• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 20, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 133

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ترەمپ لە پەکین: ڕاڤەی چەند وێنەیەک

    پردی تووەقووت

    بڕوانامەی بێکار و بازاڕی چەقبەستوو؛ ئاییندەی نادیاری نەوەیەک

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

  • شــیکار
    دووانەی کوشندە؛ حوجەتییەی مۆدێرن، یان دانوستان و کۆتایی سەردەمی ئایدیالیسم

    دووانەی کوشندە؛ حوجەتییەی مۆدێرن، یان دانوستان و کۆتایی سەردەمی ئایدیالیسم

    گۆڕانی کەشوهەوا وەک قەیرانێکی بایۆپۆلیتیکییانە؛ کاتێک ژیان خۆی دەبێتە چەقی ململانێکان

    گۆڕانی کەشوهەوا وەک قەیرانێکی بایۆپۆلیتیکییانە؛ کاتێک ژیان خۆی دەبێتە چەقی ململانێکان

    دەستپێكردنەوەی جەنگی ئەمریكا و ئێران

    دەستپێكردنەوەی جەنگی ئەمریكا و ئێران

    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

  • ئــــابووری
    خۆماڵیکردن  (Localization)چیە؟

    خۆماڵیکردن  (Localization)چیە؟

    جه‌نگی ئەمریكا و ئێران چ كاریگەرییەكی لەسەر ئابووری جیهان دانا؟

    جه‌نگی ئەمریكا و ئێران چ كاریگەرییەكی لەسەر ئابووری جیهان دانا؟

    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان  

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی

    ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

دکتۆر کارزان محەمەد لەلایەن دکتۆر کارزان محەمەد
ئازار 15, 2026
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم
0
هاوبەشکردنەکان
60
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“لەبەر رۆشنایی نامە نهێنییەكاندا”

كۆتایهاتنی جەنگی یەكەمی جیهان، گۆڕانكاری هەمەلایەنەی لە نەخشەی دەوڵەتان و بەشداران و بەركەوتەی ئەو ململانێ خوێناوییەدا هێنایە ئارا، كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و قاجاری هەبوو كە كوردستانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشكردبوو. دەوڵەتە سەركەوتووەكانی جەنگ، بڕیاریان دا كۆنفرانسێكی (ئاشتی) لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە رۆژی (١٨ی كانوونی یەكەمی ١٩١٩ز)دا ببەستن، دەرفەتی بەشداری تەنها بە وڵاتانی زلهێز درا، ماوەی شەش مانگی خایاند تا چارەنووسی سیستەمی نوێی حكومڕانی لە جیهاندا بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆیان دابڕێژنەوە[1]. ئەم كۆنفرانسە لە هەلومەرجێكی چارەنووسسازدا بوو، بەهۆی چەندین گۆڕانكاری گرنگ، وەك:-

-هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبەر لە ڕووسیا (١٩١٧).

-شكستی ئەڵمانیا لە جەنگی یەكەمی جیهانیدا.

-هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی.

ئەم فاكتەرانەن دۆخێكی پڕ لە ناكۆكی و ململانێی دروستكرد كە دەبوایە گۆڕانكاری لە نەخشەی جیهاندا ئەنجام بدرێت، لەم ئاڵوگۆڕەدا بەرژەوەندی زلهێزەكان بەسەر مافی میللەتاندا زاڵكرا كە دوای زیاتر لە یەك سەدە، هێشتا دەرهاویشتەكانی لەسەر چارەنووسی كوردستان و نەتەوە ستەملێكراوەكان بەردەوامە. كوردستان لەو سەردەمەدا وێڕای بێ دەوڵەتی، لە چەندین ئاراستەوە لەبەردەم دەستدرێژی و داگیركاریدا بوو:-

١-لەسەر ئاستی جیهان:- سەرەتای هەژموونی داگیركاری زلهێزەكان، مەترسی بوو لەسەر چارەنووسی گەلی كورد، بۆنمونە پیلانە داگیركارییەكانی دەوڵەتی بەریتانیا (لە كوردستانی باشوور) و فەرەنسا (لە رۆژئاڤا) و ڕووسیا (كوردستانی رۆژهەڵات).

٢-لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست:- لەلایەن وڵاتانی ستەمكاری (قاجاری و عوسمانی) دابەش كرابوو.

٣-لەسەر ئاستی ناوخۆ:- دەوڵەتانی زلهێز و ناوچەكە لە ڕێگەی نوێنەرانی ئاشكرا و نهێنی، بەدنەدانی كەسانی جۆراوجۆر دەیانویست ناكۆكی بخەنە نێو ماڵی كوردستان، فاكتەرێكی خودی كە مەترسییەكەی زیاتر كرد، هێشتا گەلی كورد خاوەنی شۆڕشێكی گشتی و یەك گوتار نەبوو بۆ داكۆكی لە مافەكانی.

لەم دۆخە سەختەدا؛ بەستنی كۆنفرانسێك لەلایەن دەوڵەتە سەركەوتووەكانی جەنگ لە وڵاتی فەرەنسا، كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی كورد هەبوو، بەڵام بوونی پیاوێكی مەزن و جەنتڵمان و شارەزای خەباتی دیبلۆماسی “شەریف پاشای خەندان” بە نوێنەرایەتی كورد، چەندین هەوڵی دا بۆ بەشداری لە كۆنفرانسەكە و سازدانی چاوپێكەوتن و كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتان، ئامانجی سەرەكیشی بەپێی دیكۆمێنت و نامە دیبلۆماسییەكان، بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەی و گرتنەبەری چارەسەری ئاشتیانە بوو بۆ بڕیاردان لەسەر دۆزی كورد، یەكەمین هەنگاویش داخوازی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی تیادا خستەڕوو كە لەسەرئاستی جیهان بەدانپێدانراو هەژمار بكرێت. لە توێژینەوەیەكی دیكۆمێنتاریدا،  هەوڵمان دا بەپشتبەستن بە نامە نهێنییەكانی دیبلۆماتكارانی ئێران و شرۆڤەكردنیان، تیشك بخەینەسەر كاریگەرییەكانی خەباتی دیبلۆماسیی پتر لە سەدەیەك لەمەوبەری “شەریف پاشای خەندان”.

 سەرچاوە سەرەكییەكانمان بریتین لە:-

١- یادداشتی رۆژانەی سیاسەتمەدار و دیبلۆماتكار و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی قاجاری، سەرجەمیان لە شاندێكدا بۆ فەرەنسا نێردرابوون بە مەبەستی بەشداری لە كۆنفرانسی پاریس.

٢- یادداشتی ئەو نێردە دیبلۆماسییانەی ئێران كە بەنهێنی راسپێردران بۆ ویلایەتی موسڵ، بە ئامانجی كاریگەری لەسەر ڕایگشتی گەلی كورد لە كۆنفرانسدا.

٣- نامە دیبلۆماسی و تەلەگرافە نهێنییەكانی شاندی ئێران لەكاتی كۆنفرانسدا لە فەرەنساوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان ناردووە.

٤- دیكۆمێنتە نهێنییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران.

٥-رۆژنامە و بڵاوكراوە فەرمییەكان.

“یەكەم؛ زەمینەسازی بۆ سەربەخۆیی كوردستان”

كۆتایهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی، راپەرینێكی نوێی هزریی نەتەوەیی لە كوردستانی باشووردا خوڵقاند بە ئامانجی ڕزگاربوون لە داگیركەر و دامەزراندنی ئەزموونێكی نوێی كوردی، ئەم پرۆسەیەش پێویستی بە كەسایەتییەكی كاریزما لەنێو گەلی كورد هەبوو كە جێی متمانەی جەماوەر بێت، لەم قۆناغەدا “شێخ مەحمودی حەفید” (١٨٨١-١٩٥٦) كە لەڕووی هەستی كوردایەتی و ناوبانگی ئاینییەوە خاوەن پێگەیەكی باڵا بوو، ئەم ئەركە نەتەوەییەی گرتە ئەستۆ. “شێخ مەحمودی حەفید” لە چەند بوارێكدا هەنگاوی گرنگی بۆ وەدیهێنانی سەربەخۆیی گرتەبەر:-

١- ناردنی نامە بۆ سەرۆك هۆزەكانی كورد تا ببنە خاوەنی یەك گوتار بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی كوردستان.

توێژەر سێ نامەی نهێنی و گرنگی ئەم هەنگاوانەی “شێخ مەحمودی نەمر” وەك دیكۆمێنت دەخاتەڕوو كە ترسێكی زۆری لای كاربەدەستانی قاجاری دروستكردووە. لە (كانوونی دووەمی ١٩١٩ز)دا، بەرپرسی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی قاجار لە كوردستان، لە ڕاپۆرتێكدا بۆ (تاران)، نوسیویەتی:- “شێخ مەحمود لە سلێمانیەوە كاغەزێكی بۆ “مەلیكوتوجار”ی سەقز نووسیوە، تیایدا هاتووە:-

لە یەكەمین ساڵدا، ئینگلیز سەربەخۆیی كوردی چەسپاند و نوێنەری خۆمم ناردووە كە دانیشتوانی سەقز و بانە تێبگەیەنێ. راسپێردراوی سیاسی بەریتانیاش لە سلێمانییە، بەپەلە ڕابەرانی ئەو سنورە (سەقز و بانە) بێن بۆ سلێمانی تا ژێردەستەیی خۆمان لاببەین”. بەهۆی ئەم نامەیە، وەزارەتی دەرەوە، دیداری لەگەڵ (سێر پێرسی كۆكس)دا ئەنجام داوە، داوای لێكراوە ئەم جۆرە پەیوەندی و دانوستاندنانە لەگەڵ دانیشتوانی كوردستاندا قەدەغە بكات.  هەروەها لە دوو نامەیتردا كە لە شاری ورمێ نێردراوە بۆ تاران، ئاماژە بە گەرموگوڕی مەسەلەی سەربەخۆیی كوردستان كراوە.

لە نامەی یەكەمدا بەناونیشانی (راپۆرتی حكومەتی ورمێ، ١٧ی جەمادی دووەمی ١٣٣٧ق، ٢٠ی ئازاری ١٩١٩ز، ژمارە ٢٩٢٢)دا هاتووە: “كوردستانی عوسمانی لە عوسمانی جودا دەبێتەوە و هەر كەسێك بۆ خۆیان قبوڵ بكەن بە سەرۆك هەڵدەبژێردرێت، پێدەچێ “شێخ مەحمود” یاخود یەكێكیتر پەسەند بكەن و هەڵیببژێرن. كوردەكانی ئێرانیش هەمان خەیاڵیان هەبوو، زۆر داواكارییان نووسی، بەریتانییەكان پەسەندیان نەكرد و ڕەتیان كردۆتەوە كە ئێمە لەگەڵ ئێراندا دۆستین و ناتوانین ئەم داوایە لە دەوڵەتی ئێران بكەین”.  لە نامەیەی دواتردا كە هەمان مانگ نێردراوە، زانیاری گرنگتری دركاندووە و نووسیویەتی:- “شێرجەنگ بەهادرخان[2] لەنێو دانوستاندنەكانی خۆیدا لەگەڵ حكومڕاندا باسی “شێخ مەحمودی” بەناوبانگی كردووە و دركاندوویەتی سەربەخۆیی بە كوردەكانی خاكی عوسمانی دراوە كە ئێستا بەشێكن لە مەملەكەتی فەخیمەی ئینگلیز، هەندێ لە كوردانی ئێرانیش هەر ئەمەیان دەیویست، بەڵام دەوڵەتی بەریتانیا بەهۆی یەكێتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوڵەتی ئێراندا، پەسەندی نەكردووە و وەڵامی داونەتەوە كە ناكرێ سەربەخۆیی و شكۆی دەوڵەتی ئێران پێشێل بكرێت)[3].

٢- پشتیوانی لە خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لە كۆنگرەی ئاشتی پاریس لە رێگەی مەزبەتەی جەماوەرییەوە. گرنگی ئەم مەزبەتەیە وێڕای پشتگیری لە شەریف پاشا، مۆدیلێكی نوێی یەكخستنی دەنگی جەماوەریش بوو لە كوردستاندا[4].  بێگومان یەكگرتوویی لە گوتاری هاوبەشی شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید لەگەڵ تێكۆشانی دیبلۆماسیی “شەریف پاشای خەندان” بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی ئاشتی پاریس كە لە (كانوونی ١٩١٩ز)دا لە كۆشكی ڤێرسای بەسترا، بەدەستكەوتێكی گرنگ  دادەنرێت لە مێژووی كوردایەتیدا.

“دووەم؛ دیبلۆماسییەتێكی نوێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان”

مۆدیلێكی نوێ بۆ چارەسەری دۆزی كورد، تێكۆشانی دیبلۆماسی كوردی بوو لەنێو كۆبوونەوەی ڕابەرانی وڵاتان كە دوای جەنگی یەكەمی جیهان دەیانویست بڕیار لەسەر چارەنووسی گەلان بدەن بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە بندەستەكان. لەو سەردەمەدا سیستەمی حكومڕانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەبەردەم شەپۆلێكی گەورەی گۆڕانكاریدا بوو، دیارترینیان هەڵوەشانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و لاوازبوونی دەوڵەتی قاجاری بوو، ئەمەش دەرفەتی بۆ گەلانی بندەستی وەك گەلی كورد رەخساند تا وێڕای پشتبەستن بە خەباتی چەكداری، ڕێبازی دیبلۆماسی لە رێگەی كەسایەتی پڕئەزموونی “شەریف پاشای خەندان”[5] لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پیادە بكرێت. ئەم كەسایەتییە بە مەبەستی بەشداریی لە كۆنفرانسی ئاشتی پاریس (١٩١٩ز)، هەوڵە دیبلۆماسییەكانی خستەگەڕ تا بتوانێ كارتی كورد وەك فشار لەهەمبەر دەوڵەتانی سەركەوتوودا بەكاربهێنێ، جەخت لەسەر ئەو ڕاستییەش بكاتەوە بەبێ چارەسەری دۆزی كورد، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی بەخۆیەوە نابینێ، ئەگەر دەوڵەتی كوردستانیش دابمەزرێت، بەرژەوەندی دەوڵەتانی زلهێز ڕووبەڕووی مەترسی نابێتەوە چونكە شۆڕشی چەكداریی كوردیش كۆتایی دێت. لەم توێژینەوەیەدا؛ دوای شرۆڤەی دیكۆمێنتەكان، گەیشتمە ئەو ڕاستییەی كە (شەریف پاشا) لە كۆنفرانسی ئاشتی پاریسدا، نەخشەكەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، لە چەند قۆناغێكدا خۆی دەبینێتەوە:-

– بەرلە دەستپێكی كۆنفرانس، بۆ ئەوەی وڵاتان بەتایبەت دەوڵەتی قاجار لە خۆی نەوروژێنێ، نەرمونیانی نواندووە تا بتوانێ بەكەمترین گرفت بگاتە پاریس.

– لە دوای گەیشتنی بە شاری پاریس، پەیوەندی بە نوێنەرانی وڵاتانی زلهێز كردووە لەپێناو ڕەزامەندكردنیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، هەوڵی داوە بیسەلمێنێ كە بنیاتنانی ئەم دەوڵەتە، گرەنتییە بۆ ئاسایش و ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست.

– لە دەستپێكی كۆنفرانسدا، هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافی بەشداری، بەڵام دەوڵەتانی زلهێز بەو پاساوەی كورد خاوەنی دەوڵەتی نەبووە تا لە جەنگەكەدا لایەنگری وڵاتانی سەركەوتوو بێت، مۆڵەتی بەشدارییان پێنەداوە.

پاساوێكیتر بۆ ڕێگری لە شەریف پاشای خەندان، ئەو بیانووە بووە كە بەپشتیوانی كێ تۆ نوێنەری راستەقینەی هەڵوێستی كوردی دەكەی؟. هەربۆیە “شێخ مەحمودی حەفید” لە كارێكی دیبلۆماسی ناوازەدا، پشتیوانی بۆ هەوڵەكانی دەربڕیوە. “شەریف پاشا” لە كۆبوونەوەكاندا، دیداری زۆری لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان ئەنجامدا، ستراتیژی سەرەكی كارەكانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بوو بە مەرجێك كوردستانی بندەستی عوسمانی و قاجاری لەخۆبگرێت، بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی وڵاتە زلهێزەكانیش كە بڕیاریان لەسەر چارەنووسی گەلان دەدا، لە سەرەتادا بەرنامەڕێژی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە دەوڵەتی ئینگلیز. هەروەها بۆ بەریتانیای بسەلمێنێ كە بەرژەوەندییەكانی لە ڕێی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییەوە دەستەبەر دەبێت، نەك لایەنەكانی تر.

  • لە كۆتایی كۆنفرانسدا، كاتێك “شەریف پاشای خەندان” دوای چاودێری وردی كۆبوونەوەكانی ك كۆنفرانسی پاریس، بەتەواوەتی دڵنیا دەبێت كە زلهێزەكان نایانەوێ دەوڵەتی كوردی دابمەزرێت، بژاردەیەكیتر دەخاتەڕوو كە یەكگرتنەوەی هەموو كوردستانە، بەڕواڵەت لە چوارچێوەی پاشایەتی قاجاردا بن بەڵام لە ڕووی مەیدانییەوە سەربەخۆیی تەواوەتی بە كورد بدرێت. واتا دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری هەبێت لە سیستەمی كارگێڕی و سیاسیدا. سەرچاوەی سەرەكی ئەم توێژینەوەیە دیكۆمێنتارییە، بریتییە لە:-

١- یادداشتە جۆراوجۆرەكانی سیاسەتمەدار و دیبلۆماتكاران باڵای ئێرانی كە لە چوارچێوەی شاندێكدا چوون بۆ فەرەنسا بەمەبەستی بەشداری لە كۆنفرانسی پاریس.

٢- یادداشتی كەسایەتییەك كە لەو سەردەمەدا سەردانی ویلایەتی موسڵی كردووە و كۆمەڵێك لە ڕابەرانی كوردی بینیوە.

٣- نامە و تەلەگرافە نهێنییەكانی شاندی ئێران لە پاریس كە بۆ وڵاتەكەیان ناردۆتەوە.

٤- دیكۆمێنتە نهێنییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە قۆناغی كۆنفرانسی پاریسدا.

٥- نامە دیبلۆماسییە نهێنییەكان كە دەربارەی چارەنووسی كوردستان و كۆنفرانسەكە ئاڵوگۆڕكراون.

٦- رۆژنامە و بڵاوكراوە فەرمییەكان.

ئەم یادداشت و نامە و دیكۆمێنتانە كە زانیاری پڕبایەخی لەسەر تێكۆشانی دیبلۆماسی (شەریف پاشا) لەخۆگرتووە، لە چەند خاڵێكدا گرنگییەكەیان دەخەینەڕوو:-

– سەرجەمیان لە جۆری نهێنین.

– خاوەنەكانیان لە كەسایەتی پلەبەرزەكانی دەوڵەتی قاجار بوون وەك: سەرۆك وەزیر، وەزیری دەرەوە، دیبلۆماتكارە گەورەكان.

– هیچ كام لە خاوەن نامە و تەلەگرافەكان كورد نەبوون، كاتێك باسی خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندانیان كردووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی، لەڕووی موجامەلەی مێژوو نەبووە بەڵكو ڕاستییەكانی ئەو هەلومەرجەیان بۆ دەوڵەتەكانیان خستۆتەڕوو، تا ئاگاداری ئەم شێوازە نوێیەی خەباتی كورد بن كە پەڕینەوەیە لە شێوازی چەكداری بۆ تێكۆشانی دیبلۆماسی.

– سەرجەم كەسایەتییەكان، ئەم نامە و یادداشتانەیان لە ساتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاشتی پاریسدا نووسیوە، ئەمەش لەڕووی فاكتەری كات و شوێنەوە بۆ نرخاندنی دیكۆمێنت بە گرنگ دادەنرێت.

– خاوەن یادداشت و نامە و دیكۆمێنتەكان، شایەتحاڵی ڕاستەوخۆی وردەكاریی نێو كۆنفرانسی ئاشتی پاریس بوون.

– زانیاری و بۆچوونی سەرنجڕاكێشی تێدایە لەسەر ئاشكراكردنی هەڵوێستی ڕاستەقینەی وڵاتان لەهەمبەر دۆزی كورد.

هەروەها بۆچوونە سیاسییەكانیان بۆ خەباتی “شەریف پاشای خەندان”، شیاوی تێڕامان و شرۆڤەیە كە لە بەشی دووەمدا تاوتوێیان دەكەین.

*مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

[1] -بۆ وردەكاری كۆنفرانسەكە لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، بنۆڕە:

Margaret MacMillan: Paris 1919: Six Months That Changed the World, Publisher: Random House Trade Paperbacks, 2003.

[2]– شێربەهادرخان هيندی یەكێكە لە كاربەدەستانی ئینگلیز كە چەندینجار سەردانی كوردستانی باشور و رۆژهەڵاتی كردووە بۆ هێنانەدی سیاسەتە داگیركارییەكانی ئینگلیز.

[3]– كاوە بیات: ایران و جنگ جهانی اول، اسناد وزارت خارجە، سازمان اسناد ملی ایران، چاپ دوم، ١٣٨١، ص (٤٢٧-٤٢٨).

[4] -بەپێی یادداشتەكانی (رەفیق حیلمی)، ئەم مەزبەتەیە درا بە (رەشید زەكی كابان) كە كەسایەتییەكی شاری سلێمانی بوو تا بنێردرێ بۆ كۆنفرانسی ئاشتی پاریس بەمەبەستی پشتیوانی لە داوا ڕەواكانی كورد كە وابڕیاربوو (شەریف پاشای خەندان) لە كۆنفرانسەكەدا بیخاتەڕوو، بنۆڕە:

رەفیق حیلمی: یادداشت (كوردستانی عێراق و شۆڕشەكانی شێخ مەحمود)، بەشی یەكەم، ١٩٨٨، لا (٦٥-٦٦).

[5]-شەریف پاشای خەندان (١٨٦٥-١٩٥١ز) كوڕی سەعید پاشای خەندان، لە بنەماڵەیەكی دێرینی شاری سلێمانی بوو، لە سوپای عوسمانیدا ژەنەڕاڵێكی ناسراو و دیبلۆماتكارێكی سەركەوتوو بوو.

لە ژیانیدا رۆڵێكی دیبلۆماسی گرنگی بینی بۆ ناساندنی دۆزی كورد لە ئەوروپادا. كۆمەڵێك داخوازی پێشكەش بە كۆنفرانسی ئاشتی پاریس (١٩١٩ز) كرد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان كردەوە، ئەم هەنگاوەش رۆڵێكی چارەنووسازی هەبوو بۆ پەیمانی سیڤەر و پشتیوانی لە حكومەتی شێخ مەحمودی حەفید.

پۆستی پێشوو

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 129

پۆستی داهاتوو

کورد لە بەردەم گەردەلوولی جەنگدا

دکتۆر کارزان محەمەد

دکتۆر کارزان محەمەد

رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی

ئایار 17, 2026
38
ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

ئایار 12, 2026
37
عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

ئایار 11, 2026
54

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2026
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە