• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 14, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

    خەونی سوریایەكی یەكگرتوو كۆتایی هاتووە ؟

    حكومەتێكی مەركەزی یان فیدڕاڵی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 108

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    ڕۆژی جیهانی کتێب

    جەنگ لە ئەقڵییەتی کوردا ( هەقیقەتی جەنگ لای کلاوسڤیتز)

    کێبرکێی جیهانی لەپێناو دووبارەداهێنانی دەوڵەتدا

    پەیوەندی نێوان جوگرافیا و زمان

    جینۆسایدی كورد و گەشتوگوزاری ڕەش

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 107

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئەنفال … چیرۆکی قڕکردنی کورد لە باشووری کوردستان

  • شــیکار
    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    ئێراق لە دیکتاتۆریی نەژاد-ناوەندیی بۆ مەزهەب-ناوەندیی

    تێڕامانێك لەسەر دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    ئایا ئەوەى لە غەززە روودەدات جینۆسایدە؟

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

    چەمكی دەستێوەردانی مرۆیی و بڕیاری 688

  • ئــــابووری
    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن

    بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    نەورۆز وەک جەژنی نەتەوەیی کورد

    مافی چارەی خۆنووسینی كورد لە دیدی كۆمۆنیستانەی حیزبی شیوعی ئێراقدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

    ئەمبەرتۆ ئیکۆ؛ هەمیشە پێم وایە کتێبێکی باش لە خودی نووسەر بلیمەتترە

سەرەکی بـــیر و ڕا

ناو

عه‌تا مه‌حموود لەلایەن عه‌تا مه‌حموود
شوبات 28, 2024
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
ناوی خوازراو
0
هاوبەشکردنەکان
91
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ناو: لە سادەترین پێناسەیدا، بریتییە لە وشەیەک کە بەکاردێت بۆ ناسینەوەی کەسێک یان شوێنێک، گیانلەبەرێک، شتێک. دوو جۆر ناومان هەیە: ناوی سادە: لە یەک وشەی واتاداری سەربەخۆ پێکهاتووە و مانا دەدات بەدەستەوە. وەک: دار، بەرد، ئاو… ناوی ناسادە، دوو جۆری هەیە: داڕێژراو: لە وشەیەکی واتادار و پاشگر یان پێشگرێک پێکهاتووە. وەک: کورد+ستان= کوردستان. لێکداراو: لە دوو وشەی واتادار پێکهاتووە وەک: گوڵەباخ. ئایا پرسیاری ئەوەمان کردووە، ناونان لە مرۆڤ، شوێن، شت، گیانلەبەران لەچییەوە هاتوون؟! کە دەڵێن: دار، بەرد، ئاو… چ هۆکارێک هەیە وای کردووە کە ئەم ناوانە بچەسپێن و جێگیربن بۆ ئەم شتانە؟ هەستدەکەین بۆ هەندێک ناولێنان هیچ هۆکارێک نییە، تەنها ڕێککەوتنە لەسەر بەکارهێنانەکان، بۆ نموونە لە کۆنەوە هەموومان بە دار دەڵێن: دار، بە ئاو دەڵێن: ئاو، تەنها بەڕێکەوتن کۆکین لەسەر ئەو ناوانە. ناونان لە دەنگی دیاردە سرووشتییەکان، لە دەنگەکانیانەوە هاتووە: لە هاژەهاژی ئاوەوە وتوویانە: هاژەی چەم. بە هەمان شێوە لورەی با گیانداران، لە ئەدای دەنگەکانیانەوە: جریوەی چۆلەکە، لورەی گورگ، قاسپەی کەو، نەڕەی شێر، ویزەی هەنگ، خشەی مار، قیڕەی بۆق، حیلەی ئەسپ…

ناونان لە منداڵ ساڵانێکە، لە کتێبخانەکاندا، کتێبی تایبەت بە ناوی منداڵ هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەردەوام ساڵانە چاپی نوێ دەکرێنەوە، بەڵام بەشێک لەو کتێبانە، لە لێکدانەوەی مانای ناوەکاندا هەڵەیان تێدایە، بەبێ پشتبەستن بە سەرچاوە و فەرهەنگەکانی زمانی کوردی، لێکدانەوەیان بۆ واتاکان کردووە و بە خواستی خۆیان واتایان بۆ داتاشیووە! زۆرجار ئەو پرسیارە دەکرێ، چ ناوێک بەباش دەزانین بۆ منداڵێک کە تازە لەدایکبووە؟ هەر ناوێک چوار تایبەتمەندی تێدابوو، ناوێکی درووستە: – ناوێکی ماناداربێت و ماناکەی گونجاو جوانبێت. لەسەر دەم ئاسان بێت، ئەگەر دەستپێکی ناوەکە، ئەو پیتە قورسانە نەبن، کە لە قوڵایی قووڕگەوە دێن، باشترە. ئەگەر ناوێک بێت نەتوانرێت بە نیوە ناو بانگبکرێت و ناوناتۆرەی لێنەبێتەوە باشترە.  گەشبینی و ئومێدی تێدابێت، چونکە ئەگەر ناوەکە ڕەنگدانەوەی نائومێدی و خەمباری بێت، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر کەسێتی ئەو منداڵە لە داهاتوودا. بۆ نموونە بۆ دەبێت: کۆژان، فرمێسک، هەژار… ناوی منداڵبێت، ڕەنگە بەشێوەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر کەسایەتی ئەو منداڵە درووست بکات لە داهاتوودا. لە ساڵانی ڕابردوودا، باردۆخی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی، بیرو و ئایدیا، ئایین، کاریگەریان لە سەر ناونانی منداڵ هەبووە.

ئەگەر سەرنج بدەین لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان بەدواوە، واتە لە سەرەتای درووستبووبی بزووتنەوەی چەکداری و شۆڕشی ئەیلولەوە ناوەکانی: شۆڕش، خەبات، ڕزگار… زۆربوون. بەو هیوایەی کە شۆڕشەکە سەرکەوتووبێت و کورد بگات بە مافە ڕەواکانی، ناوەکانی: هیوا، ئامانج، ئاوات، ئومێد… لە نێو خەڵکدا زۆر دووبارەبوونەتەوە. وەک چۆن لە زووەوە لە ژێر کاریگەری ئاییندا، ناویان لە منداڵ ناوە: عبدوڵڵا، ئەحمەد، عەلی، عبدلخالق، عبدلڕەزاق، عەدالەت، عیزەدین…بەهەمان شێوەش لە ژێر کاریگەری، بیری چەپدا ناویان لە منداڵ ناوە. ئەوکاتانەی بزووتنەوەی چەپەکانی چالاک بوون، ناوەکانی: ڕەنجدەر، کۆڵنەدەر، سەنگەر، شۆڕش، کرێکار…زۆربوون. لە ناونانی منداڵدا، هەندێکجار ئەوناوانە پەسەندبوون کە: ستایش “وەسف” ن، بەو هیوایەی منداڵەکەی هەڵگری تایبەت مەندێتی ئەو ستایشە بێت، ناویان ناون: ئازا، جوان، بەهێز، ڕاستگۆ، زرنگ، وریا، چالاک. -بەشێکیان بە مەبەستی لێکچواندن ناونراون: بەناوی گوڵەوە زیاتر بۆ کچان: نێرگز، هێرۆ، شیلان، گوڵاڵە، شەوبۆ… بەناوی میوە وە: بەهێ، هەنار، ترێ، هەرمێ، سێوە… بەناوی درختەوە: ئەرخەوان، ژاڵە، سنەوبەر… بە ناوی باڵدارەوە: تەوار، پەپوولە، هەڵۆ… بەشێکی تریان لە سرووشتەوە وەرگیراون، ناوی ڕوبار و کانی و شاخ و دەشت و لادێن: ئەڵوەن، سیروان، ئەزمڕ، سەفین، دابان، دەریا، کانی، ڕووبار…

لە خۆشەویستی شارەکانەوە: ئامەد، دیاربەکر، مهاباد، کۆبانێ… لە خۆشەویستی گوندەوە: هەڵشۆ، نژۆ… لە خۆشەویستی شاعیران و ئەدیبان و کەسایەتییەکانەوە: گۆران، هێمن، نالی، دیلان، پێشەوا… لە خۆشەویستی پیشەوە: جوتیار، کرێکار لە خۆشەویستی شوێن و ناوەندی زانستییەوە: زانکۆ ناومان هەیە بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، هاوبەشە: نەورۆز، نەجات، ئاوات… هەرچەندە ناونان لە منداڵ، یاخود شوێنی کارکردن بابەتێکی کەسییە و خەڵک سەربەستە، کە چ ناوێکی پێخۆش و جوانە، بەڵام واباشترە تا دەتوانین ناوی کوردی لە منداڵەکانمان و لە شوێنی کارکردنەکانمان بنێین، لەلای هیچ نەتەوەیەکی تر نایبینین ناوی کوردی لە منداڵەکەی یاخود لە شوێنی کارەکەی بنێت، بەڵام لای ئێمە ڕۆژانە ناوی سەیر دەبیستین، کە پرسیاری ماناکەشی دەکەیت، زۆرجار خۆشیان نازانن واتای چییە، هەندێکجار دەڵێن: شاخێکە یان لادێیەکە لە تورکیا! وەک ئەوەی خۆمان شاخ و لادێمان نەبێت! یان دەڵێن: ناوی گوڵێکە لە یۆنان، یان هۆڵەندا، ڕوبارێکە لە ئەمەریکای لاتین! زمانی کوردی، فرە دەوڵەمەندە، چ پێویست دەکات بۆ ناونانی منداڵ پەنا بەرینە بەر ناوی بیانی! سەرنج بدەن، نەوەی ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان، چەند بە جوانی ناوی کوردانە و مانا جوان و شایستەیان لە منداڵ ناوە، چۆن لە سرووشتەوە ناوەکانیان وەرگرتووە و یاخود ستایش و گەشبینی لە ناوەکاندا ڕەنگیداوەتەوە، بەڵام ئێستا، نەک هەر بۆ ناوی منداڵ، بۆ شوێنی کار و گەڕەک و ستییەکانیش ناوی بیانی و بێ مانا بۆتە دیاردە!

پۆستی پێشوو

بریاری دادگا و كێشەی موچەی فەرمانبەران

پۆستی داهاتوو

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 80

عه‌تا مه‌حموود

عه‌تا مه‌حموود

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕەخنەی شین
بـــیر و ڕا

ڕەخنەی شین

ئایار 12, 2025
21
سەرکردە و جەماوەر
بـــیر و ڕا

سەرکردە و جەماوەر

ئایار 7, 2025
101
سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن
بـــیر و ڕا

ململانێکانی چین و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی ٢٠٢٥

ئایار 7, 2025
20

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2024
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
26272829  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە