“پێشه‌كى“
فهمانڕهوايى و ده‌سه‌ڵاتى سعوودييه‌كان (ئال سعوود)، له مێژووى نيشتمانى عه‌ره‌بى و حيجازو سعووديه‌ى ئه‌مڕۆدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ميرنشينى درعيه كه “محه‌مه‌دى كوڕى سعوود”له ساڵى 1744 ز دروستيكرد، تاوه‌كوو هێرشه سهربازيهكهى “ئيبراهيم پاشاى ميسرى” له ساڵى 1818ز كرديه سه‌ر ميرنشينه‌كه به‌رده‌وام بوو، ئه‌م قۆناغه له مێژووى سعووديه‌دا به (ده‌وڵه‌تى سعووديه‌ى يه‌كه‌م) نێوزه‌ند ده‌كرێ، پاش ماوه‌يه‌ك “تركى كوڕى عه‌بدولڵاى كوڕى محه‌مه‌د” پايته‌ختى ميرنشينهكهى له نه‌جده‌وه گواسته‌وه بۆ (ڕياز)، ئه‌م ماوه‌يه‌ى حوكمى بنه‌ماڵه‌ى ئال سعوود به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌وكاته‌ى “ميرانى حائيل” له ساڵى 1891دا ده‌ستيان به‌سه‌ر ميرنشينهكهدا گرت، ئه‌م ماوه‌يه‌ش له مێژووى سعووديه به (ده‌وڵه‌تى سعووديه‌ى دووه‌م )نێو زه‌ند ده‌كرێ.
پاش ماوه‌يه‌ك “عه‌بدولعه‌زيزى كوڕى سعوود”ى لاو له ساڵى 1902 ميرنشينهكهى له ئال ڕه‌شيد سه‌نده‌وه و ده‌ستى به‌سه‌ر ته‌واوى نهجدا له ساڵى 1921دا گرت، دواتر به‌سه‌ر هاشمييهكانى حيجازيشدا سه‌ركه‌وت و له ساڵى 1926 به‌ته‌نيا حوكمڕانى مه‌مله‌كه‌تى حيجازى كرد، كه ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى نێوزه‌ند ده‌كران به (مه‌مله‌كه‌تى حيجاز و نه‌جد)، ئه‌م ناوه مايهوه تاوه‌كوو “عه‌بدولعه‌زيز”توانى ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريدا بگرێت و له ساڵى 1932ناوينا مه‌مله‌كه‌تى عه‌ره‌بى سعوودى. له ڕووى ئایينيشهوه، ده‌سه‌ڵاتى ئيبن سعوود، يه‌كێك له‌و كاره گرنگانه‌ى له مێژووى خۆيان‌دا كرديان، ڕيككهوتن بوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سه‌له‌فيه‌كان “محه‌مه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب1703-1791″، تاوه‌كوو گرفتى دينيان بۆ پێش نه‌يه‌ت و ببنه پشتيوان و هاوكارى ئال سعوود، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتى ئايينيان بۆ “محه‌مه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب” و دواتريش شوێنكه‌وتووانى جێهێشت و، ئه‌وانيش ده‌سه‌ڵاتى سياسى و دونياييان بۆ ئال سعوود به‌جێهێشت، هه‌ربۆيه تاوه‌كوو هه‌نووكه‌ش له سعووديه ئه‌و دوو بنه‌مايه ڕێكن و هيچ گرفتێكيان نييه، هه‌موو فتواكانى زانايانى ئايينى سه‌له‌فى له خزمه‌تى ده‌سه‌ڵاتى بنهماڵهكهدايه، به‌گشتى سعووديه ئێستا له (13) ناوچه‌ى كارگێڕى پێكدێت و ئه‌وانيش دابه‌شكراون به چه‌ند پارێزگايهكهوه، سعووديه ئه‌ندامى ئه‌م ڕێكخراوه جيهانى و ههرێميانهيه ( مجلس التعاون لدول الخليج العربية/ ئه‌نجوومه‌نى هاوكارى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو، كۆمكارى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى والأمم المتحدة وحركة عدم الانحياز ورابطة العالم الإسلامي ومنظمة التعاون الإسلامي ومجموعة العشرين وصندوق النقد الدولي ومنظمة التجارة العالمية ومنظمة الدول المصدرة للنفط (ئۆپيك)، سعووديه دووهمين ئيحتياتى نه‌وتى هه‌يه له جيهاندا، شهشهميشه له غازى سرووشتى،90% ناردهنى بريتييه له‌نه‌وت.
سعووديه له ئاستى جيهانى ئيسلاميدا به‌نيسبه‌ت موسوڵمانانه‌وه گرينگه، چونكه هه‌ردوو شوێنى پيرۆزى (مه‌ككه‌و مه‌دينه)كه ڕووگاو شوێنى پيرۆزى موسوڵمانانه له‌وێيه، له‌ڕووى سيسته‌مى سياسيه‌وه؛ پادشايه‌تى ڕه‌هايه (الملكيه المطلقه)، كه هه‌ر خۆشى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه، جێنشينهكهى “موحه‌مه‌د بن سه‌لمانه”و جێگرى خۆى و ئه‌نجومه‌نى وهزيرانيشه، پاره‌كه‌ى؛ ڕياڵى سعووديه. ئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوايدا سعووديه‌ى هێنايه سه‌ر شانۆى ڕووداوه سياسيه‌كان، دوو ڕوودواى زۆر گرينگ بوون، ئه‌وانيش:-
يه‌كه‌م:- شه‌ڕى دژى حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن، كه سعووديه خۆى سه‌رۆكى ئه‌و هاوپهيمانيهتيیه بوو، كه دژى حووسيهكان پێكهاتبوو.
دووه‌م:- ڕووداوى لادان و دوور خستنه‌وه‌ى چه‌ند شازاده و وه‌زيرى پێشوو له پۆسته‌كانيان، له‌وانه؛ وه‌زيرى (دارايى)، هه‌روه‌ها تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى بۆ گه‌وره سه‌رمايه‌دارى سعوودى و جيهانى “وهليد بن ته‌ڵال”، ڕووداوى تيرۆكردنى “جه‌مال خاشقچى”.
ده‌سه‌ڵاتى ئيبن سعوود له‌نێوان دوو ڕێگه‌دابوو، ئه‌بوو چاكسازى بكا ئه‌مه‌ش دياره به‌هۆى هۆشداريهكانى ئه‌مريكا بوو، چونكه ده‌سه‌ڵاتى سعووديه له‌نێو خۆدا به‌ته‌واوى گه‌نده‌ڵى په‌ره‌ى سهندبووو لاوازى كرد بوو، به‌تايبه‌ت له‌م ساڵانه‌ى دوايدا؛ كه ململانێى نێوان ئامۆزا و براكان له‌سه‌ر سه‌ڵته‌نه‌ت گهيشتبوه لووتكه، دوورخستنه‌وه‌ى شازاده‌ى يه‌كه‌م له نيوه‌ى يه‌كه‌مى(2017) ئه‌م بڕيارانه‌ش ئه‌مه‌ى سه‌لماند.
“په‌يوه‌نديیه‌كانى له سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جيهان”
سعوديه ڕووبه‌ڕووى دوو ئاڵنگارى (ته‌حه‌دا)ى گه‌وره بۆته‌وه، يه‌كه‌م، حوسيیهكان له‌باشوور. دووه‌م، له سه‌ر ئاستى جيهانى، سعووديه خه‌ريك بوو، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى تۆتاليتارى ئايينى و پاشايه‌تى موتڵه‌قى خنكێنه‌رى ئازادييهكان وێنا ده‌كرا، هه‌ربۆيه ده‌بينين سعووديه ئه‌و هۆشداريانهى به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، باش‌ترين به‌ڵگه ئه‌وه‌يه كه بڕيارى شوفێریكردنى ئافره‌ت و كرانهوهيهكى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى له(2017) كه‌وتنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها بڕياى دوورخستنه‌وه‌ى كه‌سه تێوهگلاوهكان له‌گه‌نده‌ڵى دارايى. سعووديه له‌دواى شه‌ڕى غه‌ززه و ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌م دواييه‌دا ڕووياندا؛ ئه‌و ڕۆڵه به‌رچاوه‌ى نه‌گێڕا، كه له مێژووى ناوچه‌كه و له ململانێى نێوان ئيسرائيل و فهلهستينييهكاندا هه‌يبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه بوو، كه ده‌توانين بڵێين گرينگترينيان ئه‌مانه بوون:-
يه‌كه‌م:- سعووديه نه‌يده‌ويست وا خۆى ده‌ربخات كه دۆستى ئيسرائيله له لاى جيهانى عه‌ره‌بى و ئيسلاميى، به‌تايبه‌تى كه چه‌ند مانگێك پێش شه‌ڕه‌كه خه‌ريكى گفتوگۆ‌و لێكتێگه‌يشتنى سياسى و ئابووريى بوو له‌گه‌ڵ ئيسرائيل دا، تاڕاده‌يه‌ك جگه‌له سه‌ركۆنه‌كردنى شه‌ڕو ئاڵۆزى و كوشتنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى هه‌ڵوێستێكى تووند و ڕاديكاڵى به‌رانبه‌ر شه‌ڕه‌كه نه‌بووه، جگه له‌و چه‌ند كاروانه هاوكارييه خێرخوازييه‌ى بۆ ئاواره فه‌له‌ستينييه‌كانى نارد.
دووه‌م:- سعووديه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئيسلامى وعه‌ره‌بى ماوه‌ى ساڵێك زياتره له‌گفتوگۆو ئاسايى كردنه‌وه‌ى پهيوهندييهكانيدايه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، به‌تايبه‌ت دواى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تى و كۆنسوڵگهرى له‌تاران و ئه‌و نێوندگيرييهى كه وڵاتى چين بۆ ئاسايى كردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته سوونى و شيعييه گێڕايى، ئه‌مه كاريگه‌رييه‌كى دوولايه‌نه‌ى هه‌بوو، له لايه‌ك به‌هۆى په‌يوه‌ندييه خراپه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و ئيسرائيل له‌گه‌ڵ ئێران، كه سعووديه به‌دۆستى ستراتيژى ئه‌مريكا و پارێزه‌ره‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌ناوچه‌كه داده‌نرێت، ئه‌مريكاش به پارێزه‌رى ئهمنييهت و ئاساييشى ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، نه‌يده‌ويست ئه‌مه كاربكاته سه‌ر ڕێڕه‌وى ئه‌و په‌يوه‌ندييه و ئه‌مريكا و ئيسرائيل لێى دڕدۆنگ ببن، له‌لايه‌كى تريشه‌وه چه‌ند ساڵێكه ئێران له‌ڕێگه‌ى هه‌ڵگرانى ئايينزاى شيعه و دۆستهكانييهوه دۆخێكى ئه‌منى خراپييان بۆ سعووديه خوڵقاندبوو، هێشتا په‌يوه‌ندييه‌كان نهگهيشتۆته ڕاده‌ى متمانه‌ى ته‌واو، كه له‌هه‌موو بوارێكدا پشت به‌يه‌كتر ببه‌ستن، هه‌ربۆيه سعووديه نه‌يده‌ويست به‌هاوكارى و پشتيوانى ڕاسته‌وخۆى حه‌ماس و ئێران ئه‌م هاوكێشه‌يه‌ى چه‌ندين ساڵه كارى بۆده‌كات تێك بچێت و بهرژهوهندييه سياسى و ئه‌منييه‌كانى به‌هۆيه‌وه بكه‌ونه مهترسييهوه، بۆيه له‌سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه‌وه هه‌ڵوێستێكى ميانڕهوانه و تاڕادهيهكيش لاوازى هه‌بوو.
سێيه‌م:- وڵاتى سعووديه له‌دواى به‌هارى عه‌ره‌بى وئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له نيشتمانى عه‌ره‌بيدا هاتنه‌ئاراوه، هه‌ڵوێستێكى خۆپارێزى بۆ دروستكردووه، له‌هه‌ر شه‌ڕ و كێشه‌يه‌كى سياسى و سه‌ربازى كه دێته ئاراوه، به‌بێ پرسى دۆسته خۆرئاواييهكانى هيچ هه‌نگاوێك ناهاوێت، به‌تايبه‌ت وه‌كوو باسكرا لهناوخۆشيدا جۆرێك له ئاڵوگۆڕى سياسى و گرفتى بنهماڵهيى هاتبووه ئاراوه، ترسى تێكچوونى ئاساييشى ناوخۆ وڕاگرتنى هاوسه‌نگى سياسى له‌نێوان دۆسته‌كانى ئهمڕۆونهيارهكانى دوێنێ، هه‌نگاوه‌كانى بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێك سنووردار كردووه.
چواره‌م:- سعووديه‌ش وه‌ك زۆربه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى و تاڕادهيهكيش ئيسلامى له‌گه‌ڵ ئاشتى و دووركه‌وتنه‌وه له‌شه‌ڕو گرژيى و پێكدادانى سه‌ربازين له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئيسرائيل (هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه له زۆربه‌ى وڵاتانى ئيسلامى خۆپيشاندان بۆ پشتگيرى فه‌له‌ستينييه‌كان كرا، به‌ڵام ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستى ميللهت و خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگابوو)، پێيان وايه حه‌ماس زێده‌ڕه‌وى كردووه له بردنه‌سه‌رى گرژييه‌كان، زيانمه‌ندى يه‌كه‌مى ئه‌م شه‌ڕانه گه‌لى فه‌له‌ستينه، به‌شێوه‌يه‌كى گشتى سعووديه لايه‌نگرى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانييهكهى “مه‌حموود عه‌باس”ه، هه‌رچه‌نده له ڕێگه‌ى ڕێكخراوه خێرخوازييهكانييهوه له كه‌رتى غه‌زه هاوكارێكى باشى دانيشتووانه‌كه‌ى كردووه، به‌ڵام وه‌كوو ئاماژه‌ى پێكرا ئه‌وه له‌ڕووى سياسييه‌وه نييه و ته‌نها ڕووييهكى مرۆييانه‌ى هه‌يه، باش‌ترين به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌يه تاوه‌كوو ئێستا سعووديه هاوكارى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و لايه‌نى لۆجيستى حه‌ماس و بهرگريكارانى فه‌له‌ستينى به ئاشكرا نه‌كردووه.
پێجه‌م:- يه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى ئه‌م مهسهلهيه شه‌ڕى ئۆكراينا و ڕووسيايه، چونكه بۆچوونێك هه‌يه كه‌پێى وايه ئه‌وه ڕووسيايه كه ده‌يه‌وێت گرژى و سه‌رقاڵى له‌شوێنى تر‌ى جيهان بۆ ئه‌مريكا و دۆسته‌كانى دروست بكات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ڕاپۆرت باس له‌هاوكارى ماديش بۆ حه‌ماس ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ى ئێران و حزبولڵاوه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌ڵگه‌ى يهكلايى كه‌ره‌وه نييه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م شه‌ڕه‌وه هه‌ر لايهنگيرى كردنێك له دژايهتى كردنى ئاشكراى ئيسرائيل و پشتيوانى حه‌ماس و حيزبولڵا، به‌لاى سعووديه‌وه ده‌چێته خانه‌ى دژايهتى ئه‌مريكا و لايهنگيريكردنى ڕووسيايه، بۆيه سعوودييه نايهوێته بكه‌وێته فه‌له‌كى په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا و ئێران و چين، ئينجا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت.
شه‌شه‌م:- وڵاتى سعوودييه به‌هۆى بوونى شوێنه پيرۆزه‌كانى وه‌كوو مه‌ككه و مهدينهوه، كه‌ساڵانه ملێۆنان موسوڵمان به‌مه‌به‌ستى به‌جێهانى سه‌ردانيكردنى ماڵى خوا و حه‌جكردنه‌وه ڕووى تێده‌كه‌ن، نايه‌وێت هيچ هۆكارێك هه‌بێت بۆ تێكچوونى ئاساييشى ناوخۆى، به‌رده‌وام داواى پاراستنى ئاساييش و دووركه‌وتنه‌وه لهگرژى ده‌كات، ده‌توانين بڵێين ئه‌مه‌ش تاڕاده‌يه‌ك كاريگه‌رى له‌سه‌ر پرسێكى ئه‌وا گرينگ و چاره‌نووسساز هه‌يه.