• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئایار 22, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    تەڵەکەی حەلبووسی

    دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەلاحەدین و ئەقڵییەتی ئوسوڵگەرا

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 133

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ترەمپ لە پەکین: ڕاڤەی چەند وێنەیەک

    پردی تووەقووت

    بڕوانامەی بێکار و بازاڕی چەقبەستوو؛ ئاییندەی نادیاری نەوەیەک

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

  • شــیکار
    دووانەی کوشندە؛ حوجەتییەی مۆدێرن، یان دانوستان و کۆتایی سەردەمی ئایدیالیسم

    گۆڕانی کەشوهەوا وەک قەیرانێکی بایۆپۆلیتیکییانە؛ کاتێک ژیان خۆی دەبێتە چەقی ململانێکان

    دەستپێكردنەوەی جەنگی ئەمریكا و ئێران

    دەستپێكردنەوەی جەنگی ئەمریكا و ئێران

    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

  • ئــــابووری
    خۆماڵیکردن  (Localization)چیە؟

    خۆماڵیکردن  (Localization)چیە؟

    جه‌نگی ئەمریكا و ئێران چ كاریگەرییەكی لەسەر ئابووری جیهان دانا؟

    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    ڕۆبەرتۆ پۆڵانیۆ؛ مرۆڤ یان لاسایی ئەوانەی پێش خۆی دەکاتەوە یان ڕەتیان دەکاتەوە

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

یەکەی ئامادەکاران لەلایەن یەکەی ئامادەکاران
ته‌مموز 27, 2025
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟
0
هاوبەشکردنەکان
66
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی كولتووری ئاشتی لەنێو گەلاندا، رێکخراوى یونسکۆ ماوەى هەژدە ساڵە بەرنامەیەکى دەستپێکردووە بۆ جێکردنەوەى بابەتى جینۆساید بەگشتى و هۆڵۆکۆست بەتایبەتى لە پرۆگرامى خوێندندا، بە بڕواى رێکخراوەکە خوێندنی مێژووی جینۆساید واتە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر داهاتوودا. نووسەرێکیش دەڵێت خوێندنى بابەتەکانى جینۆساید بۆ ئەوەیە بە چیرۆکى گەلانى دیکە ئاشنابین و لەرێگەى پەروەردەوە خۆمان لە جینۆساید بپارێزین. رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و فێرکردن و رۆشنبیرى کە بە یونسکۆ (UNESCO) ناسراوە، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی كولتووری ئاشتی و پەرەپێدانی ئامرازە پەروەردەییەکان و پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ساڵی (٢٠٠٧)ەوە بەرنامەی رۆشنبیرکردنى لەبارەى هۆلۆکۆست و بەهاکانى لێبوردەیی دەستیپێکردووە. ئەم بەرنامەیە هەوڵدەدات بابەتى جینۆساید بەتایبەتى کۆمەڵکوژى جولەکەکان (هۆڵۆکۆست) لە پرۆگرامى قوتابخانەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بخوێنرێت، چونکە “خوێندنەوەی مێژووی جینۆساید واتە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر داهاتوودا، هەروەها لەبەرئەوەى دوایین شایەتحاڵەکانی هۆلۆکۆست خەریکە نامێنن، کەچى هێشتا تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی بەردەوامن”. رێکخراوەکە وا دەڵێت. بە بۆچوونى یونسکۆ پرۆگرامى قوتابخانە و خوێندنگاکان، ئامرازێکی پەروەردەییە بۆ لێکتێگەیشتن و ئاشتی لەسەر نێودەوڵەتی. هەروەها بۆ “پێشخستنی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان و بەهاکانی لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە یەکتر، فێربوون سەبارەت بە مێژووی هۆلۆکۆست زۆر گرنگە”.

“هۆڵۆکۆست لە جیهاندا”

بەپێى توێژینەوەیەکى هاوبەشى یونسکۆ و پەیمانگاى جۆرج ئیکەرت بۆ توێژینەوە، لەبارەى خوێندنى هۆڵۆکۆست لە کتێبى قوتابخانەکاندا، دەرکەوتووە لە ساڵى (2000)ەوە لە (26) دەوڵەتدا بابەتى هۆڵۆکۆست لە قوتابخانەکاندا دەخوێنرێت. لە قوتابخانەکاننى هەریەکە لە وڵاتانى چین و ڕواندا و باشووری ئەفریقیا، هۆلۆکۆست لە چوارچێوەی دڕندەیی بەکۆمەڵدا باسکراوە. لە قوتابخانەکانى ئەڵمانیادا جەخت لەسەر وانە ئەخلاقی و سیاسییەکانی هۆلۆکۆست دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی بیرکردنەوەیەکی لیبڕاڵانە دروست ببێت بە ئامانجى “بەرەنگاربوونەوەى تووندڕەوی ڕاستڕەوەکان”. لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، هۆلۆکۆست بەشێکە لە بەرنامەی خوێندن، لە هەریەکە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و (٢٩) ویلایەتی ئەمەریکا و لە ویلایەتی نیوساوس وێڵسی ئوسترالیا خوێندنى هۆڵۆکۆست ناچارییە نەوەکو ئارەزمەندانە. لە وڵاتانى هیندستان و ژاپۆن و وڵاتەکانی ئەمەریکای لاتین، هۆلۆکۆست لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا دەخوێنرێت. لەلایەن خۆیەوە کیر ستارمەر کە مانگى تەموزى (2024) بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەڵێنیدا خوێندنی هۆلۆکۆست بکاتە ناچاری لە سەرجەم قوتابخانەکانی بەریتانیادا. بە ئامانجی ئەوەی هەموو منداڵێکى وڵاتەکەى بزانێت هۆڵۆکۆست چییە، هەروەها بۆ “هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە ڕووداوە مێژووییە گەورەکان، هەروەها بۆ ئەوەى ئەم ڕووداوە بە ئازارانە لەبیر نەکرێن و وانەکانیان بۆ نەوەکانی داهاتوو بە زیندوویی بمێنێتەوە”.

“جینۆسایدى گەلان”

لە ساڵی (١٩٩٤)، تووندڕەوانی هۆتۆ لە ماوەی تەنها سەد ڕۆژدا نزیکەی (٨٠٠) هەزار کەسیان لە توتسیەکانى ڕواندا کوشت. ڕواندا و نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ساڵێک لە حەوتی نیساندا یادی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەنەوە. بەهۆى ئەو کۆمەڵکوژییەوە، لە ڕواندا بابەتەکانى جینۆساید خراوەتە ناو پرۆگرامەکانی قوتابخانەکانەوە، تاوەکو نەوەى نوێ ئاشناى مێژووی وڵاتەکەیان ببن، هەروەها بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژییەکە.  وڵاتى چین کە لەلایەن ژاپۆن و هێزەکانى خۆرئاواوە لە ناوەڕاستى سەدەى نۆزدە هەتا ناوەڕاستى سەدەى بیست داگیرکراوە، ئەو ستەم و تاوانانەى لەو ماوەیەدا دەرهەقیان کراوە لە پرۆگرامەکانى خوێندندا جێگیرکردوە. حکومەتى چین بە ئامانجى لەبیرنەکردنى تاوانەکانى رابردوو، لە قوتابخانەکانیاندا هەمیشە باسى تاوانەکانى ژاپۆن دەکەن بەتایبەتى کۆیلەى سێکسى. لە هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە (6/حوزەیران/2017)، بڕیاریدا جینۆسایدی کورد و گەلان لە ھەموو بەشەکانی زانکۆکان بخوێنرێت. هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق لە ساڵى (2023)ەوە پرۆگرامێکى بۆ هەموو زانکۆکان بە حکومى و ئەهلیەوە و بۆ تەواوى بەشەکان بەناوى (منهاج جرائم حزب البعث البائد) داناوە. هەروەها ماوەى چەند ساڵێکە لە قۆناغى ئامادەیى وانەیەکى تایبەت بەناوى جینۆساید لە خوێندنگاکانى کوردستان دەخوێنرێت. نووسەر و توێژەرى فەرەنسى بوارى جینۆساید پیتەر کاریەر پێیوایە خوێندنى بابەتەکانى جینۆساید بۆ ئەوەیە باشتر تێبگەین لەوەی کە چۆن کاروباری جیهانی بەیەکەوە گرێدراوە، هەروەها لەڕێى پەروەردەوە ئاشنابین بە چیرۆکى گەلانى دیکە و لەرێگەى پەروەردە خۆمان لە جینۆساید بپارێزین. کاریەر دەڵێت: “هەرچەندە پەروەردە راستەوخۆ ناتوانێت ئەوە بکات، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت تاوەکو گەنجان فێربن خۆیان لە زیانگەیاندن بە کەسانی دیکە بەدوور بگرن و رێز لە لە بەهاکانى مافى مرۆڤ بگرن”.

“پەروەردە و دادپەروەرى راگوزەر”

لەدواى هەر کۆمەڵکوژى و جینۆسایدێک، بەمەبەستى ساڕێژکردنى برینەکان و رێگرتن لە روودانەوەى تاوانەکان لە داهاتوودا، قۆناغى دادپەروەرى راگوزەر دەست پێدەکات، یەکێک لەو تەوەرانەی کە لە قۆناغى دادپەروەرى راگوزەردا گرنگە چارەسەر بکرێت پەروەردەیە، ئەمەش لەڕێگەى پەرەپێدانی پرۆگرامى خوێندنەوە دەبێت تا دەگاتە ئەو بەهایانەی کە لە ڕێگەی دامەزراوە حکومییەکانەوە بۆ خوێندکاران دەگوازرێنەوە. چونکە دامەزراوە پەروەردەییەکان لە پەروەردەکردنی نەوەکان و کارکردن بۆ بنیاتنانی یادەوەرییەکی بەکۆمەڵ لەدوای ململانێ یان ناکۆکیەکان، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن. لەهەریەکە لە ئەفریقیای باشوور، ئەمەریکای لاتین، ئەرژەنتین، ئێرلەندای باکوور و بۆسنە، چاکسازی لە سیستمی پەروەردە بەشێکی دانەبڕاو بووە لە قۆناغی دادپەروەرى راگوزەر. ئەو چاکسازییانەش بەردەوام جەختیان لەسەر بەها جیهانییەکان و مافەکانی مرۆڤ کردووەتەوە و هەوڵیانداوە قۆناغێکی نوێ دەستپێبکەن. چاکسازییەکانى سیستمی پەروەردە لە قۆناغى راگوزەردا، پێویستە ناوەڕۆکێک لەخۆبگرێت کە گفتوگۆ لەسەر هەردوو ئاستی تاک و کۆمەڵ بەرەوپێش ببات، ڕاستییەکان بە شێوەیەکی واقیعی ئاشکرا بکات، هاوسۆزی لەنێوان خوێندکاراندا پەرە پێبدات، لە ڕێگەی گێڕانەوەی تاکەکەسی و بەکۆمەڵەوە چارەسەری برینەکان بکات، هەروەها باس لە پێداویستییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی تاک و گروپەکان بکات.

بەبڕواى شارەزایان، بۆ ئەوەى پەروەردە لە پرۆسەی دادپەروەری راگوزەردا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت، پێویستە سەرەتا پرۆگرامەکانى خوێندن بگۆڕدرێت، پاشان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغ و پرۆگرامە نوێیەکەدا، راهێنان بە مامۆستایان بکرێت، بۆ بەدیهێنانى ئەم ئامانجەش پێویستە حکومەت هەماهەنگى و کارى هاوبەش لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی  و رێکخراوەکان و جەماوەر و توێژەران و ئەکادیمیستەکاندا ئەنجام بدات. لە قۆناغى دادپەوەرى راگوزەردا، توێژەران بە گرنگى دەزانن چاکسازییەکانى سیستمى پەروەردە کۆدەنگى لەسەر بێت و بەرەو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان ئاراستە بکرێت. هەروەها ستراتیژ و دیدگاى پەروەردەیى گەشەسەندنی گروپە پەراوێزخراو و زیانلێکەوتوەکان بەهۆى ململانێکانەوە مسۆگەر بکات، جگەلەوەى کەلێنی نێوان پێکهاتەکان و کۆى ئەو گروپانە پڕبکاتەوە کە کۆمەڵگا پێکدەهێنن. سەربارى هەموو ئەوانە، چاکسازییەکانی سیستمى پەروەردە نابێت بەدوای چارەسەری دەستبەجێدا بگەڕێت، بەڵکو پێویستە بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێت کە کاریگەری درێژخایەنی هەبێت.

“راسپاردەکانى یونسکۆ”

رێکخراوى یونسکۆ و نووسینگەی ڕاوێژکاری تایبەتی ڕێگریکردن لە جینۆساید، بۆ بەرەنگاربوونەوەى جینۆساید لەڕێگەى پەروەردەوە، پێشنیار دەکەن پەروەردەی مەدەنی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بەهێز بکرێت، پرۆگرام و ناوەندەکانى خوێندن بۆ پەروەردەکردنی ڕێزگرتن لە هەمەجۆریی و مافەکانی مرۆڤ و پێشخستنی گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان و لێکتێگەیشتنی یەکتر بەکاربهێنرێت، بۆ بەدیهێنانى ئەم ئامانجانەش پێویستە مامۆستایان ئامادەبکرێن تاوەکو ببنە ئامرازى گۆڕانکاری. لە راسپاردەکانى ئەو رێکخراوەدا هاتووە: دامەزراوە پەروەردەییەکان نابێت ئازادی قسەکردنی فێرخوازان بەرتەسک بکەنەوە، بەڵکو پێویستە هەلومەرجی گونجاو دروست بکەن لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و لێکتێگەیشتن، دەرفەت بە فێرخوازان بدەن بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان بەبێ ئەوەی پەنا بۆ گوتارى ڕقاوى ببەن. پێویستە فێرخوازان رۆشنبیر بکرێن تاوەکو جیاوازی لەنێوان سووکایەتی و گوتارى ڕقاویدا بکەن. ئەگەر تاکەکان فێرببن جیاوازی لەنێوان ئەم دوو بابەتەدا بکەن، ئەوا دەتوانن لەو کاریگەرییە تێبگەن کە قسە و کردارەکانیان لەسەر کەسانی دیکە هەیەتی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی گوتارى رقاوى بکەن.  

یونسکۆ بە گرنگى دەزانێت کاریگەرییە زیانبەخشەکانی ئەو جۆرە گوتارانەى کە برەو بە گوتارى رق لێبوونەوە دەدەن و پاساو بۆ فەرامۆشکردنى ئەوانیتر دەهێننەوە دەستنیشان بکرێن، پاشان هەنگاو بنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، ئەمەش لەڕێگەى گفتوگۆوە دەبێت سەبارەت بە هەڵاواردن، هەروەها بە ئەنجامدانى چالاکى دەبێت بۆ دەرباز بوون لە وێنە کلاسیکیەکان و بڕیارە پێشوەختەکان، جگەلە داننان بە زەبر و زەنگ و دەرهاویشتەکانى تووندوتیژیی و نایەکسانی کۆمەڵایەتی و داینامیکی هێز، تاوەکو فێرخوازان ئاشنا ببن بەو جۆرە جیاوازانەی هەڵاواردن کە ئێستا لە جیهاندا بەردەوامن، هەروەها بەو میکانیزمانەی کە دەبنە هۆی روودانى تووندوتیژی لە کۆمەڵگاکاندا.

سەرچاوەکان:

ماڵپەڕەکانى: یونسکۆ، التربیە، جسور بوست، نون بوست، رۆژنامەى هاوڵاتى، گۆڤارى ئایندەناسى.

محەمەد سابیر ئیسماعیل: چین لەڕوانگەى دیبلۆماتێکى کوردەوە، چاپى یەکەم، سلێمانى، (2019).

ئامادەکردن: بارام سوبحى

پۆستی پێشوو

زمان و ناسنامە

پۆستی داهاتوو

کورتەیەکی ڕێزمان و وشەسازیی زمانی کوردی لە ناوچەی هەکاری

یەکەی ئامادەکاران

یەکەی ئامادەکاران

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئایار 17, 2026
50
ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

ئایار 12, 2026
39
عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

ئایار 11, 2026
54

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ته‌مموز 2025
د س W پ ه ش ی
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031  
« حوزەیران   ئاب »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە