“ڕوانگە زانستییەکان”
دۆزینەوەیەکی پێشکەوتوو لە ئەسیوپیا لە ساڵی ١٩٧٤ پەردەی لەسەر ئێسکەپەیکەرێک لادا کە تەمەنی ٣.٢ ملیۆن ساڵە و تێگەیشتنمانی لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ بۆ تاهەتایە گۆڕی. زانای ئەمریکی “دۆناڵد جۆهانسن”، پاشماوەی ئێسکی مێینەیەکی بچووکی دۆزیەوە، لە دۆخێک بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بە باشی پارێزرابوو. ئێسکە پەیکەرەکە بەرزییەکەی نزیکەی ٣.٥ پێ بوو، ڕوون بوو لەسەر دوو قاچ دەڕۆیشت، شێوە و پێکهاتەی ئێسکەکان ئەوەیان دەردەخست. ئەم ئێسکە کۆنانە بە شێوەیەکی سەیر ناوی “لوسی”ی لێنراوە، لەژێر کاریگەری گۆرانییە بەناوبانگەکەی بیتڵز لوسی “لوسی لە ئاسمان لەگەڵ ئەڵماس”. لوسی سەر بە جۆری ئۆسترالۆپیثێکەس ئەفارێنسیس ( Australopithecus afarensis) ە کە لە نێوان ٣.٩ بۆ ٢.٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون. دۆزینەوەکەی بەڵگەی بەرچاوی بۆ دوو پێ بوونی داپیرەوباپیرەی سەرەتایی مرۆڤ خستەڕوو، کە بڕگەیەکی گرنگە لە گەشە و پەرەسەندنی مرۆڤ. تۆماری بەردبووەکان، لەوانەش لوسی، پشتگیری لە بیردۆزی پەرەسەندن دەکات لە ڕێگەی پەرەسەندنی سرووشتییەوە.
“بیردۆزی لوسی لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟”
لوسی دێرینترین ئێسکەپەیکەری بوونەوەرێکی نیمچە-مرۆڤ-ئاسایە دۆزرابێتەوە. لوسی وەها لێکدانەوەی بۆ کراوە، یەکەمین مێینە بووە وەکو دایک دۆزرابێتەوە و نیمچە-مرۆڤ-ئاسا بێت. واتا جۆرێک لە نۆستالژیا و خۆشەویستی مرۆڤیشە بۆ دێرینترین بوونەوەر ئێسکەکانی مابنەوە، گەشتێکە بەرەو رابردووێکی ئەگەریی. لوسی لە فیلمێکی سینەمای هۆڵیوودیش دەردەکەوێت، کاتێک لەگەڵ کەسایەتی لوسی فیلمەکە،سکارلێت جۆهانسن لە ڕێگەی پەنجەی پێشەوە پەیوەندیی بەیەکەوە دەکەن.
“لوسی باڵیۆزی لێکدانەوە نوێیەکانە”
لەم دواییانەدا، شێوەیەکی وێنەیی نوێ لە دەموچاوی لوسی دروستکراوە، کە وردەکارییەک لە ژیانی داپیرە کۆنە گریمانەییەکەی مرۆڤ پێشکەش دەکات. کاتێک بەراورد دەکرێت بە مێینەیەکی شۆخی مۆدێرن، جیاوازییەکان زۆرن. بەڵام ئەم جیاوازییە فیزیاییانە بەڵگەی گەشتە سەرنجڕاکێشەکەی پەرەسەندنی مرۆڤن، بە پێی لێکدانەوەکامی بیردۆزی پەرەسەندن.
“لوسی وەکو پێنگاڤی پووچەڵکردنەوەی بیردۆزی پیلانگێڕیی”
بیردۆزێکی پیلانگێڕی پێشنیازی ئەوە دەکات کە گۆڕانکاری لە لوسیەوە بۆ مرۆڤی هاوچەرخ پەرەسەندن نییە، بەڵکو دەستکاریکردنی بۆماوەییە لەلایەن ڕەگەزێکی پێشکەوتووترەوە، ئینجا ئەو پێشکەوتنە لە لایەن بوونەوەری ئاسمانی بێت یاخود بۆشاییگەری دێرین بن بە ئامانج یان بە هەڵە لەسەر مرۆڤایەتی سەرەتایی، گوایا، ئەنجام دراون، بەڵام ئەو بانگەشەیە بەڵگەی زانستی نییە. تۆماری بەبەردبووەکان، جینەکان و پێکهاتەی جینیی و ترشەڵۆکی ناووکییان بە بەراوردکاری هەموویان پشتڕاستی دەکەنەوە مرۆڤ لە دایک و باوکێکی هاوبەشەوە پەرەی سەندووە.
“گرنگیی لوسی لە مێژووی مرۆڤایەتی و مرۆڤ-ئاساکان”
ئێسکەپەیکەری لوسی قۆناغێکی سەرەکی لە پەرەسەندنی مرۆڤدا نیشان دەدات، یەکەمین گۆڕانی بۆماوەیی و گواستنەوە بۆ لەسەر دووپێ وەستان نیشان دەدات. ئەم خۆگونجاندنە ڕێگەی بە مرۆڤە سەرەتاییەکان دا بە شێوەیەکی ڕاست بڕۆن، دەستەکانیان بۆ ئەرکەکانی تر ئازاد کرد و لە کۆتایی ئەمە ڕێگەی خۆشکرد بۆ شارستانیەتی مرۆڤی هاوچەرخ، وەکو کوردەواری دەڵێت: دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە.
تۆمارە بە بەردبووەکان بەڵگەیەکی بەرچاو و گرنگن لەسەر هیومەنۆید/مرۆڤ-ئاساکان؛ بە بەردبووەکانی وەک لوسی پەنجەرەیەک بۆ ڕابردوو دەڕەخسێنن، کە تێڕوانینێک بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ و مێژووی جۆرەکان پێشکەش دەکەن. تۆماری بە بەردبووەکان گەنجینەی زانیارییە، یارمەتی زانایان دەدات هێڵەکانی کاتی پەرەسەندنی مرۆڤ بە گریمانەیی وێنا بکەنەوە و لەو قۆناغانە تێبگەن جۆرەکانی مرۆڤی لێ ئافراوە.
“بەڵگە بە بەردبووەکان پەرەسەندنی مرۆڤ بە گەشتێکی ئاڵۆز و ئەستەم وێنا دەکەن”
پەرەسەندنی مرۆڤ قۆناغ بڕینیێکی ئاڵۆز و فرەلایەنەیە ملیۆنان ساڵ دەخایەنێت. ئەمە لەسەردەمی گۆڕانکارییەکان و سەرهەڵدانی هۆمینیدە سەرەتاییەکانەوە تا گەشەکردنی مرۆڤی هاوچەرخ پۆلێن دەکرێن. هۆمۆسێیپیان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەر هاتووە. دۆزینەوەی لوسی ڕۆشنایی خستۆتە سەر ئەم گەشتە ئەستەم و ئاڵۆزە، دەرئانجام، تێڕوانینێکی قوڵتری لەبارەی پەرەسەندنی تایبەتمەندییەکانی مرۆڤەوە بەردەست کردووە.
“شیکردنەوەی جینەکان لە تێکڕای هاوکێشەی گەشە و پەرەسەندنی مرۆڤ گرنگن”
جینەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ڕوانگە و شیکردنەوە لەسەر گەشە و گۆڕان و پەرەسەندنی مرۆڤ. زانایان بە لێکۆڵینەوەکانیان لە زانیارییە بۆماوەییەکان دەتوانن پەیوەندی و کاریگەری نێوان. جینەکان لە پەرەسەندن دەست بخەن و ئەو گۆڕانکارییە بۆماوەییانەی کە بە تێپەڕبوونی کات ڕوویانداوە دەستنیشان بکەن. ئەم زانیاریانە یارمەتیدەریان دەبن بۆ باشتر تێگەیشتن لەو قۆناغە جیاوازانەی جۆرەکانی مرۆڤە سەرەتاییەکانی لە قاڵب داوە.
“شیکردنەوەی بەراوردکاریی نێوان مرۆڤ و مرۆڤ-ئاساکان دەرئەنجامی باشی هەن”
شیکردنەوەی بەراوردکاری ئامرازێکی دیکەی سەرەکییە بۆ تێگەیشتن لە پەرەسەندنی مرۆڤ. بە بەراوردکردنی پیکهاتەی مرۆڤ و مرۆڤە سەرەتاییەکانی تر، زانایان دەتوانن لێکچوون و جیاوازییەکان دەستنیشان بکەن کە ڕەنگدانەوەی مێژووی پەرەسەندنی هاوبەشە. گرنگیدان بەو لایەنانەی لە نێوان هاوسەرگیری و هاوەڵیی دوو مرۆڤی ئەم سەردەمە لە دوو جوگرافیایی جیا، ئەوەندە زیانیاری لە نەوەی دووەم بەدەستەوە دەدەن جۆرێکی نوێ بە گۆڕانێکی سنووردار بئافرێت و مرۆڤی دووڕەگ دروست بێت ،کە لە ڕووی تەندروستی و زانستی، کە باری ئاساییدا، هەڵگری پێکهاتەیەکی تەندروستترن، چونکە بە هاوبەشی دوو پێکهاتەی جیا دروست بووە. بە کورتی، دۆزینەوەی لوسی شۆڕشێکی گەورەیە لە تێگەیشتنمان لە پەرەسەندنی مرۆڤ. بەڵگەی تۆمارە بەردبووەکان و جینەکان و شیکاریی پێکهاتەی جەستەکانتان و بەراوردکارییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە مرۆڤ لە باپیرەیەکی هاوبەشەوە لەگەڵ سەرەتاییەکانی تر پەرەی سەندووە. لەگەڵ بەردەوامبوونمان لە گەڕان و فێربوون لە ڕابردوو، ڕوانگەیەکی قووڵتر بۆ ئەو گەشتە سەختە بەدەست دەهێنین،گەشتێکی دوورودرێژ سەرئەنجام بووەتە هۆی هەمەچەشنی ژیانی مرۆڤی ئەمڕۆ. بە وەرگرتنی بەڵگە زانستییەکان و ڕەتکردنەوەی بیردۆزە بێ بنەماکانی پیلانگێڕی، دەتواندرێت تێگەیشتنێکی زیاتر لە میراتی مرۆیی هاوبەشی مرۆڤایەتی و چیرۆکی سەرنجڕاکێشی پەرەسەندنی مرۆڤ دابڕێژرێت.