“پێشه‌کی”
ئێمه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ڕۆژانه به‌ر سه‌له‌فییه‌ت به ڕه‌فتار و کردار و بیره‌وه ده‌که‌وین. ڕه‌نگه وه‌کوو وشه و ده‌سته‌واژه بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌نهه‌جی ئیسلامیی ڕادیکاڵ و تووندڕه‌وانه به‌ڵام وه‌کوو سایکۆلۆژییه‌ت ده‌رئه‌نجامی ناکامیی شارستانییهتانێکه که له ئێستهیاندا ناتوانن بژین و هه‌ر بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕابردوو. یان ئه‌نجامی ئه‌و تێڕوانینه‌یه که ئێسته‌ی ناباوه و به فیگه‌ر و ڕوخسارێکی گوناهبارانه‌ی مۆدێڕنیزم و ڕۆژئاوای ده‌زانێت هه‌ربۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ڕابردووه پڕ شکۆ و له‌کیسچووه به تاقانه ڕێگای ده‌ربازبوون له پانتای گوناهـ و کولتووری گوناهبارانه‌ی ده‌زانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هیچ شتێک سڵ ناکاته‌وه که ئامانجه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات، کاتێک ئێمه ده‌ڵێین سه‌له‌فییه‌ت له ئاسته سایکۆلۆژییهکهیدا مه‌به‌ستمان ئه‌و ئاره‌زووه نۆستالۆژیایانهیه که حه‌سه‌رت و ئۆفهکانی ڕابردوو ده‌هریی کردوون و بوونێکی تووندئاژۆ و دژه دیالۆگی دروست کردووه و له ئاسته دینی و ژیارییهکهشیدا ئه‌و ده‌رکه‌وته‌یه‌ی ئایین یان شارستانییه‌تێکه وا ناتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا هه‌ڵبکات و بگونجێت و به‌ناچاری ده‌لاله‌ته پیرۆزه‌کانی خۆی له ڕابردوودا ده‌دۆزێته‌وه و بانگهێشتی ئێسته و حهوجێکانی هه‌نووکه‌ی ده‌کات.
له ڕۆژانی ڕابردوودا به بانگهێشت و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی مامۆستا یان دوکتۆر عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی که وه‌کوو ڕێبه‌ری سه‌له‌فییه‌کانی کوردستان ناسێندراوه له‌باره‌ی کڕینی جێگهنوێژ یان به‌رماڵ به نرخێکی دیاریکراوی که‌متر له هه‌زار دۆلار، مشت و مڕ و باس و خواس و ته‌نانه‌ت ههڵوێستانێکی دژ و دژواز به نیسبه‌ت ئه‌م مامۆستایه، ئه‌م مه‌نهه‌جه و ته‌نانه‌ت ئیسلامیش خرایه ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که من لایه‌نگری هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی ره‌ها و سه‌رپه‌ڕانه نیم، به‌ڵام پێم وانییه به تومه‌تبارکردنی که‌س یان که‌سایه‌تییه‌ک، مامۆستا یان بانگخوازێک بتوانین کێشه‌کان له بنه‌وه هه‌ڵته‌کێنین یان لانیکه‌م به چاویلکه‌یه‌کی زانستیانه و دوور له ده‌مارگرژییه‌وه چاو له کێشه‌کانی ئایین و سه‌رده‌می ئێستاماندا بکه‌ین و لێکیان ده‌ینه‌وه، ئێمه ده‌بێت هه‌م وه‌کوو مێژوو و هه‌م وه‌کوو کۆمه‌ڵگا و هه‌میش وه‌کوو ڕه‌وتی ڕؤشنبیری و مه‌عریفی بابه‌ته‌که له سێ گۆشه‌وه شی بکه‌ینه‌وه تاکوو ڕیگه‌ی ده‌ربازبوون له‌و کێشانه‌ی که وا ده‌کات ئێمه له سه‌رده‌می ئێسته‌دا نه‌ژین و چاو له ئاسۆی داهاتوو نه‌بڕێن و له خه‌ونی ڕابردوو و دواوه بژین، ببینینه‌وه.
“سه‌له‌فییه‌ت؛ پێناسه و پۆلینکارییهکان”
سه‌له‌فییه‌ت؛ به پێی پێناسه‌کان سه‌له‌فی له ده‌قه دینییه‌کاندا به موسڵمانێک ده‌گوترێت که ئیقتیدای گه‌روه‌کانی ڕێبازیی ئایینی خۆیان ده‌که‌ن و له کرده‌وه و باوه‌ڕ و ئیماندا پێڕه‌وی له‌وان ده‌که‌ن. واته ئه‌و گه‌ورانه‌ی که خه‌ڵک بۆ کاروباری دینی ڕۆشتنهته لایان و ڕاوێژیان پێ کردوون. له دیدی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵناسانه‌وه سه‌له‌فییه‌ت ئاوه‌ها پێناسه‌یه‌کی بۆ کراوه؛ وه‌کوو ڕه‌وتێکی نوێی بناژۆخواز پێناسه کراوه که به پێداگریی له سه‌ر ته‌وحید و بێزاریی له شیرک و کوفر مه‌به‌ستێتی هه‌موو عه‌قیده‌کان، کرار و ڕه‌فتاره‌کانی خۆی به پێی تێگه‌یشتنێکی به‌رته‌سک له قورئان و سوننه‌ت ڕێک بخات و خۆی ناخاته چوارچێوه‌ی هیچ کام له مه‌زهه‌به ئیسلامییه‌کان و هه‌ڵگری کولتوورێکه که به ته‌واوه‌تی و تا پێست و ئێسقان دژایه‌تیی ڕۆژئاوا ده‌کات. ناکرێت ئه‌م ڕه‌وته به شێوه‌یه‌کی ته‌واو په‌یوه‌ست به ڕابردوو بزانین و وه‌کوو دیارده‌یه‌کی نه‌ریتی ناوی لێ به‌رین، به‌ڵکوو دیارده‌یه‌که تایبه‌ت و په‌یوه‌ست به جیهانی ئێستاوه که له ده‌سکه‌وته‌کانی مۆدێڕنه بۆ ئامانجه‌کانی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان؛ سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان به‌و ده‌سته له سه‌له‌فییه‌کان ده‌گوترێت که هیچ کام له حکومه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهانی ئیسلام به ئیسلامی نازانن و هه‌موویان به تاغووت ده‌زانن و جیهاد له دژی هه‌موو ئه‌م حکوومه‌تانه به ڕه‌وا و واجیب ده‌زانن. بیرکردنه‌وه‌ی سه‌له‌فییه جیهادیه‌کان به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان پێکهاتێکی ئاڵۆزتر و هاوکات ڕێک و پێکتری هه‌یه و له سه‌ر بنه‌مای ئیمارهتتهوهری بونیاد ده‌نرێت.
سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان؛ به‌و سه‌له‌فییانه ده‌وترێت که له زه‌مه‌نی ئێستادا جیهاد به مه‌سڵه‌حه‌ت نازانن و ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له حکومه‌ته‌کانی جیهانی ئیسلام به تاغووت ده‌زانن به‌ڵام دانوستان و په‌یوه‌دنی له گه‌ڵیان لۆمه و نه‌هی ناکه‌ن؛ بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن.
“جۆره جیاوازه‌کانی گرووپه دینییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان”
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو دیوی ڕؤژهه‌ڵات و باشووری کوردستان له هه‌موو دیارده و ڕێبازێکدا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌بووه و هه‌یه نا‌توانیت سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌له‌فییه‌ت به بێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له په‌یوه‌ندیییه به دروست فام بکه‌ین بۆیه لێره‌دا به‌و تێروانینه‌وه پۆلێنبه‌ندیی و ده‌رکه‌وتن و داتر په‌یوه‌ندیی ئه‌م ڕه‌وتانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له پۆلێنبه‌ندییه‌کی گشتیدا ده‌کرێت جۆره‌کانی گرووپه ئایینییه چالاکه‌کان له کوردستان دابه‌س بکه‌ین به سه‌ر سێ گرووپه‌وه: 1-گرووپه نه‌ریتییه‌کان که زیاترین پێداگرییان له سه‌ر پاراستنی ئه‌حکامه ئیسلامییه‌کان و شه‌ریعه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودایه و که‌متر خۆیان له کاروباری سیاسی هه‌ڵده‌قورتێنن و باوه‌ڕیان به چاکسازیی که‌س و تاکه‌کان له ڕێگه‌ی ده‌عوتی تاکه‌که‌سییه‌وه هه‌یه. له نموونه‌ی ئه‌م گرووپانه له کوردستاندا ده‌توانین ئاماژه به ده‌روێشه‌کان و جه‌ماعه‌تی ته‌بلیغ بکه‌ین. 2-گرووپی دووه‌م خۆیان به جه‌ماعه‌ت ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام زیاتر به شێوه‌ی حیزب به‌ڕێوه ده‌برێن. پێشینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان له کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، به زۆری باوه‌ڕیان به به‌شداری له کاوروباری سیاسی وڵات‌دا هه‌یه و هه‌ندێ جار به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مان هه‌وڵیان داوه بگه‌نه ناو ده‌سه‌ڵات به‌مانه ده‌ڵێن ئیسلامگه‌را سیاسییه‌کان. له نموونه‌ی ئه‌م گرووپانه ده‌توانین ئاماژه به مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان و جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران بکه‌ین. 3-گرووپی سێهه‌م ده‌توانین به نوێ بناژۆخواز ناوزه‌د بکه‌ین. ئه‌مانه باوه‌ڕیان وایه که موسوڵمانه‌کان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسلامی سه‌له‌ف(به مانای ڕابردووان واته مه‌به‌ستیان سه‌دری ئیسلامه). هه‌روه‌ها ئه‌م گرووپه هه‌موو حکوومه‌ته ئیسلامییه‌کانی ئیستا مه‌حکووم ده‌که‌ن و ئاماده نین دانوستانیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و زیاتر خه‌ڵک به شێوه‌ی تاکه‌که‌سی و فه‌ردی ده‌عوه‌ت ده‌که‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستوور و فرمانه‌کانی قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر زۆر توندوتۆڵن. ئه‌و سه‌له‌فییانه‌ی که له کوردستان هه‌م به شێوه‌ی جیهادی و هه‌م غه‌یری جیهادی چالاکی ده‌که‌ن، له‌مانه‌ن.
له‌م نێوانه‌دا ته‌نها مه‌کته‌ب قورعان گرووپێکی خۆماڵی هه‌ژمار ده‌کرێت و درێژه‌ده‌ری هیچ حیزب یان لایه‌ن و گرووپێک له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان نییه. هه‌روه‌ها ته‌نها گرووپێکه که پانتای چالاکییه‌کانی زیاتر کوردستانه و ئه‌ندامه‌کانی زۆربه‌یان کوردن. گرووپه‌کانی دیکه ئاخێزگه و شوێنگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیان کوردستان نه‌بووه و زیاتر باڵێک له گرووپێکی گه‌وره‌ترن که له دونیادا هه‌یه. هه‌موو گرووپه‌کان جگه له سه‌له‌فییه‌کان باوه‌ڕیان به ئاماده‌یی و بوونی ژنان له پانتای کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه و بۆ به‌جێگه‌یاندنی چالاکییه دینییه‌کان هانیان ده‌ده‌ن. چالاکی ژنان له هه‌ندێک له گرووپه‌کان وه‌کوو مه‌کته‌ب قورعان و ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح زۆر دیار و به‌رچاوه.
“چۆنێتی هاتنی سه‌له‌فییه‌کان بۆ کوردستان”
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی هه‌شتا، تاقهگرووپێکی ئایینی چه‌کدار که چالاکییان هه‌بووه، گرووپێک بووه به ناوی “بزاڤی ته‌وحیدیی ئه‌هلی سوننه‌ت”. ئه‌م گرووپه پێکهاتوو له نزیکه‌ی سه‌د و په‌نجا که‌س له مه‌لا و مامۆستا ئایینییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون و ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌مانه له ئه‌ستۆی که‌سێک بووه به ناوی “مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم ته‌وحیدی”. به‌ڵام ئه‌مانه به هۆی بهرتهسکبوونی پانتا و ناوچه‌ی جوگرافیایی چالاکی و که‌مبوونی ئه‌ندامه‌کان، نه‌یانتوانی ببن به خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی به‌هێز و ئێستا وه‌کوو گرووپێکی کهمترناسراو و نه‌ناسراو له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دان.سه‌له‌فیگه‌ری تایبه‌ت نییه به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکوو ئه‌م ڕه‌وته پێش شکڵگرتن و سه‌رهه‌ڵدانی له کوردستان، له شوێنه‌کانی دیکه له دونیای ئیسلامدا سه‌ری هه‌ڵدابوو. خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌که‌مجار له ڕێگه‌ی کورده‌کانی باشووره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه ناسیاوه‌تییان په‌یدا کرد. له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی. له‌میانه‌ی پێکدادانی گرووپه دژبه‌ره‌کانی به‌عس له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئه‌وکاتی ئێراق، ئه‌م گرووپانه و له‌وانه‌ش گرووپی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی که ده‌کرێ بگوترێت باڵی سه‌له‌فیی جیهادییه، ڕووییان کرده ئێران و له خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژه‌یان به چالاکیی خۆیان دا. پاش هێرشی ئامریکا بۆ سه‌ر ئێراق له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زاینی و ئۆتۆنۆمیی باشووری کوردستان، هه‌موو گرووپه دژبه‌ره‌کانی حکوومه‌تی عێراق گه‌ڕانه‌وه باشووری کوردستان. ئه‌وان له درێژه‌ی ئاماده‌بوونیان له ئێران له ڕووی فیکرییه‌وه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دروست نه‌کرد. پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشوور و کرانه‌وه‌ی فه‌زا و دۆخه‌که بۆ بانگه‌شه‌ی فیکر و هزر، کاسێته ده‌نگییه‌کان و سی دییه‌کانی وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ گرووپه لائیک و سیکوولارهکان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو کرایه‌وه و خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌کانی سه‌له‌فییه‌تدا ناسیاوه‌تییان په‌یدا کرد. به‌ڵام تا کاتی شه‌ڕی عێراق له گه‌ڵ ئامریکا و هاوپه‌یمانانی له ساڵی 2003ی زاینی، ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ت له ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو. له‌م کاتانه‌دا موجاهیدینی ئه‌نسارولئیسلام له خاکی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاییه‌کان و حیزبه سیکوولاره کورده‌کان که ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستانیان له‌ده‌ستدا بوو، که‌وتنه شه‌ڕی چه‌کدارییه‌وه و برینداره‌کانیان ڕایان کرد به‌ره‌و ئێران. خه‌ڵکی ناوچه سنوورییه‌کان به بینینیان وه‌کوو کوردانی موسوڵمانێک که ئه‌مریکا لێیانی داوه و بریندار بوون هاتن به هانایانه‌وه و ماوه‌یه‌کی زۆر میوانداریی ئه‌م گرووپه‌یان کرد. هاتنی ئه‌م که‌سانه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ هاتنی ڕه‌وتی سه‌له‌فییه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی هه‌شتای هه‌تاوی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
“جۆری پهرتوبڵاویی جوگرافیی سه‌له‌فییه‌ت له کوردستان”
ئه‌م ڕه‌وته له سێ پارێزگای ئه‌هلی سوننه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی واته ئازه‌ربایجان، کوردستان و کرماشان زۆر په‌رشوبڵاون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان به هیجره‌ت و کۆچ هه‌یه، زۆربه‌ی کات به بچووکترین هه‌ستکردن به حاڵه‌تی نائه‌منی ده‌گوازنه‌وه بۆ شارێکی دیکه و هیجره‌ت ده‌که‌ن. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ناکرێت ناوچه‌گه‌لێکی دیاریکراو به شێوه‌یه‌کی جێگیر و چه‌سپاو به شوێنی گردبوونه‌وه‌یان بزانین. سه‌له‌فییه‌کان یه‌که‌م جار له دوو شاری سنووریی مه‌ریوان و سه‌رپێڵی زه‌هاو چالاکیی خۆیان ده‌ست پێ کرد، مه‌ریوان له شاره‌کانی پارێزگای کوردستان و سه‌رپێڵی زه‌هاو له شاره‌کانی پارێزگای کرماشانه. به‌ڵام ئێستا له شاره‌کانی کرماشان، سنه، مه‌هاباد، بۆکان، سه‌قز، بانه‌یش ئاماده‌بوونیان دیار و به‌رچاوه. بێگومان ناکرێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له ژێر ناوی سه‌له‌فییه‌تدا پێناسه ده‌کرێت بخرێنه یه‌ک گرووپه‌وه، چوون سه‌ره‌ڕای بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش، جیاوازیگه‌لێکی تیۆریک لێکیان جودا ده‌کاته‌وه. هه‌ربۆیه، به‌پێی ئه‌م جیاوازییانه ده‌کرێت چوار ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی له نێوا ئه‌م گرووپه لێک جودا بکه‌ینه‌وه.
زۆرترین جیاوازییه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چوار بابه‌تی سه‌ره‌کی؛ جیهاد، تاغووت، ته‌کفیر و ژن. جیهاد دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌که که له هه‌موو پۆلێنکردنهکاندا ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت. زۆرێک له تۆژه‌ران سه‌له‌فییه‌کان به‌سه‌ر دوو ده‌سته‌ی جیهادی و غه‌یری جیهادی دابه‌ش ده‌که‌ن. جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه ئه‌مڕۆکه کارامه‌ترین ئامرازی ڕاگه‌یاندن، جیهاد(قیتال)ه و له له دۆخێک‌دا که کافره‌کان به هه‌موو هێز و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌وه، هێرشیان کردۆته سه‌ر وڵاته ئیسلامییه‌کان و هێناویانه ژێر ڕکێفی خۆیان، ناکرێت له ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌وه جگه له جیهاد ئیسلام بپارێزرێت. به‌ڵام غه‌یری جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه بارودۆخ بۆ جیهاد هێشتا له‌بار نییه و پێویستییه‌ک نابینرێت که له ئێستادا جیهاد بکرێت. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستانیش ئه‌م دوو ده‌سته‌یه ده‌بینرێن، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که و چاودێران ژماره‌ی جیهادییه‌کان زیاتره له غه‌یری جیهادییه‌کان. سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان له‌ڕووی باوه‌ڕ و عه‌قیده‌وه زیاتر وه‌کوو سه‌له‌فییه‌کانی سهعوودییهن.
جیهاد ته‌نها تایبه‌تمه‌ندیی و جیاکه‌ره‌ی نێوان سه‌له‌فییه‌کان نییه. تاغووت دووه‌مین تایبه‌تمه‌ندیی جوداکهرهوهیه، چه‌مکی تاغووت یه‌کێک له چه‌مکه باسکراوه گرینگه‌کان له قورئانه و موسوڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکه‌دا ئاشنان. به‌ڵام ئه‌م چه‌مکه له‌م قۆناغه زه‌مه‌نییه‌دا بۆ هه‌ندێک له سه‌له‌فییه‌کان زۆر زه‌ق و به‌رجه‌سته بۆته‌وه. تاغووت بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به جیهاد نییه چه‌مکێکی زه‌ق و باسههڵگر نییه و هیچ پێداگرییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ناکه‌ن. له حاڵێکدا بۆ سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان بابه‌تێکی گرینگه و هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو حکوومه‌ته‌کانی ناوچه‌که دیاری ده‌کات. له ڕوانگه‌ی ئه‌واندا تاغووت واته حوکومهتکردنی غه‌یری خودا له سه‌ر خه‌ڵکه و موسڵمان نابێت ئاوه‌ها حوکومه‌تێک په‌سه‌ند بکات و بچێته ژێر ڕکێفییه‌وه و ده‌بێ بۆ ڕووخاندنی هه‌وڵ بدات. به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وت و دانوستانی تاکی موسڵمان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ها حوکومه‌تێک هۆکاری جیاوازیی نێوان سه‌له‌فییه جیهادییه‌کانه. لێره‌دا هه‌ندێک له سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆیان به‌پێی پێویست له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له حوکومه‌ته‌کان په‌یوه‌ندیی دروست بکرێت و هه‌ندێکیش باوه‌ڕیان وایه که هه‌رجۆره هه‌ڵسوکه‌وت و دانوستان له‌گه‌ڵ ئاوه‌ها حوکومهتگهلێک به کوفر هه‌ژمار ده‌کرێت و دروست نییه.
له‌باره‌ی تهکفیریشهوه سه‌له‌فییه‌کان پێکه‌وه هاوده‌نگ نین. سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیان به ڕاستبوونی ڕێگای خۆیان هه‌یه به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌کوو ئه‌وان بیر ناکه‌نه‌وه به کافر نازانن و حوکمی ته‌کفیریان بۆ ده‌رناکه‌ن. سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان دوو هه‌ڵوێستیان له هه‌مبه‌ر ته‌کفیر هه‌یه: هه‌ندێکیان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ده‌رکردنی حوکمی ته‌کفیر بۆ خه‌ڵک ده‌بێته هۆی پاشه‌کشێ و پشتتێکردنی خه‌ڵک له جیهادییه‌کان و نابێ ئه‌وانی تر به کافر و موشریک له‌قه‌ڵه‌م دهن. گرووپێکی دیکه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که هه‌ر که‌سێک به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌رع جووڵایه‌وه و ڕاستی و حه‌قبوونی دینی ڕه‌ت کرده‌وه، ده‌بێت ته‌کفیر بکرێت. له‌مه‌ڕ ژنانه‌وه سه‌له‌فییه غه‌یری جیهادییه‌کان شێلگیرانه‌تر و تووندئاژۆیانهتر ده‌جووڵێنه‌وه. زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین که ژنان له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌رکه‌ون. ئه‌رکی سه‌ره‌کیی ژن، په‌روه‌رده‌ی مناڵ و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی. به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتنی ژنان له کۆمه‌ڵگادان و له‌گه‌ڵ ده‌وامکردن و ئیش‌کردنی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و ناو کۆمه‌ڵگا کێشه‌یه‌کیان نییه، هه‌ڵبه‌ت له نێویشیاندا حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و دانسقه هه‌یه که ئه‌مه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند نییه. به هه‌مان شێوه که له نێو غه‌یری جیهادییه‌کانیش که‌سانێک هه‌ن که ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتنی ژن له کۆمه‌ڵگا قبووڵ ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌شێت به نیسبه‌ت هه‌ڵوێستیان له هه‌مبه‌ر ژنان، سه‌ره‌ڕای ئایدۆلۆژیا و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی گرووپه‌که، هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تی و تاکه‌که‌سییه‌کانیش به کاریگه‌ر دابنرێت.
بۆیه به‌پێی ئه‌و جیاوازییانه‌ی که باسکرا، ده‌کرێت سه‌له‌فییه‌کانی کوردستان دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر چوار ده‌سته:-
- جیهادیی ڕادیکاڵ؛ ئه‌م گرووپه باوه‌ڕی به جیهاد دژی هه‌موو حوکومه‌ته‌کانی ئێستای جیهان هه‌یه و هه‌موویان له ژیر ناوی تاغووت ناو ده‌بات و هه‌رجۆره دانوستان و هه‌ڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵیان وه‌کوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به دروست نازانێت و به کوفر ناوزه‌دی ده‌کات. زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌کفیر دان و پێداگرن له‌سه‌ر ئاماده‌بوون و ده‌رکه‌وتنی ژنان له کۆمه‌ڵگادا.
- جیهادیی میانڕۆ؛ ئه‌مانه‌ش باوه‌ڕیان به جیهاد هه‌یه و هه‌لومه‌رجی جیهاد له دونیادا به له‌بار ده‌زانن و هه‌موو حوکومه‌ته‌کانی ئێسته‌ش به نوێنه‌ر و واقیعی تاغووت ده‌زانن و جیهاد دژیان به ڕه‌وا ده‌زانن. به‌ڵام له‌باره‌ی شێوه‌ی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌م حوکومهتانه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ جیهادییه ڕادیکاڵه‌کان، میانهڕۆتر ده‌جووڵێنه‌وه و باوه‌ڕیان وایه که دانوستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان ئه‌گه‌ر یارمه‌تی و پاڵپشتییه‌ک بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکات، دروسته و دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و عه‌قیده‌یان نییه. ئه‌وان بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردندا کێشه‌یه‌ک نابینن و خۆشیان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن. ئه‌م گرووپه دژی تهکفیرن و پێداگرن له‌سه‌ر ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتنی ژن له کۆمه‌ڵگادا.
- غه‌یری جیهادیی سونه‌تی؛ ئه‌م ده‌سته له سه‌له‌فییه‌کان باوه‌ڕیان به جیهاد نییه و هه‌لومه‌رجی جیهاد له سه‌رده‌می ئێستا به بۆچوونی ئه‌وان له‌بار و گونجاو نییه. هه‌موو حوکومه‌ته‌کان نوێنه‌ری تاغووت نین و حوکومه‌تی سه‌عودییه حوکومه‌تێکی ئیسلامییه و هه‌ندێکیشیان حکومه‌تی ئێران به ئیسلامیی ده‌زانن. ئه‌م گرووپه له‌گه‌ڵ ته‌کفیر نین و به نیسبه‌ت ژنانیشه‌وه زیاتر له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوون و ده‌رنه‌که‌وتنیان له کۆمه‌ڵگادان.
- غه‌یری جیهادییه کۆنسێرڤاتیڤه‌کان(پارێزخوازهکان)؛ ئه‌م ده‌سته‌یه له سه‌له‌فییه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موو حوکومه‌ته‌کانی ئێستا به نوێنه‌ر و ده‌رکه‌وته‌ی تاغووت ده‌زانن، له‌گه‌ڵ جیهاد دژی تاغووتیش نین و هه‌لومه‌رجی جیهاد به له‌بار و گونجاو نازانن. ئه‌وانیش وه‌کوو غه‌یری جیهادییه سونه‌تییه‌کان دژی ته‌کفیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ن که کرده‌وه‌ی کوفرئامێز ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زۆرتر دژی ئاماده‌بوونی ژنان له ناو کۆمهڵیشدان.