• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 3, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

سەرەکی بـــیر و ڕا

هەڵبژاردن نیوەى رێگەکەیە، بۆ نیوەکەى دیکەى چى دەکەن؟

عارف قوربانی لەلایەن عارف قوربانی
كانونی یه‌كه‌م 26, 2023
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
تایبه‌تمه‌ندی كێشه‌ داراییه‌كانی کوردستان
0
هاوبەشکردنەکان
41
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

رەنگە باشترین پرسیار ئێستا لە خۆمانى بکەین ئەوە بێت “ئایا کورد دەتوانێت بە هەڵبژاردن کەرکووک وەرگرێتەوە؟” یان ئەگەر بەشێوەیەکى فراوانتر بپرسین “ئایا لە ئێراقدا دەرفەتى ئەوەیە هەیە، کورد بە پەنابردنە بەر زۆرینە و کەمینە، یان بە دیموکراسییەت و رێکارە دەستووری و یاساییەکان کێشەى کەرکووک چارەسەر بکات؟” بە تێگەیشتنى من، نەخێر. بەڵام ئەوەى بۆ کورد مەترسیدارە ئەوەیە؛ ئێراق بە هەڵبژاردن و پەنابردنە بەر دیموکراسیەتى رووکەش و رێکارە دەستووری و یاساییەکان، بە زۆرینە و کەمینە، کێشەى کەرکووک ئاڵۆزتر بکات.

لە بنەڕەتى دروستبوونى کێشەى کەرکووکەوە، هەر لەو چرکە ساتەوەى براوەکانى جەنگى یەکەمى جیهانى بڕیاریاندا جوگرافیاى ژێر قەڵەمڕەویى خەلافەتى عوسمانى پارچەپارچە بکەن و ویلایەتى موسڵیان بە ئێراقى عەرەبییەوە لکاند، بەپێى ئامار و سەرژمێریى عوسبەت ئومەم و سەرژمێریى تورک و بەریتانیا و تەنانەت سەرژمێریى ئێراقیش، کورد زۆرینە بووە لە کەرکووک. لەو کاتەشەوە سەربارى پیادەکردنى سیاسەتى پاکتاوى رەگەزیى کورد و 85 ساڵ هەوڵى بەردەوامى بەعەرەبکردنى کەرکووک، هەمیشە کورد لە نیوە زیاترى دانیشتووانى شارەکە بووە.

لە دواى رووخانى سەدام و بونیاتنانەوەى ئێراقى نوێ، لە 20 ساڵى رابردووشدا هەموو ئەو هەڵبژاردنانەى لە کەرکووک بۆ ئەنجوومەنى پارێزگا و ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئێراق کراون، کورد لە نیوە زیاترى دەنگ و لە نیوە زیاترى کورسییەکانى هێناوە. ئەم سەنگ و قورساییەى کورد، نەبووەتە هۆکار بۆ چارەسەرى کێشەى کەرکووک، بەڵام هۆکار بووە بۆ ئەوەى کەرکووکى لەدەستنەچێت، واتا کێشەکە وەک خۆى ماوەتەوە. ئەوەى لە ئێمەوە دیار نییە، ئەودیوى دیکەیە، کە ئەگەر کورد کەمینە بووایە، ئێستا کێشەکەى چۆن دەبوو؟

ئەمەى ئێستا کورد لە کەرکووک پێى گەیشتووە، ئەو دۆخەیە کە دەبێت کورد بخاتە بەردەم ئەو پرسیارەوە “ئایا داهاتووى کەرکووک چۆن دەبێت کە کورد زۆرینەى لەدەستدا؟” یان دروستتر ئەوەیە بڵێین، نەیتوانى پارێزگارى لەوە بکات؛ نەهێڵێت لە نیوە بێتە خوارەوە. لەکاتێکدا پێشتر لە خراپترین دۆخى کورددا دواى 16ـی ئۆکتۆبەریش (ی. ن. ک.) بەبێ بەشداریکردنى پارتى، توانى دەست بەوەوە بگرێت رێژەى دەنگ و کورسى نوێنەرایەتیی کورد لە نیوە بپارێزێت، بەڵام ئێستا کورد وتەنى “گوێز بە ژمارە، مایەکەى دیارە”، 47٪ـی  کورسییەکانى بردووە.

بۆ کەسانێک رووکەشانە نەڕواننە ئەنجامەکە و وردتر لە ژمارە و داتاکان تێبگەن، ئەنجامەکان بۆ کورد شکست و شۆکهێنەرن. بەتایبەت ئەگەر دوو لایەنى ئەو ئەنجامە لەبەرچاو بگرین، یەکەمیان ئەوەیە بەشى هەرە زۆرى ئەو دەنگانەى کورد بەدەستیهێناون دەنگدەرەکانى کەرکووکن لە سلێمانى، چەمچەماڵ، کفرى، کەلار و هەولێر. دووەمیش ئەگەر رێژەى دەنگە بەدەستهاتووەکانى یەکێتى و پارتى کۆبکەینەوە، کەمترە لە رێژەى ئەو مووچەخۆرە کەرکووکییانەى لەنێو هێزى پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و فەرمانگەکانى حکومەت و هەردوو حیزب مووچە وەردەگرن، واتا لە مووچەخۆرەکانى خۆیان کەمتر دەنگیان هێناوە. ئەمە بۆ داهاتووى کەرکووک مایەى مەترسییە. بەوە نابێت کەسانێک کەیفى دڵیان بەوە بێت، بڵێن “کورد براوەیە.”

هەرچەندە هەڵبژاردن نیوەى رێگەکەیە، کورد لە کەرکووک لەنیوەى یەکەمدا سەرکەوتوو نەبوو، نیوەکەى دیکەى بریتییە لە دروستکردنى هاوپەیمانیێتى دواى هەڵبژاردن. بایەخى ئەم قۆناخەیان لە یەکەم گرنگتر نەبێت، کەمتر نییە. بابزانین کورد دەرفەتى ئەوەى هەیە نیوەى دووەم بەرێتەوە؟

بۆ کەسانێک لە ئێراق سیاسەت بکەن، سەدر ئەزموونێکى زۆر باشە بۆ پەندلێوەرگرتن. لە زۆربەى هەڵبژاردنەکاندا رەوتى سەدر لە ریزبەندى پێشەوەى لیستە براوەکانە، بە دیاریکراویش لە سێ هەڵبژاردنى یەک لە دواى یەکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئێراق (2014، 2018 و 2021) لیستەکەى سەدر یەکەمى ئێراق بووە، واتا نیوەى پرۆسەکە براوە بووە، بەڵام هیچ کات نەیتوانیوە نیوەکەى دووەم بەرێتەوە. هۆکارەکەى زۆر روون و ساکارە؛ کەرەسەى نیوەى یەکەمى پرۆسەکەى لەبەردەستە کە بریتییە لە دەنگدەر، توانیوێتى ئەمەیان بە باشى بەکاربەرێت، بەڵام کەرەستەى نیوەکەى دیکەى کە بریتییە لە دانوستاندن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیێتى، بە باشى بەکارنەهێناوە، بۆیە رەنجى دەنگدەرەکانیشى بەخەسار داوە.

نموونەى دیکەش هەن پێچەوانەى سەدر، لە هەڵبژاردن نەیانتوانیوە زۆرینە بن، بەڵام توانیویانە لە پێکهێنانی هاوپەیمانیێتى دواى هەڵبژاردن، پرۆسەکە بەقازانجى خۆیان بگۆڕن. ئێستا کورد کەوتووەتە بەردەم ئەم تاقیکردنەوەیەوە؛ دەتوانێت لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی دواى هەڵبژاردن چى بچنێتەوە؟

هەرچەندە نوقڵانەیەکى پێشوەختەى خراپە، بەڵام ناتوانم ئومێدى ئەوە بۆ خۆم دروستبکەم، کە کورد لەم تاقیکردنەوەیەشدا سەرکەوتوو دەبێت. بە پلەى یەکەم لەبەر دابەشبوونى کورد بەسەر هەردوو جەمسەرى ناکۆکیى سوننی و شیعى. دووەم، ناکۆکى نێوخۆیى لیستە براوەکانى کورد لە کەرکووک، سێیەمیش لەبەر رەتکردنەوەى ئەم توێژە سیاسییەى کورد لە کەرکووک لەلایەن پێکهاتە سەرەکییەکانى کەرکووکەوە، کە هێشتا سەرکردایەتىی دوو حیزبەکە لە هۆکارى ئەمەیان تێنەگەیشتوون.

هیچ ناڕوونی و شاراوەییەک لەوەدا نەماوەتەوە، کە یەکێتی لەگەڵ جەمسەرى شیعەدایە، پارتیش لەگەڵ سوننە. پرۆسەى سیاسى لە ئێراق و تاوەکو ئەندازەیەک لە کوردستانیش گیرۆدەى ئەو دابەشکارییە بووە، ناتوانرێت بە ئاسانى لەو بازنەى ململانێیە بچنە دەرەوە، یان بەهەر هۆکارێک بێت لایەنێکیان ئاو بکاتە ئاشى لایەکەی دیکەى هاوکێشەکەدا. بۆیە هەر لە هەنگاوى یەکەمەوە، سەختە پارتى و یەکێتى بتوانن ئەوە تێپەڕێنن و لەنێو خۆیاندا رێکبکەون ببن بە یەک فراکسیۆن. بەتایبەتیش بەهۆى ئەوەى ناکۆکى قوڵ و کێشەى جۆراوجۆر لەنێوان ئەم دوو حیزبەدا هەیە لە هەرێمى کوردستانیش.

هەرچەندە وەک دەگوترێت لە سیاسەتدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە، بەڵام ئەگەر پارتى و یەکێتى بەسەر ناکۆکییەکانیاندا زاڵبن و ببنە یەک لیستى کوردستانییش، هێشتا 47٪ـی کورسییەکانن. کورسیی کۆتاى مەسیحییەکانیش لەگەڵ کورد دەبێت و پێکەوە دەبنەوە بە نیوە، بەڵام لە بەرانبەر ئەم نیوەیەى یەکێتى و پارتى و کلدانى، بلۆکى عەرەب و تورکمان هەن، کە ئەوان سەربارى ناکۆکییەکانیان، لەبەرئەوەى هەردوولایان سەر بە یەک جەمسەرن کە سوننەن، دەتوانن بەسەر کێشەکانیاندا زاڵ بن.

لەبەر بوونى چەند بڕگەیەکى تایبەت بە یاساى هەڵبژاردنى کەرکووک و ناچارکردنیان بە رەچاوکردنى بەشداریى هەموو پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنى پارێزگاکە، لەم حاڵەتەشدا کە دوو بلۆکى وەک یەکدی بچنە سەر مێزى گفتوگۆ، لایەنى بەرانبەر کە تورکمان و عەرەبن، سەرەڕاى بوونى چەندین هۆکارى قوڵ و ململانێى نێوان دوو جەمسەرەکەى سوننە و شیعە، ئامادەى سازش نین بۆ ئەو دەستەبژێرە سیاسییەى کەرکووک کە بەدیاریکراوى لەدواى شەڕى داعشەوە وێنایەکى پەسندنەکراویان لە شەقامى تورکمان و عەرەب بۆ دروستبووە. بۆیە بەدوورى نازانم بە سیستەمێکى رێکخراو کارکرابێت بۆ بەدەستهێنانى ئەم ئەنجامانەی یارمەتیدەر نین بۆ ئەوەى کەرکووک بتوانێت لەلایەن خەڵکەکەیەوە بەڕێوەببرێت. ترسى من ئەوەیە؛ ئەمە ئامانجە شاراوەکە بێت بۆ ئەوەى دۆخى کەرکووک بەو جۆرە بەردەوام بێت، کە بەردەوام تارمایى میلیشیاکانى حەشدى شەعبیی بەسەرەوە بمێنێتەوە.

لەمانەوەى دۆخێکى لەو جۆرەشدا، داهاتووى کەرکووک نەک ناڕوونە، بەڵکوو زۆر بە روونى لێمانەوە دیارە بەرەو چ چارەنووسێکى مەترسیدار دەڕوات. ئەمەش ئەنجامە کە کورد پێى گەیشتووە. چنینەوەى بەرى لەدەستدانى دەرفەت و کەمتەرخەمى و هەڵە و خراپەکاریى دوو دەیەى رابردووە. رابردوویەک پەرۆشى بۆ کەرکووک و هۆشى سیاسى بڕیاربەدەستەکانى لە ئێستا باڵاتر بوو، ئەمە چارەنووسەکەى بوو، پێویستە لەخۆمان بپرسین؛ ئەى دەبێت بەم حاڵەى ئێستاى کورد و ئەم ئەقڵییەتانەى ئێستاى ئیدارەدانى کێشەکەى، کەرکووک بەرەو کوێ بچێت؟ تەمەن بمێنێت زۆر ناخایەنێت ئەنجامەکانى دەبینین.

خستنەڕووى ئەم راستی و مەترسییانەش بەو ئامانجەیە؛ بەشى ئەوە سوودى هەبێت، بڕیاربەدەستانى کورد و خەمخۆرانى کەرکووک بەدواى چارەسەردا بگەڕێن.

پۆستی پێشوو

سێگۆشە؛ تەعریب و یادەوەری

پۆستی داهاتوو

دووژمن

عارف قوربانی

عارف قوربانی

نووسه‌ر

پەیوەندیداری بابەتەکان

كورد و تەنیایی
بـــیر و ڕا

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

نیسان 30, 2026
13
ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا
بـــیر و ڕا

ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

نیسان 30, 2026
7
ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران
بـــیر و ڕا

دەوڵەتی قووڵی ئێراق

نیسان 29, 2026
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی یه‌كه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« تشرینی دووهەم   کانونی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە