“پێشه‌کی”
سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له وڵاته دیموکراسییه‌کاندا، ئه‌گه‌رچی وه‌کوو سیسته‌مێکی ئایدیال له خزمه‌ت دیموکراسیدا ئیشی پێ ده‌کرێت و تا ئێسته‌ش هه‌ناسه‌ی سوار نه‌بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قۆناغ دوای قۆناغ و ئه‌زموون دوای ئه‌زموون و به‌پێی سه‌رهه‌ڵدانی ئاریشه و قه‌ڵشت له سیسته‌مه‌که‌دا درزه‌کانی ده‌یگیرێت و نوێ و ئاپده‌یت ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له زه‌ینییه‌تی ڕژئاوایی و دونیابینیی سیاسیی بیرمهندانیاندا کۆمه‌ڵێک تێبینی و ڕه‌خنه‌کردن له هه‌مبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه له ئارادایه. هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وان له کولتوورێکی سیاسی و هزری ئه‌وتۆ په‌روه‌رده بوون که گومان و ڕه‌خنه له سه‌رده‌می ڕؤشنگهرییهوه و له ژێر کاریگه‌ریی ڕینیسانس و گه‌ڕانه‌وه بۆ یۆنانی که‌ونار سه‌رپشک و چاوساغییان ده‌کات.
هه‌روه‌ها له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌زموون و ڕووداوه گرینگه‌کانی مێژووی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته تووندئاژۆ ئایینییه‌کانی وه‌کوو ژیزوئیتهکان (یسووعییهکان یان سه‌ربازانی حه‌زره‌تی مه‌سیح/ دامه‌زراندن له سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی) و هه‌روه‌ها فاشیزم و ناسیزم ڕۆڵی وشیارکهرانهی خۆی ده‌گێڕێت. واته کۆی ئه‌م تێگه‌یشتن و ئه‌زموونانه وای له سوبژیکتیڤیته و بیرمه‌ندانی ڕۆژئاوا کردووه دیموکراسی پێڕه‌وی بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا به دوای باشترین و هه‌نووکه‌ییترین و گونجاوترین ڤیرژێنی دیموکراسی له‌م ڕێچکه و ڕێپێوانه مێژووییه‌دا بن. هه‌موو ڕه‌خنه و خه‌سارناسییه‌کانی بیرمه‌ندانی لیبراڵ و ئازادیخواز له ناو ئه‌م که‌وانه‌یه‌دا جێگیر ده‌بن. هه‌موومان وته به‌ناوبانگه‌که‌ی “ڕیچارد رۆرتی” نیوپراگماتیستمان له‌بیره که ئه‌وله‌وییه‌تی ئازادی ده‌دات به سه‌ر دیموکراسیدا، دواجار ئه‌م دیدگایه‌ش هه‌ر خزمه‌تی دیموکراسی ده‌کات. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌توانین بڵێین دیموکراسی سیسته‌مێکی گه‌ردوونی و جیهانبینییه‌کی ئینسانییه، نه‌ک هه‌ر له ئاسته سیاسی و ئابوورییه‌که‌یدا به‌ڵکوو له ئاسته کولتووری و شارستانییهکهشیدا.
ئه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌زموونی به دیموکراسیکردنمان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا به ئاقارێکی پڕ له تووندوتیژی تێپه‌ڕاند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆکار. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاتانه‌ی که وه‌کوو هه‌ڵگر و دامه‌زرێنه‌ری دیموکراسی ناسراون مه‌رج نییه بۆ وڵاتانی دیکه‌ش دیموکراسی وه‌کوو دیارییه‌کی زێڕین یان زیوین پێشکه‌ش بکه‌ن، واته خواسته بهدیموکراسیکردنهکانی ئه‌وان بۆ وڵاتانی ناڕۆژئاوایی له ناو چارت و خشته‌یه‌ک له کۆلۆنیالیزم و چه‌وساندنه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی و هه‌لپه‌رستی (Opportunism) دا ده‌خولێته‌وه. هۆکاری دووهه‌میش خودی ئه‌و کولتووره‌ی ناڕۆژئاوایی یان هه‌مان کولتووری پاترکیاریی و باوکسالارانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتییه که به ئاسانی مل نادات به کۆمه‌ڵێک به‌ها و دیسیپلینی بنه‌ڕه‌تیی وه‌کوو جێگره‌وه‌ی کۆی ئه‌و سیسته‌م و جیهانبینییه‌ی که ساڵانێکه به سه‌ر شانی‌دا هاتووه و پێی ژیاوه و ئێسته ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت.
نموونه‌ی دیاری ئه‌مه ئه‌و دۆخه بوو که له ئه‌فغانستان ڕووی دا، دوای زیاتر له بیست ساڵ هێرشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌و وڵاته و لێدان له به‌ها و که‌لتووره‌کانی قاعیده و تووندئاژۆیی به‌و دوو هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه پرۆژه‌که ئه‌نجامی نه‌بوو و ملیۆنان دۆلار تێچوو و هه‌زارن قوربانی و کوژراو و ئاواره زه‌ربی سیفر کرا و گه‌ڕانه‌وه خاڵی سیفر. ئه‌م دۆخه دیموکراسیی بێ زه‌مینه یان دیموکراسیی هاورده و سه‌پێنراوه که ئه‌نجامه‌که‌ی له خراپترین حاڵه‌تدا وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئه‌فغانستانی لێ دێت و له باشترین حاڵه‌تیشیدا وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئێراقی لێ دێت که به‌ناو سیسته‌مێکی فیدراڵیی سیاسییه، به‌ڵام هه‌ر کوتله و باڵێکی سیاسیی خێڵه‌کیی یاری و کایه‌ی خۆی هه‌یه جگه له‌وه‌ی که هه‌ر وڵاتێکی دراوسێ و ئیقلیمی و هه‌ر هێزێکی زل و زه‌به‌لاحی جیهانیش به شێواز و میکانیزمی خۆی ڕۆڵ له شانۆ و یارییه‌که‌دا ده‌گێڕێت. ئه‌م هاوکێشه‌یه به شیوه‌یه‌ک له شیوه‌کان بۆ وڵاتێکی وه‌کوو ئێرانیش ڕاسته هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌شرووته‌وه بگره تاکوو شۆڕشی گه‌لانی ئێران دۆخێکی خوار و خێج و ئاڵۆز له دیموکراسی له‌م وڵاته له ئارادا بووه و ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌ش بینراوه نه‌ک دیموکراسی به‌ڵکوو ئاڕاسته دژ و پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی. هه‌ر بۆیه‌شه بیریار و کۆمه‌ڵناسێکی ناوداری وه‌کوو “د. عه‌لی میر” سپاسی له کتێبی “دیموکراسی یان هه‌قیقه‌ت” ده‌نووسێت: به‌دیهاتنی دیموکراسی له ئێران بووه به گرینگ‌ترین پرس و بابه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووریی ڕۆژ.
به‌ڵام حه‌ز و تامه‌زرۆیی له‌م قۆناغه نه‌بووه و نابێت به هۆی دامه‌زران و په‌ره‌سه‌ندنی ژیانێکی دیموکراسیانه که خۆی ڕیگه‌خۆشکه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ڕیکخراو و داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کان و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد. له‌م ڕووه‌وه دیموکراسی ته‌نها تێڕوانین یان شێوازێکی بیرکردنه‌وه و جۆره نیگایه‌کی کولتووری نییه. دیموکراسی به‌ر له هه‌ر شتێکی واقیعێکی کۆمه‌ڵناسانه یان سۆسیۆلۆژیانه‌یه. میرسپاسی پێی وایه ئه‌وه‌ی وا دیموکراسی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا به‌دی دێنێت و له پرۆسێسێکی مێژوویی‌دا په‌ره‌ی ده‌داتێ، “دامه‌زراوه دیموکراسییه‌کان”ن. تێروانینی دژه دیموکراسییانه‌ی تاقمێکی که‌م له هاووڵاتییانی ناو کۆمه‌ڵگایه‌ک که خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک داموده‌زگا و ڕیکخراوی دیموکراسییه کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ دروست ناکات له هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگا و خواستی به‌دیموکراسیبوون و به‌دیموکراسیکردن. به‌ڵام هاوکات تێروانین و باوه‌ڕه فولکلۆریی و خورافی و تووندئاژۆکانی هاووڵاتیانی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کوو ئێران که داموده‌زگا و دامه‌زراوه دیموکراسییه‌کانی زۆر لاواز و له‌رزۆکن، کێشه‌ی جیدیی زۆر و زه‌به‌ند بۆ به‌دیهاتنی دیموکراسی دروست ده‌کات و به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رییه‌کی کوشنده و زیانبار له‌سه‌ر ژیانی گشتیی ئێمه داده‌نێت. به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی دامه‌زراوه دیموکراسییه‌کان و ڕژدبوونه‌وه‌ی ڕووت و په‌تی له‌سه‌ر ئایدیا و بۆچونه‌کانی سه‌ر به دونیای مۆدێڕن خۆی دژوارییه‌که و زۆریش گرینگه له ئاراسته‌ی دامه‌زراندن و گه‌شه‌پیدانی دیموکراسیی له وڵاتێکی وه‌کوو ئێران.
“دیموکراسی و داموده‌زگاکان؛ خه‌ساره‌کان و ئه‌گه‌ره‌کان”
ئه‌گه‌رچی به‌شێک له تیۆریداڕیژان و کۆمه‌ڵناسانی دیموکراسیی ڕۆڵی دامه‌زراوه و داموده‌زگا دیموکراسییه‌کان له په‌ره‌پێدان و جێگیرکردنی دیموکراسیی به یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌زانن به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو هاوکێشه‌که نییه، داموده‌زگاکانی په‌ره‌پێده‌ری دیموکراسیی ئه‌گه‌ر نه‌توانن به‌پێی خوێندنه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژی(کۆمه‌ڵناسانه) و تیۆلۆژیانه(ئیلاهیاتیانه) و ته‌نانه‌ت زمانناسانه هه‌وڵه‌کانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و ئایدیا و به‌ها دیموکراسییه‌کان وه‌کوو خانه‌کانی له‌ش نه‌خه‌نه ناو ده‌ماره‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا یان به‌شێکی به‌رچاو و کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگا ئه‌وا ته‌نها وه‌کوو هه‌وڵێکی که‌مینه و نه‌زۆک له نێوان چه‌ند ده‌زگا و مه‌حفه‌ل و ئه‌نجوومه‌ندا ده‌مێنێته‌وه و وه‌کوو ده‌ڵێن هه‌وله‌کانیان له سه‌ر زه‌مینی سیفردا ده‌مێنیته‌وه. بۆیه خودی داموده‌زگاکان ده‌بێت پشتئه‌ستوور بن به مه‌عریفه‌یه‌کی قووڵی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌ها که‌ونینه‌کانی ئه‌وجار له ململانێیه‌کی چه‌ند لایه‌نه و ڕه‌خنه‌کارانه و ئاوه‌زمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ها جێگیرانه بتوانن پرۆسه‌ی به‌دیموکراسیکردن ببه‌نه ناو کۆمه‌ڵگاوه.
ئێمه ناتوانین له وڵاتێکی وه‌کوو ئه‌فغانستان که شه‌ڕی نێوان بلۆکی سۆسیالیزم و کاپیتالیزم واته یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و ئه‌مریکای ئه‌زموون کردووه و هه‌روه‌ها ئاڕاسته‌کراو له لایه‌ن ئایدۆلۆژیی ئیسلامیی سیاسییسعودیا و قه‌ته‌ر بووه به زۆری چه‌ک و بۆمب و هه‌روه‌ها به بۆینباخ و قات یان به باڕ و دیسکۆوه دیموکراسی پراکتیزه بکه‌ین، چاره‌نووسی ئه‌م ڕیگه‌یه هه‌ر وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا ده‌بێت به‌وه‌ی که دوای بیست ساڵ گرووپی تالیبان به که‌مترین هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هه‌موو هێز و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی هاوپه‌یمانانیش ده‌گرن و ئه‌و شانۆ کاره‌ساتاوی و هاوکات گاڵته‌جاڕانه هاته ئاراوه که هه‌موو دنیا بینی و لێی بێده‌نگ بوو. بۆیه ده‌شێت بڵێین دیموکراسی هاوتا و هاوته‌ریبی داموده‌زگا دیموکراسییه‌کان کو‌لتوور و کهلتوورسازییه. واته تێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگایه له‌وه‌ی که جیهان ته‌نها یه‌ک لایه‌ن و جه‌مسه‌ری نییه، ئایین پێگه‌ی خۆی هه‌یه، مه‌عریفه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و مێژوویی پێگه‌ی خۆی هه‌یه و ئایدیا و تیۆره‌کان و زانستیش پیگه و گێڕانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه و ئێمه وه‌کوو مرۆڤ له جیهانێکی پڕئاڵۆزی و لێوان‌لێو له پرسگری کۆن و نوێ‌دا له ڕێگه‌ی هه‌موو ئه‌م گۆشه‌نیگا کۆن و نوێ به‌ڵام جیاوازنه‌وه ده‌توانین سارستانییهتێک به‌دی بهێنین که هه‌م به‌ها بۆ مرۆڤ بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌میش هیچ مرۆڤێک له سه‌رووی ئه‌وی دیکه‌وه نه‌بینرێت و چه‌مکه‌کانی دادپه‌روه‌ری، ڕێز، که‌رامه‌ت، ماف و ژیانی مرۆیی به ته‌واوی موماره‌سه و دواتر پراکتیزه بکرێن.
ئه‌م ڕوانگه‌یه ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌کی دیکه هه‌مان ڕوانگه‌ی ڕیچارد رۆرتیی؛ بیرمه‌ندی ئه‌مریکی بیت که له‌باره‌ی ئه‌وله‌وییه‌تی ئازادی یان وه‌کوو هه‌ندێک ده‌ڵێن فه‌لسه‌فه به سه‌ر دیموکراسی قسه ده‌کات واته دیموکراسی به‌ر له پراکتیزه بوون و جێبه‌جێکردنی له ناو کۆمه‌ڵ و گرووپ یان کۆمه‌ڵگایه‌کدا کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رج و گریمانه‌ی ده‌وێت و تاکوو ئه‌وانه وه‌کوو کۆڵه‌که‌کان قاییم و پته‌و نه‌کرێن و دامودهگاکان له‌سه‌ریان جێگیر نه‌بن ئێمه ته‌نها له ئایدیایه‌ک قسه ده‌که‌ین که ناوی دیموکراسییه و له ڕۆژئاواوه هاتووه و هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاویشدا کۆمه‌ڵیک په‌رچه‌کردار و لهههمبهروهستانی ڕۆژهه‌ڵاتیانه(فۆلکلۆریک، تیۆلۆژیک و سۆسیۆلۆژیک و…)ی بۆپه‌یدا ده‌بێت یان به ده‌ربڕینیکی دیکه بۆی بانگهێشت ده‌که‌ین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین تووشی شکست بووه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وا به ئاڕاسته‌یه‌کی لاسه‌نگ و لاردا هاتووه فۆبیایه‌ک به نیسبه‌ت دیموکراسی و هه‌ر جۆره ئایدیا و به‌هایه‌ک که له ڕۆژئاواوه هاتبێت له ئارادایه و به‌شیوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به ئیمه ده‌ڵێت ئێمه له ناو جه‌نگێکی کولتووری و شارستانییدا ده‌ژین که بۆمب و هاژه‌که‌کانی خوتبه‌کانی سه‌ر مینبه‌ر و په‌نده‌کانی باوکسالارانه‌ی ناو میدیاکان و فولکلۆری نامۆدێڕنی کۆمه‌ڵگان! به‌م گێڕانه‌وه و تێروانینه‌وه ڕۆشنبیر و بیرمه‌ند و ته‌نانه‌ت ئه‌دیبی ئێمه ده‌شێت له سه‌ر ئه‌مه‌ی که بۆچی دیموکراسی له پاش هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک داموده‌زگای نیمچه به‌هێز و به‌هێز و هه‌روه‌ها لاواز له کوردستان(له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه تاکوو ئێسته که به‌شێوه‌یه‌ک خه‌ریکه داموده‌زگان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت) هێشتا له قۆناغێکدایه که عه‌لمانی و ئیسلامییه‌ک ناتوانن به بی ته‌شهیر و بێڕێزی به‌یه‌کدی گفتوگۆیه‌کی چل خوله‌کی کۆتایی پێ بهێنن؟ ئه‌مه پرسیارێکی ڕه‌مزییه بۆ هه‌ڵوێسته‌کردن له کۆمه‌ڵێک نیشانه و ده‌رکه‌وته‌ی زه‌ق و ناباو له هاوکێشه‌یه‌کدا که ئێمه به‌ناوی دیموکراسی و ئازادی‌دا به‌ناو خه‌ریکین تێیدا هه‌ناسه ده‌کێشین و به‌دڵنیاییه‌وه بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی ئێمه ده‌زانن که مه‌به‌ستی ڕۆژنامه‌نووسێکی ئاسایی کاتێک قه‌یرانێکی نموونه‌یی ئاوه‌ها له چوارچیوه‌ی پرسیارێکدا ده‌خاته ڕوو، چییه.