• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, نیسان 14, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

  • شــیکار
    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی شــیکار

سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان وجیهان

خەلیل عەباس نادر لەلایەن خەلیل عەباس نادر
ئازار 7, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان وجیهان
0
هاوبەشکردنەکان
306
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان لە نێو سیستەمە سیاسییە جیهانییەكان”

“پێشەكی”

لە ڕاستیدا هەموو دەوڵەتانی جیهان بە شێوەیەكی گشتی و بە پێی بارودۆخی ناوخۆیی و هەلومەرجی سیاسی، ئابووری، جوگرافیایی، نەتەوەیی، ئایینی و كۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆیان بۆ بەرەو پێشبردنی بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان، كۆمەڵێك ڕێگا دەگرنەبەر و بۆ ئەم مەبەستەش لە ڕووی شكلییەوە، شێوەیەك لە شێوەكانی سیستەمی حوكمڕانی هەڵدەبژێرن تاوەكو بتوانن لە ناو سیستەمی نێودەوڵەتی وەكو دەوڵەتێك و یەكەیەكی سەربەخۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانیان بكەن. هەندێك ووڵات بە هەڵبژرادن و جێگیركردنی سیستەمی گشتگیریان دیكتاتۆری و هەندێك وڵاتی دیكە بە جێگیركردنی سیستەمی فیدڕاڵی و ئەوانی دیكەش بە جێگیركردنی سیستەمی ناحیەیی بەم كارە هەڵدەستن و چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ ڕەوایەتی دان بە سیستەمەكانیان دادەڕێژن. لێرەدا مەبەستمانە بزانین ئایا سیستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان لە ناو ئەم سیستەمە سیاسیانە جێگەی دەبێتەوە یان لە دەرەوەی ئەم سیستەمە سیاسییانەیە؟

بە شێوەیەكی گشتی لە جیهانی سیاسەت بؤ بەڕێوەبردنی كاروباری ووڵات، لە ڕووی شكلییەوە سێ جۆر سیستەمی حوكمڕانی بەدی دەكرێت:-

  • حكومەتی گشتگیر(دیكتاتۆری).
  • حكومەتی فیدڕاڵی.
  • حكومەتی ناحیەیی(ناوچەیی).

سەرەتا بە كورتی باس لە تایبەتمەندیەكانی ئەم جۆرە سیستەمە حكومیانە دەكەین بۆئەوەی بزانین سیستەمی سیاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نێو كام  لەم سیستەمە حكومیانە جێگەی دەبێتەوە.

  • سیستەمی حكومەتی گشتگیر:-

لەم سیستەمەدا ناوەندێكی بەهێز و دەسەڵاتێكی سیاسی گشتگیربوونی هەیە. حكومەتی ناوەندی كۆی بەڕێوەبردنە ناوخۆییەكان دەخاتە ژێرچاودێری خۆی و لە هەمان كاتدا ڕێژەی دەسەڵاتەكانیان دیاری دەكات. لە هەندێك كاتیشدا حكومەتی ناوەندی خۆی سەرپەرەشتی بەڕێوەبردنە خۆجییەكان دەكات. حكومەتی ناوەندی دەتوانێت بڕیارەكانی خۆی بەسەرهەموو یەكە ئیداریەكان بسەپێنێت بە بێ گوێدانە ئەوەی كە ئەم بڕیارانە جێگای ڕەزامەندی خەڵك بێت یان نا. لە كاتی پێویست و قەیرانە نەتەوەییەكاندا، حكومەتی ناوەندی بەهێزێكی زۆرترەوە دەستێوەردان دەكات بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكات. ئەم جۆرە سیستەمە لە ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆرینەی ووڵاتە عەرەبییەكان، ئیران و توركیا جێگیر كراوە و پەیڕەو دەكرێت.

  • سیستەمی حكومەتی فیدڕاڵی:-

لەم سیستەمەدا دەسەڵات لە نێوان حكومەتی فیدڕاڵی”هاوبەش”و چەند یەكەیه‌ك “حكومەتێك”ی هەرێمی دابەش دەكرێت و بەپێی دەستوور هەر كامیان دەسەڵاتی تایبەت بە خۆیان هەیە. سیستەمی فیدڕاڵی رێگە چارەیەكی گونجاوە بۆ ئیدارەدانی ئەو ناوچانەی كە لە گروپە جیاوازە زمانی، ئایینی و نەتەوەییەكان پێكدێن. ئەم سیستەمە حكومییە لە بەیەك گەیشتنی چەند یەكەیكی سەربەخۆ پێكهاتووە كە بڕیار دەدەن چارەنووسی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و ئەمنی خۆیان پێكەوە گرێ بدەن و وڵات و دەسەڵاتێكی گەورەتر و بەهێزتردروست بكەن. تایبەتمەندی سەرەكی ئەم سیستەمە بوونی جیاوازیی جوگرافیایی و پانتایی و فراوانی قەڵەمڕەوە. لە ڕاستیدا جوگرافیایی ترین شێوازی حكومەت، فیدراڵیزمە، لە بەر ئەوەی لەم جۆرە دەسەڵاتە، جیاوازییە ناوچەیی و جوگرافیاییەكان گرنگیان پێ دەدرێت. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكەم نموونەی حوكمڕانی سیستەمی فیدڕاڵیە.

  • سیستەمی حكومەتی ناحیەیی:–

دەكەوێتە نێوان هەر دوو سیستەمی فیدڕاڵی و گشتگیر و تایبەتمەندیەكانی هەر دوو سیستەمی هەیە. لە بنەڕەتدا هەمان شوناسی سیستەمی گشتگیری هەیە، بەڵام لەبەر جیاوازییە ناوخۆییەكان و بوونی كەمینەكان لە ناو وڵات، شێوازێك لە خۆبەڕێوەبردنی ناوچەیی تێدا بەرقەرار دەبێت. بۆ نموونە لە بریتانیا ناوچەكانی وێڵز، سكۆتلەندا و ئێرلەندای باكوور هەر كامیان شوناسی سیاسی و فەزایی تایبەت و سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی تایبەت بە خۆیان هەیە بە شێوەیەك كە تەنانەت سیستەمی دابەشكردنی دەسەڵاتە ناوخۆییەكانیان لە یەك جیاوازە. نموونەكانی تر بریتین لە ئازەربایجان، ئوزبەكستان، ڕووسیا، چین و ئیتاڵیا. لەم ووڵاتانە جۆرێك لە نموونەی سیاسی و ئیداری تایبەت بۆ ئیدارەدانی ووڵات هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ناوچە خۆبەڕێوەبەرەكان بەشێك لە هەیكەلی ووڵات پێكدەهێنن. ئەم جۆرە سیستەمە بۆ ئەو دەوڵەتانە بە كار دێت كە گەیشتونەتە نیوەی ڕێگای فیدڕاڵیزم و گشتگیر واتا نە بە تەواوی فیدڕاڵین و نە گشتگیر، لەم پۆلێنكردنە دەتوانین ئەو دەوڵەتانە دابنێین كە بەشێك لە دەسەڵاتی سیاسی خۆیان بە ناوچە ناوخۆییەكان داوە. بە شێوەیەكی گشتی ناوچە ناوخۆییەكان لە بەرهۆكاری دووری لە ناوەند یان هۆكاری نەتەوەیی، سیستەمی جیاوازیان هەیە.

  • سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان وەكو نموونەیەكی تایبەت:-

سەرەتای دروست بوونی كیانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی (1991) دەگەڕێتەوە، پاش چەوساندنەوەی كوردەكان لە لایەن ڕژێمی بەعس و كۆڕەوە ملیۆنییەكەیان لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی بیستەم لەسەر پێشنیاری دەوڵەتی فەڕەنسا و بە پشتیوانی ئەمریكا و بەریتانیا، نەتەوەیەكگرتووەكان بەیاننامەی (688)ی بەمەبەستی پاراستنی كوردەكان و قەدەغەكردنی فڕینی فڕۆكە لە سەرئەو ناوچانە دەركرد، دواتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە كوردستان بووە هۆی ئەوەی كوردەكان تا ڕاددەیەك لە بەڕێوەبردنی قەلەمڕەو شارەزایی بە دەست بێنن. دواتر شەڕی ناوخۆیی لە نێوان كوردەكان لە ماوەی سالەكانی (1994-1998) هەرێمی كوردستانی دابەش كردە سەر دوو زۆنی سەوز(یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) و زەرد(پارتی دیموكراتی كوردستان). لە سالی (1998) بە ناوبژیوانی ئەمریكا، ئاشتی لە نێوان لایەنەكان دروست بوو و هەر كام لە پارتی و یەكێتی ناوچەكەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بەڕێوە دەبرد، ئەم بارودۆخە بە لە ناوچوونی ڕژێمی بەعسی سەددام لە ساڵی (2003)و پەسەندكردنی دەستووری ئێراق و دامەزراندنی دامەزراوە یاساییەكان لە ئێراق و هەرێم شێوەی یاسایی بەخۆیەوە گرت. پاش ساڵی (2003)و هاوكات لەگەڵ هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر ئێراق، كوردەكان بەرەیەكی یەكگرتوویان لە دژی سەددام پێكهێناو توانیان داواكارییەكانی خۆیان لە ناو دەستووری نوێی ئێراق جێگیر بكەن، بەم هۆیەوە سیستەمی فیدڕاڵی لە دەستووردا پەسەند كرا. لە ڕاستیدا دروست بوونی كیانێكی نوێ بۆهەرێمی كوردستان پاش هەڵبژاردنەكانی (30) كانونی یەكەمی (2005) بوو كە كوردەكان توانیان نموونەیەك لە حوكمڕانی نوێ پیشانی جیهان بدەن كە گرنگترین خاڵەكانی ئەم دەسەڵاتە بریتیە لە:-

  • لە بواری دەسەڵاتەكان هەرێمی كوردستان یاسای تایبەت و حكومەتی تایبەت بە خۆی هەیە.

       لەوانە دامەزراوەكانی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سیستەمی دادوەری و سیستەمی ڕاكێشانی سەرمایەگوزاری بیانی تایبەتی، خاوەنی هێزی پێشمەرگە و سوپایە، دەتوانێت سەربەخۆ نەوت هەناردە بكات و بەرپرسەكانی بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا سەردانی دەرەوە بكەن، هەروەها ئاڵا و سروودی نیشتیمانی تایبەت بە خۆی و سیستەمی پەروەردە و سیاسەتی ئابووری خۆی هەیە و پەیوەندییە بنەڕەتی و ئەساسیەكانی لەگەڵ دەرەوە بۆ ئەو بابەتانەی كە لە دەستوری عێراق باسكراون لە ژێرچاودێری خۆیەتی.

  • میكانیزم و شێواز و چۆنیەتی ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نموونەكانی ئاماژەپێكراو جیاوازی و لەیەكچوونیان هەیە.

لە بوارەكانی هەبوونی ناوەندی سیاسی، پەرلەمان، دەسەڵاتی جێبەجێكردنی ناوخۆیی، بودجەی ناوخۆیی، هەبوونی نوێنەرایەتی لە بەغدا لەگەڵ نموونەكانی فیدڕاڵی و ناحیەیی هاوشێوەن. سیستەمی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی بەستنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ئەكتەرەكانی سیستەمی نێودەوڵەتی، هەبوونی هێزی سەربازی و چەكداری، دەسەڵاتەكانی پەرلەمان و حكومەت لە ئاستی ناوخۆ و نیشتیمانی و دەسەڵاتی پەرلەمانی كوردستان لە ڕەت كردنەوەی هەر یاسایەكی پەرلەمانی ئێراق كە دژایەتی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بكات لەگەڵ ئەو سیستەمە سیاسییانەی كە سەرەتا ئاماژەمان پێ كرد جیاوازی هەیە.

 بە تێگەیشتن و سەرنج دان لەم لەیەكچوون و جیاوازیانە لەگەڵ نموونەكانی دیكتاتۆری، ناحیەیی و فیدڕاڵی، دەتوانین بڵێین سیستەمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هیچ كام لەو سیستەمە سیاسیانە نیە كە سەرەتا ئاماژەمان پێ كرد بەڵكو سیستەمێكی سیاسی تایبەتە. بەم مانایە بە هۆی ئەو دەسەڵاتانەی كە لە چوارچێوەی دەستوری ئێراقدا بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دراوە سیستەمی هەرێمی كوردستان لە سەرەوەی سیستەمی ناحیەیی و فیدڕاڵیزم دەبینرێت، بۆیە دەتوانین بلێین ئەم سیستەمە سیستەمێكی تایبەتە یان سیستەمی سەرو ویلایەتییە.

لەبەر ئەو هۆكارانەی كە لە سەرەوە باسمان كرد دەتوانین بڵێین هەرێمی كوردستان وەكو ویلایەتێك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نیە چونكە دەسەڵاتەكانی لە ئەوان زیاترە، هەروەها وەكو یەكەیەك لە سیستەمی حكومەتی گشتگیر و ناوچەیی نیە كەواتا دەتوانین وەكو نموونەیەكی تایبەتی سیاسی فەزایی ناوی بهێنین و ئاماژەی پێ بكەین.

پۆستی پێشوو

یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین

پۆستی داهاتوو

هه‌شتی مارس و شوناسی ژن له‌ کوردستان

خەلیل عەباس نادر

خەلیل عەباس نادر

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی
شــیکار

نیسان 14, 2026
6
کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران
شــیکار

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

نیسان 7, 2026
40
جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان
شــیکار

کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

نیسان 6, 2026
56

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2024
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە