پێش ھێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری بزووتنەوەی حەماس، وڵاتی ئیسرائیل واپێشاندرابوو کەس ناتوانێت بەکیلۆمەتر نزیکی سنوورەکانی بێت. لای نەیارەکانی وا وێناکرابوو کە ھیچ وڵاتێک توانای ئەوەی نیە بتوانێت بەسەر توانای ھەواڵگری ئیسرائیل سەربکەوێت. کەتوانای ھەواڵگرییان بەشێوەیەکە لە ھەر کوێ بیت لەژووری نووستینی خۆشت دەتبینن کە چ کاری! لە شەوی تاریکیش مێرو,لەی ڕەش بە سەدان مەتر ژێر زەوی دا دەبینن! ھەر ئەوەش نا ھەر خۆیان دەزانن چی ڕوودەدات علمی غەیبیان ھەیە چونکە خۆیان داھێنەری ڕووداوەکانن، قەدەری ھەر کەس و وڵاتێک بە دەستی خۆیانە کەچۆن بیەوێت وادەبێت! بەڵام بزووتنەوەی حەماس بە ڕۆژی ڕۆناک بە ئامرازی زۆر پاشکەوتوو لە چاو ئیسرائیل سنووری دەرگای ھەواڵگری ئیسرائیلیان شکاند بەسەدان ئیسرائیلی ڕفێندڕان.ئەو دێوەزمە خەیاڵییەی ئیسرائیل و ھەیبەتی ئیسرائیلیان شکاند. حەماسی قەدەغەکراو لە جیھان جیھانی مەزن و پڕ خەیاڵ و مەحاڵ شکێنراوی ئیسرائیل شکێنرا. بە جیھان وت ئیرادەت ھەبێت شتێک نیە لەناو تۆدا مەحاڵ بێت، ئەوەی مرۆڤ دروستکردووە ھەر مرۆڤ دەتوانێت لەناوی ببات، تەنھا ئیرادەی دەوێت کە ھەنگاوی یەکەم بجوڵێ ئەوەی تر خۆی بەدوای دێت.
ماوەیەک بوو، دادگەی فیدراڵی zێراقیش بڕیار بەدوای بڕیار دژی ھەرێمی کوردستان دەردەکرد، کە درێژەپێدری ھەمان ئەو دەنگانەبوون کەبە درێژایی مێژوو دەیانویست کورد ھیچ قەوارە و مافێکی نەبێت. کە ھەر بڕیارەکی دادگا وەکو وابوو مووشەکێکی بۆ ھەرێم ناردبێت، کە بڕیارەکانی ئەم دادگەیەش بەشێوەیەک بوو کە گەڕانەوەی بۆ نیە، نابێت ھەرێم بەرگری لە خۆی بکات لەبەرامبەر مووشەکەکانی ئەم دادگەیە ھەر کوێ وێران بکات دەبێت ھەرێم بەس تەماشەکەر بێت و شەرعیەتیش پێ بدات،
چونکە بڕیارەکانی ئەم دادگەیە لەلای نەیارەکانی ھەرێم ھەم لەناوخۆ و ھەم لە دەرەوە بەدەقی قورئان بەخەڵکیان دەفرۆشت، کە ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدڕاڵی دەردەچن بەھیچ شێوەیەک وەکو دەقی قورئان ناگۆڕێن، ئەوجا نەیارەکانی ھەرێم ھەرچی ویستبایە لەڕێگای ئەم دادگایە بە ھەرێم دەکرد، دادگاکەش غروری گرتبوو لە دەسەڵاتی بوو یان لەدەسەڵاتی نەبووایە ئیشی بوو یان ئیشی نەبووایە تەنھا پرسێکە مورکی دژایەتی دەسەڵاتی ھەرێم پێوەبوایە دادگاکە بڕیاری لەسەر دەدا، کەئامانجیان بێ دەسەڵاتکردنی ھەرێم بوو کە ئێدی ھەرێم تەنھا وەکو ئەنجومەنێکی تەنفیزی بمێنێتەوە نەک زیاتر.
بەڵام پارتی ستۆپی بە دادگاکە کرد، وتی نا، یەکسەر ھەلوێستی وەرگرت، وتی ئەو بڕیارانەی لەو دادگەیە دەردەچن نە دەقی قورئانن نە دەقی یاسایین، بەڵکو تەنھا لەو دەقە وەرگیراون کە بە درێژایی مێژوو لە کتێبی نەیارەکانی کورددا ھاتوون کە چۆن پێ دژایەتی کورد و تاکە کیانی کوردی بکەن، کورد بێ کیان و بێ ماف بکەن تا ھەر کۆیلە و ژێردەستی ئەوان بن. پارتی ستۆپی پێکرد وتی پابەند نابم و قەت ھەرێمی کوردستان تەسلیمی خواستی تاریک پەرستان ناکەین کە چۆن بیانەوێت وا نەخشە بۆ بکێشن. ھەر لە دوای ھەڵوێستی پارتی ئەو وەزیرەی سوێندی خوارد کە مووچە ئێدی بە تەوتین نەبێت نانێرم بەڵام وەزیرە سوێندخواردووەکە بە ناچاری ئیمزای لەسەر مووچە کرد مووچەک نا دوو مووچە بەبێ تەوتین نێردران، وا مووچەی سێیەمیش دەنێرن، لێرە و لەوێش ھەموویان بەتەڵاق سوێندییان خواردبوو کە ئێراق کار بە پرۆژەی ھەژماری من ناکات، کەچی بڕیارەکانی دادگە کە دەقی قورئانی ئەوان بوون لەماوەییەکی نزیکدا دادگاکە خۆی بڕیارەکانی دەگۆڕێت کوفرێکی یاسایی دەکات لە دەرحەقی خۆی و ئالیگرەکانی لەبەر کاریگەری ھەڵوێستی پارتی!
پارتی ھێزێکی جیھانی یە ھەر وتی بەشداری لە ھەڵبژاردن ناکەم، جیھان بەجارێک ھاتە دەنگ، بەناڕاستەوخۆ ئەمریکا و بەریتانیای مەزن و فەرەنسا و تورکیا و ھەموو وڵاتە زڵھێزەکان پشتگیری ھەڵوێستی پارتییان گرت، کۆمسیون و ھەرچی نەیاری کوردە ناچارکرد کە کارەکانی ڕاگرن، بە ناچاری بێنە ژێر بار و ئەو نەخشەیەی پێش وەختە کێشرابوو ھەڵبوەشێنەوە و ھەڵبژاردن دوابخرێن. یەک ھەڵوێستی پارتی بەس بوو کەھەموو لوغم و پیلانەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دژە ھەرێمی کوردستان پۆچەڵبکاتەوە، جارێکی دیکە تۆپەکە بێتە نێو یاریگای پارتی و تا ئەو بڕیارێکە نەدات یاریەکە نەکرێت. ئەوجا ھەرچی گرەوە بکەن بکەن بەڵام ھەرگیز نەکەن گرەو لەسەر تەسلیمبوونی پارتی بکەن، چونکە لە کۆتایی دا ھەموو ئەوانەی گرەو لەسەر شکست و تەسلیبمبوونی پارتی دەکەن ھەم بێ تەڵاق دەبن و ھەم سوێندیان دەشکێنرێت بە سێ ڕۆژ نا بە سێ مانگ سێ ساڵیش بەڕۆژووش بن قەت قەرەبووی سوێندتان ناکاتەوە و سوێندەکەتان ناگەڕێتەوە.