور” كونسوڵی ئێران لە موسڵ و باسی كەسایەتی “شەریف پاشای خەندان” لە یەكلاكردنەوەی چارەنووسی كوردستاندا، لایەنێكی شاراوەی خستۆتەڕوو. ئێران هەوڵی داوە لە ڕێگەی چەند ڕاسپێردراوێكی خۆی، هانی گەلی كورد بدات تا ببنە یەك پارچە و لەژێرسایەی حكومڕانییەتی قاجاردا بژین، بەمەرجێك لەڕووی نێودەوڵەتییەوە دەسەڵات لای قاجار و لەڕووی ناوخۆییەوە سەربەخۆیی تەواوەتی بدرێت بە كورد. بۆ ئەم مەبەستە، “موئەییەد حزور” سەردانی “شەریف پاشای خەندان” لە ئەستەنبوڵ دەكات، بەگوێرەی شرۆڤەی یادداشتەكانی سەبارەت بە ئەم سەردانە، تێدەگەین كە “شەریف پاشای خەندان” دوو ئامانجی لەم دیدارەدا هەبووە:-

–بەزمانێكی دیبلۆماسییانە نوێنەری دەوڵەتی قاجاری ڕەزامەند كرد تا ڕێگر نەبن لە بەشداریی شەریف پاشا و نوێنەرانیتری كورد لە كۆنفرانسی ئاشتی پاریسدا، بەڵكو پشتیوانیشیان بكەن تا دەگەنە كۆنفرانس.

–ئامانجێكی دوورمەودای “شەریف پاشای خەندان” بۆ نەڕەنجانی دەوڵەتی قاجار بوو تا ئەگەر وڵاتانی زلهێز پشتیوانییان لە دەوڵەتی كوردی نەكرد، ئەوا بژاردەی دووەم یەكگرتنەوەی هەموو كوردستان بێ بەجۆرێك لەسایەی قاجاردا بژین نەك دەوڵەتانی ئیستیعمار یا دەوڵەتی توركیا، یەمەرجێك كاربەدەستانی كوردستان لەلایەن خودی كورد دابنرێن، واتا شێوازێكی خۆبەڕێوەبەری پراكتیزە بكرێت.

“دووەم؛ نامە نهێنییەكانی محەمەدعەلی فروغی”

سیاستمەدار، نووسەر و ئەدیبی ناسراوی ئێرانی “محەمەد عەلی فروغی” (١٨٧٧-١٩٤٢ز) كە لە ماوەی ژیانیدا چەندین پۆستی گرنگی وەرگرتووە، لە ئەندامە چالاكەكانی شاندی ئێرانی بوو لە كۆنفرانسی پاریسدا، نامە و یادداشتەكانی سەرچاوەیەكی بەنرخن دەربارەی وردەكارییەكانی كۆنفرانس.   ناوبراو لە ساڵی (١٩٢٢ز، ١٣٠١ش) پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی وەرگرت، پاش ساڵێك پۆستی وەزیری دارایی گرتۆتەئەستۆ. لە قۆناغی هاتنە سەركاری “ڕەزاشای پەهلەوی” لە ساڵی (١٩٢٥ز)دا پۆستی سەرۆك وەزیرانی پێسپێردرا. هەوڵێكی زۆری داوە بۆ یەكلاكردنەوەی سنوری نێوان ئێران-توركیا، هەربۆیە لەلایەن كۆمەڵەی نەتەوەكان بۆ سەرۆكی شورا هەڵبژێردرا، تا ساڵی (١٩٣٥ز)دا لە پۆستەكەیدا بەردەوام بوو[1].  بێگومان “فروغی” وێڕای داواكردنی ئیمتیاز بۆ وڵاتەكەی لە دەوڵەتانی زلهێز، بەپێی ناوەرۆكی نامە نهێنییەكانی، بڕوای بە چارەسەری ئاشتییانەی دۆزی كورد نەبووە، لە نامەیەكیدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لەدوای كۆنفرانسی پاریس ئەو نهێنییەی دركاندووە و نوسییویەتی:- (دەربارەی كوردستانی سەربەخۆ، بەبڕوای بەندە ئەم مەترسییە بۆ ئێمە ئاشكرا بووەو نابێ بەو گوتەیەی ئینگلیزەكانی باوەڕ بكەین كە بەشێخ مەحمودیشمان وتووە كوردستانی سەربەخۆ قبوڵ ناكەین)[2].

“فروغی” لە نامەیەكیتردا لە پاریسەوە بۆ (مەحمود ویساڵ- ویقاروسسەڵتەنە)ی ناردووە، نییەتی خۆی بەرامبەر نەتەوە بندەستەكانی دەوڵەتەكەی خستۆتەڕوو:- پێویستە بە هاورێیانمان بوترێ تائێستا ئێمە گرفتاری رووس و ئینگلیز بووین، ئەگەر نەجوڵێن و نەكەونەخۆ، سبەی گرفتاری ئەفغان و توركمان و كورد و قەفقازی و ئەرمەنی و عەرەبیش دەبین[3].

“فروغی” لە مانەوەیدا لە پاریس، گفتوگۆیەكی زۆری لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتانی زلهێزی جیهان ئەنجام دا لەپێناو هێنانەدی ئامانجەكانی، یادداشتەكانیشی كە بەنهێنی نوسیویەتی، لە زۆر شوێندا باسی رۆڵی شەریف پاشای خەندانی كردووە. لە دیدارێكی نهێنیدا “فروغی” باسی چارەنووسی كوردستانی بندەستی عوسمانی لەگەڵ سەرۆكی شاندی ئازەربایجان كردووە. لەم گفتوگۆیانەدا، (تۆپچی باشیف) دركاندوویەتی رێبەرێكی كورد رێككەوتنامەی لەگەڵ ئەرمەنەكان كردووە كە سەرجەم نەخشەی كوردستان چ ئێرانی و عوسمانی و تەنانەت بەشێك لە قەفقاز بەشێوەی وڵاتێكی نیمچەسەربەخۆ دابمەزرێت. فروغی ئەم پرۆژەیە دەخاتە پاڵ شەریف پاشا و تەگبیری ئەرمەنەكان[4].

لە یادداشتەكانیدا رۆژی چوارشەممە، (١٧ی جەمادی یەكەمی ١٣٣٧ق)، (١٩ی شوباتی ١٩١٩ز)دا  نوسیویەتی:- پاشنیوەرۆ چووین بۆ ماڵی مومتازوسسەڵتەنە، شەریف پاشاش هات و دەربارەی كوردستان گفتوگۆمان كرد، ئینتیمای ئەو وابوو كە لە كوردستاندا پاشایەتییەكی سەربەخۆ بۆ خۆیان دابمەزرێنێت. ئێستا نائومێد بووە لە دونیای ململانێ لەگەڵ فەرەنسا، بەپێی ئەو دڵنیاییەی لەلایەن ئینگلیزەوە لەبارەی لاوازی ئێران بەشەریف پاشایان بەخشیوە، هانیان داوە بەرەو ئێران بچێت. ئەویش لە ترسی تەماحكاری ئەرمەنەكان و عەرەب قبوڵی كردووە، بەڵام دەیەوێ خۆی لەژێر دەسەڵاتدارێتی (سۆزەرنێتە)ی ئێراندا والی كوردستان بێت.   ئەم مەسەلەیەی كوردستان بۆ ئێمە زۆر جێی سەرنجە، دەوڵەتی ئێران لەو پێناوەدا ئەوێ وەربگرێت و هەم بیپارێزێت و هەم كوردستانی خۆمان لەدەست نەدەین، دەبێ ئەوپەڕی لێهاتوویی خۆمان بخەینەگەڕ)[5].

لە یادداشتەكانیدا رۆژی پێنجشەممە، (١٠ی جەمادی دووەمی ١٣٣٧)، (١٣ ئازاری ١٩١٩ز)دا، پێی وایە كە رابەرانی كورد ئەم بەڵێنەیان تەنها لەپێناو ئەوەدا بوو كە ئێران لەبری دژایەتی، پشتیوانیان بكات تا بەشداریی لە كۆنفرانسی پاریسدا بكەن و دواتر هەڵوێستی ڕاستەقینەیان لەنێو كۆنفرانسدا دەرببڕن بۆ داوای دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی. لەمبارەیەوە “فروغی” نووسیویەتی:- شەوێ میوانی شەریف پاشای كورد بووین، بابەتێكی گرنگی ئاشكرا كرد، ئینگلیزەكان ئومێدیان بەكوردەكان بەخشیوە سەربەخۆ دەبن و كاروباری خۆیان ڕادەستی ئینگلیزەكان بكەن و دەیانەوێ كوردستانی ئێرانیش ببێتە پاشكۆی كوردستانی عوسمانی. سەرەنجام ناوی دەسەڵاتدارێتی (سۆزەرنێتە)ی ئێران بە ناوبراو ببەخشن، “موشاویرولمەمالیک”ی ئەحمەق لە دانوستاندنەكانی خۆی لەگەڵ كوردەكان و شەریف پاشادا لەم خاڵە تێنەگەیشتووە، واخەیاڵی كردبوو كوردەكان ئامادەن ببنە بەشێك لە ئێران[6]. بەبڕوای توێژەر، ئەم نامەیە ئاستی دیبلۆماسییەتی شەریف پاشای خەندان دەخاتەڕوو كە توانیویەتی نوێنەرانی ئەرمەن ڕەزامەند بكات تا لەگەڵ دەوڵەتی كوردستاندا بژین، نەك لەگەڵ وڵاتانیتردا.  بایەخێكیتری ئەم ڕێككەوتنەی شەریف پاشا، چەسپاندنی یەكڕیزییە لەنێوان گەلی كورد و ئەرمەن، چونكە لەو قۆناغەدا هەوڵی چاندنی ناكۆكی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان كورد و ئەرمەن دەدرا. هەروەها لە یادداشتی رۆژی چوارشەممە، (١٨ی جەمادی دووەمی ١٣٣٨)، (١٠ی ئازاری ١٩٢٠ز)دا، لە بەشێكی باسی شەریف پاشایە، نوسیویەتی:- نوسرەتودەولە هات و وتی ئەمڕۆ شەریف پاشا شرۆڤەیەكی لە رۆژنامەی (تایمز)دا نووسیوە، وتارێك بۆ ڕەتكردنەوەی ئامادە بكە)[7].

توێژەر بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی ئەم یادداشتە، ئەرشیفی رۆژنامەی (تایمز)ی لەندەنی پەیدا كرد، بابەتەكەی (شەریف پاشا)ی لەهەمان رۆژدا تێدایە كە داوای مافەكانی كوردستان و سەربەخۆیی كوردستان دەكات، لە پاشكۆدا خراوەتەڕوو. لە یادداشتەكانی رۆژی پێنجشەممە، (٢٣ی رەجەب)، (٢٤ی نیسانی ١٩١٩ز)دا دەربارەی شەریف پاشا نوسیویەتی:- ئەمرۆ نامیلكەیەكی چاپكراوی شەریف پاشامان بینی كە لە كۆنفرانسی ئاشتیدا سەربەخۆیی كوردستانی دەوێت و نەخشەیەكی بۆ سنورەكانی كوردستان كێشاوە[8]و كوردستانی ئێرانیشی كردووە بەپاشكۆی، تەنانەت شاری كرماشانیشی لەنێو خستووە[9].

بەبڕوای توێژەر، سەرجەم نامەكانی “محەمەدعەلی فروغی”، پێداگری “شەریف پاشای خەندان” دەردەخات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، لە چەند خاڵێكەوە جێی بایەخن:-

– نامەكانی “فروغی” لە جۆری نهێنی و تایبەتن كە بۆ وڵاتەكەی ناردۆتەوە. واتا سەرواڵا نەبوون تا سیاسەتی موجامەلە بن بۆ هەوڵەكانی “شەریف پاشای خەندان”.

– ”فروغی” لەو قۆناغەدا، پۆستێكی باڵای لە وڵاتەكەیدا هەبووە.

– ”فروغی” خۆی شایەتحاڵە و دیداری لەگەڵ (شەریف پاشا)دا كردووە كە بانگەوازی بۆ دامەزراندنی دەوڵەت كردووە.

“سێیەم:- نامە نهێنییەكانی موشاویرولمەمالیک”

“عەلیقولی مەسعود ئەنساری” (١٨٦٨-١٩٣٨ز) ناسراو بە “موشاویرولمەمالیک” لە دیبلۆماتە ناسراوەكانی كۆتایی قۆناغی حكومڕانی قاجار و سەرەتای حكومڕانی پەهلەوی بوو، پۆستی وەزارەتی دەرەوەی گرتەئەستۆ و سەرۆكی شاندی ئێران بوو بۆ كۆنفرانسی ئاشتی پاریس. لە رۆژانی كۆنفرانسدا وێرای هەوڵدان بۆ بەشداری، چاودێرییەكی وردی ستراتیژی دەوڵەتە سەركەوتووەكانی جەنگی كردووە، بەردەوام نامە و تەلەگرافی بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ناردۆتەوە كە هەندێكیان پەیوەندیدارە بە چارەنووسی كوردستان، لەم بەشەدا دەقی نامەكان دەخەینەڕوو.

  • ”موشاویرولمەمالیک” لە نامەیەكدا بۆ (وەزارەتی كاروباری دەرەوە) لە رۆژی (٢٧ی كانوونی دووەمی ١٩١٩ز-نمرە١)دا باسی هەلومەرجی كوردستان و شەریف پاشای خەندانی تێدایە و نووسیویەتی:- “دابەشكردنی مەمالیكی عوسمانی، ئەوەی لە ئێستادا وادێتەدی، عەرەبستان و میزۆپۆتامیا (بین النهرین) و سوریا و فەلەستین و ئەرمەنستانە.

لە رۆژنامەكانی ئیسلامبولدا دەبینرێت كە ویلایەتەكانی وان، بەتلیس، دیاربەكر، ئەرزەرۆم، یەریڤان، قارس بە ئەرمەنەكان دەسپێردرێت. تەنانەت یەكێك لە رۆژنامەكان نەخشەی ئەرمەنستانی لە یەكێك لە رۆژنامەكانی پاریس وەرگرتووە، ورمێ و دەوروبەری وەك بەشێك لە ئەرمەنستان نەخشاندووە.  لە ئیسلامبول دیدارێكم لەگەڵ ڕابەرانی كورد وەك شێخ عەبدولقادر و مستەفا پاشادا سازكرد (وادیارە مەبەستی شێخ عەبدولقادر شەمزینی و مستەفا پاشای یاموڵكییە-توێژەر)، ئەوان نائومێدن لەوەی ویلایەتە كوردنشینەكان لەژێردەستی عوسمانیدا بمێنێتەوە، بەشیاوتری دەزانن ببنە بەشێك لە ئێران، دواجار ئێرانیش تائەندازەیەك سەربەخۆیی ناوخۆییان بداتێ، بەو مانایەی كاربەدەستانی كوردستان لەلایەن خۆیانەوە دیاری بكرێت.  بەڵێنی هاوكاریم بەم خەیاڵەوە داونەتێ و كاغەزێكیان نووسی بۆ شەریف پاشا لە پاریس، بەدواداچوون بۆ ئەم بۆچوونە بكات و چاوەڕوانی ئاماژە دەبن لەلایەن ئێرانەوە تا خۆیان لەلای كوردستانەوە هەنگاو بنێن.  ئاشكرایە بایەخی ئەم مەسەلەیە بۆ ئێران چییە و ئەگەر ویلایەتەكانی كوردستانی عوسمانی بكەوێتە دەست ئەرمەنەكان، بە دراوسێیەتییان لەگەڵ كوردستانی ئێراندا چ ئاستەنگێ بۆ ئێران دەخوڵقێنن.  بەندە لێرە لەكاتی خۆیدا هەنگاو دەنێم. پێویستە ئەم بابەتە لە تاران لەگەڵ باڵیۆزاندا دانوستاندنی لەسەر بكرێت و هەرچی زووە كۆمەڵێك نوێنەری پێویست لەلایەن كونسوڵگەرییەوە و بەفرمانێكی تایبەت لەم بوارەدا بۆ وان و هەكاری و بایەزید بنێردرێت. هەر لەم دوو ڕۆژەدا لە پاریس، دیدار لەگەڵ شەریف پاشادا دەكەین و كارەكە بەم چەشنە ڕێكدەخەین كە بۆ ڕابەرانی كورد لە ئیسلامبول بنوسێت تا ئەوانیش هەنگاوە ڕاستەوخۆكانیان دەستپێبكەن”[10]. بەبڕوای توێژەر، ئەم نامەیە دەریدەخات “موشاویرولمەمالیک” نییەتێكی دروستی بۆ بەخشینی ماف بە كوردستان نەبووە، چونكە لە نامەكەدا نووسراوە (بەڵێنی هاوكاریم بەم خەیاڵەوە داونەتێ)، ئامانجی ڕاستەقینەی تەنها لكاندنی كوردستان بە ئێران و رێگری لە دامەزراندنی دەوڵەت بۆ ئەرمەن بووە كە پێی وایە دەبنە دراوسێیەكی پڕگرفت.

  • لە نامەیەكیتری “موشاویرولمەمالیک” بۆ (سەرۆكایەتی وەزیرانی قاجار) لە رۆژی (٥ی جەمادی یەكەمی ١٣٣٧ق، ٦ی شوباتی ١٩١٩ز) نمرە (٤)[11]دا هاتووە:- سەبارەت بە كوردستان و ئەو دیدارانەی لە ئیسلامبول لەگەڵ ڕابەرانی كورد ئەنجامم دابوو، لە پاریس بەوجۆرەی كە لە ئیسلامبول لەگەڵ ئەواندا بڕیارمان دا و شەریف پاشا بینرا و ڕەزامەندی وەرگیرا تا داوا بكات بچنەژێر دەسەڵاتدارێتی ئێران. هەركاتێك بە باشی بزانن پێویستە لەلایەن نوێنەرانی قەفقاز لە ئیسلامبول بەهۆی گەورەباڵیۆزەوە ڕەزامەندی شەریف پاشا بە مستەفا پاشا و شێخ عەبدولقادر بگەیەنرێت. هەروەك لە شەریف پاشام هەڵێنجا، گوایە ئینگلیزەكان شەریف پاشایان هانداوە بۆ ئەوەی پێشنیازی سەربەخۆیی كوردستان لە كۆنفرانسدا بكات. هەر بۆ زانیاریتان خستمەڕوو، بەنائارامییەوە چاوەڕوانی كارنامەم كە ئەگەر دەوڵەتی ئێران كۆمەڵێك مەبەستی نییە یاخود دەستوەردانی بەندە لە كارەكەدا بەباش نازانن، بێ هۆ تائێستا و بێ ئەرك لە پاریس نەمێنمەوە[12]. ئەم نامەیە دەریدەخات “شەریف پاشای خەندان” سەرەتا ئەو رەزامەندییەی داوە بەئێران تا ڕێگر نەبن لە گەیشتنی بۆ شاری پاریس، بەڵام لە كاتی بەرێوەچوونی كۆنفرانسدا خواستی ڕاستەقینەی خۆی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت. بە بڕوای توێژەر، دەشێ بەریتانیاش بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی وەك كارتێكی فشار لەهەمبەر ئێراندا بەكارهێنابێ تا ببێتە زەمینەسازێك بۆ ڕێككەوتنامەی (١٩١٩ز)ی نێوان هەردوو وڵات، ئەو ڕێككەوتنامەیەی لە مێژووی وڵاتەكەدا بەئابڕووبەر دادەنرێت، چونكە پێشێلی سەروەریی ئێرانی تێدابوو لەپێناو بەرژەوەندییەكانی بەریتانیا.

  • بەپێی دیكۆمێنتێكی تری “موشاویرولمەمالیک” كە دەست توێژەر كەوتووە، “شەریف پاشای خەندان” لە دوای تەواوبوونی كۆنفرانسی ئاشتی پاریس، نەك هەر كۆڵی نەداوە بەڵكو بەگەرموگوڕییەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتان و بەپشتبەستن بە پەیمانی سیڤەر (١٠ی ئابی ١٩٢٠ز)، هەوڵەكانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتدا بەردەوام بووە. ئەم دیكۆمێنتە پەیوەندیدارە بە هۆشدارییەكی “عەلیقولی خان” ناسراو بە “موشاویرولمەمالیک” سەبارەت بەدابەشكردنی ئێران. ناوبراو نوێنەری سیاسی ئێران بووە لە مۆسكۆ، لە نامەیەكدا رۆژی (١٣ی ئەیلولی ١٩٢٢ز) بۆ (ئەحمەد قەوام)ی سەرۆك وەزیر، ئاماژەی داوە بە بابەتێكی رۆژنامەی (ترجمە) لە مۆسكۆ دەربارەی یەكگرتنی كوردستانی توركیا و ئێران، تیایدا هاتووە نامەیەك لە كوردستانەوە بەدەست دەوڵەتمان گەیشتووە كە كوردستانی توركیا و ئێران یەكیانگرتووە تا لەسایەی رژێمی سیاسی ئێراندا بەرێوەببرێن.

لەو بابەتەدا هاتووە:- سەرۆكایەتی وەزیران لەسەر ئەم مەسەلەیە ڕەزامەندە، بەڵام وەلیعەهد بابەتەكەی پشتڕاست نەكردۆتەوە و گرێیداوە بە گەڕانەوەی شا لە ئەوروپاوە بۆ ئێران.  هەروەها لەم نامەیەدا هاتووە:- (ئەمەش نەخشەیەكە لە ماوەی مانەوەمدا لە پاریس، شەریف پاشا بەپاڵپشتی بەریتانییەكان هەوڵی هێنانەدی دەدا، ئەگەر مەسەلەكە هەمانشێوە بێت كە رۆژنامەی -ترجمە- نوسیویەتی بەچاوپۆشی لە خەیاڵی حكومڕانی كوردستان، كوردستانی ئێرانیش لەدەست دەدرێت، لەلایەن ڕووسیا و عوسمانییەوە كۆمەڵێك گرفت بۆ ئێران دەخوڵقێنرێ، ئێستاش ئەگەر ئێران و عوسمانی رێكبكەون ئەوا كوردستان بەمەبەستی خۆی ناگات. وێڕای ئەمانەش مادام ئەم بابەتە كرایەوە، ناتوانین دڵنیا ببینەوە لە دابەش نەكردنی پارچەكانیتری ئێران)[13].

“چوارەم؛ یادداشتەكانی عەبدولحسێن ئەنساری”

سیاسەتمەدارو دیبلۆماتكاری ناسراوی هەردوو دەوڵەتی قاجار و پەهلەوی “عەبدولحسێن مەسعود ئەنساری” (١٨٩٦-١٩٨٤)، پۆستی وەزیری دەرەوەی هەبوو لە سەردەمی قاجار و پەهله‌ویدا. لە ژیانی دیبلۆماسیدا، لە باڵیۆزخانەكانی ئێران لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی و مۆسكۆ و ئەفغانستان و پاكستان كاری كردووە، یادداشتەكانی خۆی لە شەش بەرگدا بڵاوكردۆتەوە كە بەشێكی تایبەتە بە كۆنفرانسی پاریس و هەوڵە دیبلۆماسییەكانی شەریف پاشای خەندان. ناوبراو وێڕای باسی سەردان و دیدارەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتان لە پاریس، لە رۆژی چوارشەممە (٥ی شوبات)دا نوسیویەتی:- ”رۆیشتینەوە باڵیۆزخانە لەگەڵ شەریف پاشادا یەكتر ببینین، كاتێك لە ئەستەنبوڵ بووم بەجۆرێك لە سەرەتای هاتنمان بۆ پاریس تەلەگرافم بۆ تاران كرد كە لەگەڵ مستەفا پاشا و شێخ عەبدولقادری بەناوبانگدا دانوستاندنم كردبوو تا داوای لكاندنی كوردستانی عوسمانی بە ئێرانەوە بكەن، ئەوانم ڕازی كرد، رێنوێنیان دابوو لە پاریس لەگەڵ شەریف پاشادا یەكتر ببینین كە ئەویش لە هەمان بواردا هەنگاو بنێت. شەریف پاشا لە كوردەكانی سلێمانییە، پێشتر لە سوید وەزیری بژاردە بووە، پاشان باڵیۆزی مەزنی ئیسپانیای پێسپێردرا بەڵام قبوڵی نەكرد، بەهەرچەشنێك بێت شەریف پاشا ڕازی بوو كە لەكاتێكدا سەربەخۆیی كوردستان نەیەتەدی، لەژێر دەسەڵاتی پاشایەتی ئێراندا بن و ئێرانیش ئازادیی ناوخۆییان بداتێ“[14].

بەپێی شرۆڤەی توێژەر، ئەم یادداشتە ئاماژەی بۆ دوو ڕاستی گرنگ كردووە:-

– شەریف پاشای بە كەسایەتییەكی دیبلۆماسی و خاوەن ئەزموون ناساندووە.

– شەریف پاشا یەكەمین بژاردەی سەربەخۆیی كوردستان بووە، دووەمین بژاردەی یەكگرتنەوەی پارچەكانی كوردستانە لەژێرسایەی حكومڕانی قاجاردا بەمەرجێك ئازادیی ناوخۆیی وەربگرن، ئەم بەڵێنەش زمانێكیتری دیبلۆماسی بووە تا شاندی قاجار دژایەتی نەكەن.

“ئەنجامی تاوتوێی نامە دیبلۆماسییەكان”

بەپێی هەڵسەنگاندنی توێژەر، پوختەی نامەكانی ئەم كەسایەتییانە، ئاماژەن بۆ چەندین ڕاستیی بەنرخ:-

– بوژانەوەی ناسیۆنالیزمی كوردی لە دوای جەنگی یەكەمی جیهان بە ئاراستەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.

– دۆزی كورد لەسەر ئاستی هەرێمایەتییەوە بەرەو دۆزێكی نێودەوڵەتی هەنگاویناوە، دەوڵەتانی زلهێز كە براوەی جەنگی یەكەمی جیهانین، ویستویانە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بڕیار لەسەر چارەنووسی كوردستان بدەن.

– بەرژەوەندیی دەوڵەتانی زلهێز، پێوەری سەرەكی بوو بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، چواردە پرەنسیپەكەی (ویڵسۆن)یش كە بە ڕواڵەت بۆ هێنانەدی خواستە ڕاستەقینەكانی میللەتانی ژێردەست بڵاوكرایەوە، نەیتوانی دەوڵەتانی براوەی جەنگ پابەند بكات بە جێبەجێكردنی ئەو پرەنسیپە مرۆییانە، ئەگەرنا گەلی كورد دەیتوانی سودمەندی یەكەمی ئەو جاڕنامەیەی (ویڵسۆن) بێت بۆ هێنانەدی مافەكانی.

– ڕۆڵی شەریف پاشای خەندان لە ناساندنی دۆزی كورد لەنێو دەوڵەتانی زلهێزدا.

– پشتیوانی “شێخ مەحمودی حەفید” لە خەباتی دیبلۆماسی “شەریف پاشای خەندان”، ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ نیشاندانی یەك گوتاری كورد لەو قۆناغە هەستیارەدا. هەروەها دەستپێكی هەڵگیرسانی شۆڕشی “شێخ مەحمودی حەفید”یش كە ویستویەتی گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداری لە شۆڕشەكەیدا بكەن، ترسێكی زیاتری لای دەوڵەتان هێناوەتەئارا كە ئەگەر بەدیبلۆماسی چارەسەری دۆزی كورد نەكەن، ئەوا دەبێ بە جەنگ ڕووبەڕووی ببنەوە، ئەمەش بۆ هەرسێ دەوڵەتی ئێران و ئێراق و توركیا كە لە قۆناغی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا بوون، لەڕووی مرۆیی و داراییەوە زۆر بەدژواری كۆتایی دەهات.

هەروەها لە تاوتوێی ئەم نامە و یادداشتانەوە، دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە كۆمەڵێك ئاستەنگ لەبەردەم (شەریف پاشا)دا هەبوو بۆ هێنانەدی ئامانجە پیرۆزەكەی، دەتوانین بەم چەشنە پۆڵێنی ئاستەنگەكان بكەین:-

١-لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

– كۆنفرانس تەنها رێگەی بە نوێنەرانی دەوڵەتانی براوەی جەنگ و نۆكەرەكانیان دەدا تا بەشداریی لە كۆبوونەوەی بریاردان لەسەر چارەنووسی میللەتاندا بكەن.

– هیچكام لە دەوڵەتانی سەركەوتوو ئامادە نەبوون كورد بكەن بە هاوبەشی دەستكەوتەكانیان.

– دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو سازشێكیان لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێزدا دەكرد بە مەرجێك ماف بە كورد نەدرێت. دەوڵەتی بەریتانیاش ئامادە بوو لەپێناو وەرگرتنی ئیمتیازدا، چاوپۆشی لە پرەنسیپەكانی (ویڵسۆن) لە كۆنفرانسدا بكرێت.

٢-لەسەر ئاستی هەرێمایەتی.

دەوڵەتانی (ئێراق، ئێران، توركیا) لەڕووی دەسەڵاتەوە، بەرەو سیستەمێكی دیكتاتۆری دەرۆیشت، لەسەر بنەمای سازش لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێز لەپێناو سەركوتكردنی میللەتانی بندەست، بۆنمونە:-

– چارەنووسی ئێران بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتی پەهلەوی هەنگاوی دەنا، هەڵوێستی دانیشتوان جیاواز بوو لەگەڵ دەسەڵاتدارەكانیدا، دیارترین نمونەش ڕێككەوتنامەی ئابڕووبەری (١٩١٩ز)ی نێوان بەریتانیا- ئێرانە كە ناڕەزایەتییەكی زۆری لەنێو دانیشتوانی وڵاتەكەدا هێنایەئارا.

– دەوڵەتی ئێراق دوای دامەزراندنی، لەبری ئەوەی بەدەسەڵاتێك بسپێردرێ كە ڕێز لە مافی نەتەوەكانی بگرێت، سپێردرا بە سیستەمێكی پاشایەتی كە داردەستی بەریتانیا بوو. هەربۆیە شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید و شۆڕشی بیست لە باشوری ئێراق دژ بەئەم هەژموونەی داگیركەرانی نێودەوڵەتی هاتەئارا.

– هەڵوەشانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، سەرەتای وەرگرتنی دەسەڵاتی كەمالییەكان بوو لە توركیادا، بەهیچ شێوەیەك ئامادەی ڕێككەوتن نەبوون لەگەڵ گەلی كورد، ئەمەش پاڵنەری سەرەكی هەڵگیرسانی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران بوو.

بەگشتی ئەم نامە و تەلەگراف و دیكۆمێنت و یادداشتە نهێنییانەی لە دووتوێی پەرتوكەكەدا خراونەتەڕوو، شایەتحاڵێكی گرنگی نێودەوڵەتین لەسەر تێكۆشانی “شەریف پاشای خەندان” لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، ئاواتێك دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەك نەهاتۆتەدی، بەڵام تا سیستەمی نێودەوڵەتیش پشتیوانی لەم ئاواتە نەكات، مەحاڵە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی بەخۆوەببینێ و دەوڵەتە زلهێزەكانی جیهانیش لەبەردەم دادگای مێژوودا ئاسودە بن.

پاشكۆكان؛

– شەریف پاشای خەندان لەنێو ئەرشیفی سەردەمی عوسمانی.

– نامەی شەریف پاشای خەندان بۆ رۆژنامەی (The Times) دەربارەی سەربەخۆیی كوردستان.

– نەخشەی كوردستان لە دیدی “شەریف پاشای خەندان”. 

سەرچاوە:

[1]– عاقلی، باقر: ذكاء الملك فروغی و شهریور ١٣٢٠، تهران، علمی، ١٣٧١، (ص ١٧-٢٢).

[2] – نامه محرمانە از مرحوم محمدعلی فروغی سفیر كبیر ایران در تركیه، بە وزیر خارجە ایران (بتاریخ ٢٤ نوامبر ١٩٢٧م)، ص (٣٥٠).

[3]– محمد علی ذكا‌ء الملك: مقالات فروغی (نامه خصوصی به محمود وصال-وقار السلطنە) از پاریس ١٧ دسامبر ١٩١٩م)، جلد دوم، انتشارات توس، ١٣٨٤، ص (٧٧).

[4] -فریدون زندفرد: محمدعلی فروغی در صحنه دیپلماسی بین الملل، ناشر: کتاب سرا، چاپ اول، ١٣٩٧، ص (٨٦).

[5] -محمد علی فروغی: یادداشت‌های روزانه محمدعلی فروغی از کنفرانس صلح پاریس: دسامبر ١٩١٨- اوت ١٩٢٠….ص (٥٣).

[6]– یادداشت‌های روزانه محمدعلی فروغی از کنفرانس صلح پاریس: دسامبر ١٩١٨- اوت ١٩٢٠… ص (٧٢)

[7]– همان منبع… ص (٣٣٧)

[8]-توێژەر نەخشەكانی دەستكەوتووە و لە پاشكۆی توێژینەوەكەمدا دانراوە.

[9]– یادداشت‌های روزانه محمدعلی فروغی از کنفرانس صلح پاریس: دسامبر ١٩١٨- اوت ١٩٢٠…ص (١٠٧)

[10]– كاوە بیات و رضا آذری شهررضایی: آمال ایرانیان از كنفرانس صلح پاریس تا قرارداد (١٩١٩) ایران و انگلیس، انتشارات شیرازە، چاپ اول، ١٣٩٩، ص (٢٠١-٢٠٢)

[11] – همان منبع… ص (٢٠١)

[12] – همان منبع… (٢٠٨-٢٠٩)

[13] – اسناد وزارت امور خارجه، ٩٧ و ٩٨ ـ ١١ -٤٧- ١٣٠١.

لەم سەرچاوەیەدا بڵاوبۆتەوە:

هدایت اللە بهبودی: روزشمار تاریخ معاصر ایران، جلد ٢، ناشر: مؤسسه مطالعات و پژوهشهاى سیاسى‌، ص (٣٥٧).  

[14]– عبدالحسین مسعود انصاری: زندگانی من و نگاهی به تاریخ معاصر ایران و جهان، جلد نخست، چاپ اول انتشارات ابن سینا، ١٣٥٢، ص (٢٦٢-٢٦٣).    

پۆستی پێشوو

باس و خواسی دورگەی ئێپستین بە کوێ گەیشت؟!

پۆستی داهاتوو

ڕۆڵ و ڕەفتاری بەکاربەر لە کاتی قەیرانەکاندا.

دکتۆر کارزان محەمەد

دکتۆر کارزان محەمەد

رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

نیسان 13, 2026
5
پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

نیسان 11, 2026
53
لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

نیسان 7, 2026
34

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە